|
|
|
|
|
|
ئاشنا عومه‌ر سه‌عید، به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم له سلێمانی: پسپۆڕی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تمان له كوردستان نییه
سازدانی: گۆران عوسمان
هه‌ینی-04-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
ئاشنا عومه‌ر سه‌عید، به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم له سلێمانی: باس له كێشه‌ی منداڵی ئۆتیزم له كوردستان ده‌كات، ئه‌و پێی وایه كه ده‌بێت له هه‌موو كاتێكدا كار بۆ منداڵ بكرێت، نه‌ك ته‌نها له ڕۆژێكدا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " منداڵی ئۆتیزم كێشه‌ی له سێ بواردا هه‌یه ـ خۆی ئۆتیزم حاڵه‌تێكه تووشی منداڵ ده‌بێت، یاخود منداڵ هه‌ڵگری ئه‌و نیشانانه‌ی دێت، نیشانه‌كانی له ته‌مه‌نی ه(2 ـ 3) دووساڵ و نیو بۆ سێ ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت، له سێ بواری سه‌ره‌كیدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌بوونی په‌یوه‌ندیكردن، واته زاره‌كی و نازارهكیش، واته نه به قسه‌كردن و نه به غه‌یری قسه‌كردن، واته ئاماژه و ئیشاره‌ت ئه‌وانه‌ی نییه، بواری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لاوازی هه‌یه، هه‌روه‌ها سێیه‌م بواریش ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتی دووباره و چالاكی دووباره‌ی هه‌یه، ئه‌م سێ خاڵه له‌م منداڵانه‌دا ده‌بینرێت، هۆكاری سه‌ره‌كی ئۆتیزم نه‌زانراوه به وته‌ی ئاشنا عومه‌ر سهعیدـ هۆكاره‌كانی تووشبوون به ئۆتیزم نه‌زانراوه، هه‌روه‌ها وتی: "تا ئێستا هه‌یه له هه‌موو جیهاندا نه‌سه‌لمێنراوه، واته تاكه هۆكارێك نییه بۆ تووشبوون به ئۆتیزم، كۆمه‌ڵێك هۆكاره، یه‌كێك له‌وانه هۆكاری بۆماوه‌ییه، هۆكاری ژینكهیی، هۆكاری دیكه‌ش زۆر زۆره، وه‌ك بایه‌لۆجی و هه‌ڵكه‌وته‌ی پێكهاته‌ی مێشكی منداڵه‌كه، كه‌واته یه‌ك هۆكاری تایبه‌ت له جیهاندا نییه بگوترێ ئه‌مه تایبه‌ته به ئۆتیزم، به‌ڵكۆ هۆكاره، له ناو ئه‌وانه‌شدا به‌زۆری هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كانه. هیچ منداڵێكی ئۆتیزم له‌وی دی ناچێت به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریین له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا كه گرنگی ده‌درێت به ئۆتیزم، كۆمه‌ڵێك نیشانه دیاریكراوه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته، هیچ منداڵێكی ئۆتیزم له‌وی دی ناچێت، هه‌ریه‌كه حاڵه‌تێكی هه‌یه تایبه‌ته به خۆیه‌وه، له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كاندا له یه‌كتری ده‌چن، وه‌ك په‌یوه‌ندیكردنی زاره‌كی و نازارهكییه، كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وتی دووباره، ئه‌بێت ئه‌م سێ خاڵه‌ی تێدابێت، به‌ڵام له خه‌سڵه‌تی دیكه‌دا، وه‌ك لایه‌نی هه‌ستیاری جیاوازن و هیچیان وه‌ك یه‌ك نییه، چونكه ئه‌وه خه‌له‌لێكی (جینییه)، خه‌له‌لی جینش هه‌مووی وه‌ك یه‌ك نییه ئۆتیزم به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ر گوێی پێنه‌درێ ده‌بێته هه‌میشه‌یی له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئاشنا عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حاڵه‌تی ئۆتیزم حاڵه‌تێكی هه‌میشه‌ییه، هه‌تاماوه ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵیدا و ئه‌بێته بارێكی گران بۆ خێزان، بۆ كۆمه‌ڵگاش، به‌ڵام باشترین شت بۆی ئه‌وه‌یه كه له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه