+كێشه ده‌روونییه‌كانی كچانی گه‌نج چین؟
- وه‌ك ئاشكرایه زوربه ی كیشه ده‌روونیه كانی وه‌ك خه موكی ودله راوكی وفوبیاوشهرم و ترسی كومه لایه‌تی له ئافره‌ت زیاترن ریژهكهیان به به‌راورد له گه ل پیاو.
له كه‌یه‌وه زانیاری سێكسی بدرێت بهمداڵی كچ؟
هه موو ته مهنیك له ته مه نی كچ پیو ستتی به جۆریك زانیاری هه یه ده‌رباره‌ی سیكس به لام پیدانی ئه م زانیاریانه به گویره‌ی ته مه نی ئه و كچه ده‌گۆریت بۆ نمونه كچ له ته مه‌نی 3-5 سالی جیاوازه له گه‌ل ته مه‌نی 10 بۆ 13 سالی.ئه م زانیاریانه پیكهاتوه له زانین و شاره‌زابون ده‌رباره‌ی كۆئه‌ندامی زاوزی و كاری ئه م كۆئه‌ندامه و قۆناغه كانی گه‌شه له ماوه‌ی هه رزهكاریوتاوهكو زانین ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی سیكسی نیوان ژن و پیاو چونیه تی دروست بونی مندال.
ـ دوای سه‌رهه‌ڵدانی هۆرمۆنی مێنه‌یی و ده‌ستپێكردنی گۆڕانی فسیۆلۆجی ، چۆن ته‌عامل له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا بكه‌ین؟ واته كاتێك كچ (عاده) ده‌بێت؟.
ده‌بیت پیش وه‌خت ئه و گورانكاریانه به شیوه یه كی روون و ئاشكرا‌و به شیوه‌یه كی زانستی بۆ ئه و كچه باس بكریت به بی شه‌رم له لایه ن دایكی یان خوشك و ماله‌وه‌یان یان مامۆستا له قوتابخانه ,واتا ده‌بیت له لایه‌نی زانستیه وه ئه م گۆرانانه باس بكریت كه چه ند گۆرانیك له له‌ش وجه‌سته‌یی ئه م كچه رووده‌دات و روون كردنه‌وه‌ی سوری مانگانه وهۆیه كانی. ئه مه‌ش واده‌كات زانیاریه كی دروست و ته واوی هه‌بیت له م بارهیهوهووا له‌و كچه بكریت كه هه موو كاتیك هه ر كیشه یه كی هه بیت هانا بۆ ماله‌وه ببات بۆ جاره‌سه‌ركردنی.
خۆیندنی ئه‌م بابه‌ته له قوتابخانه‌كان وروونكردنهوهی ئه م گۆرانانه و هاندانی قوتابی بۆ پرسیاركردن ووهلامدانهوهیان به شیوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی گۆرانه فسیولۆجی یه‌كان و كاریگه‌ریان له سه‌ر گه‌شه‌ی له‌ش و گۆرانه جه‌سته‌یی یه كان .به داخه‌وه زۆربه‌ی جار ئه‌م بابه‌ته باس ناكریت وتهرك ده‌كریت وئه‌مه‌ش زیاتر شه رم و ترس بۆ كچان زیاتر ده‌كات ووادهكات زانیاری هه‌له‌و نادرستی پیبگات له سه‌رچاوه‌ی تر.
باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له میدیاكان وریكخستنی به رنامه و چاوپیكه وتن له گه‌ل كه‌سانی پسپۆر هاندهریكه بۆ زیاتر ئاشنا بوون به م بابه‌ته.
+ نه‌دانی زانیاری له‌و ته‌مه‌نه‌دا له باره‌ی جه‌سته‌ی كچه‌وه كێشه‌ی ده‌روونی بۆ دروست ده‌كات؟ ـ باسكردنی زانیاری سێكسی بۆ كچ تا چه‌ند له ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌ندروسته؟
- به تاكید ئه گه‌ر هاتو ئه‌و كچه زانیاری ته واوی پینه بوو ده‌رباره‌ی ئه و گورانانه ی كه له‌و ته مهنه رووده‌دات له لایه نی جه سته یی‌و ده روونی له وانه‌یه ئه‌و كچه تووش زۆر كیشه ی ده‌روونی وه‌ك دله راوكی وخه موكی وترسی كو مه‌لایه‌تی و ودرووست بوونی چه ند بیرووباوهریكی هه له ده‌رباره‌ی گورانه جه‌سته یی‌و ده‌روونیه كان وكاریگه ری هه‌بیت له سه‌ر هه موو ژیانی ئه‌م كچه.
زوربه ی جار له به‌ر نه بوونی زانیاری ته واو یان باس نه كردنی ئه و بابه ته وا ده‌كات ئه‌و كچه هانا بۆ زۆر جییگاو كه‌سانیك ببات بۆ ده‌ست كه وتنی زانیاریویان زانیاری له چه‌ند هاوریه‌كی هاوته‌مه‌نی خۆی وه‌ربگریت كه له‌وانه‌یه هه‌له و نادروست بیت وببیته دروست بوونی كیشه‌ی جه ستهیی وده‌روونی بۆ ئه و كچه.
