|
|
|
|
|
|
دكتۆره گوڵاڵه علی قه‌ره‌داغی :مهنعكردن له‌دوای یه‌ك، یان دوو مناڵ باش نییه
سایه كورد
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
نه‌زۆكی ئه‌و نه‌خۆشییه جهستهییو ده‌رونییه كه ریّژهیهكی به‌رچاو له ژنان‌و پیاوانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نیگه‌ران كردووه، ته‌نانه‌ت زۆربوونی نه‌زۆكی دوو دڵی‌و دڵه‌ڕاوكێی لای كوڕان‌و كچانیش دروست كردووه، كه هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ژیانی هاوسه‌ری، ئێمه‌ش وه‌كو ستافی گۆڤاری سایه به پێویستمان زانی تیشكێك خه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌رێگه‌ی ئه‌م دیداره‌وه كهسازمان كردوه له‌گه‌ڵ دكتۆره گوڵاڵه علی قه‌ره‌داغی پزیشكی ژنان‌و مناڵبوون: سه‌ره‌تای پرسیارمان ئه‌وه‌یه، نه‌زۆكی چییه؟ئایا نه‌زۆكی نه‌خۆشییه؟ دكتۆره گوڵاڵه: به‌و دوو هاوسه‌ره ده‌وترێت نه‌زۆك كه هیچ كات حه‌مل دروست نه‌بوو بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵا به‌بێ بوونی هیچ رێگرێك، به‌ڵێ بێگومان نه‌خۆشییه، چونكه نه‌خۆشی به‌هه‌ر هۆكارێك ده‌وترێت كه مرۆڤ نیگه‌ران بكات‌و بگه‌رێت به‌دوای چاره‌سه‌ردا، جاله‌به‌رئه‌وه نه‌زۆكیش نه‌خۆشییه 20%ی سه‌ردانه‌كان بریتییه له‌و حاڵه‌ته. سه‌باره‌ت به‌جۆره‌كانی نه‌زۆكی دكتۆره وتی: دوو جۆر نه‌زۆكی هه‌یه: 1-نه‌زۆكی سه‌ره‌تایی: كه له‌یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌رگیری رووده‌دات. 2-نه‌زۆكی (پانوی) به‌و حاڵه‌ته ده‌وترێت كه پێشتر حه‌ملی بۆ دروست بووه، به‌ڵام له‌دوای وازهێنانی مه‌نع منداڵی نابێته‌وه. نه‌زۆكی سه‌ره‌تایی(primary) 25%ی به‌هۆی سستبوونی هێلكه‌دانه، 25%ی هۆكاره‌كه پیاوهكهیهو 12% به‌هۆی بوونی گرفت له‌هه‌ردوو بۆری هێلكه‌دان دایه‌و 10% به‌هۆی جۆره نه‌خۆشییه‌كه كه تێیدا خانه‌كانی ناوپۆشی ره‌حم گه‌شه ده‌كاته سهردهوری رهحمو بۆری و هێلكهدانو ئه‌ندامه‌كانی نزیك، 30% هۆكاری نه‌زۆكی سه‌ره‌تایی نه‌زانراوه. سه‌باره‌ت به نه‌زۆكی(پانوی): سستبوونی هێلكه‌دان 25%ی پیاوه، 40% بۆری ره‌حم، 20% نه‌زانراوه. * ئایا رێژه‌ی نه‌زۆكی له‌كام ره‌گه‌زدا زیاتره؟ د. گوڵاڵه ده‌ڵێت: نه‌زۆكی به‌زۆری له ئافره‌تدایه كه رێژه‌ی 75% وه له پیاواندا 25% ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی: 1- جیهازی زاوزێی ئافره‌ت گه‌وره‌ترو ئاڵۆزتره. 2- جێگه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌یه. هۆكاره‌كانی نه‌زۆكی له‌ئافره‌تاندا زۆرن اهوانه: سستبوونی هێلكه‌دان، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر لههیًَلكهدان خودی خۆیدا بێت، به زۆری پێِش ته‌مه‌نی 40 ساڵی روو ئه‌دات كه به‌هۆی دژه‌ته‌ن كه له خوێندا دروست ده‌بن یان به‌هۆی هۆكاری بۆماوه‌یی كه تێیدا گهسیتهكان گه‌شه ناكات ، یان به‌هۆی رژێنی ژێرمێشك، یان به‌هۆی رژێنی نوخاعی كه‌تێیدا هۆرمه‌نی شیر له‌ناو خوێندا له‌ئاستی ئاسای خۆیدا زیادده‌كات، جاری واش ههیهجۆره نه‌خۆشیه‌كیان هه‌یه كه‌تێیدا هێلكه‌كان ده‌بنه كیسی وورد وورد له‌سه‌ر هێلكه‌دان كه ئه‌م نه‌خۆشانه زۆرجار عاده‌ی دوا دهكهوێتو قه‌ڵه‌و و موی زیاده له‌سه‌ر چه‌ناگه‌و