|
|
|
|
|
|
كچ كه باڵغ بوو ده‌بێ شووبكات ده‌بێت شوو بكات؟
مامۆستا ئه‌بوبه‌كری صدیقی وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
شه‌ممه-03-نیسان(مانگی 4)-2010
هه‌ركاتێ كچ باڵغ بوو پێویسته شووبكات و كارئاسانی شووكردنی بۆ بكرێ، له‌م باره‌وه له پێشه‌وامان عه‌لی كوری ئهبوتالبهوه ده‌گێرنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لة سةربيَت فه‌رمویه‌تی: {یا علی پلاپ لا تۆخرها الصلاه إژا أتَت والجنازه إژا حَچَرَت واڵیم إژا وُجِدَت لها كفۆا} . واته: ئه‌ی عه‌لی سێ شت دوامه‌خه:ی 1- نۆیژ كه‌كاتی هات. 2- جه‌نازه كه حازربوو. 3- ئافره‌تی بێ مێرد كاتێ هاوكوفی خۆی ده‌ستكه‌وت لێی مارهبڕن. * هه‌روا له (یه‌حیای كوڕی عبدالرحمن) له باپیریه‌وه ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ری دروودى خواى لة سةربيَت فه‌رمویه‌تی: {مَن أَدرَكَ له ولد وقد بلغ النكاح وعنده ما یزوجه فلم یزوجه, فأحَدَپ فالإپم بینهما} . واته: هه‌ر كه‌سێك كوڕ‌و كچی پێ بگا‌و بتوانێ ژنیان بۆ بێنێ یان به‌شوویان بداونهیكاوئهوانیش شتێك بكه‌ن ئه‌وه هه‌ردولایان تاوان باردهبن باوكه‌كه‌شیان وه منداڵه‌كانیش. * هه‌روا محمدی كوری ئیبراهیمی تیمی له عائیشه‌وه ده‌گیرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ى دروودى خواى لة سةربيَت فه‌رمویه‌تی: {ما مِن شیوً خیرٌ لإمرأه من زوجٍ أو قبرٍ} . واته: هیچ شتێك له مێردوله گۆڕ بۆ ژن چاكتر نیه. * هه‌روا له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه ده‌گێڕنه‌وه گوتویه‌تی: گۆیم له پێغه‌مبه‌ری خوا ىدروودى خواى لة سةربيَت ده‌یفه‌رموو: {مكتوب فی التورات من بَڵغَت له إبنه أپنی عشره سنه فلم یزوجها فأصابت إپماً فإپم ژلك علیه } . واته: له ته‌وراتدا نوسراوه: هه‌ر كه‌سێك كچێكی دوازده ساله‌ی هه‌بێ و به‌شووی نه‌دات ئه‌و كچه هه‌ر تاوانێك ئه‌نجامبدا ئه‌وه تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر باوكه‌كه‌یه‌تی. * له زیدی كۆری ئهسلمهوه ده‌گێرنه‌وه كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب گوته‌یه‌تی: منداڵهكانیتان ژنیان بۆ بهێنن و به‌شوویان بده‌ن، تاوانی ئه‌وان هه‌ڵمه‌گرن له حه‌سه‌نی بهصریهوهدهگێڕنهوه گوتویه‌تی: په‌له‌بكه‌ن بۆ به‌شوودانی كچه‌كانتان چونكه دواخستینان ئاره‌زوویان زیاتر ده‌كات. * هه‌روا محمدی كوڕی سوله‌یمان ده‌ڵێ: حاته‌می ئه‌صه‌م گوتویه‌تی: گوتراوه: په‌له په‌ل كردن له شه‌یتانه‌وه‌یه ته‌نها له پێنچ شت‌دا نه‌بێ: میوان كه‌هات خێرا نانی بۆ بهێندرێ، مردو كه‌مرد زوو بنێژرێ، كچ كه بالغ بوو زوو به‌شوو بدرێ، قه‌رز كه واده‌ی هات زوو بدرێته‌وه، گوناه كه كرا زوو تۆبه‌ی لێ بكرێ . خوشك و برایانی غهمخورو سه‌رپه‌رشتیاران له‌م فه‌رموده‌و ئاكارو شوێنه‌واره پیرۆزانه‌ی ڕابوورد بۆمان ده‌ركه‌وت كه په‌له‌كردن بۆ كچ به‌شوودان و ژن هێنان بۆ كوڕان شتێكی زۆر باشه‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه دروودى خواى لة سةربيَت و رێبازی ئیسلامه، وه ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی سه‌رشانی هه‌موو سه‌رپه‌رشتیارانه كه ئاگایان له كوڕوكچهكانیان هه‌بێ و له‌كاتی خۆیداو به‌گۆیره‌ی هیدایه‌ت و رێنمویی پیرۆزی ئیسلام سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئایندهی رۆڵه‌كانی خۆیان پشتگوێ نه‌خه‌ن و كاری پێویستان بۆ ئه‌نجامبده‌ن .
