|
|
|
|
|
|
" له‌م ولاَتهدا چه‌ند گه‌نج هه‌یه پیرنو چه‌ندين پیریش هه‌ن كه گه‌نجن"
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
د. زامدار حه‌مه ڕه‌سول كه‌ریم، كاندیدی بۆردی ته‌ندروستی ده‌روونی، باس له ده‌روونی گه‌نج دهكاتو پێی وایه كه گه‌نجێتی به ساڵی ته‌مه‌ن دیاری ناكرێت ده‌ڵێت" له‌م ولاَتهدا چه‌ند گه‌نج هه‌یه پیرنو چه‌ند پیریش هه‌ن كه گه‌نجن"، هه‌روه‌ها ئاماژه به بینشه هه‌ڵه‌كانی گهنجو لاوی كورد ده‌كات. سایكۆلۆژیای گه‌نج چییه؟ د. زامدار: سایكۆلۆژیا خۆی بۆ خۆی ئه‌و زانسته‌یه كه ده‌كۆڵێته‌وه له ده‌روون، ههڵسوكهوتو ژیانی مێنتاڵی (عه‌قڵی) تاكه‌كان، گه‌نجیش ئه‌و كائینه‌یه كه خاوه‌نی چالاكییه‌كی زۆر، خهونو خولیای ژیانێكی باشتر، گۆڕانخواز‌و وزه‌و توانایه‌كی زۆر، هه‌ربۆیه سایكۆلۆژیای گه‌نج سایكۆلۆژیای ئه‌و كائینه گرنگه‌ی ناو كۆمه‌ڵگایه كه هه‌میشه به‌ردی بناغه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا پێكدههێنێتو ئاڕاسته‌ی گۆڕانكارییه‌كان دیاریده‌كات. ئه‌گه‌رچی له كلتووری ئێمه‌دا، وه‌ك پێویست گرنگی به سایكۆلۆژیا نه‌دراوه، له راستییدا ئه‌مه كه‌موكورییه ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین‌و ئاوڕی جددی لێبده‌ینه‌وه. له وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیای ئه‌مڕۆدا سایكۆلۆژیا له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خوێندندا ده‌خوێنرێت، به‌پێی ئاست‌و قۆناغ‌و ته‌مه‌نه‌كان، هه‌ربۆیه هیچ تاكێكی كۆمه‌ڵگا نییه لانیكه‌م ئاگایی‌و زانیاری پێویستی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه، هه‌موو توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا سایكۆلۆژیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و به‌تایبه‌تی گه‌نج سایكۆلۆژیایه‌كی ته‌واو تایبهتو جیاوازی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ منداڵه چه‌ند ساڵێكی تر ده‌بێته مێردمنداڵ، گه‌نج و دایك‌و باوك، گه‌ر له منداڵدا سایكۆلۆژیایه‌كی باش‌و ته‌ندروستی هه‌بوو بێت یان له قۆناغی گه‌نجێتییدا، كاتێك ده‌بێته باوك، یان دایك ئه‌و كاته مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستی منداڵه‌كانی ده‌كات، له‌غه‌می ده‌روونی ته‌ندروستی خێزان‌و كۆمه‌ڵگاكه‌یدا ده‌بێـ، ئه‌مه‌ش نموونه‌ی كۆمه‌ڵگای ته‌ندروسته‌و هه‌میشه ئه‌و هاڕمۆنیهته ده‌بێت و پارێزگاری لێدهكرێتو كه‌لێن له نێوان وه‌چه‌كاندا دروست نابێت. له راستییدا بچووككردنهوهیهكی چه‌مكی گه‌نج هه‌یه، كه زۆر جار ده‌بینین و به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش پێناسه‌كردنی گه‌نج به چه‌ند ساڵێكی ته‌مه‌نی دیاریكراو، به‌مه‌ش گه‌نج داده‌ڕنین له هه‌موو ئه‌و ناوه‌رۆك‌و رهوشتو ئاوه‌ڵناوانه‌ی له‌خۆی ده‌گرێت. گه‌ر گه‌نج چالاكی، وزه، گۆڕانخوازی، خهونو ژیانێكی باشتر گرنگترین جهوههرهكانی بێت، ئیتر ساڵی ته‌مه‌ن چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟ ده‌كرێت كه‌سانێك هه‌بێت ته‌مه‌نی گه‌نجێتی تیپهڕاندبێت، به‌ڵام به جه‌وهه‌ر هه‌ر گه‌نج بێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ر راسته ئه‌كرێت كه‌سیش هه‌بێت به ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن گه‌نج بێت‌و به جه‌وهه‌ر پیر (چه‌ند گه‌نج هه‌یه پیرنو چه‌ند پیریش هه‌ن كه گه‌نجن) بۆیه ده‌بێت گه‌نجیتی به ساڵی ته‌مه‌ن پێوانه نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به جهوههرو چالاكی، چونكه گه‌ر گه‌نجێتی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌ن بێت زوو دێت‌و ده‌ڕوات. ده‌روونی گه‌نج له وڵاتی ئێمه‌دا تا چه‌ند ناته‌ندروسته له ڕووی ده‌روونییه‌وه؟ ئه‌م پرسیاره له راستییدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قورسه، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی هه‌یه، ده‌توانین پرسیاره‌كه بگۆڕین‌و بپرسین (ده‌روونی گه‌نج له‌وڵاتی ئێمه‌دا تا چه‌ند ته‌ندروسته؟) چونكه بڕیاردان له‌سه‌ر شتێكی ئاوها گرنگ ده‌بێ به‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕان بێت، ده‌روونی گه‌نج له‌وڵاتی ئێمه‌دا، تا راده‌یه‌ك ته‌ندروسته، ئه‌گه‌ر ناته‌ندروستی ده‌روونی گه‌نج گه‌ر هه‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ناته‌ندروستی كۆمه‌ڵگایه، ئه‌وه ئێمه‌ین (كۆمه‌ڵگا) نادروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نجان ده‌كه‌ین واده‌كه‌ین ده‌روونیان ناته‌ندروست بێت. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانتان زیاتر تهركیزكمان له گه‌نجان نه‌وه‌ی نوێیه، چونكه مه‌به‌ستی ئێوه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌مانبات، بۆ نموونه داخوازییه‌كانی گه‌نج زۆره، له قۆناغی خۆسهلماندندایه، ده‌یه‌وێت دانیپێدابنرێتو رۆڵی هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بواری بۆ بڕه‌خسێت، به‌ڵام به داخه‌وه كۆمه‌ڵگای ئێمه نه‌ك هه‌ر بواریان بۆ ناره‌خسێنێت، به‌ڵكو رێگری زۆریشیان بۆ دروست ده‌كات. گه‌نج له قۆناغی داڕشتنی كه‌سایه‌تی خۆیدایه (Personality) ههوڵدهداتو گه‌ره‌كیه‌تی ببێت بهبكهرێك، ده‌بێت ئاسانكاری بۆ بكرێت، ئه‌و گهنجو لاوه‌ی سه‌رقاڵی ئه‌م پرسه‌یه (پرۆسه‌ی خۆسه‌لماندن‌و بوون به بكه‌ر) به‌مه‌ش لاو دووچاری گرفته ده‌روونییه‌كان ده‌بێت، لێكدانه‌وه‌ی بۆ شته‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وروبه‌ری نێگه‌تیڤانه ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌م ههوڵدانو هه‌نگاونان به‌ره‌و بكهربوونهدا نابێت ئه‌و لایه‌نه‌ی ژیانی گه‌نج فه‌رامۆش بكه‌ین كه حه‌زكردن بهسهركێشیو ملنه‌دانه به یاسا‌و رێساكان، حه‌ز به ره‌فاهیه‌ت (Entartainment) كردن‌و به‌سه‌ربردنی له گاڵته‌و گهپو وهرزشو گشت بواره‌كانی تری ژیانیشی له كۆمه‌ڵگا ته‌ندروسته‌كاندا بوارێكی زۆر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌یه، به واتایه‌كی دی بوار بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌ركێشی‌و ملنهدانانهش هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به خودی گهنجو كۆی كۆمه‌ڵگا بگات. به‌كێ ده‌وترێت لاوێكی ته‌ندروست؟ د.