به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی ئۆتیزم له لایه‌ن پزیشكه‌كانی بواری مندالاَنهوه، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌ك له مندالاَنی هه‌رێمی كوردستان تووشی ئۆتیزم بوون، ڕه‌شاد حسه‌ین ـ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان له باره‌ی ئۆتیزم‌و نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له میانی دیمانه‌یه‌كدا باس له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئۆتیزم دهكاتو ده‌ڵێت: " به‌شێك له‌وانه‌ی تووشی ئۆتیزم بوون له كاتی له دایكبووندا تووشده‌بن، به‌شێكی تر به هۆی فێی تونده‌وه، تووشی ده‌بێت و زانیارییه‌كانی مێشكی منداڵه‌كه له ته‌مه‌نی 3 ساڵیدا ده‌سڕێته‌وه.
ـ ئۆتیزم چییه؟
+ ئۆتیزم نه‌خۆشییه‌كه تووشی مێشكی مندالاَن ده‌بێت (زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشیی ئۆتیزم ده‌بێت كوڕن).
ـ ئامارێك هه‌یه كه ڕێژه‌ی تووشبووان بخاته ڕوو
+ جاران له 10 هه‌زار منداڵ كه‌سێك تووشی ده‌بوو، بهلاَم ئێستا له 150 منداڵ یه‌ك كه‌س تووشی ئۆتیزم ده‌بێت و كه‌س نازانێ بۆچی ئه‌وها له‌ناكاو (له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه) رووی له زیادی كردووه؟
ـ له چ ته‌مه‌نێكدا زیاتر منداڵ تووشی ده‌بێت؟
+ ئۆتیزم به زگماكی له‌نێو خوێن و (كرۆمۆسۆم) ی منداڵه‌كاندا هه‌یه بهلاَم هه‌ر یه‌كیان له كاتێكی جیاوازدا به‌خه‌به‌ر دێت. زۆربه‌یان له كاتی له‌دایكبووندا لێیان به‌خه‌به‌ر دێت بهلاَم هه‌ندێكان به‌هۆی نه‌خۆشیێك یان گه‌شكه‌گرتن (فێ) یاخود به‌هۆی تایه‌كی توند له ته‌مه‌نی 2-3 ساڵی لێیان به‌خه‌به‌ر دێت و ده‌ست پێده‌كات هه‌رچی زانیاری هه‌یه له مێشكی منداڵه‌كه هه‌مووی ره‌ش ده‌كاته‌وه وه‌ك بڵێی كۆمپیووتهرێكه تووشی ڤایرۆس بووه ئه‌وها زانیاریه‌كان ره‌ش ده‌كاته‌وه.
ـ له كوردستان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ئۆتیزم بوون چه‌ندن؟
+ ئۆتیزمهكانی كوردستان تا ئێستا دیار نییه، چونكه هێشتا زۆر كه‌س نه‌یبیستووه و نازانێ كه ده‌ردی منداڵه‌كه‌ی چیه؟ هه‌یه ده‌زانێ، بهلاَم شه‌رم ده‌كا ئاشكرای بكات. بهلاَم به‌گوێره‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كانی جیهان (به‌لانی كه‌م) له 1000 كه‌س شه‌ش كه‌سه.. واته له هه‌ر ملیۆنێكی دانیشتوانی كوردستان 600 منداڵ (به‌لانی كه‌م) تووشی ئۆتیزم بوون. كه‌واته ژماره‌كه بریتیه له چه‌ند هه‌زار منداڵێك.
ـ ئۆتیزم چه‌ند جۆری هه‌یه؟
ئۆتیزم چوند جۆرێكی هه‌یه. به‌شی زۆریان ئومێدی ئه‌وه‌یان بۆ نیه كه بتوانن خۆیان بژیێن، بهلاَم له سه‌دا 10 ی ئۆتیزمه‌كان كه پێیان ده‌ڵێن (ئاسپێرگه‌ر) ئه‌وانه مرۆڤی بلیمه‌ت و كارامه‌یان لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت، چونكه هه‌موو زیرهكایهتیان ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك بابه‌ت وه‌كه (بیركاری و ژماره، یاخود مووزیك یاخود نیگاركێشی.....هتد. به‌سیه‌تی بگوترێ كه‌وا ئاینشتاین بڵ گه‌یست بێتهۆڤن له جۆری ئاسپێرگه‌ر بوونه. ئه‌وانه هه‌رگیز نازانن وه‌ك خهلاَكی ئاسایی هه‌ست و هۆشیان ده‌رببڕن، كه‌چی هه‌موو بیریان ده‌خه‌ن سه‌ر یه‌ك بابه‌ت.
نیشانه‌كانی ئۆتیزم چین؟
+ نیشانه‌كانی ئۆتیزم بریتین له:
- داڵغه‌ی دوور و درێژ
- نه‌بوونی كاردانه‌وه بۆ قسه و ده‌نگ.
- باڵفڕكه كردن (ده‌ست راوه‌شاندن)
- نه‌بوونی كاردانه‌وه بۆ هه‌سته‌كانی خۆشه‌ویستی و نازدانی كه دایك و باوك ده‌یده‌نه هه‌موو منداڵێك.
شایانی باسه ئۆتیزم دوو جۆری سه‌ره‌كیی هه‌یه (هایپه‌ر - واته بزێو، ئه‌وانه زۆر بزێون و به‌هیچ ناوه‌ستن) له‌گه‌ڵ (هایپۆ ـ واته سست یان خاو، ئه‌وانه ته‌پن و داڵغه‌ی دوورودرێژ لێ ده‌ده‌ن، بهلاَم خاڵی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه كه له جیهانی ده‌وروبه‌ریان دادهبرَێن.
ـ بۆچی به‌م نه‌خۆشییه ده‌ڵێن ئۆتیزم؟
+ بۆیه‌ش به نه‌خۆشیه‌كه ده‌ڵێن ئۆتیزم Autism وه‌كو ئۆتۆماتیك (Automatic) یاخود ئۆتۆمۆبیڵ (Automobile) و تۆتۆنۆمی چونكه وه‌ك بڵێَی كه‌سی توشبوو له‌نێو خۆیاندا ده‌ژین و له ده‌وروبه‌ر داده‌بڕێن.