|
عه‌بدوڵڵا تۆفیق "وه‌رزشی ده‌روونیی ده‌روون ئاسووده ده‌كات".
-شه‌ممه-20-ئازار(مانگی 3)-2010
عه‌بدوڵڵا تۆفیق، ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی ده‌روونیی له سوید 9 ساڵه له راهێنانه ده‌روونییه‌كاندا كارده‌كات، له میانی دیمانه‌یه‌كدا باس له‌گرنگی وه‌رزشی ده‌روونیی بۆ مرۆڤ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌ته‌ندروستی ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه وه‌رزشی ده‌روونی ئه‌نجامده‌ده‌ن. ـ ئه‌م ڕاهێنانانه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆڤ هه‌یه؟ عه‌بدوڵڵا تۆفیق: ئه‌م وه‌رزشه سێ ئامانجی هه‌یه، یه‌كه‌م ته‌ندروستی باشدهدات به مرۆڤ، دووه‌م په‌یوه‌ندی نێوان كه‌سه‌كان به‌هێز ده‌كات، سێیه‌م له بواری كاركردندا ئامانجی چالاكیی جهستهییو ده‌روونییه. ـ وه‌رزشی ده‌روونی خۆی چییه؟ عه‌بدوڵڵا تۆفیق: وه‌رزشی ده‌روونیی ئه‌وه‌یه كه سێ شت له وهرزشهكهدا به‌كاردێ، هه‌ست، بیركردنه‌وه، خه‌یاڵ، بۆ نموونه: تۆ بیرده‌كه‌یته‌وه چی بكه‌یت ، نه‌تیجه‌ی بیركردنه‌وه‌كه له خه‌یاڵی خۆتدایه، دواتر ئه‌و كاره‌ی كه به‌هۆی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌وه ده‌یكه‌یت له‌شت پێی هه‌ڵده‌ستێ.پاشان ئه‌نجامی ده‌ده‌یت. ـ بۆچی ئه‌م وه‌رزشه له كوردستان غیابی هه‌یه. عه‌بدوڵڵا تۆفیق: ئه‌م وه‌رزشه له كۆنه‌وه هه‌بووه، له دیانه‌ته‌كان هیندو مهسیحو ئیسلام. هه‌موویان شێوه‌یه‌كیان به‌كارهێناوه له ئیسلامدا به‌شێوه‌ی الله، الله دائه‌نیشی بیر ده‌كه‌یته‌وه، له ولاَتانیش له سه‌ره‌تادا كه‌مبووه ، به‌س عه‌مه‌لی فرۆید ئه‌م ڕاهێنانه ده‌روونییه‌ی كردووه، به‌س به شێوه‌ی ئه‌كادیمی پرۆفیسۆر (شیلك) له سوید ئه‌ژی كه‌من باڵیۆزی ئه‌وم كردوویه‌تی .ئه‌م وه‌رزشه باس لهبهئاگابوونو نائاگابوون ده‌كات. ـ راهێنانه وه‌رزشییه‌كان چین، واته ئه‌و ڕاهێنانه‌ی ئێوه مه‌به‌ستانه؟ .عه‌بدوڵڵا تۆفیق: 1ـ خۆ خاوكردنه‌وه: ماسولكه‌كانی خۆت خاو ده‌كه‌یته‌وه به هۆی هه‌ناسه‌دانه‌وه ماسولكه توند ده‌كه‌یت. 2ـ خاووبوونه‌وه‌ی ده‌روونیی: له‌ناو مێشكدا ژووری ده‌روون دروست ده‌بێ شوێنێك به فه‌نتاسی دروست ده‌كه‌یت له خه‌یاڵدا ده‌ڵێی: ئه‌وه هی منه. له‌و شوێنه كار ده‌كه‌ین وه پرسیار ده‌كه‌یت، دوایی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به راهێنان هه‌یه. ئه‌م ڕاهێنانانه جۆرێكه له چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ منداڵ‌و ژن‌و پیر به‌كاردێ بۆ نهخۆشو ساغ، ئه‌وه‌ی كه تێبگات ده‌توانێ ئه‌م ڕاهێنانه به‌كاری بهێنێت. بۆ نهخۆشو ساغ ئه‌گه‌ر یه‌كێ نه‌خۆش بێ بۆ ئه‌وه‌یه چاك بێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێ باش بێ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بێ. وه‌رزشه‌وانه ده‌ریاوانه‌كان ئه‌م وه‌رزشه‌یان جێبه‌جێ كردووه، وه‌ك لایه‌نی فیكریی، بهلاَم خۆیان هه‌ستی پێناكه‌ن ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی كه ڕاده‌كه‌ن چاویان ده‌نووقێنن پێش راكردن، ئه‌مه ئه‌وه‌یه، مه‌له‌وان له خه‌یاڵدا ئه‌وه دروست ده‌كات كه قرشی به‌دواوه‌یه ده‌بێ خێرا بگه‌ڕێته‌وه. ئیتر له نه‌ستیدا ئه‌مه خه‌زن ده‌بێت. هه‌ربۆییه له خه‌یاڵی خۆیدا باز ده‌دات ئه‌نجا بازه‌كه هه‌ڵده‌دا، ئێستا دهتوتنین بڵێن ئه‌م ڕاهێنانه ئهوئیعازهیه كه ده‌یده‌یت به له‌ش، له‌ش پێی هه‌ڵده‌ستێت. ـ به رای تۆ ئه‌م وه‌رزشه ناچێته ده‌ره‌وه‌ی واقیع؟ له واقیعدا ئه‌م راهێنانه وا ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه كه ڕاهێنانه‌كان ده‌كه‌ن كه‌سانی ئارامبنو روویان خۆشبێت ، ئه‌وكه‌سانه زیاتر خۆشی ده‌گه‌یه‌نن، كه‌م تووڕه ده‌بن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌ندروستیی باش بێ ئه‌توانێت زووتر تێكه‌ڵی كه‌سانی دی ببێت، به‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه ده‌بێته كه‌سێكی واقیعی، نه‌ك خه‌یاڵی. ئه‌م ڕاهێنانه زیاتر له كوێدا بلاَوه؟ وه‌رزشی ده‌روونی له سوید بڵاوه، 25%ی دانیشتووی سویده له دهرمانخانهكانیدا ئه‌م ڕاهێنانانه وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌وانیش وه‌كو : 1ـ خۆخاوكردنه‌وه 2ـ خۆخهنواندن 3ـ پێكه‌نین ئمانه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی گۆشه‌گیری بوون كاریگه‌ریی باشی هه‌یه، به ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕاهێنانه دڵ باشتر كار ده‌كات، خوێن باشتر ئاراسته ده‌كه‌ن، خه‌ونیان باشترده‌بێت.له سوید كه‌سی گۆشه‌گیر، واته ئه‌وانه‌ی تووشی خه‌مۆكی قورس بوون له ڕێگه‌ی پێكه‌نینه‌وه، ئهك نه‌خۆشییه‌یان به ته‌نه (15) ده‌قیقه په‌ڕاندووه. ـ په‌یوه‌ندی ئه‌م وه‌رزشه به ته‌ندروستی ده‌روونییه‌وه هه‌یه؟ عه‌بدوڵڵا تۆفیق: ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مر ڕاهێنانه ده‌كه‌ن 15ـ 11 ساڵ ته‌مه‌نیان زۆرتره، به به‌راورد له نێوان كه‌سێك كه ئه‌نجامی نادات 8- 9 ساڵ جیاوازی هه‌یه. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م وه‌رزشه ده‌كه‌ن مادده‌ی ئهردیناڵین له له‌شیان دائه‌به‌زێ به‌وه‌ش دڵ ئارام ده‌بێته‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌رمانێكی ده‌روونییه، وه ده‌ركه‌وتووه رۆژی (10) ده‌قیقه ڕاهێنانی ده‌روونی ته‌ندرووستییه‌كی باش ده‌به‌خشێت. باشترین كاتیش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕاهێنانانه كاتی به‌یانییه.
|