|
|
|
|
|
|
"هاوسه‌رداره لاوه‌كان دوای پێكه‌وه‌نانی ژیانی خێزانی لاسایی فلیمه سێكسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه"
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
د.دانیال سه‌عدی حامد: پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان هاوسه‌رداره لاوه‌كان دوای پێكه‌وه‌نانی ژیانی خێزانی لاسایی فلیمه سێكسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه د. دانیال سه‌عدی حامد (35 ساڵ) كاندیدی دكتۆرای نه‌خۆشییه دهوروونییهكان، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تازه هاوسه‌رداره‌كان دوای پێكه‌وه‌نانی ژیانی خێزانی لاسایی فلیمه سێكسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، "به خه‌یاڵی گرته سێكسییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان جووت ده‌بن، به‌بێ ڕه‌چاو كردنی ئاماده‌یی ده‌روونی هاوسه‌ره‌كه‌ی"ده‌رباره‌ی كێشه سێكسییه‌كانی تازه هاوسه‌رداره‌كان له میانی دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه به لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی خێزانی ده‌دات. + هه‌ندێك له لاوان كه ژن ده‌هێنن دوای ماوه‌یه‌ك تووشی بێ هیوایی و خه‌مۆكی ده‌بن، ؟ د. دانیال: هۆكاری ئه‌وه گۆڕانی شێوه‌ی ژیانه، ئێستا ژیان وه‌ك جاران نه‌ماوه، به‌رژه‌وه‌ندی ماددی كه‌وتۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی كرانهوهوهیه، گه‌نجه‌كان تووشی ئیدمان بوون له‌سه‌ر لاساییكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی نه‌مێنێ بۆ خێزان، بۆ نموونه پێش تۆ حاڵه‌تێكم لا بوو، گه‌نجێك دوو مانگه خێزانی گواستۆته‌وه ده‌ڵێت: كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م سێكس ده‌كه‌م چێژ وه‌رناگرم، زۆر جار به خه‌یاڵی ئه‌و فیلمه‌ی دیومه ده‌چمه لای هاوسه‌ره‌كه‌م ، به‌راستی پرۆسه‌یه‌كی ئاوا موقه‌ده‌س له هه‌موو به‌هایه‌كی رۆحی داد ماڵرێت ئیدی گه‌نجه‌كانمان دووچاری بێ هیوایی و خه‌مۆكی ده‌بن . + كه‌واته كێشه‌ی سه‌ره‌كی هاوسه‌رداره لاوه‌كان كێشه‌ی سێكسه؟ د. دانیال: بێگومان كێسهی سێكسه، ، كه پیاو ده‌چێته لای هاوسه‌ره‌كه‌ی ، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی بزانێت پیاوه‌كه‌ی ته‌نها غه‌ریزه‌ی سێكسی تێر ده‌كات، تێروانینی له هه‌مبه‌ر دا ده‌گۆڕێت، ده‌ركه‌وتووه كه ژنان سێكس ده‌كه‌ن له پێناوی خۆشه‌ویستی پیاوه‌كانیاندا، به‌ڵام كاتێك ئه‌و سێكسه خاڵًی بێ له خۆشه‌ویستی كێشه دروست ده‌بێت، گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت. + پیاوان كه تازه ده‌چنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه گله‌یی له ژنان ده‌كه‌ن كه ساردن، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟ د. دانیال: ساردی سێكسی كۆمه‌ڵێ هۆكاری هه‌یه، یه‌ك له‌وانه نه‌خۆشیی ده‌روونییه، هه‌ندێكجار ساردی ێكسی هه‌یه، ناتوانین ناوی بنێین نه‌خۆشی ده‌روونی، به‌ڵكو حاڵه‌تێكی ده‌روونییه وه‌ك دڵه‌ڕاوكێ، یاخود خه‌فه‌ت، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ژنان تازه هاوسه‌رن شه‌رمییان هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مه‌یان ماوه‌یه‌ك بخایه‌نێت، حاڵه‌تی ساردی ترمان هه‌یه كه په‌یوندی به نه‌خۆشی شه‌كره‌وه