|
|
|
|
|
|
سه‌رۆكی به‌شی سایكۆلۆجیا له زانكۆی كراوه‌ی ئیبن ڕوشد له هۆلاَندا دابڕانی مرۆڤ له سێكسكردن ئه‌بێته هۆكاری هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆ و تێكچوونی باری ده‌روونی مرۆڤ
پێگه‌ی خێزان
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
د. سه‌لاحی گه‌رمیان، له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ـ باس له كه‌سێتی تاكی كوردی دهكاتو بۆچوونی وایه كه تاكی كورد كه‌سێتییه‌كی ته‌ندروستی نییه" من كه‌سێتی كورد به كه‌سێتییه‌كی داشكاو و به دڵه‌ڕاوكێ ئه‌بینم له‌باره‌ی سایكۆلۆجییه‌وه، چونكه هێشتا كورد خاوه‌ن زمانی یه‌كگرتوو نیه‌و تا ئێستا بمانهوێو نه‌مانه‌وێت نه‌یتوانییوه له هه‌ستی برابچوكێتی گه‌لانی دراوسێی ئازاد بێت".
ـ: كه‌سێتی له ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه واتای چییه؟ د. سه‌لاحی گه‌رمیان: زاراوه‌ی كه‌سێتی كه ئینگلیزییه‌كه‌ی Personality یه له وشه Persona ی لاتینییه‌وه هاتووه، ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می گریكه‌كان به واتای ده‌مامك (ماسك) دێت، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دهمامكهی كه ئه‌كته‌ره گریكه‌كان ڕووی خۆیانیان پێدائهپۆشی له‌كاتی نواندن له‌سه‌ر شانۆدا. مه‌به‌ستیش له‌و زاراویه دیمه‌نی به‌رچاوییه كه به‌ده‌مامكه‌وه خۆی ئه‌نوێنێت، بهلاَم له بواری سایكۆلۆجیدا لایه‌نه شاراوه‌كانی ناخی مرۆڤیش ئه‌گرێته‌وه كه به‌شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌رئه‌كه‌ون. كه‌سێتی چه‌مكێكی ئاڵۆزه‌و زۆر واتا له خۆ ئه‌گرێت، ئه‌وه‌شه وایكردووه كه جێگای مشتومڕێكی زۆر بێت له‌لایه‌ن زانایانی بواری دهروونناسییهوهو بۆچوونی جیاجیای له‌سه‌ر بێت و هه‌ریه‌كه‌و لهڕوانگهیی تیۆروتێڕوانینی خۆیه‌وه پێناسه‌ی تایبه‌تی بۆ دارێژێت. ئه‌كرێت كه‌سێتی ئاماژه بێت بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی تاك له‌گه‌ڵ كۆمهلاَنی ده‌وروبه‌ری، یانیش ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی كه تاك لای خه‌ڵكانی تر به‌جێی ده‌هێڵێت له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌توانین كه‌سێتی وا چاولێكهین وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ر تاكێكه‌وه، كه كۆمه‌ڵیك تایبه‌تمه‌ندی دهرهكیو ناوه‌كی ئه‌گرێته خۆ، به‌وانه‌ش ئه‌ناسرێته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی ترهوهولێشیان جیائهكرێتهوه. كه‌سێتی هه‌ر تاكێك، كۆیه‌كی یه‌كگرتوو و ڕێكخستنێكی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵێك شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و په‌ی پێبردنه كه ئه‌و كه‌سه له‌وانی تر جیائه‌كاته‌وه. لێره‌دا به پێویستی نازانم باس له تیۆره جیاجیاكانی ده‌روونناسی بكه‌م، ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌موو پێناسه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سێتی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌و په‌ی پێ‌بردنی تاكه كه‌س ئه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و شێوازانه‌ش سیفه‌تن بۆ تاكه‌كه‌س و له‌كه‌سانی تری جیا ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌ر تاكێكیش له ئێمه كه‌سێتییه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان تاك و ئه‌وانیتردا نه‌بێت. بهلاَم ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه بگرینه به‌رچاو كه هیچ جۆره كه‌سێتییه‌ك له بووندا ده‌قاوده‌ق له كه‌سێتییه‌كی تر ناچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووانه‌ش بن، هه‌ر وه‌ك چۆن په‌نجه‌مۆری هیچ كه‌سێك له هی ئه‌وانیتر جیاوازه. بۆیه ئه‌توانم كه‌سێتی به چوارچێوه‌یه‌ك پێناسه بكه‌م كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌ر تاكێك له ئێمه كۆئه‌كاته‌وه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر نهگۆڕنو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تاكن و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ئه‌نوێنێت كه تاك پێی ئه‌ناسرێته‌وه. دیاره كه‌سێتی تاكی مرۆڤ بوونی نییه به‌بێ بوونی له نێو كه‌سانی ده‌وروبه‌ریدا، چونكه كه‌سێتی چه‌مكێكی ڕێژه‌ییه له هزری ئهوانداو هه‌روه‌ها له‌ڕوانینی تاكیش بۆ خۆی. زۆر جاریش له‌وانه‌یه هه‌ردوو ڕوانینهكه (ڕوانینی ده‌وروبه‌ر بۆ تاكو ڕوانینی تاك بۆ خۆی) ناكۆك بن. ده‌روونناسی بایه‌خێكی زۆری به بواری كه‌سێتی داوه. له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، به به‌رده‌وامی زانایان و توێژه‌رانی بواری ده‌روونناسی له هه‌وڵی