|
|
|
|
|
|
پیاو له‌كاتی ژن نه‌هێنان و ژنیش له‌كاتی شونهكردندا چی ده‌كات؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری صدیقی
شه‌ممه-03-نیسان(مانگی 4)-2010
] هه‌ركاتێ پیاو نه‌یتوانی ژن بهێنێ، یان ئافره‌ت نه‌یتوانی شووبكا ئه‌وه له‌م كاته‌دا پێویسته له‌سه‌ریان پاك داوێن بن و ئاگایان له‌خۆیان بێ و خۆیان له كاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بیارێرن، له‌م باره‌وه خوای پهروهگار فه‌رمویه‌تی: [وَلْێسْتَعْفِفِ الَّژِینَ ڵا ێجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّی یُغْنِێهُمُ اللَّهُ مِنْ فَچْلِهِ].(النور: 33). واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن ژن بهێنن یان ناتوانن شووبكهن پێویسته پاك داوێن بن و دور له خهراپهبن تاوه‌كو خوای په‌روه‌ردگار له فه‌زل و پیرۆزی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات. لێره‌دا به‌گۆیره‌ی ته‌فسیره‌كه‌ی ئیمام (قرتبی) له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌م حوكم و یاسایه‌ی خوای كاربه‌جێ هه‌م پیاو ده‌گرێته‌وه هه‌م ئافره‌ت هه‌ردوكیان كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه پیاوه‌كه ژنی نه‌هێنابێ، یان ئافره‌ته‌كه شووی نه‌كردبێ پێویسته له‌سه‌ریان كه خۆیان پاك رابگرن و پاك داوێن بن و زه‌بتی خۆیان بكه‌ن وشه‌یتان نه‌یانخاته ناو كاری ناشیرین و پیس و پڕ‌و پوچ و فاحیشهوه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-03-3445.html