|
|
|
|
|
|
دكتۆر عیرفان ره‌شید شه‌ریف، مامۆستا له زانكۆی سلێمانی و پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی دار السلام:له‌به‌ر گرنگیدانه به منداڵ كه له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، داوێن پیسی قه‌ده‌غه كردووه و بڕیاری پێكهێنانی خێزانی له رێگای شه‌رعه‌وه داوه
سازدانی: گۆران عوسمان
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
له‌م دیمانه‌یه‌دا دكتۆر عیرفان ره‌شید شه‌ریف، مامۆستا له زانكۆی سلێمانی باس له پاراستنی مافه‌كانی منداڵ ده‌كات له ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ئه‌نجامی به گرنگی ڕوانینی ئیسلام و منداڵ چه‌ند بابێكی فقه ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له منداڵ. + ئایینی ئیسلام چۆن ده‌ڕوانێته منداڵ؟ ـ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ له دیدگای ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا رێزلێناراوه و رۆَزیشی داروه به‌سه‌ر زۆرێك له دروستكراوه‌كانی خوای میهره‌باندا، وه‌كو په‌روه‌ردگار له سووره‌تی (الاِسراو) له ئایه‌تی (70)دا ده‌فه‌رموێت: "به راستی ئێمه قه‌دری ئاده‌میزادمان گرتووه به دیمه‌نی جوان و سروشتی چاك و باڵای رێك‌وپێك و هێزێ تێگه‌یاندن به قسه‌ی نووسین و ئیشارهتكردن و به‌هۆش وفام و شارهزاكردنی رێگه‌ی ژیان و ده‌ست به‌سه‌رزه‌ویدا گرتن و پێشاندانی رێگای چاكه و خراپه و به گه‌لێ نیعمه‌تی دیكه كه له ژماردن نایه‌ن، له و شكانیدا به سه‌ر هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و له ده‌ریادا له‌ناو كه‌شتیدا هه‌ڵمانگرتوون، رۆزیی پاك و پوخته‌مان پێداون، چ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاماده‌كراوه، هه‌روه‌ها گهورهمانكردوون به گه‌وره‌كردن به‌سه‌ر زۆر شت‌دا له‌وانه دروستمانكردوون. له هه‌مانكاتدا مرۆڤ به گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ت دانراوه و له هه‌موو ئاسمانێك گه‌وره رتره به‌لای ئیسلامه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌یه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ درروستكراوه. سه‌ره‌تای ئه‌م رێز و گرنگی پێدانه‌ش له منداڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات. هه‌ر له‌به‌ر گرنگیدانه به منداڵ كه له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، داوێن پیسی قه‌ده‌غه كردووه و بڕیاری پێكهێنانی خێزانی له رێگای شه‌رعه‌وه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌وه‌چه‌ی مرۆڤ بكات و له رێگای شه‌رعییه‌وه بێته‌بوون. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ (فیقهی ئیسلامیی) ده‌بینین له ئه‌نجامی به گرنگی ڕوانینی ئیسلام و منداڵ چه‌ند بابێكی فیقه ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له منداڵ و چۆنیه‌تی گرنگیدان به گه‌وره‌كردنی له‌وبابه‌تانه: (باب العقیقه، الحچانه، الرچاع، الختان)، هه‌روه‌ها له چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌دا ئه‌م گرنگی پێدانه‌ی ئیسلامیمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت. + مافه‌كانی منداڵ له ئایینی ئیسلامدا چییه؟ ـ مافی منداڵ له‌وكاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه كۆرپه‌له‌یه و له سكی دایكیدایه له روویه‌كه‌وه كاتێك كۆرپه‌له‌یه ته‌ماشای ده‌كرێت وه‌كو نه‌فسێكی سه‌ربه‌خۆ له دایكی، كه خاوه‌نی ژیانی خۆیه‌تی و ئاماده‌یه كه له‌كاتی دیاریكراودا له‌دایك بێت، ئه‌وا له‌م رووه‌وه خاوه‌نی جۆرێكه له ئه‌هلییه‌ت، كه زانایانی ئوصول پێی ده‌ڵێن: (أهلیه الوجوب)، له رووی مافیشه‌وه كاتێك كۆپهلهیه جۆرێكی دیكه‌یه له ئه‌هلییه‌ت هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن: (أهلیه الوجوب الناقصه) هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه پێویستی به قبووڵكردن نییه بۆی جێگیر ده‌بێت وه‌كو:(میرات، وه‌سیه‌ت، مافی وه‌قف..). به‌گشتی مافه‌كانی منداڵ له‌م چه‌ند خاڵه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت: 1ـ هه‌ڵبژاردنی دایكێكی ئیمانداریی ره‌وشت به‌رز. 2ـ ناونانی به‌ناوێكی جوان و په‌سه‌ند و مانادار. 