زامدار: لاوی ته‌ندروست هه‌ر لاوێكه ژیانی ئاسایی خۆی ده‌گوزه‌رێنێت، به دوای كاره‌كته‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌وڵده‌دات یه‌كه‌م جار خۆی بناسێت، پاشان ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌و دنیا، ئامانجی هه‌یه له‌و ژیانهیداو هه‌ده‌فێكی بۆ خۆی دیاریكردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌موو رێگا شیاو‌و گونجاوه‌كان ده‌گرێته به‌ر تا هه‌ده‌فه‌كه‌ی (target) ده‌پێكێت، پشت ئه‌ستوور به توانا‌و لێهاتوویی خۆی، ئاستهنگو به‌ربه‌رسته‌كان كۆڵی پێناده‌ن، گهنجو لاوی ته‌ندروست گونجاوه له‌گه‌ڵ خێزان‌و ده‌ووربه‌ری خۆیدا، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌مترین گیروگرفتی هه‌یه، گه‌ر هه‌شیبێت له‌سه‌ر شتی مانادارهو هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات، ده‌یه‌وێت خۆی بێت، سوود له شته باشه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی وهردهگرێتو خۆی له شته خراپ‌و دیارده دزێوه‌كان به‌دوور ده‌گرێت. به‌شوێن به‌خته‌وه‌رییدا ده‌گه‌ڕێت، مانای هاوڕێیه‌تی دهزانێتو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاوڕێیه‌تی ده‌كات (یان سوود بههاورێكهم ده‌گه‌یه‌نم، یان سوودی لێوه‌رده‌گرم) وته‌یه‌كی ئینگلیزی هه‌یه لێره‌دا شوێنی خۆیه‌تی ئاماژه‌ی پێبكه‌ین: (Count your age by friends not years, Count your life by smiles not teaes) واته: ته‌مه‌نت به هاوڕێكان بپێوه، نه‌ك به ساڵه‌كان، ژیانت بهزهردهخهنهكان بپێوه نه‌ك به فرمێسكه‌كان. بۆچی به‌شێكی زۆر گه‌نجی كورد ره‌شبینن؟ د.زامدار: ئومێد ئه‌كه‌م هه‌رگیز گه‌نجی كورد ره‌شبین نه‌بێت، چونكه له راستییدا ره‌شبینیی به‌وه پێناسه ده‌كرێن كه بینینی شته‌كانه له ڕووه تاریك‌و خراپهكانییهوهیهتی، هه‌میشه لێكدانه‌وه‌ی خراپ كردن بۆ واقیع‌و ژیان‌و رووداوه‌كان، هه‌روه‌ك نووسه‌رێكی به‌ریتانی ده‌ڵێ: (ڕه‌شبینی كاتێك پێیڕاهاتی ئیتر جێگای گه‌شبینی ده‌گرێته‌وه). جارێكی دی ده‌ڵێمه‌وه گه‌ر گه‌نجی كورد ره‌شبین بن، په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و مامه‌ڵه‌یه‌وه هه‌یه كه ده‌كرێن، گه‌نج چاوه‌ڕوانی زۆری هه‌یه‌و ته‌حه‌مولی كه‌م، ده‌یه‌وێت گۆڕانكارییهكانو داواكانی زووبكرێن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین به‌شێك له ره‌شبینی گه‌نج په‌یوه‌سته به ره‌شبینی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو مافخوراو، كه تا ئێستاش وه‌ك نه‌ته‌وه مافمان نییه‌و مامه‌ڵه ناكرێین به تایبه‌ت له لایه‌ن وڵاتانی دراوسیێوه، باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م ستهمشهم هه‌ر مانگی ئازاره كه، ناسراوه به مانگی ئازاره‌كان بۆ ئێمه گه‌لی كورد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به ئامانجی خۆمان دهگهینو هه‌وڵی دوا رۆژێكی باشتر بۆ گهلو نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ین، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چێ هه‌ندێ له ره‌شبینی پۆزه‌تیڤیش هه‌یه، كه‌وا من به جۆرێك له گه‌شبینی ده‌بینم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نارازینو گلهییو گازانده ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی باشتركردنی بارودۆخه‌كه‌یه، ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانانیشین، به‌ڵكو به‌رده‌وام له هه‌وڵداین، گۆڕانكاریش ده‌بێ به ده‌ستی خۆمان بیكهینو بۆ خۆمان و داهاتووی خۆمان بیكهینو له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. به‌شێك له گهنجانو لاوان له دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه شكست ده‌خۆن یاخود په‌شیمانن، ئه‌مه بۆچی؟ د. زامدار: شكستهێنان له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی وه‌ك هه‌ندێ جار باسی لێوهدهكرێتو هه‌ندێ ئاماری ترسێنه‌ر ده‌خرێته روو، جێگه‌ی له‌سه‌روه‌ستانی زیاتر‌و تێڕامانه. ئه‌م شكسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بیناكراوه هه‌ڵه تێگه‌شتنێك هه‌یه زۆرجار به‌دیده‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌نج واده‌زانێت كاتێك ده‌بێت به‌ره‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی بڕوات كه پێگه‌یشتووه‌و كامڵ بووه، توانای ماددی رێگه‌ی پێده‌دات، له راستییدا ئه‌م تێگه‌شتنه ته‌واو هه‌ڵه‌یه، مرۆڤ ده‌بێت كاتێك به‌ره‌و ئه‌م پرۆسه‌یه بڕوات كه ده‌ركی ناكامڵی خۆی ده‌كات هه‌ست ده‌كات چیتر ناتوانێت ژیان به ته‌نیا گوزه‌ر بكات‌و پێویستی به كه‌سێك هه‌یه هه‌نگاوه‌كانی بۆ ته‌واو بكات‌و ببێته هاوڕێو هاوسه‌رو شه‌ریكی ژیانی، گه‌ر له‌م پێشه‌كییه‌وه ده‌ستی پێكرد بێگومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له ژیانی هاوسهریداو رێزی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت، وه‌ك به‌شدارو شه‌ریكی ژیانی مامه‌ڵه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن، رێزی راوبۆچوونه‌كانی یه‌كتر ده‌گرن، پاشان كێ ههڵدهبژێرێتو چۆن هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی باسێكی تره، گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه دروست نه‌بێت ده‌بێته هۆی شكست هێنانی پرۆسه‌كه، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه تا ئه‌مڕۆش بوونیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جۆرێك له رووكهشبوونیان پێوه دیاره، گه‌ر به‌پێوه‌ری قووڵتر‌و مانادارتر جێگه‌یان نه‌گرینه‌وه ده‌بنه گرفت، وه‌ك: 1ـ جوانی: ئه‌مه‌مان پێشخست، چونكه له راستییدا زۆربه‌ی گه‌نجان ئه‌مڕۆ ئه‌مه پێوه‌ری یهكهمو بنه‌ڕه‌تییه له لایان، ئه‌م جوانییه‌ش له راستییدا جوانی راسته‌قینه نییه‌و ته‌نها له چاوهكاندایه، جوانی بۆ خۆی شتێكی رێژه‌ییه، جوانیش ته‌نها جوانی روخسار‌و جه‌سته نییه، گرنگه گه‌نج ئه‌وه بزانێت ته‌نها ئه‌گه‌ر جوانی روخسار مه‌رجی بێت، كاتێك كه‌سێكی جوانتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت، یان كاتێك به قژی تێكچوو ئاڵۆزكاوهوه ده‌بینێت واده‌زانێت به ههڵهداچووهو هاوسه‌ره‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا جوان نه‌بووه. 2ـ ماڵ‌و سامان: هه‌موو ده‌زانین ماڵ‌و سامان تا سه‌ر بۆ هیچ كه‌س نابێت، گه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌ژار كه‌وت، یان دووچاری زه‌ره‌رو قه‌رزداری هات، پاشان چی؟ واز له یه‌كدی دێنن؟ یان چاو له سامانی ماڵی باوكی یه‌كتر بڕین، نازانێت كه ره‌نگه هیچ یارمه‌تی نهدهنو به‌شی ئه‌م نه‌بێت، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌رچی ماڵ‌و سامانی دنیا هه‌یه ئه‌و چه‌ند پاره‌یه ناهێنێت كه پێكه‌وه بهههوڵو كۆششی خۆیان به ده‌ستی ده‌هێنن، یان ئه‌گه‌ر یارمه‌تیشیان بدرێت له‌ملاولاوه ده‌بێته هۆی ناكۆكی‌و ئاشووب بۆیان. 3ـ بنه‌ماڵه: راسته باش كه‌سی باش به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌میشه راست نییه، مه‌رجی سه‌ره‌كی ده‌بێت باشی كه‌سه‌كه خۆی بێت، تاوانی ئه‌و كه‌سه چییه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناویان به خراپ رۆشتووه و خۆی كه‌سێكی باشه یان به پێچه‌وانه‌وه. 4ـ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی: باشترین ئه‌وه‌یه كه دوو كه‌سه‌كه ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تییان ته‌واو لێك نزیك بێت، كه‌سێك خۆی ئاستی خوێنده‌واری باشی نییه‌و ده‌گه‌ڕێت به شوێن كه‌سێكدا كه ئاستی خوێنده‌واری به‌رز بێت، ئه‌مه ره‌نگه ببێته هۆی كێشه له داهاتوودا، ئه‌وه‌ی كه خۆی خوێنده‌وار نییه ره‌نگه رێزی خوێنده‌واری هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كرێت له كاتێكدا ئه‌میش واده‌زانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی به هۆی ئه‌مه‌ی خوێنده‌واری زیاتره، رێزی زیاتری لێدهگرێتو یارمه‌تی ده‌دات زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات‌و دیراسه‌ی زیاتر بكرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه هه‌روازی له خوێندنیش پێیبهێنێتو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناكۆكی‌و لێك جودابوونه‌وه. 5ـ گه‌لێك هۆكارو پێوه‌ری تریش: وه‌ك بردن بۆ هه‌نده‌ران، له راستییدا ئه‌مه له ئێستادا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه‌سێك شاره‌زا نه‌بێت له ههڵسوكهوتو ئیشوكاری رۆژانه‌ی كه‌سێكی تر چۆن ده‌توانێت ببێته هاوسه‌ری، له‌سه‌ر وه‌سفی خه‌ڵكی تره‌وه ئه‌م بڕیار گرنگ و چاره‌نووس سازه‌ی ژیان ده‌درێت؟! ته‌داخولاتی ده‌ره‌كی و ده‌وروبه‌ریش گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ گه‌نجان پێكهێنان، ئه‌مه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه‌خۆوه هه‌یه. شتێكی تر كه ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی تا ئێستاش وه‌ك پێویست هه‌زمی قۆناغی پێش مارهبڕینو دوای مارهبڕینیشی نه‌كردووه، زۆرجار دوو كه‌س باش یهكترناناسن له رهوشتو هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كتر شاره‌زانه‌بوون ده‌چنه ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، كاتێك ده‌بینن له زۆر شت‌دا ناكۆكن، ئه‌مه‌ش گرفت دروست ده‌كات. هاولاَتی: جێبه‌جێ نه‌كردنی هاولاَتی: خواسته‌كانی گه‌نج چ كاریگه‌رییه‌كی له سهركۆمهڵگه هه‌یه؟ د.زامدار: له راستییدا خواسته‌كانی گه‌نج بوار بۆ رهخساندنیهتی، دابینكردنی مافه‌كانیه‌تی وه‌ك هه‌ر تاكێكی تری كۆمه‌ڵگا، مۆدێلێك هه‌یه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به هه‌ڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌ویش داواكردنی شتی نه‌گونجاو ناواقیعییه بۆ گه‌نج، جا ئایا ئه‌و داواكارییانه له حكومه‌ت بێت، یان له كۆمه‌ڵگا، یان له خێزان. گه‌نج ده‌بێت بزانێت چی داوا دهكاتو چۆن داوای ده‌كات؟! ده‌بێت داوای هه‌لی كار، بوار ره‌خساندن بۆ درێژه‌دان به خوێندن، به‌شداریی چالاك‌و كارا له بڕیاردان‌و شته چاره‌نوس سازه‌كان، به‌شداریی سیاسی، په‌رله‌مان....، هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی گه‌نج ده‌بێت له توانا‌و لێهاتوویی خۆیه‌وه بێت، نه‌ك وه‌ك خه‌ڵات پێبدرێت. ئه‌گه‌ر گه‌نج خۆی وجوودی چالاكانه‌ی هه‌بێت، هه‌موو لایه‌ك ناچار ده‌كات گوێ بۆ خواسته‌كانی بگرن، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا پێویستی به ئه‌وان ده‌بێت بۆ كاركردن، ئه‌وه گه‌نجه له‌وڵاتانی دنیا گۆڕان له یاسا‌و رێساكانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، وڵات به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن، داهاتووی خۆیان له ئێستادا به ده‌ستی خۆیان بینا ده‌كه‌ن، جێگه‌ی وه‌چه‌ی پێش خۆیان ده‌گرنه‌وه، ئه‌م ئاڵۆگۆڕهش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست رووده‌دات، به داخه‌وه وه‌چه‌ی پێش گه‌نج له‌وڵاتی ئێمه‌دا وه‌ها باوه‌شیان كردووه به دامودهزگاو دامه‌زراوه‌كاندا ئه‌م گۆڕانه مه‌حاڵه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست رووبدات. سێكس وه‌ك كایه‌یه‌ك له كایه‌كان، چ رۆڵێكی هه‌یه‌ی لای گه‌نج؟ د. زامدار: ده‌توانین بڵێین سێكس به‌شێكه له بونیاد و پێكهاته‌ی مرۆڤ، مرۆڤ گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی نه‌بێت ته‌ندروستی نابێـ، له‌لای گه‌نج ئه‌م به‌شه له رووی زانستییه‌وه زۆر چالاكه‌و له‌ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌دایه، ده‌بێت ئاراسته بكرێت، باسكردن له سێكس بۆ گه‌نجان به‌ناوی هۆشیاری سێكسییه‌وه ده‌بێ به ئاگاییه‌وه بكرێت‌و نه‌شێوێندرێت، ئه‌م كایه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست لای گه‌نجان رۆڵی خۆی نه‌بینێت گرفتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ده‌بینین له وڵاتانی دنیادا نه‌خۆشییه گوزاراوهكان له رێگای سێكسه‌وه (sexwlly transmitted disexse) گه‌وره‌ترین گرفته، به‌تایبه‌ت له لای توێژی گه‌نجان، كۆمه‌ڵگای كوردی ئێمه‌ش له ئانی كرانه‌وه‌دایه به رووی دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا پێویستی به هۆشیاری باش هه‌یه بۆ گه‌نجه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌لێك كێشه‌ی تریش هه‌ن به ناوداچوون له‌گه‌ڵ كێشه سێكسییه‌كاندا وه‌ك: به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، مه‌یخواردنه‌وه، قوماركردن... ئه‌ركی دهوڵهتو هه‌موو دامودهزگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه به وه‌زاره‌تی تهندروستیو په‌روه‌رده‌و خێزانیشه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له‌م كێشانه و ئێمه‌ش به حوكمی كاره‌كه‌مان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بدوێین و روونیكهینهوه بۆ گه‌نجه خوێن گهرمو خۆشهویستهكانمانو كۆی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. به كورتی: د. زامدار حه‌مه ره‌سول كه‌ریم خوێندكاری بۆرد له ته‌ندروستی ده‌روونیی له دایك بووی 1980
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/dimana/dimana-2010-03-28-2323.html