|
|
|
|
|
|
په‌روه رده‌ی سێكسی نةك بۆ ژنان، به‌ڵكو بۆ پیاوانیش زه‌رووره
شه‌ممه-03-نیسان(مانگی 4)-2010
د. ڕووخۆش غه‌ریب شاره‌زا له بواری په‌روه‌رده‌ی ده‌روونزانیدا پێیوایه كه ژن‌و پیاو له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی یه‌ك كۆمه‌ڵگان غه‌در لێكراون، هه‌ره‌وه‌ها باس له هه‌ندێ دیارده‌ی ناوازه‌ی نێوان ژن‌و مێرد ده‌كات، كه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی خێزانی نێوان ژن‌و مێرد تێڕوانینی ئێوه وه‌ك سایكۆلۆجستێك بۆ په‌روه‌رده‌ی سێكسی ژنی كورد چییه؟ د. ڕووخۆش غه‌ریب: روشنبیریو هوشیاری له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان به تایبه‌تی له بواری پیداویستیه‌كانی مروڤ مادی و مه‌عنه‌وی پیویسته، به تایبه‌تی ئه‌و پیداویستیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به رۆح و جه‌سته‌ی مروڤه‌وه هه‌یه‌و له‌پایه گرنگه‌كانی مانه‌وه‌ی مروڤن له‌ژیان به‌شیوه‌یه‌كی دروست. وه‌ك تێركردنی غه‌ریزه سروشتییه‌كانی وه‌ك خواردن‌و خوارنهوهو نووستن و هه‌روه‌ها سێكس كهنهههر غه‌ریزه‌یه‌كی سروشتی مرۆییه، به‌ڵكو تا ئیستاش تاكه ریگهیهكیشه بۆ به‌رده‌وام بوونی مروڤایه‌تی (نسل). واته له لایه‌كه‌وه تیركردنی غه‌ریزه و له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ركیكی سه‌رشانی نێر‌و مێیه بۆ خستنه‌وه‌ی جیلی نوێ، بیریشمان نه‌چێت هۆكاریكی به‌هێزه بۆ گه‌شه‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خوشه‌ویستی و هاوسه‌رایه‌تی. كه‌واته هه‌رچه‌ند زانیاری هوشیاری له باره‌ی سێكسه‌وه زیاتر بێت، زیاتر له خزمه‌تی تاكه و راسته‌وخۆش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كومهڵگاوكلتوره. هه‌ر له‌دروستبوونی بونه‌وه‌ره‌وه, سێكس جێگای سه رنج و گرنگی پێدان بووه. مه‌حروم بوون له‌م پێداویستیه رۆحی و جه‌سته‌ییه، یان به‌كارهێنانی به‌رێگه‌یه‌كی نادروست كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه له سه‌ر باری ده‌روونیی و دروست بوونی كێشه‌و نهخوَشییه ده‌روونی و كومه‌ڵایه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر جه‌سته‌ش دروست بوونی هه‌ندێ نه‌خوشی و ئازار كه ئه‌كرێت ئه‌مه له‌رێگه‌ی پزیشكییه‌وه زیاتر باسی لهسهربكریت. كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی سێكسی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك چییه؟ د.ڕووخۆش غه‌ریب: ناتوانریت ئینكاری لێبكریت كهغهریزهی سێكس ڕوڵیكی گه‌وره، ئه‌بینیت له به‌خته‌وه‌ری مروڤدا, قسه كردن له سه‌ر ئه‌م بابه تهقووڵه. بوَیه ئه‌توانین بڵیین به‌ڵی په‌ره‌رده‌ی سیكسی پێویسته بۆ هه‌موو كه‌سیك به‌تایبه‌تی ژنان، چونكه كاریگه‌ری هه‌ندێ فاكته‌ری نادروست له كومه‌ڵگای كورده‌واریدا كولتوریكی نادروست و شه رمهنده و به كه‌م زانینی بو سێكس دروست كردووه جا چ له سه ر پیاو، یان له سه ر ژن. بویه من پێم وایه نه‌ك هه‌ر زانیاری په‌روه رده‌ی سێكسی بۆ ژنان، به‌ڵكو بۆ پیاوانیش له هه‌مانكاتدا زه‌رووره. له ئێستادا به‌هۆی كاریگه‌ریی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئینتهرنێتو سه‌ته‌لایته‌وه، شێوه‌یه‌ك له سێكسی ناوازه سه‌ری هه‌ڵداوه كه ژنان قبووڵی ناكه‌ن، تۆ پێت وایه ده‌بێ له پێناوی دروست نه‌بوونی كێشه‌دا ده‌بێ ژنان سازش بكه‌ن؟ د.