|
|
|
|
|
|
تا ئێستا له ڕووی زانستییه‌وه ڕوون نه‌بۆوه‌ته‌وه كه بێزوو هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
تا ئێستا له ڕووی زانستییه‌وه ڕوون نه‌بۆوه‌ته‌وه كه بێزوو هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ د.دلێر(55)ساڵ ، پسپۆڕی ڕاوێویژكاری نه‌خۆشیه‌كانی ژنان‌و منداڵبون‌و نه‌زۆكی له میانی دیمانه‌یه‌كدا باس له نه‌خۆشیه ژنانییهكان ده‌كات، هاوكات ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵانه ڕاست ده‌كاته‌وه كه له نێو خانمانی كوردا بلاَون. له‌رووی زانستیه‌وه ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه‌له نێو ژناندا بڵاون گوایه له‌كاتی بیزوودا ئه‌گه‌ر ئافره‌تی سك‌پڕ حه‌زی له خواردنێك كرد بۆی دابین نه‌كرا، منداڵه‌كه‌ی ناكامدهردهچێت تا چه‌ند ئه‌مه راسته؟ د. دلێر: بێزوو به‌ته‌نیا له كورده‌واریدا نییه، له هه‌موو گه‌لانی سه‌ر ئه‌رزدا هه‌یه، هه‌ندێ ئافره‌ت هه‌یه هه‌ستی پێده‌كات و هه‌ندێك هه‌یه هه‌ستی پێناكات، تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه له‌رووی زانستیه‌وه هۆكاری ئه‌وه چییه كه ژنی سك پڕِ بێزو و ده‌كات، به‌ڵام له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی گۆڕانی هۆرمۆنه‌وه بێت له‌گه‌لئه‌وه‌شدا به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ندێ ژن هه‌یه له‌كاتی بێزوودا حه‌زی له جۆرێ له خواردن هه‌یه، یاخود له‌كاتی سكپڕیدا له‌بۆنی مێرده‌كه‌ی نییه، به پێچه‌وانه‌وه حه‌زی له خواردنێكه له‌و كاته‌دا نییه، وا باوه كه ده‌بێت بۆی دابین بكرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنه‌ی بۆ په‌یدا نه‌كرێت ،منداڵه‌كه‌ی ناته‌واو ده‌بێت ئه‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، راست نییه ئه‌وه قسه‌ی زانست نییه له‌نێو عه‌ره‌بدا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر حه‌زی له‌ترێ بوو نه‌یخوارد په‌ڵه له‌سه‌ر منداڵه‌كه دروست ده‌بێت كه له دایك بوو ئه‌وه بۆچوونێكی میللییه، بێزوو له دوای واكهوتنی سوری مانگانه‌وه ده‌ست پێده‌كات هه‌یه به‌ر له دواكه‌وتنی سوڕهكهش ده‌كات ئافره‌ت ههربێزووی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حه‌ز له‌شتی شازهدهكات وه‌ختی تر حه‌زی لێ نه‌بووه. هه‌نێك له ژنان تووشی ئیلتهاباتی زێ بوون ، هۆكاری ئه‌وه چییه؟ د. دلێر: ئه‌گه‌ر به‌كتریا، یا مۆنیلیا له گیانی ئافره‌تدا دروست بێ ئه‌وا ئافره‌ت توشی ئیلتهاباتی زێ (مه‌هبه‌ل)ده‌بێت ئه‌مه افرازاته له‌ش ئه‌یه‌وێ رزگاری بێ و به‌كتریاش كۆ بوه‌ته‌وه زۆر ئافره‌ت هه‌یه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌ره بۆ دروست بوونی ئیلتهابات، ژنیش هه‌یه له سێكسی وه‌ری ده‌گرێت بۆ نموونه نه‌خۆشی سوزهنگ كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت سهیهلان،جۆره به‌كتریایه‌ك تر دروست ده‌بێ له‌ناو زێدا ده‌بێته هۆی چڵك تهڕیو خورانی به‌رده‌وامی هه‌یه له هه‌مانكاتدا ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی. كه‌واته سێكس كردن له ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشی له كاتی ئیلتیهابی ژن‌دا؟ د. دلێر: له رێگه‌ی ده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر پیاو نه‌خۆشی سوزهنگی هه‌بێت، له‌وانه‌یه ژن تووشی ئیلتهاباتی سوزهنگ بێ ئه‌گه‌ر مه‌نی پیاو قوت بدات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه نادره به‌ڵام ئه‌وانه جوان نییه. زۆرترین ئه‌و نه‌خۆشییه سێكسییانه‌ی كه بلاَون چین؟ د.