3ـ خۆشحاڵبوون به له‌دایكبوونی ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه، كوڕ بێ یان كچ. 4ـ بانگدان به گوێی راستیدا. 5ـ حه‌وته بۆ كردنی (سه‌ربڕینی دوو مه‌ڕ یان دوو بزن ئه‌گه‌ر كوڕ بوو، سه‌ربڕینی مه‌ڕێك، یان بزنێك ئه‌گه‌ر كچ بوو له حهوتهمین رۆژی له‌دایك بوونیدا). 6ـ شیرپێدانی له لایه‌ن دایكییه‌وه. 7ـ په‌روه‌رده‌كردنی له‌سه‌ر عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی پیرۆزی ئیسلام. 8ـ له (7) ساڵی ته‌مه‌نیدا فه‌رمانی پێبكرێت كه نوێژه‌كانی بكات، له ده‌ساڵیدا ئه‌گه‌ر نه‌یكرد لێی بدرێت. 9ـ كاتێك گه‌یشته ده‌ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان كوڕ و كچ له‌كاتی نوستندا له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه. 10ـ فێری ئه‌ركه‌كانی ئیمان و ئیسلام بكرێت. 11ـ فێری قورئانی پیرۆز بكرێت. 12ـ شێواز و ره‌فتاری پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ منداڵان چۆن بووه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه جێبه‌جێ بكرێت. 13ـ خواردن و به‌رگ و پۆشاكی بۆ ئاماده‌بكرێت. 14ـ باوك و دایك به یه‌كسانی ته‌ماشای منداڵه‌كانیان بكه‌ن و ره‌فتاریان له به‌رامبه‌ردا بنوێنن. 15ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان كچ بوو باڵاپۆشی فێر بكه‌ن و رێگه‌ی پێ نه‌ده‌ن جه‌سته‌ی خۆی به‌ده‌ربخات. 16ـ هانی منداڵ بدرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاری خه‌یرو په‌سه‌ند. 17ـ رێگه‌گرتن له هاوڕێیه‌تی كردنی هاوه‌ڵی به‌د و ناله‌بار. 18ـ فێری یاری ڕێپێدراویان بكات و ئامڕازه‌كانی ئه‌و یاریانه‌یان بۆ دابین بكات. + ئایینی ئیسلام چۆن ده‌رباره‌ی خێزانه‌كان دواوه، تا منداڵ په‌روه‌رده بكه‌ن؟ ـ خوای میهره‌بان له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمان به ئیمانداران ده‌كات كه خۆیان و خێزانیان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵك و ئاگره. ئیسلام خوازیاره له خێزانه‌كان: كه منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر ره‌وشتی به‌رز و جوان په‌روه‌رده بكه‌ن، فێری واجب و ئه‌حكامه‌كانی شه‌رعیان بكه‌ن، تاك و رۆشنبیر‌و تێگه‌یشتوو بن، چونكه په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر ئه‌و راسته شه‌قامه، واته په‌روه‌رده‌كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیمان و ئاكاری په‌سه‌ند، تا له دونیادا به‌و پیرۆزیه بژین و پاشان ببنهخێری نه‌بڕواوه بۆ باوك و دایكیان. + له ئێستادا منداڵ چی بۆ بكرێت جێگه‌ی مافه گشتییه‌كانیان ده‌گرێته‌وه؟ ـ ئه‌و مافانه‌ی كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتوون هیچ شتێك نییه جێگایان بگرێته‌وه، تاكه شتێك كه مافی منداڵ دابین ده‌كات پابه‌ندبوونه به‌و دوو سه‌رچاوه پیرۆزانه‌وه، به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌رچوار رووی: 1ـ په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیی. 2ـ چاودێری ته‌ندروستی. 3ـ چاودێری ماددی. 4ـ سزداری له لایه‌ن باوك و دایكییهوهن فه‌رامۆش نه‌كرێت. منداڵ به‌لای منه‌وه په‌ڕه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رده، كاتێك دێته دونیاوه جگه له‌و شتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی فێری ده‌بێت له ئێمه‌وه، ئه‌وانی دیكه هه‌مووی خۆمان دروستی ده‌كه‌ین، منداڵ به‌و شێوازه ده‌كه‌ین كه خۆمان ده‌مانه‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش غه‌ڵه‌تێكی گه‌وره‌یه، ده‌بێت ئێمه رێگه بده‌ین به‌منداڵ دوای په‌روه‌رده‌كردنێكی راست و دروست وایلێبكهین كه منداڵێك بێت كه‌سێتی خۆی هه‌بێت، ده‌نگی خۆی هه‌بێت مافی خۆی هه‌بێت، وای لێنه‌كه‌ین كه ئێمه له چ شتێك‌دا مه‌حروم بووین له منداڵایدا بمانه‌وێ ئه‌و منداڵه وا دروست بكه‌ینه‌وه، رێگه بده‌ین به منداڵ وه‌كو خۆی دروست بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مانه‌وێ.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-06-08-4730.html