دوای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه، كه باشترین ته‌مه‌ن له سێ ساڵیدایه ده‌بێت به‌رنامه‌ی(ته‌ده‌خولی موبهكیر) هه‌بێت، واته به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت، هه‌تا به‌زوترین كات ده‌ستنیشان بكرێت و كاری له‌گه‌ڵدا بكرێت ئه‌و منداڵه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه یاخود گرفته‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گوێی پێنه‌درێ حاڵه‌ته‌كه‌ی هه‌میشه‌ییه و زۆر قورستریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر كاری له‌گه‌ڵ نه‌كرێت. چی بۆ منداڵی ئۆتیزمكراوه؟ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆ منداڵ كراوه ئاشنا عومه‌ر وتی: "به نیسبه‌ت سلێمانی و له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش ئه‌توانین هه‌ندێك شت بڵێن، له هه‌ر سێ شاره‌كه كۆمه‌ڵه دروست بووه، كۆمه‌ڵه‌ی خێزانی، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی خێزانییه، كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه داكۆكۆی له مافه‌كانی منداڵ و خێزانه‌كانیان بكات، ئه‌مه ههندگاوێكه نراوه، به‌نیسبه‌ت حكومه‌تیشه‌وه كه‌چی كراوه، به هیمه‌تی خێزانه‌كان و پاشان هه‌وڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی دروست بووه یه‌ك دوو شوێنی كاركردن هه‌یه، له‌وانه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت له سلێمانی، سه‌نته‌رێكی تابه‌ت به ئۆتیزم له هه‌ولێر و سه‌نته‌رێكیش كه ده‌ستێوه‌ردان به زوویه كه (ته‌ده‌خولی موبهكیر)ی پێده‌گوترێ سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته، واته سێ شوێن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان له ئاستی پێویسدا نین، له ئاستی حقوقی ئه‌و منداڵانانه‌دا نییه به ته‌واوه‌تی، له‌به‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه ژماره‌یان زۆره، به‌ڵام سه‌نته‌ره‌كان ئه‌و ستافانه‌ی تێدا هه‌یه كه‌من، چونكه كه‌م خه‌ڵكێك هه‌یه بێت له خۆی ببورێت و بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م منداڵانه‌دا كار بكات، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه راهێنانی تایبه‌تیان پێكرابێت، هه‌موو سالێك ئاستی زانستیان به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت". له سلێمانی 100 حاڵه‌تی ئۆتیزم هه‌یه ـله باره‌ی ڕێژه‌ی منداڵی ئۆتیزمه‌وه ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به نسیبه‌ت جیهانه‌وه كۆمه‌ڵێك ئامار هه‌بوون، چه‌ند ساڵێك لهمهوپێش له 2007 دا ده‌گوترا له (150) هه‌زار منداڵ منداڵێك، ئێستا له ئه‌مریكا حاڵه‌تێكی فریاكه‌وتن راگه‌یه‌نراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگیدا به ئامار و به‌دواداچوون لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه، بۆیه زانراوه كه له (94) منداڵ منداڵێكی تووشبوو هه‌یه، به‌ڵام له كوردستانیشدا خۆشبه‌ختانه له دوای ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه كردوومانه هۆشیاری زۆر زیاتر بووه، كاتێك من به‌دوای ئه‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌ڕاوم (4) خێزان هه‌بووه له شاری سلێمانیدا، به‌ڵام دوای چه‌ندین به‌رنامه ئێستا له سلێمانیدا نزیكه‌ی (100) خێزان زیاتر ده‌بێت، له‌وه ده‌چێت له هه‌ولێر (200) هه‌بێت له دهۆك (100) هه‌بێت یاخود له سلێمانی (100) هه‌بێت.
