|
|
|
|
|
|
بۆ دڕانی په‌رده‌ی كچێنی كاكی زاوا هێزێكی پۆڵایینی ناوێت دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری سایتی ده‌روونناسی
پێگه‌ی خێزان
یه‌کشه‌ممه-25-نیسان(مانگی 4)-2010
سامان سیوه‌یلی توێژه‌ری ده‌روونی و سه‌رنوسه‌ری سایتی ده‌روونناسی (40) ساڵ باس له باری ده‌روونی تازه زاواكان ده‌كات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه كه بۆچی تازه زاواكان له شه‌وه‌ی زاوایی ده‌ترسن ؟ هه‌ره‌ها ئاماژه به هۆكاره‌كانی شێواوی ژیان ده‌كات، له ئێستادا. هۆكاری ترس له شه‌وی زاوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟ سامان سیوه‌یلی: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ترسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری سێكسیی یان به‌شێوه‌یه‌كی تر بۆ فه‌رامۆشكردنی په‌روه‌رده‌ی سێكسی له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گۆشكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تاكدا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نه تاریكه‌كانی كه‌لتوری ئێمه‌ی كورده. كه‌واته ئه‌م ترسه كلتوور دروستی كردووه؟ سامان سیوه‌یلی: گه‌نج یاخود تازه زاواكان به‌هه‌ڵه و له‌ده‌می هاوڕێ و براده‌ره‌وه زانیاری نادروست وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م شه‌و كه‌ناسراوه به‌شه‌وی په‌رده له‌كه‌لتوری ئێمه‌دا، زاوا خۆی باش ده‌زانێت كه زانیاری دروستی نیه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی سێكسییانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، هه‌ر ئه‌زموونێكی نوێش له‌ژیاندا مرۆڤ خۆی بۆ ئاماده نه‌كردبێت بێگومان به‌ترسه‌وه پێشوازی لێده‌كات. تازه زاوا لای ئێمه واده‌زانێت بۆ یه‌كه‌م شه‌و پێویستی به هێزێكی له‌بن نه‌هاتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی بووكه‌كه بدڕێت كه‌ئه‌مه‌ش له‌ڕووی پراكتیكی و زانستیه‌وه زۆر دووره له‌ڕاستیه‌وه. كورد ووته‌نی ده‌ترسێت نه‌بێت به‌زاوا، ئه‌م ترسه وا له هه‌ندێك ده‌كات ئیفلیج و بێ‌توانا ده‌رده‌كه‌ون له‌م شه‌وه‌دا و ده‌بێته شۆكێكی ده‌روونی بۆیان كه‌به‌داخه‌وه ده‌بیسترێت په‌نا بۆ شێخ و مه‌لا و جادووكهران ده‌به‌ن به‌وه‌ی به‌ستراون، ئه‌م بۆچوونانه‌ش جگه له‌وه‌هم هیچ بنه‌مایه‌كی زانستیانه‌ی نیه، له‌كاتێكدا هێمنی له‌باری ده‌روونی و هه‌ڵسوكه‌وتدا و پیاده‌كردنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی زاوا. له‌و شه‌وه‌دا زاوا پێویستی به چی هه‌یه؟ سامان سیوه‌یلی: پرۆسه‌ی جووتبوونی سێكسی تائه‌وپه‌ڕی ڕاده ئاسان ده‌كات و یه‌كه‌م شه‌و ده‌توانرێت بكرێته شه‌وێكی له‌بیر نه‌چۆوه كه هه‌ر دوولا بگه‌نه ترۆپكی چێژ و وه‌رگرتن و به‌خشینی چێژ . بۆ به‌رچاوڕوونی تازه زاواكان من به‌كورتی ده‌خوازم قسه له‌سه‌ر چه‌ند ڕێوشوێنێك بكه‌م بۆ یه‌كه‌م شه‌و: ده‌بێت زاوا وریا بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای خۆی نه‌كات وه‌ك ڕاوچیه‌كی برسی و ته‌ماشای بووكه‌خان نه‌كات وه‌ك نێچیرێك، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆیی لێوان لێو له‌خۆشه‌ویستی و سۆز به‌خشین ڕه‌فتار بكات، ده‌بێت دڵنیاییش ببه‌خشێته بووكه‌خان و تاكو شڵه‌ژانی ئه‌ویش بڕه‌وێنێته‌وه نه‌ك زاوا ببێته هۆی دروستكردنی شڵه‌ژان لای بووكه‌خان. پاشان ده‌بێت دوای گۆڕینه‌وه‌ی ووته‌ی ناسك و دڵنیابه‌خش و ئارام كردنه‌وه، هه‌ركاتێك ویستیان جووت ببن ده‌بێت سه‌ره‌تا به‌ماچ و ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه سێكسییه هه‌ستیاره‌كانی ئافره‌ت ده‌ست پێبكرێت وه‌ك هه‌ردوو لێو و مل و گۆی مه‌مك و قیتكه و ڕان تاكو بووكه‌خان بوروژێت به‌ته‌واوی، ده‌نا ئافره‌ت بێ وروژان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی نابێت و كاردانه‌وه‌ی خراپیشی بۆ زاوا ده‌بێت، به وروژاندن ناوپۆشی زێی ئافره‌ت ماده‌یه‌كی ته‌ڕ ده‌رده‌دات كه پرۆسه‌ی چوونه‌ناوه‌وه‌ی چووك ئاسانتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا ماسوولكه‌كانی زێی ئافره‌ت تووشی كرژبوون ده‌بن و به‌مه‌ش پرۆسه‌ی جووت بوون به‌ئازار و ژان ده‌بێت بۆ بووكێ و بۆ زاواكهش سه‌ختتر ده‌بێت. مه‌سه‌له‌ی په‌رده‌ی كچێنی چییه؟ سامان سیوه‌یلی: بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر زاوا وابزانێت هێزێكی پۆڵایینی ده‌وێت، بۆ دڕینی په‌رده‌ی كچێنی نه‌خێر، به‌ڵكو ته‌نها پاش وروژاندنی ته‌واو ته‌نها به‌چوونه ناوه‌وه‌ی چوكی پیاو به‌كه‌مێك پاڵنان په‌رده‌كه ده‌دڕێت و چه‌ند دڵۆپێك خوێن دێته‌ده‌ره‌وه نه‌ك ده‌ریایه‌ك خوێن وه‌ك هه‌ندێك له‌لاوان وای بۆ ده‌چن. : مه‌رجه بۆ دڕاندنی په‌رده‌ی كچێنی خوێن هه‌بێت ؟ سامان سیوه‌یلی: مه‌رج نیه هه‌موو بوكێك خوێنی هه‌بێت جار هه‌یه له‌ئه‌نجامی پێكهاته‌ی لاستیكیانهی په‌رده‌كه خوێن نایه‌ته ده‌ره‌وه. پاش ته‌واوبوونی یه‌كه‌م جووت بوون ده‌بێت زاوا خۆی بگرێت له دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی جووت بوون بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 24 كاتژمێر به‌نزیكه‌یی ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی زێی بووكه‌خان له هه‌وكردن و نه‌خۆشی . كه‌واته مه‌رج نییه پرۆسه‌كه له یه‌كه‌م شه‌ودا به ئه‌نجام سامان سیوه‌یلی: بگه‌یه‌نرێت مه‌رجیش نییه پرۆسه‌ی جووتبوون ته‌نها له‌یه‌كه‌م شه‌ودا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ڕه‌چاوی ئاماده‌یی ده‌روونی هه‌ردوولایه‌نی تیا بكرێت. به‌گشتی ئه‌م هه‌ڵوێسته چێژ به‌خشه بۆ هه‌ردوولایه‌نی پرۆسه‌كه و هه‌رگیز شایانی نائارامی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون نیه. به‌گشتی تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ سێكس و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و شێوازی په‌روه‌رده‌ی نادروست و نه‌بوونی هۆشیاری له‌پشت ئه‌م ترسه‌ی تازه زاواكانهوهیه . ئه‌مرۆ زۆر له هاوسه‌رداره‌كان خیانه‌تی حۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن،ئه‌مه بۆ؟ سامان سیوه‌یلی: په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژیا و كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان و زیادبوونی وروژێنه‌ره‌كان بهوروژێنهره سێكسیهكانیشهوه و سه‌ختیه‌كانی ژیانی ئه‌م ڕۆژگاره و كاركردنی به‌به‌رنامه بۆ لاوازكردن و شێواندنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه و پلانه‌كانی دوژمنانی كورد ، تێكڕا كارێكیان كردووه كه به‌ها ڕۆحی و مۆڕاڵیهكان كاڵ ببنه‌وه، كاڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌هایانه‌ش تۆخبوونه‌وه‌ی به‌ها ماددیه‌كان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، وێڕای هه‌موو ئه‌مانه چه‌پاندنی سێكسی وا له‌گه‌نجی ئێمه ده‌كات كه هه‌میشه له‌بۆسه‌دا بێت بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و وه‌ك ڕاوچیه‌ك هه‌میشه له‌هه‌وڵی ڕاوكردندان به‌ڵام ڕه‌چاوی كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن سه‌ره‌تا له‌ژێر په‌رده‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌شق و قسه‌ی باق و بریقه‌وه به‌رامبه‌ر ته‌فره ئه‌ده‌ن. ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت ته‌نانه‌ت به‌شێك له كچانیش زۆرجار بۆ ئیغرایهك جا ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت یان سه‌فه‌ری ئه‌وروپا یان پۆست و پله‌پایه یان هه‌رشتێكی تر، خیانه‌ت ده‌كه‌ن لهخۆشهویستهكانیان. به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم ههرخۆشهویستیهك كه‌فوكوڵی هه‌رزه‌یی خوڵقاندبێتی و هه‌ڵقوڵاوی ته‌نها سۆز بێت دوور له هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی و بوونی خاڵی هاوبه‌شی تر لهپهیوهندیهكهدا ئه‌وا زیاتر ئه‌كه‌وێته به‌ر زه‌بری خیانه‌ته‌وه. من وای بۆده‌چم كه خیانه‌ت له خۆشه‌ویستیدا له‌و كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه‌وابه‌سته‌ی هیچ بیر و باوه‌ڕێك نین و ته‌نها ماددیانه له‌كه‌سه‌كان و شته‌كانی ده‌وروپشتیان ده‌ڕوانن . كه‌واته كاڵ بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی وایكردووه كه ئینتما بۆ خاك لاوازببێت؟ سامان سیوه‌یلی: سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه سه‌رده‌مانێك بوو پێشمه‌رگه (ئه‌گه‌ر لێپرسراویش بوو بێت) به‌بێ نان به‌بێ ئاو به‌بێ مووچه و ئیمتیازات سه‌نگه‌ری له‌دوژمن ده‌گرت كه‌چی سه‌رده‌مێك هاته پێش بینیمان به‌شێك له‌م خه‌باتگێڕانه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان ژێربه‌ژێر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا تێكه‌ڵ كردبوو ( فایلداره‌كان ) یاخود ئێستا گه‌نده‌ڵكارن لهپۆستێكدا و خوێنی جه‌ماوه‌ر ده‌مژن، مامۆستایانی قوتابخانه هه‌میشه پێشه‌نگی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و بوێری و خۆڕاگری بوون كه‌چی ئێستا بڕوانه گه‌نده‌ڵی و بێحورمهتی كردن به‌پیرۆزی مامۆستایان چۆن خزاوه‌ته هزر و ڕه‌فتاری به‌شێك له‌مامۆستایان، دوكاندار به‌ئاشكرا خواردنی ئێكسپایه‌ر (ژه‌هر)ت پێده‌فرۆشێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری ئه‌و به‌عسیانه‌ی ڕۆڵه‌ی كوردیان شه‌هید ده‌كرد و پاره‌ی گوللهكهیشیان له‌كه‌سوكاری وه‌رده‌گرته‌وه چی جیاوازه؟ بڕوانه كلینیكی پزیشكه‌كانمان ته‌نها له سێ تا چوار كاتژمێردا سه‌دان نه‌خۆشی قوڕبه‌سه‌ری كورد به‌ڕێده‌كه‌ن پێنج پێنج و شه‌ش شه‌ش ده‌كرێنه ژووره‌وه بۆ لای جه‌نابی پزیشك ، جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاقیگه و به‌شی تیشك و ده‌رمانخانه‌دا شه‌ریكن، له‌نه‌خۆشخانه ئههلیهكانیشدا نه‌شته‌رگه‌ری به‌پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن و داوای باشترین ئیمتیازاتیش له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن. ده‌كرێ بڵێن سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان شێواوه؟ سامان سیوه‌یلی: هه‌ر بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌گریت له‌كوردستاندا شێواوه و غه‌ریزه‌ی چه‌وساندنه‌وه و شه‌ڕه‌نگێزی (مادی یان مه‌عنه‌وی) ده‌یبات به‌ڕێوه، له‌ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌موو ناشیرینیه‌دا كه به‌باڵای وڵاته‌كه‌مدا بڕاوه نه عه‌شقی نالی بۆ حه‌بیبه، نه وه‌لی دێوانه بۆشهم نابینرێنه‌وه. كه‌خیانه‌تی هاوسه‌ری زۆر زیادی كردبێت له‌كوردستان بۆچی خیانه‌تی گه‌نجه‌كانمان له‌خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر دولبهرهكانیان زیاد نه‌كات، كه به‌شێك له‌لێپرسراوانی وڵات خیانه‌ت له میلله‌ت بكه‌ن گه‌نجێك بۆ خیانه‌ت نه‌كات له خۆشه‌ویستیدا، گه‌نجی كورد ئه‌مڕۆ نوقمی تووڕه‌ییه له ده‌ست سیستمی سیاسی و ئیداری و خێزان و كۆمه‌ڵگه (ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه من سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و تووڕهبوونهیشیاندا نه‌بم) ڕه‌نگه حه‌زی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه وه‌ك پاڵنه‌رێكی سایكۆلۆژی وایلێبكات حه‌ز به‌خیانه‌ت كردن بكات بۆئه‌وه‌ی بهكۆمهڵگه بڵێت (له‌ژێر لێوه‌وه) ئاوا پیرۆزیهكانتان پێشێل ده‌كه‌م . له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی به‌داموده‌زگا و كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-04-25-0615.html