|
|
|
|
|
|
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید ـ ڕاوێژكاری په‌روه‌رده‌یی له هۆڵه‌ندا تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی كچان، تێكدانی كه‌سایه‌تی ژنانه
سازدانی: ئازاد جه‌لال
هه‌ینی-30-نیسان(مانگی 4)-2010
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید، ڕاوێژكاری په‌روه‌رده‌یی، له میانی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، باس له تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی كچ ده‌كات. ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌شێك له‌و ژنانه‌ی ئه‌ندامی زایهندهییان تێكدراوه، واته خه‌ته‌نه‌كراون، هه‌ندێكیان، تا ئێستا كێشه‌یان هه‌یه و له ژێر چاودێری پزیشكدان، بێریڤان ده‌ڵێت "له ساڵی( 1990)ه‌وه دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان به شێواندنی ئه‌ندامی زایه‌ندی ناوزه‌د ده‌كرێ. چونكه ئه‌و كرداره به مه‌به‌ستی سسستكردنو كه‌مكردنه‌وه‌و پوكانه‌وه‌ی ئاره‌زووی كرداری زایه‌ندییه. ئه‌مه‌ش پێشلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. پێشلكردنی یاسای مافی مناڵ و مافی مرۆڤ و مافی ژن ده‌گرێته خۆ. خه‌ته‌نه‌كردنی كچ به چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجام ده‌درێت ؟ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید: توندوتیژیو زه‌بروزه‌نگ به‌رامبه‌ر ژن له كۆمه‌لگای كوردیدا شتێكی نوێ نیه . ڕۆژانه ژن ده‌كوژرێن، ده‌سوتێندرێن ، به‌ردباران و لاقه ده‌كرێن، له سه‌ر بێشكه ماره ده‌كرێن، ده‌كڕێن و ده‌فرۆشرێن، له گه‌لێ شوێنیش‌دا هه‌ندێكیان، وه‌ك كۆیله، بازرگانی سێكسیان پێ ده‌كرێت . جیا له سوكایه‌تی و تیرۆر كردنی به‌رده‌وامی كچ و ژن، ڕۆژانه سه‌دان كچ و ژن، تا ڕۆژی ئه‌مرۆش ڕووبه‌رووی خه‌ته‌نه‌كردن، بڕینی ئه‌ندامی زایه‌ندی ده‌بنه‌وه. نه‌ریتی "بڕینی ئه‌ندامی زایه‌ندی "یان "بڕینی به‌شێك له‌ئه‌ندامی زایه‌ندی كچ" ، له ساڵی 1990 وه له په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، به " تێكدان، یان شێواندنی ئه‌ندامی زایه‌ندی" ناوزه‌ند ده‌كرێت، چونكه خه‌ته‌نه كردن بۆ نێرینه به‌كارده‌هێنرێت ، كردارێكی جیایه‌و ئامانجێكی تر له خۆ ده‌گرێت. جیا له ئه‌وه‌ش ، خه‌ته‌نه‌ی نێرینه زیانی بۆ سه‌ر كرداری زایه‌ندی پیاو نیه. ئه‌مه له كاتێكدا نه‌ریتی "تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی كچ" شێوازێكه له زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی به‌رامبه‌ر مێینه، به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن و سنورداركردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و سایكۆلۆژی مێینه ئه‌نجام ده‌درێت. ئاكامی كرداره‌كه به راسته‌وخۆ، یان ناراسته‌خۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی تهندروستیو كه‌لتووری و كۆمهلاَیهتی و سایكۆلۆژی ڕه‌نگده‌داته‌وه. گه‌ر چی كرداره‌كه له ژێر پاساوی جۆراو جۆردا پراكتیزه ده‌كرێت ، بهلاَم له‌ڕاستییدا به‌مه‌به‌ستی سسستكردن و كه‌مكردنه‌وه‌و پوكانه‌وه‌ی ئاره‌زووی كرداری زایه‌ندییه. نه‌ریتی تێكدان، یان شێواندنی ئه‌ندامی زایه‌ندی، پێشلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. پێشلكردنی یاسای مافی مناڵ و مافی مرۆڤ و مافی ژن ده‌گرێته خۆ. سه‌ره‌تاكانی ئه‌م دیارده‌یه بۆ یه‌كه‌مجار لهكهیو له‌كوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه؟ هۆكاره‌كانی چین؟ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید: ئه‌م كرداره له‌پێش كاتی فیرعه‌ونه‌كانه‌وه به‌كارهاتووه‌و له‌چل ولاَتی ئه‌فریقادا پراكتییزه ده‌كرێ، چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاجیای له‌خۆگرتوه، وه‌ك بڕینی به‌شێكی پێستی ئه‌ندامی زایه‌ندی، یاخود بڕینی چه‌ند به‌شێكی ئه‌ندامی زایه‌ندی، یان بڕین‌و لێكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌ندامی زایه‌ندی، بڕین‌و له پاشاندا دوورینه‌وه‌ی ئه‌ندامی زایه‌ندی، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ئه‌ندامی زایه‌ندی كچ، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی فڕێدانی میزكردن بهكاربهیێنرێت. ئه‌م نه‌ریته له‌هه‌ندێ ولاَتهكانی تری ئاسیاشدا وه‌ك ئه‌نده‌نووسیاو مالیزیا، هیندستان، سیریلانكا، ئه‌رده‌ن و یهمهنو ئیمارات‌و گه‌لێ شوێنی تریش وه‌كو كوردستان، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پراكتییزه ده‌كرێ. مێژووناسی گریكی Herodotus پراكتیزه‌كردنی ئه‌م نه‌ریته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "پێنج سه‌ده، پێش عیسا" . به بیرورای ئه‌و، ئه‌م دیارده‌یه له ئهسیوبییا، یان میسر سه‌ری هه‌ڵداوه. وه‌ك ترادیسییهك به مه‌به‌ستی دروستبوونی ژیانی هاوسه‌رگیری، بۆ ده‌ستنیشان كردنی ماره‌یی به‌كارهێنراوه. هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌كه روِون و ئاشكرا نیه. بهلاَم گواستنه‌وه‌ی كرداره‌كه به هۆی بازرگانه عهرهبانهكانهوه، به‌ره‌و ده‌ریای سوور‌و، له وێوه‌وه بۆ ڕۆژهههلاَتی سوودانه‌وه بووه. جۆری بڕینی به‌شێكی پێست، یان بڕینی چه‌ند به‌شیكی پێستی ئه‌ندامی زایه‌ندی كچ، له ناو چینی ئه‌رستۆكراته‌كان باو بووه، ئه‌مه له كاتێكدا بڕینی هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌ندامی زایهندیو له پاشاندا دورینه‌وه‌ی، بۆ كچه كۆیله‌كان ، بۆ سه‌لماندنی پاكیزی كچه به‌كارهێنراوه ، كه كچه په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ست نه‌داوه، تا نرخی فرۆشتنی كچه‌ی كۆیله زیاتر بكات . بهلاَم له ڕۆژی ئێستادا، كرداره‌كه له ژیر پاساو و مانای جیاجیاوه پراكتیزه ده‌كرێت. بۆ نمونه به ناوی دینه‌وه، ڕێگای پێده‌درێت و پراكتیزه ده‌كرێت. یاخود له ژێر پاساوی جوانكاری‌و، پاكییه‌وه، یان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه زۆربه‌ی جار ژنن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و بژێوی خۆیان، وه‌ك پیشه‌یه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئاكامی تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی له سه‌ر ته‌ندروستی چیه؟ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید: بڕینی ئه‌ندامی زایه‌ندی كچ، كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌و بواری ده‌روونی و سێكسوالیتی ده‌بێت. جیا له‌وه‌ی كچه‌ی مناڵ له كاتی بڕینی ئه‌ندامی هه‌ستیاری، توشی ئازاری زۆر‌و، مه‌ترسی خوێن به‌ربوون ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رایه‌تی توش بوونی نه‌خۆشی تر ده‌بێت. