|
مافناس بهكرحمه صدیق له‌باره‌ی جیابونه‌وه له‌قۆناغی ده‌ستگیرانیدا دةليَت
-سێشه‌ممه-09-شوبات(مانگی 2)-2010
له‌ڕووی یاساییه‌وه جیابوونه‌وه‌ی كوڕوكچ له‌قۆناغی ده‌ستگیرانی‌و پێش چوونه ناوژیانی هاوسه‌رییه‌وه په‌یوه‌ندی بهناودادگاوه نیه بهڵكودادگا له‌سه‌رئه‌ساسی نهتائیجی شته‌كاندا مامه‌ڵه ده‌كات كاتێك كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ودێته ناودادگا ئه‌وكات دادگا له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئهوكێشهیهدادهكات ئهوهۆیانهی ده‌بنه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆجیابونهوهی كوڕوكچێك پێش گواستنه‌وه بریتین له "كۆچ كۆچی گه‌نجان بۆده‌ره‌وه‌ی كوڕان ئهوكۆچه بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ژماره‌یه‌كی زۆری كچان كهلهحاڵهتی چاوه‌ڕوانی دان كه‌له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان ده‌ژین سالێَكی بهسهرداتێپهڕدهبێت ئه‌م فهترهزهمهنیه دورودرێژه به‌سه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی سۆزوموحیبهت وخۆشه‌ویستی له‌نێوان ئه‌و ژنومێردهدا نه‌هێڵێت له‌لایه‌كی تریشه‌وه قسه‌و باسی كۆمه‌ڵگا بۆچی ناتبات بۆچی ناتگوازێتهوه فڵانه كه‌س معامه‌له‌ی ته‌واوكردوه بۆخێزانی ئه‌م قسانه فشارێكی ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تی لای ئافره‌ته‌كه دروست ده‌كات كه‌داوای جیابونه‌وه له‌پیاوه‌كه ده‌كات یاخود توشی كێشه ببێت له‌گه‌ڵ مێردهكهیدابهردهوام بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌وكێشانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه بهژنومێردهوه پێش قۆناغی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی كۆچ كردنی پیاوانه‌وه هه‌یه بۆهه‌نده‌ران به‌بڕیارو وه‌عدی ئه‌وه‌ی كهكچهكهش به‌رێت به‌ڵام بۆشی نابرێت زۆربه‌ی نهبردنهكانیش په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه به‌نمونه معامهلهیان بۆناكرێت ئیشه‌كانیان بۆئاسان ناكه‌ن.هۆكارێكی تر بریتیه له ده‌ستێوه‌ردانی كهسوكارزۆرجار ته‌داخولكردنی كه‌سوكار پێش چونه ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه كاریگه‌ری زۆرخراپ به‌جێ ده‌هێڵێ به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانی له‌ئێستادا ماوه‌كه‌ی دورودرێژه چهندمانگوساڵێك ده‌خایه‌نێت جاران درێژترین ماوه‌ی ده‌ستگیرانی ته‌نها مانگێك تادوومانگی ده‌خایه‌ند ئه‌م ماوه زه‌مه‌نیه دورودرێژه لهناوكۆمهڵگای ئێمه‌دا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی لهناوكۆمهڵگایهكی وهكوكۆمهڵگای ئێمه‌دا ته‌داخولی پێویست دروست ببێت بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ودووكه‌سه تێك بدات به‌تایبه‌تی ئهگهركچهكه متلوب بێت له‌ڕوی جمالیوحسبونهسهبولهڕوی شه‌هاده‌وه دایم لهكۆمهڵكای ئێمه‌دا كه‌سانێك هه‌ن چاوچنۆكن حهزبهپهیوهندی نێوان ئهودوكهسهناكهن خزمان به دڵسۆزی تێكی ده‌ده‌ن دوژمنه‌كانیش بهنادڵسۆزی تێكی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی كهئهوپهیوهندییه سه‌رنه‌گرێت من واده‌زانم بونی ئه‌زمونی درێژخایه‌نی ده‌ستگیرانی ئه‌زمونیكی فاشیله لهناوكۆمهڵگای ئێمهداچونكه كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌وه‌ی پێ هه‌زم ناكرێت كهفهترهی ده‌ستگیرانی ئهوهندهبخایهنێت له‌دوومانگ یان سێ مانگ زیاتر.