بێوچانی شیكردنه‌وه‌و پۆلینكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی تاكی مرۆڤن، له‌وانه زانایانی به‌ناوبانگی ده‌روونشیكاری (فرۆید و یۆنگ و هۆرنێ و فرۆم و ئه‌ریكسۆن)، هه‌روه‌ها مورایو شیلدونو ئهلپۆرتو گیلفوردو كاتیلو ئهیزهنكو ده‌یانیتر. به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی پۆلینكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی كراوه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كۆمه‌ڵێك ههڵسوكهوتو سیفه‌تی هاوشێوه له‌خۆ ئه‌گرێت. به‌ناوبانگترین ئه‌و پۆلینكردنانه ناسراوه به لیستی (پێنج فاكته‌ره گه‌وره‌كان) Big Five Factors كه بریتین له: دڵفراوانی Extroversion – چاكهنواندن Agreeableness - ویژدان زیندوویی Conscientiousness - نیرۆتیسیزم Neuroticism - كراوه‌یی Openness. له كه‌سێتی هه‌ر تاكه‌كه‌سێكدا جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌ك به‌دی ده‌كرێت كه به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی ژینگه‌وه، یان له‌ڕێگای په‌روه‌رده‌كردن‌و پێگه‌یاندی خێزانی‌و كۆمهلاَیهتیو سیاسی‌و ئهخلاقیو ئایینی‌و هرزییهوه پێكدێت. له‌پاڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بایۆلۆجییانه‌ی كه له‌ڕێگای جینه‌كانه‌وه پشتاو پشت ده‌گوازرێنه‌وه. ـ: كه‌سێتی تاكی كورد له كامه‌یانه؟ د. سه‌لاحی گه‌رمیان: پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م، هه‌روه‌ك پێشتر باسم كرد، هه‌ر تاكێكی مرۆڤ له ڕووی كه‌سێتییه‌وه جیاوازه له هه‌ر كهسێكیتری ده‌روروبه‌ری، سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه بهڕواڵهتو له شێوه‌ی جه‌سته‌و سیمای ده‌ره‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش له‌یه‌كتر بچن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له یه‌ك سگیش له‌دایك بووبن. بۆیه ناكرێت باس له تاك وه‌ك ستانداردێك بكه‌ین بۆ گه‌لێك، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك. بهلاَم هه‌ر وه‌كو بیرمه‌ندی عێراقی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی ده‌ڵێت: كه‌سێتی تاكه‌كه‌س‌و كه‌سێتی كۆمه‌ڵ دوو ڕووی یه‌ك دراون. چونكه ئاشكرایه كه تاكه‌كه‌سه‌كان پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵن و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شانه‌ی له نێوان كه‌سێتی تاكه‌كه‌سه‌كان، كه‌سێتی ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیاریده‌كه‌ن. كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بێگومان خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه‌یه كه جیای ده‌كاته‌وه له گهلو نه‌ته‌وه‌و گروپه ئهتنیكه جیاجیاكانی تری دهوروروبهرو ولاَتانی تری جیهان، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵ‌و گروپێكی مرۆیی به‌ده‌ر له‌زۆری و كه‌می ژماره‌یان، هاوبه‌شن له بڕێكی زۆر لهخهسڵهتو ههڵسوكهوتو نهریتو به‌هاو ئاڕاسته‌و شێوازی ژیانی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، كه فاكته‌رن بۆ دروستبوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌پێی ئه‌وه جیاده‌كرێنه‌وه له‌كۆمه‌ڵ‌و گروپه‌كانیتر . كه‌واته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه كولتوری و كۆمهلاَیهتی و ده‌روونییانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یه‌یی جێگیروچهسپاون له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، جیایان ئه‌كاته‌وه له گهلانو نه‌ته‌وه‌كانی تر، كه‌سێتی كورد دیاریئه‌كات و هه‌ر تاكێكی كوردیش بڕێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تیدایه‌و ئه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی پێبناسرێتهوهو جیابكرێته‌وه له تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی تر، به‌ده‌ر له بیروبۆچوونو تێڕوانینیو هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی تایبه‌ت بۆ پرسه جیاجیاكانی ژیان. بۆچوونی جۆراوجۆر هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی، له‌وانه بۆچوونی بیرمه‌نده فه‌ره‌نسییه‌كانه كه قه‌واره‌ی سیاسی واتا "ده‌وڵه‌ت" به پێوانه‌یه‌كی گرنگ ده‌زانێت بۆ یهكبوونو كه‌سێتی نه‌ته‌وایه‌تی، كه لهڕێكخراوی سیاسییه‌وه (ده‌وڵه‌ت) سه‌رچاوه ئه‌گرێت. به پێچه‌وانه‌ی ناسیۆنالیسته‌كانی ئه‌ڵمان، كه زمان‌و كو‌لتور به گرنگترین بنه‌ما دائه‌نێن بۆ نهتهوهوكهسێتی نه‌ته‌وایه‌تی، چونكه زمانی هاوبه‌ش ئامرازی ده‌ربڕین هه‌ست و نه‌ست و كهلهپوورو نه‌ریته. له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی زمانێكی هاوبه‌ش، كولتورێكی هاوبه‌ش ئه‌گه‌یه‌نێت كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی كه‌سێتیی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌پاڵ فاكته‌ره‌كانی تره‌وه وه‌ك: خاك و مێژوو و چاره‌نووسی هاوبه‌ش. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان ڕۆلێكی هه‌ستیاری هه‌یه له‌ده‌رخستنی ناسنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و ئامرازی گه‌یاندنی زانیارییه‌كان‌و په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كه‌سه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و كه‌ره‌سته‌ی پێكهوهلكانو له‌یه‌كتر گه‌یشتنه له‌پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان. سه‌باره‌ت به كه‌سێتی كورد، چ جۆره كه‌سێتییه‌كه؟ وهلاَمدانهوهی ئه‌م جۆره پرسیاره هه‌روا ساده‌و ئاسان نیه، چونكه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی كورد. به پێی زانیاری من چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌ن له‌م بواره‌دا بهلاَم ده‌گمه‌نن. پێویسته سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت بێته‌كایه‌وه بۆ بایه‌خدانی زیاتر بۆ لێكۆڵینهوهودیراساتی سۆسیۆلۆجیو سایكۆلۆجیوسایكۆ- سۆسیۆڵۆجی و سایكۆ- پۆلیتیك. چونكه ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و لێكۆلێنه‌وه‌كان له‌و بوارانه‌دا، ده‌بنه بنچینه‌یه‌كی گرنگ بۆ پلاندانان‌و داڕشتنی ستراتیجێكی گشتی سیاسی‌و كۆمهلاَیهتی و میتۆدی په‌روه‌رده‌یی بۆ پاشه‌ڕۆژێكی پرشنگدارتر بۆ كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو بوارێكدا، به تایبه‌تیش له‌بنیادنانی كه‌سێتییه‌كی تهندروستو خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی دیاریكراو به خۆیه‌وه. ـ: كه‌ی كه‌سێتی تاكی كورد ده‌بێته كه‌سێتییه‌كی ته‌ندروست؟ د.سه‌لاحی گه‌رمیان: پرسیاره‌كه خۆی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كورد خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی ته‌ندروست نیه. منیش له‌گه‌ڵ ئهوهدامو به پێویستیشی ئه‌زانم ڕۆشنایی زیاتر بخه‌مه سه‌ر ئه‌م بۆچوونه. وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد، زمان بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ناسنامهوكهسێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه. كورد تا ئێستا خاوه‌ن زمانێكی یه‌كگرتوو نیه، بگره كوردێكی زۆر به‌تایبه‌ت له‌باكووری كوردستان، نه‌ك هه‌ر ئاشنا نین به زاراوه‌كانی تر، به‌ڵكو به زاراوه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆشیان نائاخڤتن. زۆر سه‌خته هه‌ورامییه‌ك له كرمانجێكی ژووروو تێبگات. له لایه‌كی تره‌وه نائومێدی تاكه‌كه‌سی كورد له سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك هه‌موو نیشتمانه‌كه‌ی، بگره ئه‌و به‌شه‌ی ئێستاش به‌ناو فیدرالییه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دهسهلاَتی سیاسی به‌غدا و ولاَتانی دهوروبهرییدایه. تا ئێستا گه‌لانی عهرهبو فارس‌و تورك هه‌ر یه‌كه‌یان له ولاَتی خویاندا ئه‌گه‌ر كورد به دوژمن دانه‌نێن، ئه‌وا له باشترین حاڵه‌تدا خۆیان به خاوه‌ن ماڵ و براگه‌وره دائه‌نێن له به‌رامبه‌ر كورددا. بۆیه من وای ئه‌بینم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كورد به گه‌لێك سیفه‌تی جوانه‌وه ناسراوه له لای ڕۆژههلاَتناسان و گه‌لانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك نموونه: ڕاستگۆیی و لێبوردن و خۆشباوه‌ڕیی و وهفاداریو گیانی لێبوردن‌و ئازایه‌تی. به‌ڵگه‌ش زۆرن بۆ ئه‌وان كه من خۆم بهدیمكردووه، كاتێك كه‌سێكی عه‌ره‌ب لێی پرسیووم: ئایا تۆ كوردیت؟ عه‌ره‌بێكی تر پێشئه‌وه‌ی من وهلاَم بده‌مه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت به‌ڵێ كورده، وتویه‌تی (نا‌بینیت چه‌ند مرۆڤێكی باش‌و به سیفه‌ته، هه‌ر به‌وه‌دا بزانه كورده). بهلاَم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وتۆ له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه، من كه‌سێتی كورد به كه‌سێتییه‌كی داشكاو و به دڵه‌ڕاوكێ ئه‌بینم له‌باره‌ی سایكۆڵۆجییهوه. چونكه هێشتا كورد خاوه‌ن زمانی یه‌كگرتوو نیه‌و تا ئێستا بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت نه‌یتوانییوه له‌هه‌ستی برابچوكێتی گه‌لانی دراوسێی ئازاد بێت. تا ئێستاش له‌مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی جێنۆسایدكردندایه به‌هۆی نادیاری بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچهكهوههڕهشهی په‌یتاپه‌یتای برا دوژمنه‌كانی ده‌وروبه‌رو بێمتمانه‌ی به