|
|
ژن خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی چی لێبكات؟
مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی وهلاَمی وهم پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
پێنجشه‌ممه-08-نیسان(مانگی 4)-2010
ژن خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی چی لێبكات؟ جوان بكات و بڕازێنێته‌وه بهخۆشۆرین و كل له چاوكردن , وخه‌نه لهقژدان و خۆبۆن خۆشكردن و هه‌موو جۆره‌كانی جوانی خۆڕازاندنه‌وه , له‌م باره‌وه ئیمام أحمد له كریمه‌ی كچی همامهوه ده‌گێڕێته‌وه كه به عائیشه‌ی گوتوه : ئه‌ی عائیشه ده‌رباره‌ی خه‌نه به‌كار هێنان چی ده‌ڵێی ؟ عائیشه گوتی : خۆشه‌ویسته‌كه‌م محمد ( دروودى خواى لةسةربيَت) ڕه‌نگی خه‌نه‌ی زۆر به‌لاوه جوان بوو, به‌ڵام بۆنه‌كه‌ی به‌لاوه ناخۆشبوو , هیچ قهدهغهنیه له‌سه‌رتان له‌نێوان دووعادهدا , یان له‌گه‌ڵ هه‌ر عادهیهكدا به‌كاری بهێنێ. هه‌روه‌ها ئیبن مسعود ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودى خواى لةسةربيَت ) فه‌رموویه‌تی : (( إنّ الله جمیلٌ یحبّ الجمال)) واته: خوای په‌روه‌ردگار خاوه‌نی جه‌مال و جوانیه‌و هه‌ر جه‌مال و جوانیشی خۆش ده‌وێ , لێره‌دا شێخ محمد حسان ده‌ڵێ : گه‌وره‌ترین ماف ئه‌وه‌یه كه پیاو ژنه‌كه‌ی به پاك و خاوێنی ببینێ , بۆیه ده‌بێ ژنان خۆیان بپارێزن له ئاره‌قه‌ی له‌شیان و له بۆنی ناخۆشی ده‌میان و له‌پیس و یهڵۆسی و بۆنی ناخۆشی پۆشاكیان , من به‌ڕاشكاوی به‌ئافره‌تان ده‌ڵێم : ئێوه پێش ده‌رچونتان بۆ بازاڕ و بۆ دائیره‌و شوێنه‌كان خۆتان چاك ده‌ڕزێننه‌وه , خۆتان بۆن خۆش ده‌كه‌ن , به‌ڵام له‌ماڵه‌وه كه‌له‌گه‌ڵ مێرده‌كانتان داده‌نیشن به‌پۆشاكی پیازاوی و سیراویهوه له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشن , دیاره پیاوه‌كانتان ئه‌وه‌یان زۆر پێناخۆشه , ئه‌نجا ده‌ڵێن سیقه‌مان نیه , مێرده‌كانمان ئێمه‌یان خۆشناوێ , من ده‌ڵێم : نانا نهخێروانیه , ئێوه‌خۆتان هۆكارن بۆ نه‌مانی خۆشه‌ویستی پیاوه‌كانتان چونكه پیاو بهخۆڕسكی ( فتری ) ڕقی ده‌بێتوه له بۆنی ناخۆش , ئه‌ی بۆ تۆ نایه‌ی خۆت بڕازێنیه‌وه بهخۆشۆرین و خۆبۆن خۆشكردن و به‌هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تری خۆجوان كردن , ئه‌نجا بزانه مێرده‌كه‌ت تۆی خۆش ده‌وێ یان نا؟ ئیبن عه‌باس ڕحمه‌تی خوای لێبێت ده‌یگوت : من پێم خۆشه خۆم بۆ خێزانم براِزێنمهوه هه‌روه‌كو چۆن پێم خۆشه خێزانیشم خۆی بۆ من بڕازێنێته‌وه , جوانترین و باشترین پاكی ئاوه , وه جوانترین و ڕزاوهترین جوانیش كله , وه‌كو پێغه‌مه‌ر (دروودى خواى لةسةربيَت ) فه‌رموویه‌تی(( إنّ الله جمیلٌ یحبّ الجمال )) واته: خوا جوانه‌و جوانیشی خۆش ده‌وێ كه‌وا بو هه‌میشه خۆتان به‌ئاو پاك بكه‌نه‌وه , وه‌هه‌میشه خۆتان بهكل بڕازێننه‌وه , وبۆ هه‌مووكات سیواك به‌كار بێنن و ده‌متان پاك بكه‌نه‌وه , زۆر ئاگاداربن بابۆنی ئاره‌قه‌و بۆنی ده‌متان و بۆنی پۆشاكتان خۆش بێ نه‌ك ناخۆش
|
|