زوربه‌ی گۆرانه‌كان له كچان زووتر ده‌رده‌كه‌ون ووادهكات ئه‌و كچه شه‌رم بكات له و گورانانهی كه له له‌شیدا روویداوهوبۆیه ده‌وری دایك ئه‌وه‌یه بتوانیت ئه و شه‌رمه كه‌م بكاته‌وه‌و به لكو بیروهه‌ستی گه‌شه‌كردن و بالغ بونی له لای زیاد بكاتن.روونكردنه وه‌ی بی نویژی(عاده)وه‌ك گورانیگی گرنگ و ته‌بیعی بۆ كچ وكاریگه‌ری ئه م گۆرانه بۆ سه ر داهاتوی ئه م كچه و ووشیاركردنه وه‌ی ده‌رباره‌ی ماوه‌یه‌ی سوری مانگانه و بوونی ئازار له گه ل بی نویژ ی وووشیار كردنه وه‌ی ده‌رباره‌ی چونیه‌تی راگرتنی پاك‌و خاوینی له ش له‌و ماوه‌یه‌دا.
ریژه‌یه‌كی زۆری كچان له ماوه‌ی حه‌وت تا ده رۆژی پیش بی نویژی باری ده‌روونیان تیك ده‌چیت كه‌له لایه‌نی ده‌روونیه‌وه پی ده‌وتریت خه‌مۆكی پیش سوری مانگانه (Premenstrual tension syndrome)
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته وه بۆ چه‌ند گۆرانیكی هۆرمۆنی كه كاریگه‌ری له سه ر باری ده‌روونی ئه و كچه ده‌بیت و ئه‌م كچه هه‌ست به بیزاریودل توندی و زوو هه‌لچون وچه‌ند نیشانه‌یه‌كی جه‌سته‌ی وه‌ك سه‌ر ئیشان و ئازاری سك وسینگ و هیلنج .زۆربه ی جار هیچ چاره‌سه‌ریه‌كی ده‌رمانی ناویت ,به‌لام نه بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه م حاله‌ته و هۆ كاره‌كانی ئه م حاله‌ته له وانه یه كیشه دروست بكات وببیته هۆی لیك تینه‌گه‌یشتنی ئه م كچه له ماوه‌ی ئه‌م حاله‌ته‌دا.
یارمه تی دانی كچان له لایه‌ن خیزانه كانیان به تایبه تی دایك به ده‌ربرینی هه‌ستی خۆی‌و گویگرتن له‌و كیشانه‌ی كه دیته ریگای ویارمتیدانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به شی‌و ه‌یه‌كی دروست.
+ باسكردنی زانیاری سێكسی بۆ كچ تا چه‌ند له ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌ندروسته؟
- به‌شێك له كچان بیر له خۆسوتان ده‌كه‌نه‌وه، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
خۆسوتاندن هۆكاری زۆره,به شیكی زۆری هۆكاره‌كانی خۆكوشتن ده‌گه ریته وه بۆتووش بون به خه مۆكی(80-90%),وه‌ك ده‌زانین ئافره‌ت دوو هه ندی پیاو دووچاری حاله‌تی خه‌مۆكی ده‌بیت و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه حاله ته ده‌رونیه واده كات ئه م ئافره‌ته هه‌ست به دل توندی وبیزاری بكات وبی ئومید بیت له ژیان وبیر له مردن بكاته وه ودواجار بیر له خۆكوشتن بكاته‌وه و باوترین شیوه‌ی خۆكوشتن له لایان كچان له كۆمه‌لگای ئیمه شیوه ی خۆسوتاندنه.
له %15 ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه مۆكی بوونه خۆیان ده‌كوژن ئه گه‌ر چاره‌سه‌ری پیویست و زوو نه كرین.
هۆكاری تری خۆكوشتن ئالوده‌بوونه به ماده بیهۆشكه‌ره‌كان و نه خۆشی بیر تیكچوون(شیزوفرینیا) و تیكچوونی كه سایتیه.
+ بۆچی زۆر له كچان له كۆمه‌ڵی كوردیدا له مانگی هه‌نگوینی ده‌ترسن؟ به‌شێكی زۆریان كێشه‌ی ده‌روونییان بۆ دروستده‌بێت؟
- نه بوونی زانیاری سیكسی دروست وته‌واو و زۆر جار وه‌رگرتنی زانیاری هه‌له ده‌رباره‌ی مانگی هه نگوینی هۆكاریكی سه‌ره‌كیییه بۆ دروست بوونی كیشه‌ی ده‌روونیی,شه‌رمكردن له باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له گه‌ل كه‌سانی نزیك وته‌نانه‌ت له گه‌ل دهسگیرانهكهیدهبیته هۆی زیادبوونی ترس و دله‌راوكی وبیركردنه‌وه‌و گه‌وره‌كردنی ئه م بابه‌ته.