خالێكی گرنگ: به‌گوێره‌ی ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌ین پیۆیسته بزانین: چۆن سه‌رپه‌رشتیاری كوڕ هه‌وڵده‌دا بۆ كوڕه‌كه‌ی كه ئافره‌تێكی باشی بۆ بدۆزێته‌وه به‌هه‌مان شێوه پێویسته له‌سه‌ری كه هه‌وڵ بۆ كچه‌كه‌شی بدا‌و كورێكی باشی بۆ بدۆزێته‌وه‌و لێی مارهببرێ، چونكه ئه‌وه‌ی پیاو پێی خوش و باشه ئافره‌تیش پێی خۆش و باشه، له‌م باره‌یه‌وه له زبێری كوڕی عه‌وامه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا دروودى خواى لة سةربيَت فه‌رمویه‌تی:{ێعمِد أَحَدُكم الی إبنته فیزوجها القبیح الژمیم, إنهن یردن ما تُڕیدون} . واته: ئه‌وه چییه؟ یه‌كێ له ئێوه ده‌چێ كچه‌كه‌ی خۆی له كه‌سێكی بێ ڕه‌وشت و ناشیرین و گودهڵه مارهدهبرێ؟ كاری ئه‌وها مه‌كه‌ن چونكه ئێوه چیتان نیاز‌و مه‌به‌سته كچه كانیشتان ئه‌وه‌یان نیاز‌و مه‌به‌سته. هه‌روا له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه ده‌گێڕنه‌وه گوتویه‌تی: ئافره‌تان له پیاوی بێ ڕه‌وشت و ناشیرین و گودهڵه مارهمهبرن چونكه ئێوه چیتان بۆ خۆتان پێخۆشه ئه‌وانیش ئه‌وه‌یان بۆ خۆیان پێخۆشه. خالێكی تر: خۆینه‌ری ئازیز پێویست ناكات دایك و باوكی ئافره‌ت داوا له ئافره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن كه مه‌یل و ئاره‌زووی لهئهمان بێ زیاتر تاكو مێرده‌كه‌ی خۆی چونكه ئافره‌ت به‌ته‌بیعه‌ت و سروشتی خۆی مه‌یل و ئاره‌زووی بۆلای مێرده‌كه‌ی زیاتر هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌واڵی خوای په‌روه‌ردگارو كار به‌جێیه، بۆیه ئافره‌ت له‌مه‌دا عوزرو به‌هانه‌ی خۆی هه‌یه له‌م باره‌وه له ئیببراهیمی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدالله وه ده‌گێڕنه‌وه له حمنهی كچی جه‌حشه‌وه كه پێیان گوتووه: براكه‌ت كوژاراوه ئه‌ویش گوتی یاخوا ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ( إنالله و إنا الیه را‌جعون), دیسانه‌وه پێیان گوت: خۆ مێرده‌كه‌شت كوژرا ئه‌ویش ئه‌مجا گوتی: ئه‌ی هاوار خه‌فه‌ت و په‌رێشانی بۆ خۆم، لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا دروودى خواى لة سةربيَت فه‌رمویه‌تی: {إن للزوج من المرأه لشعبه ما هی لبشر} . واته: ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی كه‌ژن بۆ پیاوه‌كه‌ی خۆی هه‌یه‌تی بۆ هیچ كه‌سێكی تری نیه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-03-3743.html