ڕێنماییكاری ده‌رونی له به‌شی ده‌روونی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی له میانی دییمانهیهكدا بۆ هاولاَتی باس له په‌روه‌رده‌ی منداڵ‌و گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كانی لاو ده‌كات، پێی وایه كه هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی له سه‌رپه‌رشتیاریكردنی منداڵدا كاریگه‌ریه‌كی كارا و به‌رچاوی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی تاك هه‌یه . سازدانی : ئازاد جه‌لال
پێوه‌رێك هه‌یه كه ته‌مه‌نی منداڵ ، یا هه‌رزه‌كار دیاری بكات؟
موحه‌مه‌د عه‌زیز: له سه‌ره‌تادا بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویستمان به‌وه هه‌یه كه ناساندنێكی قۆناغی هه‌رزه‌كاری بكه‌ین، ئه‌ویش بریتییه له قۆناغیێكی سروشتی له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی مرۆڤ و له‌دوای قۆناغی منداڵییه‌وه دێت، ناوه‌ندێكه تاك له‌دوای قۆناغی منداڵی پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت و تیایدا كه‌سایه‌تی هێشتا لهدروستبوندایه به‌ره‌و پێگه‌یشتن و جێگیری، له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانكاری به‌رچاو له هه‌ردوو لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌دیده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا كۆده‌نگییه‌ك نییه له‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكردنی قۆناغی هه‌رزه‌كاری و دیاریكردنی ئه‌م قۆناغه، چونكه هه‌رزه‌كاری شتێكی كتوپڕ نییه، به ڵكو پڕۆسه‌یه و كاتێكی ده‌وێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستپێكردنی ئه‌م قۆناغه ده‌گۆڕێت به‌پێی ڕه‌گه‌ز و ژینگه‌ی سروشتی و هه‌ندێ فاكته‌ری دیكه، ده‌ركه‌وتوه كه ڕه‌گه‌زی مێ زووتر ده‌چنه قۆناغی هه‌رزه‌كاری به‌به‌راورد به ڕه‌گه‌زی نێر و ئه‌وانه‌ی له ناوچه گه‌رمه‌كاندا ده‌ژین له ته‌مه‌نێكی كه‌متردا ده‌چنه قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌مه‌نی 12 ساڵ دیاریكراوه بۆ سه‌ره‌تای قۆناغی هه‌رزه‌كاری.
په‌روه‌رده‌ی منداڵ له كه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كات؟
موحه‌مه‌د عه‌زیز: زانایه‌كی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت: منداڵ به‌ر له بیست ساڵ له له‌دایكبونیه‌وه پێویسته په‌روه‌رده‌بكرێت واته به په‌روه‌رده‌كردنی دایكی بۆیه ئه‌توانین بڵێین په‌روه‌رده‌ی منداڵ له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه منداڵ له ناو سكی دایكیدایه و پاشانیش له له‌دایكبوونه‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان دایك و منداڵ به به‌ردی بناغه‌ی گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی تاك داده‌نرێت، گرنگه ئه‌وه بزانین كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌ست پێده‌كات به‌رله‌وه‌ی منداڵ توانای قسه‌كردنی هه‌بێت ئه‌ویش له ڕێگای (سه‌یركردن، بیستن ، ده‌ستلێدان)، ده‌بێت بزانین كه شیر پێدانی دایك به‌منداڵ ته‌نها پڕۆسه‌یه‌كی بایۆلۆجی نییه.
هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌ییی له سه‌رپه‌رشتیاریكردنی منداڵدا چ كاریگه‌رییه‌ك به جێده‌هێڵێت له سه‌ر ده‌روونی منداڵ؟
موحه‌مه‌د عه‌زیز: به شێكی زۆری هه‌ڵس و كه‌وت و تایبه‌تمه‌ندیی و داهاتووی مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی سه‌رده‌می منداڵییه‌وه، كاتێك منداڵ هه‌ستیكرد ویستراو و خۆشه‌ویسته و گرنگی پێده‌درێت و له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیدا یارمه‌تی ده‌درێت ده‌توانێت په‌ره به لێهاتووییه‌كانی بدات و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رزی بۆ خودی خۆی هه‌بێت و ته‌ندروستی ده‌روونی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له ئاستێكی به‌رز و باشدابێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی له سه‌رپه‌رشتیاریكردنی منداڵدا كاریگه‌ریه‌كی كارا و به‌رچاوی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی تاك هه‌یه چ له‌سه‌رده‌می منداڵی چ له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و تاكه بۆنموونه ئه‌گه‌ر به شێوازی تووندوتیژ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدابكرێت یاخو به‌رده‌وام بشكێندرێت و گرنگی پێنه‌درێت هه‌ست بكات كه‌سێكی ویسترا و خۆشه‌ویست نییه، ئه‌وا هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌لای منداڵ لاواز ده‌بێت، یاخود نامێنێت و زۆرجار به‌چاوی سووك و بێبایه‌خ دهڕوانێتهخۆی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵ نابن به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی به‌شێوازی دروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له ئاینده‌شدا ده‌بنه خاوه‌ن كه‌سێتیه‌كی تۆڵه‌سێن ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش واده‌كه‌ن گۆشه‌گیر ببن، یاخود هه‌موو ئه‌و توانا به‌هره‌یه‌ی هه‌یانه به‌م هۆیه‌وه سه‌ركوت بكرێت.
بۆیه پێویسته په‌روه‌ردكار و ئاڕاستهكارانی منداڵ به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و هاوچه‌رخ و زانستیانه هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵدا بكه‌ن و به ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان هه‌ستن.
ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ له نێو خێزانی كوردیدا هه‌یه، تا چه‌ند بنه‌مای زانستی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه؟
موحه‌مه‌د عه‌زیز: په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و ئه‌ركێكی گرنگی هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه كه به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، وه‌كو خێزان و دایه‌نگاو باخچه و قوتابخانه ....هتد.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له په‌روه‌رده‌ی دروست ئه‌وه‌بێت كه تاچه‌ند ئه‌و بۆچوونانه‌ی بواری سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی له‌مه‌ڕ پهوروهردهكردنهوه هه‌یانه، ئه‌توانین بڵێین ڕه‌نگه ئه‌و خێزانانه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست بژمێردرێن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، چ له‌رووی پێكهاته‌ی خێزانی ته‌ندروست و شێوازی مامه‌ڵكردنی ڕۆژانه‌و قه‌ره‌باڵغی ناوخێزان و باری ئابووری كه هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌یه.
نێوجه‌وان، هه‌رزه‌كار گرفتێكی ده‌روونی گه‌وره‌ی ڕوو به ڕوو ده‌بێتوه، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و گرفته ده‌روونیانه‌ی تووشی هه‌رزه‌كار ده‌بێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه خێرا و كتوپڕانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا له لایه‌نی بایولۆژی وجه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ڕووده‌ده‌ن، تاكی هه‌رزه‌كار له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه هه‌ست به گه‌شه‌كردنێكی زۆر خێراده‌كات له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌لایه‌نی بایۆلۆژی ڕووده‌ده‌ن، بۆنموونه گۆڕانكارییه‌كان ده‌توانین تێبینی بكه‌ین وه‌كو گه‌وره‌بونی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، گڕبوونی ده‌نگ، موو لێهاتن و گه‌وره‌بونی سنگ لای كچان، پێگه‌یشتنی توانای سێكسی ، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه زۆر هۆكار هه‌ن ده‌بنه هۆی گرفتی ده‌روونیی، بۆیه لێره‌دا هه‌رزه‌كار حه‌ز به‌سه‌ربه‌ستی ده‌كات له ده‌سه‌ڵاتی دایك و باوك و خێزانه‌كه‌ی و پشت به‌خۆبه‌ستن و وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی، له‌هه‌مانكاتیشدا ناتوانێت له‌دایك و باوكی دووربكه‌وێته‌وه چونكه سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاسایش وداراین بۆی، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه گوشار و فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌رزه‌كار دروست ده‌كه‌ن.
كێشه ده‌روونییه‌كانی هه‌رزه‌كار چییه؟چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
موحه‌مه‌د عه‌زیز: له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێك شڵه‌ژان و گرفتی ده‌روونی ڕووبه‌ڕووی هه‌رزه‌كاران ده‌بێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانین له‌م خالاَنهدا بیانخه‌ینه‌ڕوو:
• دڵه‌ڕاوكێ: ئه‌م قۆناغه هه‌رزه‌كار به ژیانێكی نوێی داده‌نێت و ترسی له ڕووبه‌ڕو بونه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌م ترسه‌ش زۆرجار تووشی جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕایی ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرجار ئه‌م ڕاڕایی ودڵهڕاوكێیه له‌لای هه‌رزه‌كار هۆكاره‌كه‌ی ترسه له ئاینده و نه‌بوونی به‌رچاو ڕوونی یاخود شتێكی نه‌زانراوه.
