مه‌لا تاهیر بامۆكی ـ پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی كه به‌شداری كێشه‌ی هاوسه‌ران و زۆر له جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌رانی كردووه، ئه‌و وه‌ك ئه‌زموونی خۆی پێی وایه له ئێستادا تهلاَق له نێوان ئه‌و خێزانانه‌دا بلاَوه كه یه‌كترناسین‌و خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ش كه تهلاَق له نێو تازه هاوسهردارهكاندا بلاَوه، ده‌ڵێت" گه‌نجی ئێستا ئی عه‌جولی و په‌له‌كردنێكی تیایه".
پێناسه‌ی ته‌ڵاق له رووی شه‌رعه‌وه؟
پێناسه‌ی ته‌ڵاق، دیاره وشه‌ی ته‌ڵاق، وشه‌یه‌كی قورئانییه له زمانی عه‌ره‌بیدا هاتووه به مانای كردنه‌وه، یان لابردنی قه‌یدێك، كه‌وا دووشتی پێوه ده‌به‌ستیت، له رووی زمانه‌وانییه‌وه ته‌ڵاق به‌وه ده‌وترێت، به‌ڵام له‌رووی زاراوه‌یی، یان بۆ چوونی شهرعناسهكانی ئیسلام، به‌م جۆره پێناسه‌ی ته‌ڵاقیان كردووه: (كردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی چ له ئێستا بێت، یان له داهاتوودا، به‌ڵام هه‌ندێك وشه‌ی دیكه هه‌یه، كینایه هه‌ڵده‌گرێ، واته مانای دیكه‌ش هه‌ڵده‌گرێ بۆ نموونه پیاوێك به ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت بڕۆره‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ مالێ باوكت، ئه‌مه له‌وانه‌یه به نیازی ته‌ڵاقدان بێت، نیازی ئه‌وه‌بێ جارێ من بیتاقه‌تم بڕۆره‌وه بۆ ماڵی باوكت. یان هه‌ر بڕۆره‌وه سه‌رێ بده‌ره‌وه ئه‌م وشانه پێویستی به نیه‌ته.
+ به‌رای تۆ وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی جیابوونه‌وه ماڵ كاول كردن نییه؟
ئه‌گه‌ر هاتوو تهلاَق هۆكاره شه‌رعییه‌كانی نه‌بوو ته‌ڵاقدان خراپه، له‌وكاته‌یشدا هه‌ر خراپه، شتێك لای خوا كه حه‌ڵاڵ بێت خوا زۆر رقی لێێ بێته‌وه ته‌ڵاقه، به‌ڵێ تهلاَق، به‌ڵێ تێكدانه، به‌ڵێ سهرگهردانبوونه، به‌ڵێ بێباوك و دایك بوونی منداڵه، به‌ڵێ تێكچوونی خزمایهتیو تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگایه، ئاواره‌بوونی ژنێكه، ئاواره‌بوونی مێردێكه، بێوه‌ژن كه‌وتنه‌وه‌و بێوه پیاو كه‌وتنه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی كه له ته‌ڵاق ده‌كه‌وێته‌وه، نه‌هامه‌تییه وه‌كو چۆن وڵاتان خه‌می هه‌ندێك كێشه‌ی گه‌وه‌ر ده‌خۆن حه‌قه یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه كه زۆر به‌گرنگی (UN) و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گۆنگرێسی ئیسلامیی و رێكخراوه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌قه ئه‌مانه به‌راستی كۆنگره‌ی گه‌وه‌ر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ته‌ڵاق ببه‌ستایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێی ناده‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ڵاق خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشت، له‌سه‌ر عه‌قیده له‌سه‌ر دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئابووری له‌سه‌ر په‌روه‌رده له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م چه‌مكانه ته‌ڵاقدان زه‌ره‌ی خۆی هه‌یه و كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.
