|
|
|
|
|
|
حوكمی ئه‌و پیاوه‌ی جیماع له‌گه‌ڵ ژنی خۆیدا به دواوه بكات چییه؟
مامۆستا ئه‌بووبه‌كری سدیقی وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
پێنجشه‌ممه-25-ئازار(مانگی 3)-2010
پیاو ده‌توانێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا جوتبون ( جماع ) بكا به‌مه‌رجێك له عه‌وره‌تی پێشه‌وه‌ی بێ , نه‌ك دواوه‌ی , له‌م باره‌یه‌وه جابری كوڕی عبدالله ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێ : جوله‌كه‌كان به مسوڵمانه‌كانیان ده‌گوت : هه‌ركه‌سێك له‌لای دواوه بچێته لای ژنه‌كه‌ی و (جماعی ) له‌گه‌ڵ دا بكات منداڵه‌كه‌ی خێل ده‌بێ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ش به‌قسه‌ی جوله‌كه‌كانیان ده‌كرد ئه‌وه‌بوو له‌م كاته‌دا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه‌و فه‌رمووی [ نِسَێۆُكُمْ حَرْپٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْپَكُمْ أَنَّی شِئْتُمْ ] ( البقره : 223 ) واته : ژنه‌كانتان كێڵگه‌و جێگه‌ی منداڵ بوونن , چۆن حه‌ز ده‌كه‌ن بۆ جیماع كردن له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وها بچنه لایان به‌مه‌رجێك لهعهورهتی پێشه‌وه‌یان بێت , نه‌ك له دواوه‌یان , ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ریش ( دروودی خوای له سه‌ربێت ) بۆ ڕونكردنهوهی ئایه‌ته‌كه فه‌رمووی : (( مُقْبِلهً ومُدْبِرهً , ماكان فی الفرج )) واته: جیماعهكهتان له پێشه‌وه و له‌دواوه بێ زه‌ره‌ری نیه و جیاوازی نیه , به‌مه‌رجێك بۆ شوێنی منداڵ بون بێت , نه‌ك بۆ دواوه‌ی بێت : واته : بێ گومان جوتبونی پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا به عه‌وره‌تی دواوه‌ی حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌یه , بهلاَم پیاو ده‌توانێ له‌لای دواوه وه جوتبونی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بهعهورهتی پێشه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات . 3- هه‌موو لاشه‌ی ژن بۆ پیاوه‌كه‌ی حهلاَڵه ته‌نها عهرهتی دواوه‌ی نه‌بێ , ئیبن عباس گوتویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار له ڕۆژی دواییدا ته‌ماشای دوو كه‌س ناكات 1- كابرایه‌ك جیماع له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و مالاَتدا بكات . 2- كابرایه‌ك جیماع له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بكات به عه‌وره‌تی دواوه‌یی . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له سه‌ربێت ) فه‌رموویه‌تی (( لاتأتوا النسا‌و فی أَعْجازهنّ أو قال فی أدبارهنّ )) واته : نه‌كه‌ن جوتبون ( جماع ) له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتاندا به دواوه‌یان مه‌كه‌ن : شیخ الاسلام ئیبن تیمیه گوتویه‌تی : ئه‌گه‌ر كه‌سێك بهعهورهتی دواوه‌ی بچێته لای ژنه‌كه‌ی و ژنه‌كه‌شی به‌قسه‌ی بكات ئه‌وه هه‌ردوكیان ته‌عزیر ده‌كرێن , ئه‌گه‌ر ژنه‌كه به‌قسه‌ی نه‌كات ئه‌وه ده‌بێ لێك جودا – ته‌فریق بكرێن . ته‌عزیر : واته : لێدان ، ئازاردانێك كهنهگاته سنوروحهدلێ ده‌ركردن. ئاگاداریه‌ك جوتبونی ( جماع ) پیاو له‌گه‌ڵ ژنی خۆیدا ئه‌وه‌ی كه حه‌رامه و قه‌ده‌غه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه له عه‌وره‌تی دواوه‌ی بێ , ئه‌گینا له‌زه‌ت وه‌رگرتن له سمت و ژێر سمتهكانیهوه به‌بێ به‌زاندنی سنوری عه‌وره‌تی دواوه‌ی ژن ئه‌وه دروسته‌و هیچ خه‌راپه‌ی تێدا نیه و الله أعلم .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-03-25-0014.html