ڕووخۆش غه‌ریب: له‌دوا سه‌ردانم بۆكوردستان زۆر له‌و ژنانه‌ی كه هاتن بۆ لام و كێشه‌یان هه‌بوو، به تایبه‌تی كیشه‌ی خیزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریان، یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كان له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن و كێشه‌ی نێوانیان له‌و مه‌جاله زورحهساس و قووڵی عاتفیه‌وه بوو كه به‌شێكی زۆری مومارسه‌ی سیكس بوو, زۆر له‌و خانمانه باسی ئه‌وه‌یان ئه‌كرد كه به‌سوتفه و پاش 10 ساَل، یان 15 ساڵ له ژیانی هاوسه‌رایه‌تی له ژنی دراوسَكهیانی بیستوه كه ژنیش وه‌ك پیاو له‌زه‌تی سێكس ئه‌بینێت. ئه‌مه كارهساتیكه كه له ئه‌نجامی نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی سیكسی و تابووكردنی ئه‌م باسه له لایه‌ن كچانه‌وه‌یه. 15 ساَل ژنیك له‌گه‌ڵ پیاوێ بنوێت نه‌ئه‌م بزانیت نه پیاوه‌كه‌شی بیریی لهمكردبیتهوه، ئیتر ئه‌بیت په‌یوه‌ندی خوشهویستیو له‌یه‌ك گه‌یشتن چۆن دروست ببیت؟ ئه‌مه‌ش تاچه‌ند كاریگه‌ری ئه‌بیت له‌سه‌ر ته‌بایی نیوان ژن و پیاو له هه‌موو بواریكی خیزانیدا وه‌ك په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ‌و ...هتد. نموونهیهكیتری كاریگه‌ریی په‌روه‌رده‌یی سیكس له‌سه‌ر تاك و ده‌وروبه‌ری. چهندكچیكی گه‌نجی خاوه‌ن بروانامه كه تازه شویان كردبوو، هاتن بوَ لام، كێشه‌ی ده‌روونی و خێزانیان بو دروست بووبوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه هه‌ر ئیوارهیان لی ئه‌هات كچه‌كان تووشی دڵ تێكه‌ل هاتنو سه‌رئێشه ئه‌بوون. وه‌ك باسیان لی ئه‌كرد هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نه‌بوو، له‌پاش قسه‌كردن ده‌رئه‌كه‌وت ته‌نها ترس بوو لهسیكس، چونكه شه‌و لای ئه‌وان واته ناو جێگه و سێكس. زنجیره‌یه‌ك ترس{فوبیا} پیكه‌وه گرێ به‌ست ببوون به یه‌كه‌وه، ئه‌ویش ئیواره واته شه‌و ناوجیگه، واته سێكس، واته هه‌موو ئه‌و ترسان توقاندنان و تێروانینه نادروسته‌ی له‌سه‌ر سێكس كه له‌سه‌ری په‌روه‌رده ببوو. ئه‌مه‌ش ئاشكرا كاری كردبووه سه‌ر هاوسه‌رێتی و پێكه‌وه ژیان. ئه‌ی ده‌رباره‌ی سێكسی ناوازه؟ د.: ڕووخۆش غه‌ریب: به‌ڵێ ڕاست ئه‌كه‌یت هه‌ر له مه‌یدانی چاوپێكهتنهكانمدا له‌كوردسات، زور خانم هه‌رچه‌نده به‌باسی جیاواز جیاواز باسیان له گرفتی خیزانی هاوسه‌رایه‌تی خویان ئه‌كرد, به‌ڵام دوای وردبونه‌وه‌و گه‌ڕان بۆ سه‌رچاوه‌ی كیشه‌كان, یه‌كێك له كێشه به‌رچاوه‌كان زۆركردنی پیاوه‌كانیان لێان بوو بۆ مماره‌سه‌كردنی سێكس له ریگه‌ی كۆمه‌وه. ئه‌مانیش به هۆی په‌روه‌رده‌ی دینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كه له كورده‌وارییدا وای بۆ ده چن ئه‌گه‌ر پیاو وا بچیته لای خێزانی ئه‌وا ته‌ڵاقی كه‌وتووه. قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌م باسه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ئه‌بیت. لایه‌نی ده‌روونی و شه‌رعی و لایه‌نی پزیشكی‌و لایه‌نی ده‌روونییه‌كه‌ی هه‌تا هه‌ندی سه رچاوهی روژئاواییش ئه‌مه به شزوز دائه‌نێن له مومارسه‌ی سێكسدا، به‌ڵام رَیگهیان لێ نه‌گرتوه، وه ك شێوازیك له ده ست بازی، گالته و گه‌پ. بۆ له‌زه‌ت بینین له‌كاتی سێكسدا. به‌مه‌رجێك تاكه رێگه‌یه‌ك نه‌بێت بو ڕه‌حه‌ت بوون. چونكه له لایه‌نی ده‌روونییه، ئه‌مه ئه‌بێته مایه‌ی ئازار بۆ ژن و پاشان شێوه‌یه‌كه له (احتقار) واته به‌كه‌مزانینی ژن. له كاتێكدا مه‌به‌ست لهمومارسهی دروستی سێكس تێركردنی پیداویستی هه ردوو لایه