+ به‌رای به‌ڕێزتان رێژه‌ی ته‌ڵاق له ئێستادا زیاتره، وه‌ك له‌چاو ساڵانی پێشتوو تردا، هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
ئێستا هۆكاره‌كان زۆر زۆرن، بۆیه ته‌ڵاق زۆر بووه پێشتر خه‌ڵك ژن و ژن خوازی به تۆكمه‌یی ده‌كرد، ئێستا .... ، ئه‌وانه‌ی ناویان ناوه خۆشه‌ویستی، ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی یه‌كتر ناسینه‌وه له خوێندنگاكان و كۆلێژه‌كان و په‌یمانگاكاندا، ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا، ئه‌وانه‌ی له رۆژهه‌ڵات و ئه‌وروپا، ، ته‌ڵاق له‌ناو ئه‌وانه‌دا رێژه‌كه‌ی زۆرتره، به‌ڵام پێشینانی ئێمه باو و باپیرانی ئێمه كۆمه‌ڵگای موسڵمانی پێشتر وانه‌بوو، په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ: شه‌ڕ له شێف و ئاشتیی له خه‌رمان، یانی هه‌ر كارێك ده‌كه‌ی، باش بناغه‌كه‌ی بشێله بۆ ئه‌وه‌ی دوایی په‌شیمان نه‌بی، بۆ ئه‌وه‌ی دوایی بێزار نه‌بێ، له ئێستا كاتێك كوڕ چاویكه‌وت به باڵا به‌رزێكی قژ زه‌ردی چاوشینی سپی، ئه‌وه له‌یلای ئه‌وه و به‌دنیای ناگۆڕێته‌وه، دینی نه‌بێ، بنه‌ماڵه‌ی نه‌بێ ره‌وشتی نه‌بێ، ده‌ڵێ: مامۆستا ئه‌وانه له‌سه‌ر خۆم، خۆم چاكی ده‌كه‌م، به‌ڵام دروۆ ده‌كات، مانگێك دوومانگ له‌گه‌ڵیه‌تی سه‌یر ده‌كات به‌كه‌ڵك نایه‌ت، ئینجا جیا ده‌بێته‌وه، كه‌سی واهه‌یه ئافره‌تی جوانی بووه به‌نسیب ئافره‌تی داوێن پاكی بووه به‌نسیب، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌رووی میزاجه‌وه به‌یه‌كه‌وه گونجاو نه‌بن، ئه‌و حه‌زی له شتێكی دیكه‌یه، ئه‌ویان حه‌زی له شتێكی تره له ئه‌نجامدا ده‌بێ بگه‌نه حاڵه‌تی جیابوونه‌وه. من یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی تهلاَق ده‌گێڕمه‌وه بۆ راگه‌یاندن، راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی بینراو و ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن، له رێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه‌وه جۆره‌ها فلیمی خراپ فلیمی سێكسی... كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه په‌یداكردووه، ئه‌مه ده‌ردێكی روخێنهرهی هه‌یه، چونكه خراپ به‌كار ده‌هێنرێت، كه‌ناڵی باشیش هه‌یه ده‌وری دروستكردنی هه‌یه. هۆكارێكی دیكه باش لهیهكحاڵی نه‌بوون و دروستكردنی خێزانه‌كه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پته‌و و خزمایه‌تی دروستكردن نییه، ئه‌وه هۆكارێكی دیكه‌یه، هۆكاری سێهه‌م ئه‌وه‌یه له له‌م زه‌مانه‌دا مادده زۆر ده‌ور ده‌بینێ ، كاتی خۆی واته زوو له ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دوو بنه‌ما هه‌بوو بۆ دروستكردنی خێزان. دوو بنهماكهش دین و ره‌وشت بوون، ئێستا كه‌م كه‌س گوێ ده‌داته ئه‌وانه. كچه‌كان هه‌ر بۆ كوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌یاره و بڕوانامه ده‌ڕوانن، كوڕه‌كانیش هه‌ر بۆ ئافره‌تی جوانكیله. له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و ئه‌و دوو بنه‌مایه، تهلاَق زۆر بووه، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه دینی هه‌بێ زوڵم له ژنه‌كه ناكات، ژنه‌كه‌ش دینی هه‌بێ خیانه‌ت له پیاوه‌كه ناكات، وه ئه‌گه‌ر ره‌وشتی