|
له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا ته‌ڵاقدان حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه.
سازدانی: گۆران عوسمان-چوارشه‌ممه-17-شوبات(مانگی 2)-2010
له به‌شی دووه‌می پرسیارێكدا، مامۆستا ناسیح خوێندكاری دكتۆرا له بواری فیكری ئیسلامی‌دا باس له تهلاَقدانی ژن له كاتی سووڕی مانگانه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا ته‌ڵاقدان حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه. ئایا ته‌ڵاق له كاتی بێ نوێژی ئافره‌تدا ده‌كه‌وێت؟ ـ له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه جوتبوون كاتیی بۆ دیاركراوه به‌و شێوه‌یه‌ی كه مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندوست و رێك ئه‌و كاره جێبه‌جێی بكه‌ن، مامۆستا ناصح فه‌تاح بۆ ئه‌م بابه‌ته وتی: "شه‌ریعه‌تی ئیسلام كاتی دیاریكردووه بۆ لێك جیابوونه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا نه‌بێت، با له‌كاتی زه‌یستانی و خوێنی پاش منداڵ دا نه‌بێ، ده‌بێت له‌كاتی پاكێتیدا بێت، كه نه‌چوبێته لای، ئه‌وجا رێگایه‌كی ته‌سك واڵایه بۆ جیابوونه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا ته‌ڵاقدان حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌وكه‌سه‌ش زۆر گوناهباره و تاوانباره كه كاری ته‌ڵاقدان ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م جۆره ته‌ڵاقه‌ش پێده‌وترێت (ته‌ڵاقی بیدعی)، كه‌واته هه‌ر پێاوێك ئه‌م كاره بكات ئه‌وه مافی هاوسه‌رێتی شكاندووه و گوناهباره". هه‌روه‌ها مامۆستا ناصح فه‌تاح درێژه‌ی به قسه‌كانی ده‌دات و بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ڵاقه كه ئایا ده‌كه‌وێت یاخودا نا؟ وتی: "سه‌باره‌ت به‌كه‌وتنی ته‌ڵاق له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دان ئه‌وه‌ی رای زۆرینه‌ی زانایانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ته‌ڵاقه ده‌كه‌وێت و جیابوونه‌وه له نێوانیاندا روو ده‌دات، گه‌رچی پیاوه‌كه گوناهبار و تاوانباره له رووی یاساشه‌وه، چونكه به‌شێوازی راست و جوان ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌ندێك له زانایانیش پێیان وایه ته‌ڵاق له‌كاتی سوڕی مانگانه حه‌رامه و قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر بۆیه ناكه‌وێت، كارێك حه‌زم بێت كه‌واته جێ به‌جێ نابێت، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكرێت تا كاتی پاك بوونه‌وه‌ی ئه‌وجا پێكه‌وه بمێننه‌وه یاخود جودا ببنه‌وه". شیاوی باسه ئه‌مه‌ی باسكرا روونكردنه‌وه‌یه‌كی گشتییه، پێویسته هه‌ركه‌سێك كه‌وته ناو باری ناههموورای ئه‌م ته‌ڵاقه‌وه ده‌بێت پرسی تایبه‌ت بكات لای لیژنه‌ی فه‌توا یاخود سه‌ردانی مامۆستایه‌كی شاره‌زا بكات تا نه‌كه‌وێته ناو هه‌ڵه‌و ناشه‌رعییه‌وه.
|