هه‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ی به‌رده‌وام له مرۆڤدا هه‌بێت ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی، ئه‌وكاته ره‌نگه كه‌سه‌كه تووشی ساردی ببێ، كاتێك مرۆڤ دووچاری خه‌مۆكی ده‌بێت حه‌زی سێكسی كه‌مده‌بێته‌وه، بهلاَم توانای سێكسی هه‌یه . + تێركردنی حه‌زه‌كانی هاوسه‌رداره لاوه‌كان به‌شێوه ناسروشتی هۆكارێك نییه بۆ ژنان كه سارد بن، له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیاندا له ڕووی سێكسه‌وه؟ د.دانیال: بێگومان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ساردی سێكسی ره‌گه‌زی مێ، ئه‌وه‌یه كه‌زۆر له ژنان له ڕووی ده‌روونییه‌وه حازر نیین، هه‌ر ئه‌وه‌شه لادانی سێكسی ده‌هێنێته ئاراوه، بۆ نموونه ئافره‌ت زۆر حه‌ساسه ده‌ڵێن: به‌جیڕه‌ی ده‌رگا ئاره‌زووی سێكسی داده‌مركێته‌وه، ده‌بێ پیاو وریابێت یاخود ژن ماندووه هیچ ئاماده‌یی نییه، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی به جل‌و به‌رگی ئیشه‌وه ده‌چێته لای ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر بێزاری ده‌كات. هاوڵاتی: كاتی دروست بۆ سێكسی هاوسه‌ران به‌ڕای تۆ وه‌ك پزیشكێكی ده‌روونی كه‌ی بێ باشه؟ د.دانیال: باشترین كاتی گونجاو ڕه‌چاوكردنی باری ده‌روونی ژنه‌كه‌یه، به‌ڵام وه‌ك دیاریكردنیشی توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ كاتی به‌یانی ده‌كه‌ن. + تازه هاوسه‌رداره‌كان بۆ دامركانه‌وه‌ی حه‌زه‌كانیان له رێگای ناسروشتییه‌وه خۆیان داده‌مركێننه‌وه؟ د. دانیال: وه‌كو چی؟ + وه‌كو ئه‌وه‌ی ژنان گله‌یی له پیاوان ده‌كه‌ن كه لاسایی گرته سێكسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ نموونه ٍسێكسێكردن له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه یا ده‌مه‌وه ، هه‌روه‌ها له كاتی عاده‌دا تازه لاوه‌كان ده‌چنه لای ژنه‌كانیان؟ د. دانیال: له راستیدا په‌یوندی نێوان ژن‌و مێرد تێك ده‌چێ ئه‌گه‌ر موراعاتی نه‌كه‌یت، كاتێك ژن عاده ده‌بێ هۆرمۆناتهكانی تێك ده‌چێ، ئیلتهاباتی ناوگیانی هه‌یه، له ڕووی دهروونیو فسیۆلۆجییه‌وه چوونه لای ژن له‌و كاته‌دا زۆر خراپه. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له رێگای كۆمه‌وه ده‌چنه لای ژنه‌كانیان به‌راستی ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌ی سێكسیی نییه، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ئه‌و ناوچه‌یه كۆمه‌ڵه ده‌مارێكی تیایه له ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی كۆم له‌زه‌تی سێكسییان تێدا نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بهقێزهونو وێرناكهرو ناشیرین داده‌نرێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه تا ساڵی 2000 هه‌ركه‌س له‌رێگه‌ی كۆمه‌وه له‌زه‌تی وه‌ربگرتایه به نه‌خۆشی ده‌روونی داده‌نرا ، به‌ڵام دواتر ئه‌وه لابرا. مه‌سه‌له‌ی مژینیش ژن وا هه‌ست ده‌كات كه پیاوهكیی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێی بكات سه‌ر شۆڕی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه كه رۆشنبیری سێكسی لای ئێمه كه‌مه، بۆیه زۆر به ئاسانی له‌زه‌ت له‌وه وه‌رناگیرێ به هۆی كه‌می رۆشنبیری سێكسییه‌وه كه ژن ده‌ڵێ هه‌موو شتێ به‌س ئه‌وه نا.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-03-28-2847.html