|
|
|
|
|
|
فایه‌ق حه‌مه سوور ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی نووسینگه‌ی په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیری له سلێمانی: (380) كه‌س فۆرمی هاوسه‌رگیرییان پڕكردۆته‌وه و هه‌یه، 20 كه‌س هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه
ئا: گۆران عوسمان
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
. دوای ئه‌وه‌ی روومانكرده ئه‌م نووسینگه‌یه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م گفتوگۆی تایبه‌ته، سه‌ره‌تا له واده‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر گفتوگۆكه‌مان دواكه‌وتن ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه دوو كه‌س له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه فۆڕمیان پڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌وه هاوسه‌رگیری پێك بهێنن له‌م نووسینگه‌یه به مه‌به‌ستی یه‌كتر بینین و راگۆڕینه‌وه تا له‌یه‌كتری تێبگه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجامێك بۆ بهیهكگهشتنیان، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌نجێكی (22) ساڵ كه له ره‌گه‌زی نێر بوو، به مه‌به‌ستی زانیاری كۆكردنه‌وه و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم رووی له‌م نووسنگهیه كردبوو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه‌وه ئه‌م نووسنگهیه تاكه نوسینگه‌یه له عێراقدا و له شاری سلێمانیدایه.
+ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م نووسینگه‌یه بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ـ به‌ناوی خوای گه‌وره، ئێمه پردی پهیوهندینن ئه‌توانم بڵێم ئێمه له كۆتایه‌كه‌یدا هاتووین ئه‌م نووسینگهیهمان داناوه‌ن له هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپاش به‌گشتیی ئه‌م نووسینگه‌یه‌یان تێدایه، یاخود به سه‌دان ماڵپه‌ڕیان هه‌یه، به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا تاڕاده‌یه‌ك نامۆیه، واخه‌ریكه تازه ئاسایی ده‌بێت دیاره پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پڕۆسه‌یه‌كی زۆر پیرۆزه، له هه‌مو ئاینه‌كانیشدا به‌چاوێكی زۆر پیرۆزه‌وه سه‌یركراوه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه دابمه‌زرێنم، پێشتریش هه‌رخه‌ریكی ئه‌م كارهببووم وه‌كو كارێكی مرۆڤیانه و كارێكی خێر، ئه‌گه‌ر بمزانیایه خولیای هاوسه‌رگیرین من ده‌بم به وه‌سیله‌یه بۆ دروستبوونی خێزانداری له نێوانیاندان، بۆیه بووشمهته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی منه‌وه (5 ـ 6) خێزان هاوسه‌رگیر پێك بهێنن، خۆتان ده‌زانن وڵاتی ئێمه وڵاتێك بووه سه‌رده‌مانێكی زۆر به‌شه‌ڕ و كوشتاره‌وه خه‌ریب بووه، لێره‌شدا كوشتارهكان زۆرینه‌یان پیاوان یان گه‌نجان بوون، بۆیه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ماوه‌ته‌وه، هه‌شه ده‌ڕوات و وڵات جێده‌هێڵێت، یاخود هه‌ندكیان تووشی خه‌مۆكی بووه هاوسه‌رگیری ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێی دوایه‌مین ئامار له عێراقدا زیاتر