|
|
|
|
|
|
د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بۆرد له بواری ده‌روونیدا: ته‌مه‌نی گونجاو بۆ په‌روه‌رده‌ی سێكسی منداڵ له نێوان (5 ـ 7) ساڵیدایه
پێگه‌ی خێزان
شه‌ممه-08-ئایار(مانگی 5)-2010
د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بۆرد له بواری ده‌روونیدا، باس له باری ده‌روونی منداڵ‌و ههرزهكاردهكاتو پێی وایه كه ده‌بێت وهلاَمی پرسیاره سێكسییه‌كانی منداڵ به‌كورتی بدرێته‌وه، چونكه به‌شێكن له گه‌شه‌ی ئه‌قڵی منداڵ و هیچ پێویست به شه‌رم و دڵه راوكێ ناكات، هێما بۆ ئهوهشدهكات كه له هه‌رزه‌كاریدا وا باشه لاو زانیاری زۆری له باره‌ی سێكسه‌وه لابێت، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" له‌غیابی هه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی دروست له خێزاندا، وه وه‌رگرتنی زانیاری نادروستی سێكسی له هاوڕێو ده‌ره‌وه، ئه‌وا لادانی سێكسی زیاتر ده‌بێت. + چۆن وهلاَمی پرسیاره سێكسییه‌كانی منداڵ بده‌ینه‌وه؟ ـ ئاشكرایه به‌شێك له‌گه‌شه‌ی ئه‌قڵی منداڵ بریتییه له حه‌زكردن به فێربوونی شتی نوێ‌و زۆر پرسیاركردن، ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار له لایه‌ن دایكیانه‌وه وهلاَم ده‌درێنه‌وه و هه‌ندێكجاریش منداڵه‌كه خۆی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش چ به ده‌سته لێدان و یاریپێكدرنی، یان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و ته‌نانه‌ت شكاندنی شته‌كانیش، ئه‌گه‌ر منداڵ ئه‌م قوناغه‌ی به دروستی بڕی ئه‌وا له‌رێگه‌ی گریمانه و ئه‌زموونه‌وه فێری شت ده‌بێت، بۆ نموونه لهسۆپا نزیك ناكه‌وێته‌وه، چونكه پێشتر ده‌ستی سووتاوه، یان ده‌زانێت ڕه‌نگه ده‌ستی بسوتێت، ئه‌گه‌ر برسی بوو چیتر ناگری، به‌ڵكو داوای خوارن ده‌كات، له دوای ئه‌م قۆناغه‌شه‌وه منداڵ فێری داب و نه‌ریته‌كان ده‌بێت وه‌ك: ده‌بێت چیبكاتو چینهكات چینهنگهرو چی ئاساییه؟ راستگۆیی و درۆ، فرت‌و فێڵ و ده‌ستپاكی له یه‌كتر جیابكاته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش منداڵ هێواش هێواش له بوونه‌وه‌رێكی سه‌ره‌تایی بێماریفهت گه‌شه‌ده‌كات بۆ بونه‌وه‌رێكی كامڵ، له رێگا ئه‌زموون و ماریفه‌ت هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی لابێت. زۆرجار دایك‌و باوك تووشی پرسیاری سه‌یر لایه‌ن منداڵه‌كانیان ده‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵ له كوێ دێت؟ بۆچی كوڕ وكچ له یه‌كتر جیان؟ بۆ ئێمه دایكوباوكمان هه‌یه؟ چه‌ندین پرسیاری تر كه‌وا زۆرجار له‌لایه‌ن دایك‌وباوك به تایبه‌تی باوك به‌توڕه‌یی وهلاَم ده‌داته‌وه، چونكه پێی وایه ئه‌م منداڵه زۆر بچوكتره له‌م پرسیارانه بكات، یان دایك چیرۆكێكی خه‌یاڵی دروست ده‌كات، به‌وه‌ی كه باڵنده‌یه‌ك ئه‌و منداڵه‌ی بۆهێناوه، یان له نه‌خۆشخانه هێناویانه ئه‌م وه‌ڵامه ناكامانه ڕاده‌ی دایك‌و باوك به په‌روه‌رده‌ی سێكسی منداڵ ده‌گه‌یه‌نن، كه‌وا ده‌زانن منداڵه‌كه‌یان قسه‌ی له خۆی گه‌وره‌تر ده‌كات، كه‌چی به وه‌ڵامێكی زۆر بچوكیش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه! چونكه خۆشیان له ژینگه‌یه‌ك