دهسهلاَتی ئێستای هه‌رێم، به هۆی گهندهڵیو ناعه‌داله‌تی كۆمهلاَیهتیو كه‌می خزمهتگوزارییو به‌رزبوونی ڕێژه‌ی بێكارییه‌وه. من پێموایه كه‌سێتی كورد له قه‌یراندایه‌و بۆ ده‌رچوونیش له‌و قه‌یرانه، پێویست به بایه‌خدان‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێكردنی سیسته‌می كۆمهلاَیهتیو په‌روه‌رده‌و كولتورو زمانی یه‌كگرتوو و ریفۆرم له‌سیسته‌می سیاسی‌و دهسهلاَتدا و چه‌سپاندنی یاسا‌و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك دوور له‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆسایدكردن‌و سیاسه‌تی نامرۆڤانه له دژی له داهاتوودا. ـ: چی كه‌سێتی دروست ده‌كات؟ د. سه‌لاحی گه‌رمیان: تاكی مرۆڤ كه دێته ژیانه‌وه سه‌رباری ئه‌و فاكته‌ره بایۆلۆجییانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی جینه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه‌و تیایدا لایه‌نێك له‌كه‌سێتی دیاری ئه‌كات، له‌یه‌كه‌م ساته‌كانی ژیانییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. له‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا په‌روه‌رده ئه‌بێت به پرۆسه‌ی فێربووندا تێئهپهڕێتو لێوه‌ی فێرئهبێتو كاردانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیدا بهجیئههێڵێت. واتا ئه‌و مرۆڤه وه‌ك كه‌سێك، سات له‌دوای سات‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌سێتییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه بۆ دروست ئه‌بێت. كه‌سێتی هه‌ر تاكێك ئاماژه‌یه بۆ خودی ئه‌و كه‌سه، وه‌ك زاراوه‌ش له كوردیدا دیاره له وشه‌ی "كه‌س" ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به ئینگلیزییه‌كه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك زاراوه‌یه‌كی لاتینییه، بهلاَم ئاماژه‌شه بۆ وشه‌ی"Person" كه هه‌مان واتا كوردییه‌كه ئه‌گه‌یه‌نێت. هه‌موومان له‌ناو كۆمه‌ڵدا ئه‌بیستین كه فلاَنه كه‌س، كه‌سێكی خۆشه‌ویسته، یان له‌سه‌ر كه‌سانی تر، سیفه‌تی جۆراوجۆر دێته گوێمان، كه‌سێكی مڕومۆچ و گرژه، كه‌سێكی شه‌ڕه‌نگێزه، كه‌سێكی لاوازه، كه‌سێكی كاریگهرو به‌هێزه، یان كه‌سێكی ڕاستگۆ‌و خاوه‌ن قسهیخۆیهتی. ئه‌وانه هه‌موو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی زاڵه به‌سه‌ر تاكه‌كه‌سه‌وه، له‌لای كه‌سانی ده‌وروبه‌ی به‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ناسرێن. بهلاَم له بواری سایكۆلۆجیدا ناكرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و جۆره بۆچوونانه‌دا بوه‌ستین. به‌ڵكو پێویست به تێڕوانینێكی ورد ئه‌كات بۆ دیاردكرنی كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێك. بێجگه له فاكته‌ره‌كانی بایۆلۆجێ و ژێنگه‌ی كۆمهلاَیهتی كه ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له دروستبوونی كه‌سێتی، چه‌ند فاكته‌ری تر هه‌ن كه ڕۆڵی گرنگ ئه‌بینن له دروستبوونی كه‌سێتی هه‌ر تاكێكی مرۆڤ. بۆ نموونه هه‌ركه‌سێكمان له‌كات و شوێنی دیاریكراودا ڕۆڵێك له ناو كۆمهلاَنی ده‌وروبه‌رماندا ئه‌بینین. هه‌روه‌ها زۆرجار كۆمه‌ڵ ڕۆڵی تاك دیاریئه‌كات، وه‌ك چۆن ڕۆڵی ژنان له‌ناو كۆمه‌ڵدا جیا ئه‌كاته‌وه له‌ڕۆڵی پیاوان، یان پله‌و پایه‌ی كۆمهلاَیهتی تاك وا پێویست ئه‌كات كه‌سێتییه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت . زۆرجار گه‌وره‌یی ته‌مه‌ن ئه‌بێته هۆی به‌خشینی ئه‌و ڕۆڵه تایبه‌ته. نموونه‌ش له‌باره‌یه‌وه، كه‌سێتی سیاسییه، وا پیویست ئه‌كات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن پیاوێكی ئایینی وا پێویستئهكات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت له كه‌سێتیدا، یان دهلاََڵیك، یان ژنهسهماكهرێك. هه‌ر كه‌س به‌پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌یگێڕێت تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له كه‌سێتیدا جێگیرئه‌بێت، هه‌ڵبه‌ته كورتی و درێژ خایاندن له گێڕانی ڕۆڵدا كاردانه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه. ـ: جیاوازی نێوان كه‌سێتی سیاسی‌و مرۆڤی ئاسایی چییه؟ د. سه‌لاحی گه‌رمیان: دیاره كه‌سیێتی سیاسی چه‌مكێكی گشتییه. له كه‌سێكی سیاسییه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر پێناسه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێت و هه‌ر یه‌كه‌و جۆره شێوازێك له سیاسه‌ت پهیڕهوئهكات. وه‌ك نموونه، ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆروستهمكارو سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێری خه‌باتكار و دڵسۆز بۆ ئامانجی كۆمهلاَنی خه‌ڵك، هه‌ردوو كه‌سێتی سیاسیین. سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتییان جیاوازن‌و هه‌ر یه‌كه‌شیان جیاوازه له‌كه‌سێتی مرۆڤی ئاسایی. وه‌ك هه‌موو كه‌سێك كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی كارئه‌كات، كه‌سی سیاسی له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانیدا، هه‌موو توانایه‌كی خۆی ئه‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێگای جۆراوجۆر ئهگرێَته به‌ر. كه‌سێتی سیاسی وه‌ك هه‌ر كه‌سێتییه‌كی تر دروستبووی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری جۆراوجۆره، وه‌ك باسم لێوه‌كرد له‌پاڵ فاكته‌ری بایۆلۆجی فاكته‌ره كۆمهلاَیهتییهكان كارئهكهنه سه‌ر كه‌سێتی، بهلاَم كه‌سێتی سیاسی به‌پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌یگێڕێت جۆره خهسڵهتو هه‌ڵسوكه‌وتێك جیای ئه‌كاته‌وه له‌كه‌سانی تر‌و ده‌بنه تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی له‌لای. دیاره به‌گوێره‌ی مه‌وقعییه‌تی ئه‌و كه‌سه له‌و سیسته‌مه سیاسییه‌ی تیایدا ڕۆڵئهبینێت و به‌پێی جۆری سیسته‌مه‌كه‌ش (دیموكراسییه، دیكتاتۆری تۆتالیتارییه). هه‌رچه‌نده ڕۆڵ، وه‌ك باسم لێوه‌كرد فاكته‌رێكه له دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی، بهلاَم جۆری كه‌سێتیش كارئه‌كاته سه‌ر شێوه‌ی ڕۆڵگێران، بۆ نموونه سه‌ددام حوسین ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی شه‌ڕه‌نگێز و سایكۆپات نه‌بوایه، كه ژینگه‌ی كۆمهلاَیهتیو په‌روه‌رده‌ی منداڵی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروستبوونی دانابوو، ئه‌و ڕۆڵه‌ی نه‌ئه‌بینی كه بهدیمانكردو ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌و هه‌موو نههامهتیو وێرانكاری وكارهساتانه بوو كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق‌و به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردی هێنا. وه‌ك زانراوه یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی كه‌سی سیاسی تاكڕه‌وو خۆپه‌رست، پێچ وپه‌نایه له ده‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی داپۆشینی ڕاستییه‌كان (مراوه‌غه)، له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌كاری‌و په‌نابردن بۆ تاكتیك‌و گه‌مه‌ی (فرتوفێڵ) سیاسی. هه‌روه‌ها خۆسهپاندنو توندڕه‌وی له بڕیارداندا، یان په‌یڕه‌وكردنی شێوازی میكاڤیللیانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێگایه‌ك به ڕه‌وا ئه‌زانێت گه‌ر چی پێچه‌وانه‌ی به‌ها كومهلاَیهتیو ئهخلاقێیهكانیش بێت. بڕێك سیفهتو تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، پێویسته له‌كه‌سێتی سه‌ركرده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه بوونی هه‌بێت، له‌وانه: ڕاستگۆیی، ده‌ستپاكی، ئه‌مانه‌ت، ئه‌خلاق، بێفیزی، بهرگریكردنو قوربانیدان له پیناو گه‌ل و ولاَتهكهیدا. پاراستنی دارایی نه‌ته‌وه‌یی، پێشگویی خستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی له‌به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی. له مێژوودا نموونه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه زۆرن، له‌وانه سه‌رۆكی ههرهپێشووی سودان (عه‌بدلره‌حمان سوار ئه‌لزه‌هه‌ب)و سه‌ركرده‌ی ناوداری فه‌ره‌نسای كۆچكردوو جه‌نه‌راڵ (چارل دیگۆل). هه‌رچه‌نده ئه‌و سیفه‌تانه پێویستن له هه‌موو هاولاَتییهك هه‌بن و پێویست به ستایشكردن ناكات، بهلاَم مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ سه‌ركرده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه. گه‌ر سه‌ركرده‌ی سیاسی ئه‌و جۆره سیفه‌تانه نه‌پارێزێت و پێچه‌وانه‌یان بنوێنێت، چیتر ناكرێت به‌سه‌ركرده دابنرێت لای جه‌ماوه‌ری گهلهكهیو متمانه و ڕێزی خه‌ڵك له‌ده‌ستئه‌دات، ئه‌گه‌رچیش به خۆسه‌پاندن و به‌كارهێنانی هێز و راگه‌یاندن به پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كانه‌وه خۆی بنوێنێت. له‌واقیعی ئه‌مڕۆماندا نموونه ئه‌و جۆره كه‌سێتییه سیاسییانه‌ش زۆرن‌و لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیش ده‌ركه‌وتوون. به شێوه‌یه‌كی گشتیش ڕۆڵی كه‌سی سیاسی زۆرجار وا پێویستئهكات كه دیبلۆماسیانه مامه‌ڵه‌بكات له‌گه‌ڵ نه‌یاران‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له ململانێدان له‌گه‌ڵی، یان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه سیاسییه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كات. ئه‌مه‌ش وائه‌كات كه په‌نا به‌رێته به‌ر فڕوفێڵی سیاسی‌و یاسایی به‌هه‌ر نرخێك بووه، دوور له‌ڕاستییه‌وه پێداگرێت له‌سه‌ر ههڵویستو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی. له كه‌سێتی سیاسی ناوداری ئینگلیز وینستۆن چرچل ئه‌گێرنه‌وه، له‌كاتی سه‌ردانێكیدا بۆ گۆڕستانێك و ڕێكردنی به‌نێو گۆڕه‌كاندا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكدا، له‌كاتێكدا هه‌موو بێده‌نگبوون، ئه‌و له پڕ پێدهكنێت. لێیئهپرسن چی وایكرد پێبكه‌نێت؟ چرچل په‌نجه بۆ كێلی گۆڕێك درێژئهكات كه له‌سه‌ریدا ههلكۆڵرابوو (ئالێره‌دا سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ناوبانگ و پیاوێكی ڕاستگۆ له‌خاكدا نێژراوه) چه‌رچل ده‌ڵێت: سه‌یری ئه‌و دوو سیفه‌ته ناكۆكه بكه‌ن له‌و پیاوه‌دا كۆبووه‌ته‌وه، چۆن ئه‌بێت كه‌سێك سیاسه‌تمه‌دار بێت و ڕاستگۆش بێت. كه‌سێتی سیاسی به‌پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌یگێڕێت خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كه به خۆیه‌وه‌و ئاستی بهرپرسیارێتیو ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ده‌كات ڕه‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر ههڵسوكهوتو مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری. پێوێسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه كه‌سێتی سیاسی سه‌ركه‌وتوو، به‌ده‌ر له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا، كه‌سێكی زیره‌ك و خاوه‌ن توانایه‌كی تایبه‌ته كهجیایئهكاتهوه له كه‌سانی ئاسایی له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان. ـ: سێكس وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵپه‌ی تاك چ ده‌ورێكی هه‌بووه؟ د. سه‌لاحی گه‌رمیان: سێكس پاڵنه‌رێكی سایكۆلۆجی بنه‌ڕه‌تی به‌هێزه‌و ڕۆڵێكی هه‌ره گرنگی هه‌یه له بیركردنه‌وه‌و دیاریكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ، هه‌ر له یاری‌و بهزمو سه‌ماكردن، تا ئه‌گاته شه‌ره‌نگێزی نواندن و به‌رپاكردنی جه‌نگه‌وه. كاردانه‌وه‌ی پاڵنه‌ری سێكس و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بوارێكی زۆر له ژیانی مرۆڤ ئه‌گرێته‌وه،كارئه‌كاته لایه‌نی ده‌روونی و ئه‌خلاقی و كۆمهلاَیهتی. بۆیه پێویستی به ڕێكخستن هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه، تا كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدیرن، كار بۆ ڕێكخستنی كراوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئایین وداب و نه‌ریته‌كان، یاسا‌و نۆرمی جۆراوجۆریان بۆ داڕشتووه. هه‌ر پاڵنه‌ری سێكسیشه بووه‌ته بنه‌مای پێكهێنانی خیزان و خێڵ‌و بنیاده كۆمهلاَیهتییهكانی تر. هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌ستكردن به ته‌نیایی لای مرۆڤ، یان توڕه بوون و هه‌ڵچوون و خه‌مۆكی، زۆر جار هۆكاره‌كانیان نازانرێت و ده‌رناكه‌ون، بۆیه به‌دوور نازانرێت په‌یوه‌ندی به گرفتێكی سێكسی قووڵه‌وه هه‌بێت. چونكه بایه‌خێكی زۆری هه‌یه له‌ژیانی مرۆڤدا، سێكس بووه‌ته بابه‌تێكی گرنگی بواره زانستییه‌كان، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و بایۆلۆجی. نووسین و بۆچوونه‌كانی فرۆید له بواری سێكسدا له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو سه‌رنجڕاكێش باسی له سێكس و گرفته سێكیسییهكان ئه‌كرد، بووه دیارده‌یه‌ك له دیارده‌كانی گۆڕان، بگره شۆڕشێك بوو له‌دژی نهریتو به‌ها به‌سه‌رچووه‌كان له باره‌ی سێكسه‌وه هانی زانایانی بواره جیاجیاكانیدا بۆ زیاتر بایه‌خدان به سێكس و دانپێنان به گرنگێتی له‌ژیانی مرۆڤدا. دیاره سێكس پێویستییه‌كه هه‌ر وه‌ك چۆن مرۆڤ پێویستی به خواردن‌و خواردنه‌وه و خه‌و هه‌یه، ده‌بێت پێویستی و ئاره‌زووه‌كانی تێركات، گه‌ر نا توشی لاوازی جهستهییو نه‌خۆشی جۆراوجۆر ئه‌بێت. به هه‌مان شێوه‌ش دابڕانی مرۆڤ له سێكسكردن ئه‌بێته هۆكاری هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆ و تێكچوونی باری ده‌روونی مرۆڤ و په‌نابردنی بۆ به‌كارهێنانی شێوازی تر بۆ خۆتێركردن سێكسی. دوو جۆره سێكس هه‌یه لای مرۆڤ، یه‌كێكییان به بهتاڵكرنی وزه‌ی سێكسی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ته‌نیا به مه‌به‌ستی دامركاندنی غه‌ریزه و تێركردنی پێداویستی سێكسی، كه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌ز، یان ئاره‌زووی سێكس. ده‌قاوده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر برسی‌و دابڕاو له خواردن، پێداویستی جه‌سته‌ی و هه‌ڵپه‌ی تێربوون وای لێئه‌كات په‌نا بباته به‌ر هه‌ر خۆراكێك كه سگی تێركات، بێئهوی بیر له تام و چێژی بكاته‌وه. بهلاَم كه كه‌سێك زۆر برسی نه‌بێت، ته‌نیا حه‌زی به چێشتنی خواردنێكی به‌تام بێت، ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌نێو جۆری خواردنه‌كاندا گۆشت هه‌ڵبژێرێت، یان ئاره‌زووی خواردنی ماسی بكات به‌بێ په‌له‌كردن، ڕووبكاته باشترین ڕێستورانت. مرۆڤ گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بۆی نه‌لوێت سێكس بكات له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر كه ئاماده‌یی گۆڕینه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ستی له‌گه‌ڵدا ههبێتو خۆشه‌ویستیش هه‌وینی ئه‌و سێكسكردنه بێت، ئه‌وا به‌ناچاری په‌نا ئه‌باته هه‌ر ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ به‌تاڵكردنی وزه‌ی ناوه‌وه‌ی به هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت و دوور له چێژوه‌رگرتنێكی ڕاسته‌قینه. بۆیه مرۆڤ هه‌یه له حاڵه‌تی وادا په‌نا ئه‌باته سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا، یان له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشاندا. زۆر جاریش ئه‌بێته هۆكاری ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌نجامدانی تاوان دژ به كه‌سانی تر، به‌تایبه‌تی مندالاَن. دیاره كه‌سانێكیش هه‌ن كه باری ده‌روونییان ناته‌واوه، كاردانه‌وه‌ی ئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیاندا، ته‌نانه‌ت له بواری سێكسیشدا ڕه‌نگئه‌داته‌وه و لادانی سێكسیان لی به‌دی ئه‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویستئهكات به گه‌ڕانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ره‌تای ژیانی منداڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه تووشی ناڕێكی له هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌بن و لادانی سێكسییان لادروست ئه‌بێت، هه‌روه‌كو زانایانی ده‌روونناسی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌كه‌نه‌وه. ـ: وه‌ك عه‌لی وه‌ردی ده‌لێ: كه‌سێتی تاكی عێراقی ئیزدواجییه(دووجه‌مسه‌ره)؟ ، بۆچوونت له سه‌ر ئه‌مه چییه؟ د.سه‌لاحی گه‌رمیان: پێویسته سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه بده‌م كه بیرمه‌ندی عێراقی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی له‌پێشه‌كی ئه‌و نوسینه‌یدا له‌باره‌ی كه‌سێتی عێراقییه‌وه، ڕاشكاوانه ئه‌ڵێت كه نوسینه‌كه‌ی هه‌وڵدانێكی سه‌ره‌تاییه له‌و باره‌یه‌وه و داوا له خوێنه‌ر ئه‌كات كه ڕه‌خنه‌ی لیبگرێتو به چاوی گومانه‌وه تێی بڕوانن، چونكه پێیوایه كه ئه‌م هه‌وڵدانه‌ی ئه‌و ناچێته چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی زانستیانه‌وه سهیریكهین له‌وانه‌یه جێی قبووڵكردن نه‌بێت. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له‌و نوسینه‌ی هاندانی كه‌سانی تره بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌نه. دێمه سه‌ر باس له ئیزدواجییه‌ت له كه‌سایه‌تی عێراقی و كورد و ئیزدواجییه‌ت به گشتی. پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئیزدواجییه‌ت یان به كوردییه‌كه‌ی ئه‌كرێت بڵێین (په‌شێوی جووتهكهسێتیMultiple Personality Disorder)، به شیوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی كه‌م تا زۆر له هه‌موو تاكێكدا بوونی هه‌یه‌و له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی ژینگه‌ی كۆمهلاَیهتی كه مرۆڤ تیادا په‌روه‌رده ئه‌بێت و ژیانی تیا به‌سه‌ر ئه‌بات، به‌پێی جۆری ژینگه‌كه كه خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و خێڵ‌و خوێندنگه‌و كۆمه‌ڵ‌و داب‌و نه‌ریتی كۆمهلاَیهتیو ئایین‌و سیسته‌می سیاسی‌و هاوڕێو شوێنی كاركردن كاریان هه‌یه به‌سه‌ریه‌وه. تاكه‌كه‌س به‌پێی جۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌رو تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ژینگه كۆمهلاَیهتییهو پابه‌ندبوونی به ڕێنمایی‌و یاسا‌و ڕیساكانی، ئه‌كه‌وێته ژێر كاردانه‌وه‌یان، كه‌م تا زۆر ئیزدواجییهتی تیادا دروست ئه‌بێت. ئیزدواجییه‌ت ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نابالاَنسی له غه‌ریزه و ئیراده و پاڵنه‌ره ده‌روونییه‌كانی تاكه‌كه‌سدا، هه‌روه‌ها ترس و نه‌رجسییه‌ت و خۆپه‌رستی و بێباوه‌ڕی به‌خۆو چاوبرسێتی و چاوچنۆكی و خۆبه‌كه‌مزانی و مه‌راییكردن و گرفته كۆمهلاَیهتێكان، وه‌ك نهبوونیو ههژاریو بیئاگاییو ناهۆشیاری له‌ناو كۆمه‌ڵ، ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی ئیزدواجییه‌ت له مرۆڤدا. وه‌ك نموونه له‌باره‌ی ناهۆشیارییه‌وه، كاتێك كه تاكی مرۆڤ بێ ئاگا‌و ناهۆشیاره له پرسه هه‌ستیاره‌كان، ئه‌وه ئه‌بێته گرفت له هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێست و باوهڕبووندا، چونكه كه‌سی