|
|
|
|
|
|
كاوه عه‌لی موحه‌ممه‌دJ مامۆستای به‌شی په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانی زانكۆی كۆیهشاردنهوهی بابه‌تی سێكسی لای لاو گرێی ده‌روونی دروست ده‌كات
خێزان
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
هه‌رزه‌كاری به‌یه‌كێك له هه‌ستیارترین قۆناغی ژیانی مرۆڤ دێته هه‌ژمار، به‌و پێیه‌ی كه گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی هاوسه‌نگ نییه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی عه‌قڵی، مامۆستا كاوه عه‌لی موحه‌مه‌د(35ساڵ) خوێندكاری دكتۆرا‌و مامۆستای به‌شی په‌روه‌رده‌و ده‌رونزانی زانكۆی كۆیه، له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا باس له ره‌هه‌نده‌كانی قۆناغی هه‌رزه‌كاری دهكاتو ئاماژه ده‌دات به لایه‌نه ههستارهكانی ئه‌و قۆناغه‌ی لاو‌و به پێویستی ده‌زانێت كه ده‌بێت لاوان له ژێر چاودێریدابن، به تایبه‌ت له ته‌مه‌نی دوانزه بۆ بیست‌و یه‌ك ساڵی . قۆناغی هه‌رزه‌كاری له كه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كات؟ م. كاوه: هۆرمۆنه‌كان ساڵه‌كانی لاوی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌و قۆناغه به پێی ژینگه‌و كاریگه‌ری هۆرمۆنه‌كانه دیاری ده‌كرێت، بهلاَم به بۆچوونی شاره‌زایان، هه‌رزه‌كاری له‌قۆناغی دوازه‌ده ساڵییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ته‌مه‌نی (19 بۆ 21)ساڵی ده‌خایه‌نێت، مه‌رج نییه بتوانین له دهستنیشانكردندا ته‌مه‌ن دیاری بكه‌ین، بهلاَم زاناكانی ده‌روونی به‌م قۆناغه ده‌ڵێن قۆناغی (ئاڵۆز) یاخود (شڵه‌ژان) یاخود پێی ده‌ڵێن (مێردمنداڵ)، (لاو) گه‌نج. وشه‌ی هه‌رزه‌كاری له ڕووی ده‌روونییه‌وه تا چه‌ند دروسته بۆ لاو به‌كاربهێنرێت؟ م. كاوه: به ڕای من ئاساییه وشه‌ی هه‌رزه‌كاری له‌سه‌ره‌تای لاوی‌دا به‌كاربهێنرێت، من وه‌ك خۆم له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م به قۆناغی گهردهولوولی ناو ببه‌م، چونكه لاو له‌و ته‌مه‌نه‌دا په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌ندێ دیارده‌ی سه‌یر بۆ تێركردنی پێداویستییه فسیۆلۆجییو ده‌روونییه‌كان.
دیارده‌ی سه‌یر وه‌كو چی؟ م. كاوه: لاو له‌و قۆناغه‌دا پێی خۆشه بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بگه‌ڕێت، به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگادا به‌وه‌ی كه هه‌ردوو هۆرمۆنی (ئهندرۆجینو ئهسیترۆجین) گه‌یشتوونه‌ته لوتكه.له لایه‌كی تره‌وه لاوله سه‌ره‌تادا حوبی فزولی هه‌یه، په‌نا ده‌باته به‌ر جۆرێك له ڕه‌فتاری نائاسایی وه‌كو خووه نهێنیو دیارده‌ی شازی سێكسی. ئه‌و ڕێگایانه بۆ خاڵی كردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانی لاوان لادانه یان نا؟ م. كاوه: ئه‌گه‌ر وه‌ك پسپۆڕێك وه‌ڵام بده‌مه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م به ڕاشكاوی بڵێم: ئه‌و دیاردانه‌ی وه‌كو (خووه نهێنی) زۆر ئاساییه بۆ لاو، به مه‌رجێك به‌رده‌وام نه‌بێ، له‌و قۆناغه‌دا نه‌ك هه‌ر خراپ نییه به‌ڵكو ئه‌وه یارمه‌تی ده‌ره بۆ پێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه سێكسییه‌كانی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ بێگومان ئه‌كه‌وێته ناو حاڵه‌ته شازهكانهوه، ئه‌و كاته پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه. به‌تایبه‌ت له دوای دروستكردنی خێزان لاو باجی شازی سێكسی ده‌دات. ئه‌گه‌ر لاوێك دووچاری شازی سێكسی بوو چاره‌سه‌ری په‌روه‌رده‌یی چییه؟ د. كاوه: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌نابه‌رێته به‌ر پسپۆڕی ده‌روونی، باشتر وایه ئێمه بڵێین: پێش ئه‌وه‌ی لاو دووچاری شازی سێكس بێ چیبكه‌ین، وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌رده‌ی خێزانی یارمه‌تی ده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی لاو دووچاری خووی خراپ نه‌بێ.
پێنه‌دانی زانیاری له لایه‌ن خێزانه‌وه بۆ لاو كاریگه‌ری چییه؟ م .كاوه: شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌ت له لای لاو، یا هه‌رزه‌كار گرێی ده‌روونی دروست ده‌كات، چونكهئهو قۆناغه قۆناغی ونبوونی شوناسه له نێوان منداڵی‌و گه‌وره‌ییدا ، كاتێك ده‌چێته ئه‌و قۆناغه‌وه پێویستی به زانیارییه، به تایبه‌ت زانیاری سێكسی به ناڕاسته‌و خۆ‌و به ڕاسته‌وخۆ، ره‌نگه یه‌كێ له‌و زانیارییانه شاره‌زابوون بێ له جه‌سته‌ی خۆی، كاتێك ئه‌و زانیارییه‌ی نه‌درێ به لاو له رێگای هه‌وڵدانه‌وه له میدیاكان‌و هاوڕێكانیه‌وه وه به هه‌ڵه ده‌ستی ده‌كه‌وێ، بۆیه بوونی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست، زانیاری پێویست‌و دروست دان به لاو له قۆناغی گه‌رده‌لوول (هه‌رزه‌كاریدا) دا كاریگه‌ری باشی هه‌یه، نه‌ك خراپ، وه یارمه‌تی لاو ده‌دات كه خودی خۆی بسه‌لمێنێ. له كاتێدا لاو زانیاری به‌هه‌ڵه وه‌ربگرێ له هاوڕێو میدكانهوه باری ده‌روونی زیاتر ئاڵۆز ده‌كات.
زۆرێك له لاوان هه‌ست به گوناه ده‌كه‌ن، تۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ چی؟ هه‌ست كردنی لاو به گوناه ئه‌وه مانای وا یه شتی لێشاراوهتهوه، ئێوه ده‌زانن كام لاوه هه‌یه له كوردوستان هه‌ست به گوناه ناكات، ئه‌مه واده‌كات كه كچان‌و كوڕان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا گرێی ده‌روونیان بۆ دروست ببێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕۆژانه لاوه‌كانمان له ڕووكاریاندا دیارن،
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-04-18-2241.html