و بینینی له‌زه ته بۆ هه‌ردوو لا وه ك یه‌ك. نه ك بینینی له زه‌ت هه‌ر بو پیاو . به ڵام له لایه‌نی پزیشكییه‌وه وه‌ك باسی ده‌كه‌ن ئه‌م كاره ئه‌بێته هۆی شل بوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی كۆم و پاشان سه‌یته‌ره نه‌كردن به سه‌ر راگرتنی پیسایی. ئه‌مه‌ش به‌رده وام پیسبوونی له‌شی له‌دوا ئه‌بێت. هه‌روه‌ها دروست بونی زور نه‌خوشی له‌وانه ئایدز. له‌لایه‌نی شرعییه‌وه. قسه‌ی جیاواز و فتوای جیاوازی له‌سه‌ره، به تایبه‌تی بۆ ته‌فسیر كردنی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره كه ئه‌فه‌رمویت (و یسألونك عن المحیچ قل هو أژی فاعتزلوا النسا‌و فی المحیچ و لا تقربوهن) هه‌ندێك وای لێك ئه‌ده‌نه‌وه كه هه‌موو شتَیك حهلاَله ته‌نها مومارسه‌ی ته‌بیعی نه‌بێت له كاتی حه‌یزدا. به ڵام هه‌ندێ لهفهقیههكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تحریمیان كردووه و پَیان وایه كه قازی ئه‌توانیت تهلاَقی ژن و مێرد بخات ئه گه‌ر بزانێت مومارسه‌ی سێكس ئهكه ن لهكوَمهوه. ئه مه زانیاریه‌كی كه‌می منه له‌م باسه دا, به ڵام ئه وه‌ی كه به دلنییاییه وه ئه توانم بیڵیم، ئه‌مه ئه‌و كلتوره نامو و نادروسته‌یه كه روژانه له ریگه‌ی سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێته وه هاتوَته نا و هه‌موو ماڵیكی كورد. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ناهوشیاری له‌سوود وه‌رگرتن له‌و زانست و ته‌كنیكه‌ی كه ئه‌كریت زور باشتر به‌كار بهێنرێت، ببیته سه‌رچاوه‌یه‌ك بو فێربوون و گه‌شه‌كردن. جیاوازی سایكۆلۆجی ژنی كورد له‌گه‌ڵ ژنی ئه‌وروپیدا چییه؟ د.ڕووخۆش غه‌ریب: جیاوازی سایكولوجی له نێوان ژن، یان پیاو لێره‌و له‌وێ، جیاوازییه له نێوان روژههلات و ڕوژئاوا. پیم وایه هیچ مه‌جالێك نیه بو موقاره‌نه. باشتریش وایه هه‌ر نه‌كرێت. هاولاَتی: تۆ هه‌ست ناكه‌یت له زۆرباسكردنی مه‌سه‌له‌ی ژناندا زوڵم له پیاو ده‌كرێت؟ د. ڕووخۆش غه‌ریب :به‌و مانایه‌ی كه ژن و پیاو هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی كومهڵگایهكن و له‌ژیر یه‌ك كاریگه‌ری كلتوری، دینی و سیاسین. تاراده‌یه‌ك هه‌ردوو لا غه‌در لێكراون. روبه‌روو بونه‌وه‌ی هه‌ندێ راستی ئه‌زانم قورسه، به‌ڵام راكردن لێی كاره‌ساته، راسته پیاوان به هۆی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌وه كه‌م و كوڕییان زوَره، به‌ڵام ڕوَڵی ژن خوی له ته‌وه‌ری گورانكاریهكاندا وسه‌لماندی بون و تواناكانی ئه‌ركی سه‌رشانی خویه‌تی. ئاسانه تاوان و خهتاكان بخریته سه‌رشانی كه‌سێكی تر. به‌ڵام به‌بێ چاره‌سه‌ر ئه‌مێنێته‌وه. به‌س روبه‌روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌كان خستنه‌سه‌ر ئه‌ستوی خۆ، گرانه به‌ڵام چاره‌سه‌ره. بۆیه تكام له هه‌موو خانمێكه، تو خوت خاوه‌نی ئیستا‌و داهاتووی خۆتی، تۆ خۆت ئه‌زانیت چیت پێویسته بو به‌خته‌وه‌ری خۆت و ده‌ورو به‌رت. هه‌لگرتنی مه‌سئولیه‌ت. زور له‌وه گه‌وره‌تره كه هه‌ر ببهستریێتههوه به ناره‌زایی و تاوان باركردنی ئه‌م و ئه‌و. به‌تایبه‌تی پیاو. فَیربوونی مومارهسهكرنی ئازادی له بریار و هه‌لبژاردن بو خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ل كومهڵگه وعادات و ته‌قالید ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو كه‌سیكه به ژنیشه‌وه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-04-03-3206.html