گه‌وره‌بوونه، پرسیاركردن له‌م شتانه به‌شه‌رم و عه‌یب، یان به ئه‌ندازه‌ی هێڵی سوور دانراوه، له‌راستیدا ده‌بێت دایك‌وباوك بزانێت كه ئه‌م پرسیارانه ئاسایین و به‌شێكن له گه‌شه‌ی ئه‌قڵی منداڵ و هیچ پێویست به شه‌رم و دڵه راوكێ ناكات، له هه‌مانكاتدا، ههرهِشهكردن، یان ده‌مكوتكردنی منداڵه‌كه ره‌نگه له‌دوارۆژدا ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی سێكسی ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاریش، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا منداڵ به‌رده‌وام به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا ده‌گه‌ڕێت ره‌نگه له سه‌رچاوه‌ی ناوازه و خراپ وه‌ڵامی لاده‌ری ده‌ست بكه‌وێت، ده‌كرێ وه‌ڵامی زانستی و دروست گرێی دڵی منداڵه‌كه بكاته‌وه و له‌م دڵه راوكێیه ڕزگاری بكات. ته‌مه‌نی گونجاو بۆ په‌روه‌رده‌ی سێكسی منداڵ، ئه‌و قۆناغه‌یه كه منداڵ حه‌ز به پرسیاركردن ده‌كات، واته له نێوان (5 ـ 7) ساڵدایه، له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كی ساده، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی منداڵ ده‌درێته‌وه، به بێباسكردن به دوور و درێژی، باشتر وایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له لایه‌ن هاوشێوه‌ی خۆی بدرێته‌وه، واته باوك بۆ كوڕ دایك بۆ كچ، بۆ نموونه كاتێك منداڵ پرسیار له دایك‌و باوك ده‌كه‌ن، كه‌وا منداڵ له‌كوێوه دێت؟ له ته‌مه‌نی زوودا پێویسته ئه‌وه بزانێت، كه ده‌رئه‌نجامی یه‌كگرتن، یان هاوسه‌رگیری له نێوان دایك و باوكه‌و به بێبوونی هه‌ردووكیان منداڵ له دایك نابێت، به‌ڵام كاتێك منداڵ ده‌چێته قۆناغی سه‌ره‌تایی، ئه‌وا ده‌توانرێ به نموونه جووتبونی ئاژه‌ڵان، یاخود پێشاندانی توێكاری ئه‌ندامی زاوزیێی مرۆڤی بۆ ڕوون بكرێته‌وه، ئه‌مه مانای وایه په‌روه‌رده‌ی سێكسی ده‌بێت، به پێی قۆناغ بێـ و وه‌ڵامه‌كان به پێی پرسیاره‌كا بێت و درێژدادڕی تێدا نه‌بێت. +خه‌وتنی منداڵ له ژوورێكدا له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكدا تا چه‌ند په‌روه‌رده‌ییه؟ + له راستیدا به‌شێك له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی سێكسی دروست بریتیه له‌جیاكردنه‌وه‌ی ژووری منداڵ، ئه‌م جیاكرنهوهیه نه‌ك هه‌ر له ڕووی سێكسییه‌وه، به‌ڵكو له ڕووی دروستكردنی كه‌سایه‌تی منداڵیش گرنگه، كه‌وا فێر بێت ئیتر پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، كاتێك منداڵ دیمه‌نی جووتبوونی نێر و مێیه‌ك ده‌بینێت، به بیركردنه‌وه‌یه‌كی منالانه سه‌یری ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كات، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ گه‌وره چێژ وهرگرتنو خۆشی بێت بۆ منداڵ ده‌بێته تۆقین و ترساندن، بۆیه ره‌نگه منداڵ له‌م قۆناغه‌دا توشی گرێیه‌كی ده‌روونی بێت و له داهاتووش تووشی گرفتی سێكسی ببێته‌وه، زۆر له دایك‌و باوك هه‌ست به‌م مه‌ترسیه ناكه‌ن، به‌ڵكو پێیان وایه به‌شێك له پڕۆسه‌ی په‌روره‌ده‌یی سێكسی منداڵ سه‌یركردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه به واقیعی! ئه‌مه‌ش هه‌ڵه یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه دووركه‌وتنه‌وه دایك‌و باوك له‌منداڵ له‌كاتی ئه‌م پڕۆسه‌یه زۆر پێویسته، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵ به رێكه‌وتیش ئه‌م كاره‌ی بینی، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ساده بۆی روونبكرێته‌وه. + هه‌رزه‌كار زانیاری سێكسی هه‌بێت، تا چه‌ند ته‌ندروسته؟ ـ په‌روه‌رده‌كردنی سێكسی هه‌رزه‌كاران، به‌شێكه له پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی په‌روه‌رده‌ی سێكسی له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه، باش وایه كاتێك منداڵ ده‌گاته قۆناغی هه‌رزه‌كاری، به‌شێكی زۆری له په‌روه‌رده‌ی سێكسی وه‌رگرتبێت، ئه‌و كاته‌ش رێنمایی تازه‌ی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باوه نه له ناو خێزان، كۆمه‌ڵگا یان قوتابخانه‌ش، كه‌م كه‌س ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌رزه‌كاری یه‌ك زه‌ڕه‌ش په‌روه‌رده‌یی سێكسیان هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت هۆشیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ل هه‌رزه‌كار بكرێت، ئه‌گه‌ر به كورتی باسی بكه‌ین ده‌بێت هه‌رزه‌كار زانیاریه‌كی دوور‌و درێژ له‌سه‌ر كار ئهندامزانی (فیسیۆلۆژی) و توێكارزانی (ئه‌نه‌تۆمی) هه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی دروست بۆ ئاراسته و مه‌یله‌كانی ئه‌م ئه‌ندامانه، جگه له‌وه‌ش زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر لادانی سێكسی و ئاكامه خراپه‌كانی سێكسی نادروست هه‌بێت. ـ نه‌بوونی زانیاری سێكسی كاریگه‌ری له سه‌ر ڕه‌فتاری تاك چییه؟ ـ به‌شێك له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی منداڵ له رووی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی بریتیه له لاساییكردنه‌وه، ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م لاسایكردنهوهیهش زیاتر ده‌بێت، كاتێك سه‌یرده‌كات گه‌وره سوود، یان چێژ له‌م لاسایكردنه‌وه‌یه ده‌بینن، ئه‌و مناله‌ی ئه‌ندامه‌كانی خۆی به مناڵێكی تر نیشان ده‌دات، ره‌نگه له لاسایكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌دا بێت، جا ئه‌مه لهدایكو باوكه‌وه بینیبێتی، یان له تهلهفزیۆنهو بێت، به‌ڵام بێگومان منداڵ به هه‌ستێكی به‌رائه‌ته‌وه ئه‌م كاره ده‌كات، بۆیه هیچ جێگای مه‌ترسی و دڵه راوكێ نییه، ئه‌گه‌ر دایك‌وباوك ئه‌م ره‌فتاره‌ی مناڵیان بینی، ئه‌وا ده‌توانن له رێگای ئامۆژگارییه‌وه ئه‌م ره‌فتاره‌ی پێ وازلێبهێنن. له غیابی هه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی دروست له خێزان و له‌هه‌مان كاتدا وه‌رگرتنی زانیاری نادروست له‌سه‌ر سێكسی له ده‌وروبه‌ر به تایبه‌ت هاوڕێ، یان شێوازه‌كانی راگه‌یاندنی نادروست، ئه‌وا لادانی سێكسی زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین، كه به‌شێك له‌م لادانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی گرفت‌و گرێ ده‌رونییه‌كان، كه‌وا وه‌ك پێویست دیاری نه‌كراون و چاره‌سه‌رنه‌كراون. + ئه‌ركی ڕاگه‌یاندن چییه؟ ـ له غیابی دایك‌و باوكێكی رۆشنبیر، پێویسته قوتابخانه به‌م ئه‌ركه ههستێَت، دیاره راگه‌یاندنیش وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی به‌شێك له‌م ئه‌ركه‌ی پێی ده‌سپێرێت، به‌ڵام كه‌باسی له راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان راگهیاننێكی پرۆفیشناڵ و ئاراسته‌كراو، نه‌ك ته‌نها مه‌به‌ست لێی پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان بێت، چونكه ئه‌مڕۆكه راگه‌یاندن به‌گشتی بۆته ته‌گه‌ره، نه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان. ـ زۆر له لاوان له قۆناغێكی ته‌مه‌ندا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خووی نهێنی، ئایا ئه‌مكاره لادانه یاگرفته؟ + زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی كوڕان و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كچان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ئه‌م ره‌فتاره‌ش ئاساییه، ئه‌گه‌ر له سنوری سروشتی خۆی ئه‌نجام درا، كه ئه‌مه‌ش له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كاره به‌رده‌وام بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه بیر‌و هۆشی داگیركرد و بوو هۆی ئالووده‌بوون ئه‌وا به حاڵه‌تێكی نا ئاسایی داده‌نرێت و چه‌ندین زیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه لێره‌دا مه‌ودای باسكردنیان نییه، به‌ڵام وه‌ك لادانی سێكسی دانانرێت، به‌ڵكو وه‌ك گرفت سه‌یر ده‌كرێت. توندوتیژی سێكسی چییه؟ + توندوتیژی سێكسی به دوو شێوه ده‌بێت، شێوه‌ی یه‌كه‌م پێێ ده‌ڵێن: ماسۆشیزم، كه‌وا كه‌سه‌كه حه‌ز ده‌كات جگه له‌كاری سێكسی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌كاربهێنن و شێوه‌ی دووه‌میش پێی ده‌ڵێن: سادیزم، كه‌وا كه‌سه‌كه جگه له كاری سێكسی حه‌ز ده‌كات توندوتیژی به‌كاربهێنێت، بێگومان له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا بۆ چێژ وه‌رگرتنی سێكسیه هه‌موو پێاوێك تا راده‌یه‌ك سادیهو هه‌موو ئافره‌تێك تا راده‌یه‌ك ماسۆشیه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م توندوتیژیه له سنووری ئاسایی خۆی ده‌رده‌چێت ئه‌وا گرفت دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت كتێبه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه حاڵه‌تی كوشتنی به‌رامبه‌ر به‌هۆی سادی روویداوه و حاڵه‌تی خۆكوشتن به‌هۆی ماسۆشیه‌ت روویداوه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش مرۆڤی ناكامڵن له رووی سێكسیه‌وه كاتێك نازانن كه‌ناڵه دروسته‌كانی سێكس به‌كاربهێنن، ئه‌وا په‌نا به‌رنه ئه‌م ره‌فتاره توندوتیژانه. پرۆفایل ـ ساڵی 1973 له هه‌ولێر گه‌ره‌كی رووناكی له‌دایك بووه. ـ خێزانداره و دوو مناڵی هه‌یه به نێوی رابوون و راهی ـ بڕوانامه‌ی بۆرد (دكتۆرا) له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له ساڵی 2008 وه‌رگرتووه. ـ ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین، ئینجا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (سایك) بووه، كه‌وا گۆڤارێكی ده‌روونی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-05-08-1834.html