له (6) ملیۆن جیابووه‌وه، واته بێوه‌ژنی تێدایه، جگه له كچ، بۆیه منیش بیركرده‌وه ماڵپه‌ڕێك دابمه‌زرێنم، بۆیه داشمهزراند، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه كه‌متر سوودی هه‌یه، نه‌ك سوودی مادی، به‌ڵكو ئهوسوودهی كه خه‌ڵكانێكی كه‌م به‌شداریان ده‌كرد، دواتر هاتم ئه‌م نووسینگهیهم دامه‌زراند، ئه‌وه‌بوو له پاردا له 1/1/2009 پێمنا به جه‌رگی خۆمدا و هاتم فۆڕمم دروستكردوو وێنه‌م برد بۆ هه‌موو رێكخراوه ئافرهتییهكان، پێم راگه‌یاندن به‌رنامه‌و كاری ئه‌م نووسینگه‌یه به‌م شێوه‌یه، كه بریتییه له دروستكردنی خێزان به‌ڕێگایه‌كی شه‌رعی و یاسایی و ئاشكرا، چونكه شه‌ش بۆ حه‌وت جۆر هاوسه‌رگیری هه‌یه، له جیهاندا، ئێمه ئه‌وه‌ی دێته لامان فۆڕمێكی ده‌ده‌ینێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جیابووه‌وه‌ن (بێوه ژن و بێوه پیاو) هه‌روه‌ها گه‌نجان، پاش ماوه‌یه‌ك هیچ ریكخراوێك تێبینییه‌كی خراپیان نه‌بوو، بگره ده‌ستخۆشیشمان لێكراوه، پاشان له لایه‌نی یاساییشه‌وه چونیته پارێزگا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵێننامه‌مان داوه به دادنووسی سلێمانی، كه‌زانیان كاره‌كه‌مان كارێكی باشه، رێگه‌یان پێداین و ئێمه ئێستا به شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م فۆڕمیشمان له 21/3/2009دا پڕكرده‌وه. + باست له‌وه‌كرد كه له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان بۆیان هه‌یه، ده‌پرسم به‌ده‌مه‌وه هاتنی گه‌نجان چۆنه بۆ نووسینگه‌كه‌تان؟ ـ پرسیارهكت سه‌رنج راده‌كێشێت بۆ پرسیاری زۆرێك له هاوڕێیان و خه‌ڵكی دیكه‌ش كه ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی كه فۆڕم پڕده‌كه‌نه‌وه هه‌موویان قه‌یره، یان جیابووهكانن؟ من ده‌لێم نه‌خێر، ئێمه كه‌سمان لایه خوێندكاری شه‌شه‌می ئاماده‌ییه، ته‌مه‌نیان له (1992 ـ 1993) له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له لامانه، یاخود (10 ـ 15) كه‌سمان له هه‌ردوو ره‌گه‌زی لایه خوێندكاری زانكۆن، لامانه تازه خوێندنیان ته‌واو كردووه، ته‌مه‌نه‌كان جیاوازه، له 1992 وه لامانه تا ساڵه‌كانی 1925 كه فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه. + ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌وه هاوسهگریان كردووه، تاچه‌ند سه‌ركه‌وتووبوون له و پڕۆسه‌یه‌دا؟ ـ باشی كاره‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه كه‌سه‌كه فۆڕمێك پڕده‌كاته‌وه، كه دوو لاپهڕهیهن تایبه‌ته به‌و كه‌سه، لاپه‌ڕه‌ی یه‌ك پڕۆفالیلی خۆته، لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م به‌رامبه‌ركه‌ت، كێت و كێت ده‌وێ، له زوودا هه‌بووه فڵان حاجی یان ریش سپی بووه‌ته‌وه هۆكار بۆ هاوسه‌ره‌كان، لێره‌دا ئه‌توانم بڵێم تۆ (60%) ههدهفهكهت ده‌پێكیت، چونكه به بۆچوونی خۆت كه‌سه‌كه‌ت بۆ دۆزیوه‌ته‌وه. + دوای پێكهێنانی هاوسه‌رگیری له رێگه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌وه، چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كه‌ن كه هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه؟ ـ ئێمه رۆژانه سه‌یریان ده‌كه‌ین تا بزانین كام فۆڕم لهكامهوه نزیكن، (س) له‌گه‌ڵ (ص) له یه‌كه‌وه نزیكن، رای كه‌سی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرین ئایا به‌دڵته كه‌سێكی وایه، رای كه‌سی دووه‌میش وه‌رده‌گرین، پاشان كاتیان بۆ داده‌نێن، كه هاتنه ئێره یه‌كتر ده‌بینن، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه كه‌سیكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه، ئێمه خۆمان ئه‌و رێگهیامان داناوه، ئه‌وسا سه‌عاتێك یان نیو یان زیاتر گفتوگۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كتریان به‌دڵ بوو له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه هیچ ناونیشان و ئه‌دره‌سێك به‌یه‌كتر ناده‌ن، ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌كه نازناوی هه‌یه لامان، به‌ڵام كوڕه‌كه ناوی ته‌واوه‌تی خۆیه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیان بینی به‌یه‌ك رازی بوونن ده‌چێته داخوازی ئه‌وسا له سنووی ئێمه ده‌رده‌چێت، خۆی چاودێری ئه‌كات، من نموونه‌یان بۆ دێنمه‌وه ده‌ڵێم:چۆن گیپه دهزوهكهی راده‌كێشیت و هه‌ڵی ده‌وه‌شێنیت تۆش ئاوا بڕۆ بپرسه، من ناتوان چاودێری خه‌ڵكی بكه‌م له به‌غداوه تا ده‌گاته زاخۆ، ده‌بێ خۆیان سۆراخی یه‌كدی بكه‌ن، كه‌واته كه‌سه‌كان تا ده‌گه‌نه قه‌ناعه‌تی كۆتایی كه ئه‌م كه‌سه باشه و رازیت، ئێمه پیرۆزبایمان له‌سه‌ر، كه‌واته ئێمه چاودێری كه‌س ناكه‌ی دوای پێكهێنانیان ته‌نها وه‌ك پردێكین بۆ به یهكگهشتنیان. + رێگریه‌كانی به‌رده‌متان چییه بۆ ئه‌م كاره؟ سه‌ره‌تا من له نزیكترین خزمی خۆمه‌وه بووه كه خێزانه‌كه‌م مامۆستایه، ئه‌یوت راسته ئه‌مه كارێكی خێره، به‌ڵام عه‌یبه، نزیكترین خزمی خۆم ئه‌گوت تۆ وه‌كو وایه ئارایشتگایه‌كی ئافرهتانهت دانابێت، له قۆتابخانهكهی خۆمدا یه‌كه‌مجار ریكلامێكم كرد و هه‌ڵمواسی، هه‌ندێكیان ده‌یان وت: ئه‌مه‌چییه عه‌یبه و ئه‌مه سوكایه‌تیكردنه، به‌ڵام ئێستا كه ده‌زانن شتێكی ئاساییه، قسه‌كردنه‌كانیش ئاساییی بۆتهوهن ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌كه‌ی خۆشمان‌دا چه‌ند كه‌سێك هاوسه‌گیریان پێك هێناوه، ته‌نانه‌ت پێشم ده‌ڵێن به ئه‌رك نه‌بێت كه‌سێكی باش هه‌یه بۆ هاوسه‌گیری له هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێم ده‌ڵێن، خزمی خۆم له پێشدا به عه‌یبه‌ی ده‌زانی، به‌ڵام ئێستا داوام لێده‌كات كه‌سێكی بۆ بدۆزمه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌ر له خزم و شوێنكاره‌كه‌ی خۆم ئه‌توانم بڵێم تا ئێستا هیچ رێگریه‌ك نه‌بووه، بگره ده‌ستخۆشیم لێكراوه، ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌م كاره نامۆیه. + له‌و رێژه‌یه‌ی كه له لاتانه كچان زۆرت په‌یوه‌نیان كردووه یاخود كوڕان؟ ـ سه‌ره‌تا وتم ئه‌وه‌نده ئافره‌ت په‌یوه‌ندی ده‌كات پیاو نا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئێستا پیاو زیاتره، ئافره‌ته‌كان زۆرت ئه‌ترسن، بۆ نموونه ئافره‌ت هه‌بووه ده‌ڵێت مامۆستا له روومنایهت به خوشكه‌كه‌م یان كه‌سێكم بڵێم، ئه‌ترسم خه‌ڵكی بم بینن، زۆر له ترسه‌كانی دی، ده‌نا زۆر په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا لایه‌نی نێر زۆرتره كه ده‌ڵێن نێر كوڕیش و بێوه پیاویش، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئێستا (380) كه‌سمان هه‌یه، له‌و رێژه‌یه (300) فۆڕمیان هه‌یه، (80) ته‌نها به ته‌له‌فۆن داوایانكردووه، ، ره‌گه‌زی نێر نزیكه‌ی ( 200)كه‌س ده‌بێت، ره‌گه‌زی مێ نزیكه‌ی (180)، له‌و (80)كه‌سه كه ده‌ستیان كورته، كچی ماڵه و ماوهتهوهن ته‌نها ده‌ڵێت مامۆستا ئه‌گه‌ر كارێكم بۆ بكه‌ی سوپاست ده‌كه‌م. + له چ شارێكی عێراقدا خه‌ڵكی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه؟ ـ ئێمه (2)كوڕ و (3) كچی به‌غدادمان هه‌یه، (8) گه‌نجی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتمان لایه، (22) كه‌س ئه‌وروپامان هه‌یه، له‌وانه (2)نیان ره‌گه‌زی مێن، كه (2)نیان هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه كه له وڵاتی به‌ریتانیا و سوید ده‌ژین، به شێوه‌یه‌كی گشتیش له ماوه‌ی (1) ساڵدا له رێگه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه‌وه (20) كه‌س هاوسه‌رگیریان پێك هێناوه. + ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه له چ چینێكی كۆمه‌ڵگه‌دان؟ ـ به‌ڵێ، ئێمه خوێندكارمان هه‌یه له زانكۆش و له ئاماده‌یش، دكتۆرمان لایه موالیدی (1988)یه، ئه‌ندازیاری تێدایه موالیی (1980)یه، كچی ماڵه‌وه هه‌یه، كچ هه‌یه موالیدی (1988) ده‌ڵێت، مامۆستا ئه‌گه‌ر كه‌سێك مولیدی له 1960یشدا بێت زه‌واجی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێ لایه‌نی مادی باش بێت، هه‌یه لایه‌نی ئاینی لا زه‌روره، هه‌یه بڕوانامه‌ی به‌رزی هه‌یه ده‌ڵێن با كه‌سێك بێت بڕوانامه‌ی به‌رزی هه‌بێت، یاخود داواده‌كات كه‌سێكی ده‌روه‌ی وڵات بێت واته له ئه‌وروپا بێت، پارێزه‌رمان لایه، هه‌مانه ماسته‌ر ده‌خوێنێت، مامۆستای زانكۆمان لایه، هه‌روه‌ها حاجیه‌كیش كه مولیدی (1925) لامانه. + به‌رپرسی یه‌كه‌می ئافره‌ته‌كان وه‌ك باوك، ئه‌وه‌ی ههستانكردبێ كێشه‌ی بۆ دروستكردون؟ ـ من خۆم وه‌ك باوكێك ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ته‌مه‌نی زیاتری پێبه‌خشیم به‌ڵێن بێ، چۆن هه‌وڵده‌ده‌م ئافره‌تیكی گونجاو بۆ كوڕه‌كه‌م بدۆزمه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌یه كوڕێكی گونجاو بۆ كچه‌كه‌م ده‌دۆزمه‌وه، ئه‌و كچه به‌نده‌ی باوكی نییه، خوای گه‌وری كردوویه‌تی به باوك بۆ ئه‌وه‌ی رێنمایی بكه‌ی، تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بووه، چونكه هه‌ندێ باوك هه‌بووه كه زانیویانه شتێكی باشه دهستخۆشیشان لێكردووین، هه‌ندێكیشیان هه‌یه نازانن، به‌ڵام كه‌سێكی دیكه‌ی ئاگاداره، ئه‌مه‌وه‌ێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئافره‌ته‌كان هه‌موویان كه‌سێكیان لهگهڵدایهن ده‌بێت لهگهڵیشیاندابێت، هه‌مانبووه فۆڕمی پڕكردۆته‌وه، بۆ بینینی كوڕه‌كه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵی براكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-05-26-3115.html