سنگ‌و له‌شی به‌شێوه‌یه‌ی گشتی زیادده‌كات كه ده‌ستنیشان كردن جاری وا هه‌یه ته‌نها به هۆی (سۆنار) یان شیكاری خوێن یان نیشانه‌ی سه‌ریری، جاری واش هه‌یه په‌یوه‌ندی به رژێنهكانیتری له‌شه‌وه‌یه وه‌كو رژێنی سه‌ر گورچیله یان خه‌له‌لی ناو كرۆمۆسۆمی خانه‌كان. أ) كه ئه‌مانه خه‌له‌لی جه‌سته‌یی و كۆ ئه‌ندامی زاوزێیان هه‌یه. ب) گیرانی بۆرییه‌كانی به‌هۆی هه‌وكردن یان دوای نه‌شته‌رگه‌ری. ج) ره‌حم: كه‌تێیدا مناڵا جێگیر نابێت به‌هۆی بوونی دژه‌ته‌ن یان كه‌می هۆرمۆن یان بوونی گرێ، یان ره‌حم شلی. * ئایا ژینگه رۆڵی هه‌یه له زۆربوونی رێژه‌ی نه‌زۆكی؟ دكتۆره: به‌ڵێ ژینگه رۆڵی هه‌یه له جۆری نه‌زۆكیدا، به‌ڵام سیفه‌تی نه‌زۆكی ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو جۆری نه‌زۆكییه واته: هۆكاری نه‌زۆكی وه‌كو له ئه‌فریقا زۆرتره به‌هۆی هێلكه‌دانه، به‌ڵام له وڵاته رۆژئاواییه‌كاندا زیاتر پیاوان نه‌زۆكن به‌زۆری به‌هۆی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها جۆری نه‌خۆشی هه‌وكردن یان به‌كتریا، وه به‌رزی ونزمی پله‌ی گه‌رما ، هه‌روه‌ها عادات‌و ته‌قالید هۆكاره كه تاوه‌كو چ راده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگاكه پێشكه‌وتووه یان سه‌ره‌تایین. * ئایا نه‌زۆكی چاره‌سه‌ری هه‌یه؟. وه ئایا چ جۆره چاره‌سه‌رێك باشه؟ دكتۆره ده‌ڵێت: بێگومان چاره‌سه‌ری پزیشكی باشترینیانه، هه‌روه‌ها جۆری نه‌زۆكییه‌كه جۆری چاره‌سه‌ره‌كه دیاری ده‌كات، به‌ڵام دووركه‌وتنه‌وه‌ی له وه‌سائیله دواكه‌وتوه‌كان و چاره‌سه‌ری لابه‌لا كاره‌كه ئاسان تر دهكهنو دووری ده‌خاته‌وه له ئاڵۆزی. * ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه له وڵاتانی‌تر ده‌كرێت تا چه‌ند سهركهوتوونو ئایا ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رانه له‌وڵاتی خۆماندا هه‌یه؟ د. گوڵاڵه: ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌كرێن : سهركهوتووترن ئه‌و كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: 1- جۆری یان هۆكاری نه‌زۆكییه‌كه. 2- پێشكه‌وتوویی سه‌نته‌ره‌كه. 3- ته‌مه‌نی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه به‌تایبه‌ت ژنه‌كه 4- هه‌روه‌ها جۆری ئه‌و پیتاندنانهی بۆی ده‌كرێت،و ئێستاش له هه‌ولێرو سلێمانی چه‌ند دكتۆرێك راهێنراو له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن. * ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا نه‌زۆك بن چاره‌سه‌ری هه‌یه؟ وه‌ڵامی دكتۆره: ئه‌مه‌ش دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هۆكاری نه‌زۆكییه‌كه هه‌ندێ جار هه‌ردوولایان به‌چاره‌سه‌ر یان كاری نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌بن ، به‌ڵام هه‌ندێ جار پیاوه‌كه تۆ‌و دروست ناكات، كه ئه‌مه‌ش دوو هۆكاری هه‌یه، یان گیرانی بۆری تۆ‌و یان به‌هۆی نه‌بوونی خانه سه‌ره‌تاییه‌كان لهناوجووته گوندا ، ئه‌گه‌ر له‌جۆری یه‌كه‌مدا بێت ئه‌وا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دهكرێتو ئاسانه، به‌ڵام جۆری دووه‌م پێویستی به به‌خشینی تۆ‌و هه‌یه كه ئه‌مه‌ش له پێاوێكیتره، كه