• ئالووده‌بون به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و جگه‌ره‌كێشان :یه‌كێكی دیكه له‌و گرفتانه‌ی كه دووچاری هه‌رزه‌كاران ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه په‌نا ده‌به‌ن بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ییو جگه‌ره‌كێشان و هه‌ندێكجار به‌داخه‌وه به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان تیایاندا ده‌بێت به خوویه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌مه به بۆچوونی خۆیان ڕاكردنه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گرفته‌كان، به‌ڵام هه‌ست ناكات كه به‌كارهێنانی ئه‌م مادانه له داهاتوودا چه‌ندین گرفتی دیكه‌ی بۆ ده‌خوڵقێنن.
• خه‌مۆكی: هه‌رزه‌كاران زۆر به‌ئاسانی و ڕه‌نگه به‌هۆكارێكی ساده تووشی ئاستێك له خه‌مۆكی ببن، ئه‌وه‌ش به سه‌یركردنی ژیان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌شبینانه له‌لای هه‌رزه‌كار، بۆیه پێویسته مناڵ و هه‌رزه‌كاران به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده و ئاڕاستهبكرێن كه چێژ له ژیان وه‌ربگرن و وانه‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌شبینانه بڕواننه ژیان.
• كه‌می متمانه چ به خۆی و چ به ده‌وورووبه‌ر.
له ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌كردنی دایكان و باوكان و په‌روه‌ردكاران به شێوه‌یه‌ك كه شكاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشرین و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌رێیی وه‌كو " هه‌رگیز چاك نابیت، نه‌فره‌تت لێبێت، كه‌لله‌ڕه‌ق، زمان درێژ...........هتد ئه‌م وشه و ده‌سته‌واژانه واده‌كه‌ن برینێكی قوڵ له ده‌روونی تاكدا دروست ببێت و هه‌رزه‌كار بێتاقه‌ت و بێ‌ئومێد ده‌كات و واده‌كات كه ئه‌و هه‌رزه‌كاره هه‌ستی متمانه به‌خۆبوونی تیادا لهناوببریت و له هه‌مانكاتیشدا متمانه‌ی به خێزان و ده‌وروبه‌ری نه‌بێت.
گرنگه لێره‌دا بزانین چۆن مامه‌ڵه له‌ته‌ك ههرزهكاراندابكرێت تاكو به‌دووربن له‌و گرفته ده‌روونیانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
- دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو جۆره ڕه‌خنه‌گرتن و لۆمهكردنێكی هه‌رزه‌كار و سه‌یركردنی به‌چاوی رێز و كهمنهكردنهوه له به‌های.
- پێدانی جۆره سه‌ربه‌ستییه‌ك به هه‌رزه‌كار به‌جۆرێك كه ده‌ست وه‌رنه‌درێته هه‌موو كاروباره‌كانیه‌وه، یارمه‌تیان بدرێت تێبگه‌ن له ناخی خۆیان كه تاكێكن خاوه‌نی توانا و ئاماده‌باشین و له‌وه‌ش تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌توانن بیكه‌ن و ئه‌وه‌ی ئاواته‌خوازن بیكه‌ن.
- ڕێگه‌دان بهههرزهكار به‌ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌نه‌وه بۆ ڕزگاربوون له دوودڵی و ڕاڕایی و هه‌ڵچون و دووركه‌وتنه‌وه له دونیای خه‌ون و خه‌یاڵ .
- گرنگه دایكان و باوكان ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرن ناكرێت خۆیان چی‌یان له‌لاپه‌سه‌ند بوو بیسه‌پێنن به‌سه‌ر منداڵه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش چ له‌ڕووی ئاینی و ئایدۆلۆژییهوهبێت، یاخود خواردن و جل و به‌رگ ...........هتد و تێبگه‌ن له‌وه‌ی كه هه‌رزه‌كار له زه‌مه‌نێكدا ده‌ژی جیاوازه له زه‌مه‌نی خۆیان.