دلێر: - ئه‌و نهخۆشییهسێكسیهكانهی كه بلاَون بهزوهری ناو ده‌نرێن، ئه‌مه ئه‌فسانه‌یه له جوانی ڤینۆس، لای گریكه‌كان ڤینۆس بتی جوان بووه كوڕان چوونه‌ته لای به‌كاری ناشه‌رعی له‌وه‌وه وتویه‌تی هه‌رچی ئه‌م شته ناڕێكانه بكات ئه‌بێ تووشی نه‌خۆشی بكه‌م، ئه‌وانه 1- سهیلانه.... ئه‌مه توركییه به ئینگلیزی (بۆنۆریا) به توركی سو‌و واته: ئاو، هه‌ردوكیان به یه‌كه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زینای كردوه‌و توشی نه‌خۆشییه‌كه بووه . نه‌خۆشی تر هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن: سفلس به كوردی پێی ده‌ڵێن فهرهنگی، جاران هه‌بوو، به‌س ئێستا نه‌ماوه به‌هۆیئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌یه :ئه‌م نه‌خۆشییانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سالاَنی ڕابووردودا زیادی نه‌كردووه ؟ د.دلێر: نه‌خۆشییه‌كان هه‌بوون له كۆن و تازه به‌ڵام ئامار نییه كه زیادبوو بێ یان كه‌م بووبێته‌وه. به‌ستن له‌ناو ژناندا هه‌یه، ئه‌مه چییه‌و موزاعه‌فاته‌كانی چین؟ د.دلێر : له ڕاستیدا ئه‌وه كه له ناو ژناندا ناوده‌برێت به به‌ستن ، به‌ستن نییه ئه‌وه له‌وله‌به له‌له‌شی ئافره‌ت داده‌نرێ، له‌شێوه‌ی له‌شێكی غه‌ریبدایه ، له پلاستیك و ته‌لی مس له‌شێوه‌ی حه‌رفی T دایه به‌مه ده‌وترێت ده‌زگای نه‌هێشتنی حه‌مل له‌ناو ژناندا وا باوه كه پێی ده‌ڵێن به‌ستن، به‌س ئه‌مه له‌و لهب دانانه، له‌و لهب دانان مووزاعهفاتی هه‌یه، هه‌ندێ ئافره‌ت تووشی ئیلتهابات ده‌بێت، هه‌ندێكی نر عادهكهی تێك ده‌چێت ، هه‌یه ئه‌گه‌ر ئیلتهاباتهكهی زۆبێت لهرهحمهوه بچێت بۆیۆری له‌وانه‌یه هه‌ردوو بۆری ره‌حم دابخات، ئه‌گه‌ر هه‌ردووكی دابخات ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی ئه‌گه‌ر یه‌كیان دابخات ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئهوبۆرییه بهلاَم لهولهبدانان مه‌رج نییه بێته هۆی نه‌زۆكی، هه‌ر نهزۆكییهك هۆكاری خۆی هه‌یه . له مه‌ڵبه‌ندی هۆشیاری ته‌ندروستی مه‌مك ده‌ركه‌وتوه ، هه‌ندێك له كچان له ته‌مه‌نی7بۆ8ساڵیدا مه‌مكیان به‌رز بوه‌ته‌وه هۆكاری ئه‌وه چییه؟ د.دلێر: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به گۆڕینی هۆرمۆنه‌وه هه‌یه ، كچ‌و كوڕیش له‌كاتی باڵغ بووندا مه‌مكی گرێ دروست ده‌كات ئه‌وه عه‌لاماتی باڵغ بوونه‌و مه‌ترسی نییه . :ژماره‌یه‌كی زۆر له كچان له كاتی سوڕی مانگانه‌دا هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن بۆچی؟ د.دلێر: ئازاری سوور هۆكاره‌كه‌ی عوزویییه هه‌یه گرێی لیمفی هه‌یه ئه‌گه‌ر هێلكه‌دان و ره‌حم و لووله‌ی ره‌حمی به‌یه‌كه‌وه نوسابێت به‌هۆی ئیلتهاباتی كۆنهوهن ئه‌ویش ده‌بێته هۆی ئازاری سووری مانگانه، هه‌یه نه‌خۆشی (اندومهتیۆسس)ی هه‌یه، به‌شێكی زۆر له‌وانه هۆكاری سایكۆلۆژی هه‌یه كه دایكی وتوویه‌تی ئازارم هه‌یه چووه‌ته عه‌قڵی باتنیو ئه‌و كچه‌ش هه‌ست به ئازار ده‌كات. سێسكردن له كاتی عاده‌دا تا چه‌ند دروسته؟ د.دلێر:سێكس له‌كاتی عاده‌دا باش نییه، چونكه ئه‌و خوێنه پیسه هه‌روه‌ها ناو كه‌فی ره‌حمی ئافره‌ت وه‌ك بریندار وایه، له‌به‌رئه‌وه سێكس كردن ئازاری ده‌دات، جگه له‌وه‌ش له‌رووی ئایینیه‌وه دروست نییه بۆچی زۆربه‌ی منداڵ كه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له دایك ده‌بێت به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت نه‌ك به ئاسایی؟ د.دلێر: ئه‌مه پێی ده‌وترێت عه‌مه‌لیاتی قه‌یصه‌ری جاران كردنی عه‌مه‌لیات ئاسان نه‌بوو، ئێستا هه‌ندێ ژن وا ده‌زانن كه‌له دایكبونی منداڵ به نه‌شته‌رگه‌ری باشه ئه‌مه زیاتر چاولێكه‌رییه ئه‌ڵێن: بۆچی ئه‌و ژنه نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات ئه‌كات بۆچی ئێمه نه‌یكه‌ین، له‌راستیدا ده‌بێ پزیشكه‌كه قه‌ناعه‌تی وابێت كه عه‌مه‌لیاتی قه‌یصه‌ری منداڵه‌كه له دایك بێت ، نابێ له‌به‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی ژن به دڵی ئه‌و بێت. هۆكاری نه‌زۆكی پییاوا چییه؟ - نه‌زۆكی پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی تۆوی پیاو ،یا هه‌ندێ جار نییه‌تی ئه‌وا تووشی نه‌زۆكی ده‌بێت، ئه‌مه علاجی هه‌یه مه‌سه‌له‌ی نه‌زۆكی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ره ئێستا وه‌كو خه‌یاڵی علمی لێهاتووه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-03-28-3457.html