ناشه‌رعییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ئافره‌تدا ره‌حمی به‌هیچ جۆرێ منداڵا نه‌گرێته خۆی به‌هۆی دژه‌ته‌ن یان بچوكبوونی ره‌حم، به‌هۆكاری بۆماوه‌ییی یان هۆرمۆنی، ئه‌وا ره‌حمی ئافره‌تێكی تر به‌كار ده‌هێنرێت وه‌كو خۆبه‌خش كه‌ئه‌مه‌ش ناشه‌رعییه. * سه‌باره‌ت بهبهدهمهوه هاتنی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌لای ژنان زیاتره یان پیاوان بۆ چاره‌سه‌ر؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دكتۆره گوڵاڵه وتی: له وڵاتی ئێمه‌دا زیاتر ئافره‌تان به‌ده‌م ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه دێن، چونكه هه‌ندێ له‌م نه‌زۆكییه ته‌نها ئافره‌تان تاوانبار ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئافره‌تان زیاتر دێن بۆ چاره‌سه‌ر، نمونه‌مان لایه ئافره‌ته‌كه ساڵا‌و دوو ساڵا زیاتره هاتوچۆده‌كات، به‌ڵام پیاوه‌كه ئاماده نییه هیچ جۆره شیكارییه‌ك بكات. * ئایا مه‌نع كردن هۆكاره بۆ نه‌زۆكی له‌دوای مناڵێك یان دووان؟ دكتۆره گوڵاڵه: جۆری مهنعهكه رۆڵی ده‌بێت، له‌گه‌ڵا ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌كه ، بۆ نمونه مه‌نع كردنی زۆر له‌دوای یه‌ك یان دوو مناڵا له ئافره‌تێكدا ته‌مه‌نی 35 ساڵا به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت ده‌بێته هۆی سستبوونی هێلكه‌دان، هه‌روه‌ها دانانی له‌وله‌ب له‌دوای یه‌ك مناڵا باش نییه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به عه‌ملیات مناڵه‌كه‌ی بوو بێت،یان خواردنی حه‌بی مه‌نع له كه‌سێكدا هێلكه‌دانی سستبوو بێت پێشتر‌و به چاره‌سه‌ر حه‌ملی بوو بێت. * تا چه‌ند ساڵا ئومێدی چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی هه‌یه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دكتۆره گوڵاڵه رایگه‌یاند: 60% هاوسه‌ره‌كانی كه ته‌مه‌نیان 25 ساڵا كه‌متر بێت له‌ماوه‌ی 6 ساڵا له هاوسه‌رگیری حه‌ملی ده‌بێت 85% له‌ماوه‌ی 12 مانگ، كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌مه‌نی ئافره‌ته‌كه‌یه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی 35 ساڵا زیاتر بێت 50% ئه‌گه‌ری یكپڕبززن كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی 37 ساڵا زۆربه خێرایی ئه‌گه‌ری سك كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ژن‌و پیاو له‌دوای 1 ساڵا پشكنین بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشیان هه‌بوو له‌دوای 6 مانگ پشكنین بكه‌ن. دوا وته‌شم بۆ هه‌ر یه‌ك له پیاوان‌و ژنان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌زۆكی هه‌بوو قه‌ده‌رێكی خواییه و خودا‌ش بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك چاره‌سه‌رێكی داناوه (لكل دا‌و دواو) به‌ڵام داواكارم له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌كاربهێنن، نه‌وه‌ك بچنه لای مامانی لا كۆڵان ، چونكه كاره‌كه قورستر‌و گرانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها پێویسته پیاوانیش بچن به‌ده‌م چاره‌سه‌ره‌وه، چونكه كاره‌كه دوولایه‌نه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-04-18-0956.html