هۆكارێكی تر بریتیه له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن كرانه‌وه‌ی كۆمهڵگابهسهر كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی كی ته‌حامولی ئهوكرانهوهیهناكات ههرگهشهیهك لهههركۆمهڵگایهكدا ڕوده‌دات گه‌شه‌یه‌كی سروشتییه چۆن نه‌مامێك گه‌شه‌یه‌كی سروشتی ده‌كات نابێت بهقهبزهیهك گه‌شه بكات كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت به گه‌شه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه بكات به‌ڵام كاتێك قهبزهیهك ده‌كات ئه‌م قهبزهیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كهناتهواوییهك له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی ئهوكۆمهڵگایهداڕوبدات ئهوناتهواوییهش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كهكۆمهڵگای ئێمه زیادله‌پێویست كرانه‌وه‌ی هه‌یه كرانهوهكهشی به‌شێوه‌یه‌كی ناهۆشیارانه بوه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه كچه‌كه چاوی له‌پیاوێكی تره ژنه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌شوێن په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری خێزانی خۆی.بۆوه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌زیاتر كچه‌كه له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت یاخودكوڕهكه له‌ڕوی یاساییه‌وه وتی "لهههرحاڵهتێكدا ڕوی یاسای په‌یوه‌ست ده‌بێت بهنهتائیجی مه‌سه‌له‌كه‌وه كاتێك كێشه‌یه‌ك دێتهناودادگا دادگادهكۆڵێتهوه له‌كێشه‌كه ئایا كچهكهداوای جیابونهوهدهكات یاخودكوڕهكه ئهگهركچهكه داوای كردوه لهبهرهوكاری هیجره‌ت بوه یاخودزهرهریاخودخیلافوشیقاق داوای كردوه لهبهرههرهۆیهكیان بێت دادگا به‌پێی ماده‌ی یاسای مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه ده‌كات دادگابۆی نیه ئیقتراحی ئه‌وه بكات كهكێشهكهی ئێوه له‌سه‌ر چ ئهساسێكه خۆی تكیفی یاسای كیشهكهبكات ئهوكوڕهیان ئه‌وكچه سكالاَ له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆجیابونهوه خۆیان سهبهبهكه ڕون ده‌كه‌نه‌وه بۆدادگاش له‌سه‌رئه‌ساسی ئه‌وه بنه‌مایه‌كی یاسای بۆمه‌سه‌له‌ی لێكۆڵینه‌وه لهسهركێشهكه داده‌مه‌زرێنێ ت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌روانێته كێشه‌كه ،له‌م حاڵه‌ته‌شدا دادگا ڕۆڵێكی دیاری كراوی هه‌یه بۆپێكهێنانهوهی كوڕوكچێك به‌بڕوای من دادگا له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه ڕۆڵی ئاڕستهكردنی خۆی له‌ده‌ستداوه ئهگهربیشی بینێت ڕۆَڵێكی لاوازه كه‌كێشه‌یه‌كی زۆر بهسهردادگادا كه‌وتوه دادگا ناتوانێتوفرسهتی ئه‌وه‌ی نیه كهدابنیشێت بۆماوه‌ی 15ده‌قیقه ئامۆژگاری كوڕوكچێك بكات ده‌رباره‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی خێزان ولهیهكتری جیانه‌بنه‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ركه‌سێك نه‌بێت ئامۆژگاریت بكات توخمه‌كانی ژنومێردههموی پاڵنه‌رن بۆجیابونهوه بۆیه له‌به‌رده‌م هه‌لومه‌رجێكی وههاداچاوهڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ره‌كانی جیابونه‌وه زیاتربن له‌ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانه‌وه. ده‌توانم بڵێم ڕێژه‌ی جیابونه‌وه له‌م ساڵانه‌دا لهناودادگای سلێمانی بۆ1000حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری 100حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌یه كه 60%یش له‌م حاڵه‌ته به‌جیابونه‌وه‌ی كوڕوكچهكه كۆتای دێت.
|