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی كرداره‌كه ده‌كه‌ن ، كه‌سانی نه‌خوێنده‌وارو نه‌زانن . له مه‌رجی پاكوخاوێنیدا ناهوشیارن، كه‌ره‌سته‌ی نه‌گونجاو، وه‌ك چه‌قۆی پیس‌و گوێزانی ژه‌نگاوی‌و مه‌قه‌ستی كولو سواو به‌كار ده‌هێنن، كه دوباره كێشه‌ی ئاڵۆز‌و گرفتی تر بۆ مناڵه‌كه، وه‌ك هه‌وكردن، سوتاوی، ئازار له كاتی میزكردندا دروست ده‌كات . یاخود كێشه‌ی جۆراوجۆری تر، كه له قۆناغه‌كانی دواتردا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌ویش ، له قۆناغی مێردمنداڵیدا، وه‌ك ئازاری سك له‌كاتی سوڕانی مانگانه، یا له كاتی دروستكردنی ژیانی هاوسهریو ده‌ستپێكردنی كرداری زایه‌ندی، منداڵ بوون، كێشه‌كان سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، جیا له مانه‌ش، كچه توشی شۆك ( ترواما) ده‌بێت. كه كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو ژیانی ده‌بێت. كاریگه‌ری تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی له سهركهسایهتی كچ چیه؟ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید: بێگومان ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی مناڵ ، به پله‌ی یه‌كه‌م له سه‌ر شانی دایك و باوكه، خێزان‌و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه مناڵی تێدا گه‌وره ده‌بێت، ڕۆلی گه‌وره‌ی له سه‌ر گه‌شه‌كردنی مناڵ ده‌بێت . دیاره بوونی هه‌ندێ مه‌رج له به‌خێوكردندا، وه‌ك پاراستن و ئاسایشی دهروونیو جه‌سته‌یی، خۆشه‌ویستی، پشتگیریكردن، هاندان، بایه‌خدان،..هتد ، ئه‌و فاكته‌ره گرنگانه‌ی كه له به‌خێوكردن و گه‌شه‌كردنی مناڵ‌دا مه‌رجن و بنه‌مان بۆ دروستبوونی هێزی دڵنیایی و بڕوابون به خۆ. بهلاَم گه‌ر ئه‌و خێزانه، یان ئه‌و ژینگه‌یه‌ی، كه مناڵی تێدا په‌روه‌رده بێت ، قه‌سابخانه‌یه‌ك بێت و به چهقۆو گوێزان بكه‌ونه جه‌سته‌ی لاوازی كچێكی مناڵ ، ئاخۆ كچه‌ی بێ ده‌سه‌لات ، چ جۆره دڵنییایی و له پاشاندا بڕوا به‌خۆ بوونی تێدا دروست بێت؟ ئایا بۆ هه‌ستی بڕوا به‌خۆ بوون، دڵنییایی و ئارامی گرنگ نیه؟! ئایا گه‌ر كچ هه‌ر له منداڵیه‌وه ، به چه‌قۆ بكه‌ونه گیانی ، ئه‌ندامی هه‌ستیاری زایه‌ندی، كه پێدراوێكی سروشتییه، بیبڕِن، چاوه‌ڕوانی چ جۆره كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌قامگیر له مناڵ‌دا بكه‌ین؟ ئایا كه‌سایه‌تیه‌كی شهرمنو ملكهچوگوێرایهڵیو دهستوهسانو ترسنۆكی نابێت؟ گه‌ر ئه‌م كچه گه‌وره بوو، ئایا ده‌توانێت له كاتی مه‌ترسیدا به‌رگری له جه‌سته‌ی خۆی بكات؟ یاخود هه‌ر وه‌كو چۆن له كاتی مناڵیدا به زه‌بروزه‌نگ، قاچیان بلاَو كرده‌وه، خۆی ده‌دا به ده‌سته‌وه؟ ئایا ئه‌م په‌لاماردان و ده‌ستدرێژییه ، كه شكاندنی بێگهردیئ ناموسی كچ، ده‌گرێته خۆ، هه‌روا زوو له یاد ده‌چێت ؟ یاخود له یاده‌وه‌رییدا مۆركی خۆی جێ ده‌هێڵیت؟ گه‌ر له مناڵیه‌وه جه‌سته‌ی ناسكی كچ ، وه‌ك پیس و ناشرین بخرێته به‌ر چاو، ئه‌بێت مناڵی كچ، چ رێزێك و وێنه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر خودی خۆی‌و جه‌سته‌ی خۆی دروستبكات ؟ تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی له ژێر ناوی پاكی و جوانی چی ده‌گرێته‌وه؟ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید: كه كچێك چووه ژیانی هاوسه‌رگیری ، ئایا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بتوانێت چێژی سێكسی له ژیانی خۆیدا ببینێت؟ به مه‌رجێ له ژینكهیهكدا گه‌وره كرابیت، كه خۆی خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی نه‌بێت؟ ده‌كرێت خۆشی له جه‌سته‌ی خۆی ببینیت؟ گه‌ر جه‌سته‌ی وه‌ك ئامرازێكی ترسناك‌و، نامۆ سه‌یر بكریت؟ ئه‌گه‌ر مێینه له جه‌سته‌ی خۆی لێپرسراو نهبێو ، خێزان‌و ده‌وروبه‌ر بڕیاری چۆنیه‌تی جه‌سته‌ی بده‌ن، ئیدی كچ چۆن بتوانێ حه‌زوو ئاره‌زوو و خۆزگه‌كانی خۆی بناسێ ؟ چۆن هه‌ستوسۆزی گه‌شه‌ی پێبدات، چۆن بتوانێ تینوێتی و برسێتێ غه‌ریزه‌كانی بشكێنێ؟ له كۆڕێكدا كه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجاممدا، پرسیارێكی كراوم له ژنان كرد، كه كێ له خزم و كه‌سوكار ده‌ناسن كه خه‌ته‌نه كرا بێت؟ كه‌س وهلاَمی نه‌دایه‌وه، چونكه كه‌سیان، شك نه‌ده‌برد، له دوای ئیسراحه‌ت ، ژنێك له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا، به نهێنی، به‌چاوی گریانه‌وه، هات بۆ لام ، وتی به‌ڵێ خۆم ، قوربانی ئه‌و كردارهم، له ته‌مه‌نی 8 ساڵیه‌وه، خه‌ته‌نه كراوم، ڕووم نه‌بوو له ناو خه‌ڵكیدا باسی خۆم بكه‌م، تا ئێستا شه‌رم ده‌كه‌م‌و ، نامه‌وێت كه‌س بزانێت. ژنه وتی: به فێڵ بردیانم بۆ ماڵێك، دایكم سوێندی خوارد، كه ته‌نها بۆ میوانداری ده‌چین، بهلاَم كه چووم، چه‌قۆم بۆ ئاماده كرابوو، به دوو ژن ، په‌لاماریان دام، جله‌كانی ژێره‌وه‌م داكهنراو ، وه‌ك ئاژه‌ڵ قاچیان به‌ستم و كاره‌كه‌ی خۆیان كرد، ئێستاش دایكی خۆمم نه‌به‌خشیوه كه ئه‌و درۆیه‌ی له گه‌ڵدا كردووم. جیا له‌وه‌ش ، له گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌مدا، په‌یوه‌ندیه‌كی خراپم هه‌یه، هۆكه‌شی ئه‌و كرداره‌یه، هه‌تا ڕۆژی ئێستا ئازارم ده‌دات. كه سێكی تریش هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا، پاساوی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه كرداره‌كه، بۆ جوانكاری ئه‌ندامی زایه‌ندی ده‌كرێت، بهلاَم پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ژن له كۆمه‌لگای كوردیدا ئه‌و په‌روه‌رده سێكسیه‌ی وه‌رگرتوه، كه شانازی به جوانی جه‌سته‌ی خۆی بكات، تا له ژووری نوستندا، به جلێكی سێكسی مۆدێرنه‌وه، ئاماده‌باشی خۆی بۆ سێكس بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رببڕێت، له زۆر شوێنیش‌دا، تا ڕۆژی ئه‌مرۆش له ژووری تاریك‌و ته‌نانه‌ت به جله‌وه سێكس ئه‌نجام ده‌درێت، ئیتر ئایا ئه‌م جوانكارییه بۆ كیێه؟جیا له‌وه‌ش، ئه‌وانه‌ی كه كرداره‌كه ده‌كه‌ن، كه‌سانێكی نه‌خوێنده‌وارن، نه‌ك دكتۆری جوانكاری، كه له ژێر ههلو مه‌رجێكی زۆر خراپ، له شوێنی تاریك‌و پیس، كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئایا ئه‌و ژنانه‌ی كه پاساوی جوانی ده‌هێننه‌وه، جلی مه‌له له به‌ر دهكهنو بۆ سه‌ر ده‌ریا خۆیان شۆ ده‌كه‌ن؟ یاخود كۆمه‌ڵگای كوردی گۆڕاوه، ده‌بێت ئه‌ندامی زایه‌ندی ژن، هه‌ر وه‌ك ئه‌ندامی زایه‌ندی كچی مناڵ بچوك بێت‌و گه‌شه‌ی نه‌كردبێت؟ ئایا ئێستا به چاوی مناڵی گه‌شه‌نه‌كردوو سه‌یری ژن ده‌كرێت؟ له هۆڵه‌ندا كۆمه‌ڵێك ژن و كچ كه خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروپشتی سلێمانین، له ته‌مه‌نی جیاوازی 84 ، 71 ، 50،47 ، 42 ، 35 ،37 ،20 ،18 .. هتد ئه‌ندامی زایه‌ندییان بڕاوه. خه‌ڵكی گه‌ره‌كی چوارباخ، سه‌رچیمه‌ن، سابونكه‌ران، شێخان، مه‌ڵكه‌ندی...هه‌ندێكیان تا ئێستا كێشه‌یان هه‌یه و له ژێر چاودێری پزیشكدان. به كورتی: بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید، ڕاوێژكاری په‌روه‌رده‌ییه له هۆڵه‌ندا، سه‌رقالی كۆنسۆلت و خولی ڕاهێنانو كۆرسه بۆ كارمه‌نده‌كانی ده‌زگای كۆمهلاَیهتی و فێربوون‌و ته‌ندروستی
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-04-30-4200.html