ناهۆشیار نازانێت په‌ی به جیاوازی نێوان دوو بیر‌و بۆچوونی دژ به یه‌ك نابات، وه‌ك جیاوازی نێوان بیروبۆچوونی ماتریالیستو باوه‌ڕ به ئایین‌و په‌یڕه‌كردنی بیروبۆچوونی میتافیزیكی. بۆیه ئه‌بینین كه‌سانێكی زۆر خۆیان به چه‌پ و سۆشیالیست و بگره كۆمۆنیستیش ئه‌زانن و ئه‌ندامن له حیزب و گروپه‌كانی به‌ره‌ی چه‌پ، له هه‌مان كاتدا له‌بۆنه ئاینییه‌كاندا په‌یڕه‌وه‌ی دابونهریتهكانی ئایین ده‌كه‌ن و به ئه‌ركێكی پیرۆزی ئه‌زانن و زۆریش لێیان هه‌ن نوێژ ئهكهنو ڕۆژووئهگرن. من پێموانیه ئه‌و نوسینه‌ی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی به‌ده‌ر له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌سه‌لمێنراوه، هه‌موو ئه‌و چین وتوێژ و گه‌لان ناگرێته‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی سنووری دروستكراوی عێراق كه به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس- بیكو له ساڵی 1921 دیاریكرا. پاشان عه‌لی ئه‌لوه‌ردی ئیزدواجیه‌تی كه‌سێتی عێراقی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ململانێی نێوان به‌داوه‌تی عه‌ره‌ب و شارستانییه‌تدا. پێموانیه هه‌رچه‌نده نه‌ریته خێڵهكییهكانیش زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كوردهواری، بخرێته تای نه‌ریتی به‌ده‌وی بیابانه‌كانی عه‌ره‌ب، یان له ژێر كاردانه‌وه‌یدا بێت. گریمان ئه‌گه‌ر كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره دروستكراوه‌ی عێراقدا، نه‌ریته كۆمهلاَیهتییهكانی كۆمهلاَنی خه‌ڵكی عێراق زۆر یان كه‌م كاردانه‌وه‌ی دانابێت له‌سه‌ری، بهلاَم كوردی ناو سنوری عێراق دابڕاو نه‌بووه له مێژوو‌و كولتوری كورد به گشتی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمهلاَیهتییهكانی نێوان تاكه‌كانی كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستان له به‌شه‌كانی ژێر دهسهلاَتی فارس و تورك و عه‌ره‌بی سوریادا. لێكچواندنێك هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی باسی لێوهئهكات سه‌باره‌ت به‌و ئێزدواجییهتهی له كه‌سێتی عێراقییه‌وه به هۆی هاتنه كایه‌وه‌ی توێژی ئهفهندییهكان له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له ساڵی 1921 دا، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانی ئێستا ناو دهسهلاَتی كوردیدا، له دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ساڵی 1992 دا. عه‌لی ئه‌لوه‌ردی پێیوایه " توێژی ئهفهندییهكان كه سه‌ره‌تا له كاتی دهسهلاَتی عوسمانی په‌یدا بوو و توێژێكی بچوكی كومه‌ڵی عێراق بوون، له دوای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه، تا ئه‌هات گه‌وره ئه‌بوو كۆمه‌ڵێكی تری گرته‌خۆ به هۆی باری ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوه‌وه، له كه‌سانێك پێكهاتبوون كه ڕۆژێك له ڕۆژان خه‌ونی ئه‌وه‌یان نه‌ئه‌دی ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و له پڕا باره‌كه بۆیان له‌باربوو و پله‌و پاییه‌ی به‌رزیان گرته ده‌ست له‌ناو سوپا‌و وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی تردا. ئه‌وه‌ش بووه هۆی له‌خۆبایی بوونیان و لووتبهرزیان، بۆیه ئه‌بینین ده‌وڵه‌مه‌نه‌كانی شه‌ڕ و باری سیاسی تازه خۆشیان به كه‌سانی خاوه‌ن توانا و بڕوانامه له‌ناو كۆمه‌ڵێكی نا هۆشیاردا نایه‌ت". به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌رپرسه‌كانی دهسهلاَتی حیزبی و حكومی له كوردستاندا له پاش شه‌ڕی كوێت و ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و كشانه‌وه‌ی له كوردستاندا، له شاخه‌وه هاتنه ناو شاره‌كان و داهاتی گومرگ و به‌شێك له دارایی عێراق چ له كاتی ڕژێم له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك و چ له دوای ڕوخاندنی ڕژێمه‌وه، ڕێژه‌ی 17% داهاتی نه‌وتی عێراق له ژێر ده‌ستییانه و به بێ بوونی ده‌زگایه‌كی چاودێری فه‌رمی و بێلایه‌ن، له پاڵ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مان و ئیداره‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، توێژێكی نوێیان لی هاته كایه‌وه كه بوغرایی و له‌خۆبایی بوونیان پێوه به زه‌قی دیاره‌و خۆیان له‌سه‌رووی گه‌ل و یاسا دائه‌نێن. له‌كاتێكدا باس له شۆرش و خه‌بات و كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌كه‌ن. ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئێزدواجییهتێكی زۆر دیار‌و به‌رچاوه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه كه دووچاری دڕنده‌ترین چه‌وساندنه‌وه و جینۆساید بوون.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-05-26-5427.html