خێزان تووشی شۆك ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له سه‌ره‌تادا خێزان تووشی شۆك ده‌بێت. وتی: "هه‌موو منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له خێزانێكدا، به‌تایبه‌تی حاڵه‌تی ئۆتیزم ئه‌و خێزانه به چوار قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، یه‌كێك له‌و ئه‌وه‌یه كاتێك پێده‌گوترێ منداڵه‌كه‌ت ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌یه ئه‌و خێزانه تووشی شۆك ده‌بێت و بێتاقه‌ت ده‌بێت، قۆناغی ئینكاریش خاڵێكی دیكه‌یه، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وایه، پاشان قۆناغی شیوه‌ن دێت، ئه‌وجا قۆناغی چاره‌سه‌ر، دایك پێش ئه‌وه‌ی منداڵ ببێت وێنه‌یه‌كی منداڵی ساغ له مێشكی‌دا ده‌كێشێت، دوای به‌رواوردی ده‌كات به‌و منداڵه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی، تووشی شیوه‌ن ده‌بێت، ئه‌بێت ئه‌و منداڵه خه‌یاڵیه بمرێنێت ئه‌وسا بگاته قۆناغی چاره‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وش گه‌ڕانه به‌دوای قۆناغی چاره‌سه‌ردا، ئه‌م قۆناغانه‌ش ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت له هه‌ر خێزانێدا درێژه بكێشێت ده‌بێته هۆی زیانكه‌وتن له منداڵه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر، خێزان هه‌یه سێ بۆ چوار ساڵی پێده‌چێت ئه‌وجا بڕیارده‌دات ئه‌و منداڵه نه‌خۆشه". منداڵی ئۆتیزم به تێكه‌ڵاوكردن زۆرتر به‌و پێشه‌وه ده‌چێ به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم وتیشی: "ئێمه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی یه‌ك خهلهلمان هه‌یه ئه‌ویش له تێڕوانینماندایه بۆ ئه‌و منداڵانه، كاتێك ئه‌و منداڵانه تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌كرێن له قوتابخانه‌كاندا، له ئێستادا هه‌موو وڵاتان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵاو كردن كارێكی باشه و نابێن منداڵی خاوه‌ن پێداویستی جیانه‌كرێته‌وه، به‌ڵام زۆرێك خه‌ڵك هه‌ن تێڕوانینێكی به‌رته‌سكیان هه‌یه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته، وابیرده‌كاته‌وه كه (40) منداڵ له پۆلێكدایه چاو له یه‌ك منداڵ بكات، ئه‌ی ناكرێت به پێچهوانهوهبێت؟! ئێمه ته‌جروبه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ به تێكه‌ڵاوكردن زۆرتر به‌و پێشه‌وه چووه، به پێه‌وانه‌وه ئه‌و منداڵه تووش بووه هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه كه گرفتاره، هه‌ستی بڕوابوونیش له خیدا زیاتر بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به پشتگیری ئه‌وكه‌سه‌ی تێكه‌ڵی ده‌كات، من ناڵێم راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ بكرێن، ده‌بێت ئاماده‌كاری كرابێت بۆ ئه‌و تێكه‌ڵیه، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم په‌لی منداڵێك بگریت و فڕێده‌یته قوتابخانه‌یه‌كه‌وه، پێویسته له منداڵیه‌وه له به‌رنامه‌ی پێشوه‌ختدا بووبێت و پاشان به پێی حاڵه‌ته‌كه‌ی . وه‌ك له هه‌موو وڵاتاندا بینراوه و ته‌جروبه كراوه به پێچه‌وانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ئاستیشی زۆر نزم بووبێت ئه‌وه له منداڵی دیكه‌وه فێری شتی باش بووه، بگره منداڵه‌كانی هاوڕێشی ئه‌بنه هاوڕێ و هاوكاری تووش بووه‌كه، به‌ڵام كه‌سه گه‌وره‌كان ده‌بنه ڕێگر بۆ تێكه‌ڵاو بونیان". به‌داخه‌وه پسپۆڕی له كوردستاندا نییه بۆ ئۆتیزم ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له نه‌بوونی پسپۆڕ گرت له كوردستان و وتی: "من پاش ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێك چوومه دوبه‌ی بۆ به‌شداریكردن له نه‌دوه‌ی ئۆتیزمی جیهانیدا، له زانكۆی زاید كرا و هه‌موو جیهان تێدا به‌شدار بوو، بینیمان كه ئاستی كاركردن بۆ ئه‌و منداڵانه چۆنه، به‌راستی ئێمه زۆر زۆر جیاواز بوون له وڵاتانی دیكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هه‌موو جۆره سه‌نته‌رێك هه‌یه، سه‌نته‌ری خزمه‌تكردن و كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌نته‌ری ده‌ستێوه‌ردان هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره پسپۆڕییه‌كان هه‌بوون، وه‌ك پسپۆڕی گفتوگۆكردن، پسپۆڕی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌روونی جه‌سته‌ی، یاخود تیم هه‌بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه، لێره‌ش خۆشبه‌خاته تیمێك دروست بووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه پسپۆڕی له كوردستاندا نییه بۆ ئۆتیزم، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تیشمان نییه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و خوێندنی باڵا بیرێك له‌كه‌سانێك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانێرێته ده‌ره‌وه تا له‌و بواره‌دا پسپۆڕی به‌ده‌ست بهێنن، تا خزمه‌تی منداڵانی كوردستانی پێ بكه‌ن، چونكه ئه‌م منداڵانه پێویستیان به جۆره ها پسپۆڕی هه‌یه، چونكه كێشه‌كه‌یان له یه‌ك جۆری تایبه‌تدا نییه، به‌ڵكو له كۆمه‌ڵێك بواردایه كه پێویسته هاوكاری بكرێن". منداڵ ناوی ئه‌مڕۆیه ناتوانی پێی بگوترێ سبه‌ی ئاشنا عومه‌ر باس له مافی ڕه‌وای مندالاَن ده‌كات و ده‌ڵێت : "به‌ڵێ ئاوڕدراوهتهوه، به‌ڵام هاوكاری و یارمه‌تی تا هاوكاری یامه‌رتی ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌و مافی ره‌وای منداڵیش و خێزانه‌كانیشیان وه‌كو هه‌موو منداڵێك حقوقهكانی جێبه‌جێبكرێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانی ناوه به منداڵی خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تییه‌كاندا وه‌كو مافێك بۆی دیاریكردووه، ئه‌مه ته‌ڵه‌ب نییه له حكومه‌ت، به‌داخه‌وه ئه‌بوایه حكومه‌ت خۆی هاوكاری زیاتر ئه‌م سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵانه‌ی بكردایه، چونكه ئه‌مه ته‌ڵه‌ب نییه، ته‌ڵه‌ب ئه‌وه‌یه كه من داوای شتێك بكه‌م له حكومه‌ت و ئه‌و توانای نه‌بێت، به‌ڵام داواده‌كه‌م له حكومه‌ت كه هیچ نه‌بێت به بوونی سه‌نته‌رێك كه راهێنانه‌وه بكرێت، یاخود كۆمه‌ڵێك ستاف دابین بكات بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره، كاركراوه بڵێم نییه، سهنتهركراوه بڵێم نییه، هاوكاریش كراوین له لایه‌ن كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌روه‌رده ئه‌مانه. ئێمه ئه‌بێت دانبێن بهڕاستییهكاندا، له ده‌ستووری عێراقیدا هه‌یه له ماده‌ی (34) بڕگه‌ی (2)دا هه‌یه كه باس له مافه‌كانی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ده‌كات، سه‌نته‌ر هه‌یه و ستاف كه‌مه ده‌بێت حكومه‌ت زیاتر كار بۆ راهێنانه‌وه‌ی ستاف بكات و خولیان بۆ بكاته‌وه له ده‌ره‌وه، كار بۆ خوێندنی باڵا‌و خوێندنی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بكات. دواوته‌م ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم منداڵ ئه‌مڕۆ دروست ده‌بێت و ئه‌مڕۆ پێویستی به هاوكاریی و خزمه‌تكردنه، هه‌روه‌ك شاعێرێكی شیلیی به‌ناوی (گابریله مستراڵ)، كه خه‌ڵاتی نۆبڵی له شیعردا پێبه‌خشراوه، ده‌ڵێت: "منداڵ ناوی ئه‌مڕۆیه ناتوانی پێی بگوترێ سه‌به‌ی".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-06-04-5750.html