هه‌بێ، هه‌ر پێی عه‌یبه، ئیتر ئه‌گه‌ر بیری قیامه‌تیشی نه‌بێ راستگۆیه درۆناكات. ئێستا ئه‌م سیفه‌تانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا كهمبووونهتهوه كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رس له‌ناو شار‌و لادێ و مزگه‌وت و كۆمه‌ڵگاكاندا، ده‌رسی ئاینی مامۆستایانی ئاینی كه ده‌رسییان كه‌مبۆته‌وه، ئه‌وسا كوڕ و كچ ژن و پیاو باوك‌و دایك‌و خه‌سو خه‌زوور، هه‌موو ئه‌مانه له مزگه‌وته‌كاندا له شوێنه‌كاندا ده‌رسیان هه‌بوو، مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ئامۆژگارییان ده‌كردن ئه‌وانیش كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كردن، نه‌یانده‌هێڵا بگاته حاڵه‌تی ته‌ڵاق، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه نه‌ماوه و كه‌مبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی زۆر پیشتبه‌ستن به مادده ئێستا رێزم هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا دێنه‌وه، هه‌ركه‌سێك بێ، شاڵێكی له‌به‌ر كرد و جووتێك كڵاش و تۆزێك جوان بوو، ئیتر ناپرسێت دینی چییه؟ ئه‌مه بنه‌ماڵه‌ی چییه؟ ئه‌مه دایكی كێیه؟ زۆرجار بهمن ده‌ڵێن: مامۆستا كوڕی چاكه زۆر رێكوپێكه به‌س تۆزێك نوێژناكات، تۆزێكیش ده‌خواته‌وه كوڕی چاكیشه، نوێژ نه‌كا و بخواته‌وه، یه‌عنی شه‌ل نییه پای شكاوه، بهمن ده‌ڵێ كوڕی چاكه، بۆ كوڕی چاكه چونكه گیرفانی دۆلاری تێدایه! رێزم هه‌یه بۆ خوێنه‌ران. هۆكاری تری جیابوونه‌وه زۆرن ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خوشكه‌زا و دایكی زاوا و براژنی زاوا‌و باوكی زاوا‌و دایكی ئافره‌ته‌كه‌و خه‌سوی باوكی ئافره‌ته‌كه دشی خوشكی ناوماڵه‌كه‌یان.... ده‌ی ده‌ی ئه‌مانه هۆكارن بۆ تێكدانی، یانی ده‌ستی تێكدان درێژه ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه كورته، دروستكردنی بینایه‌ك له‌وه ئه‌چێ دوسێ ساڵی پێ بچێت، به‌س وێرانكردنی بینایه‌ك یه‌ك له‌حزه‌ی به‌سه، خه‌ڵكی تێكده‌ریش زۆرن له‌م زه‌مانه‌دا،بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر تۆ دانایه‌ك دابنێیت، مه‌لایه‌كی زۆر كارامه دابنێیت، دوو سه‌عات قسه بۆ پیاوێك، یان ئافره‌تێك بكات ئه‌گه‌ر له‌وسه‌ری كۆڵانه‌كه‌دا پیره‌ژنێك جوتهیهكی بۆ كرد، جوته‌ی پیره ژنه‌كه وه‌ك قه‌ناسه ده‌ی پێكێت به‌س قسه‌ی مامۆستاكه زۆر كاریگه‌ریی تێ ناكات!
+ به‌شێكی زۆرله‌و ئافره‌تانه كه جیا ده‌بنه‌وه شووناكهنهوه، ئه‌مه له رووی شه‌رعه‌وه چۆنه و بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
ـ یه‌كێك له‌و هۆكارانه، له‌وه‌ده‌چێت له مێره‌ده‌كه‌ی یه‌كه‌می ئه‌وه‌نده زه‌ربه‌ی خواردبێت ترسابێت بڵێ: مێردی دووه‌میشم وه‌كو مێردی یه‌كه‌مم وا ده‌بێت، ئه‌وه حاڵه‌تێكه، حاڵه‌تی دووه‌میش له‌وه ده‌چێت كاریگه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی له‌سه‌ر بێت نه‌هێڵن به ئازادی و ئیسراحه‌تی خۆی شوو بكاته‌وه، حاڵه‌تێكی دیكه له‌وانه‌یه هه‌ندێك له ژنانه‌ی كه جیابوونه‌ته‌وه منداڵیان ههبێو حه‌ز نه‌كا منداڵه‌كانی ئاواره و ماڵ وێران بێت، هه‌یانه ده‌ست به‌سه‌ر مناڵه‌كانیدا ده‌گرن، واته ده‌بێ به باوكیش و ده‌بێت به دایكیش، هه‌ندێكی دیكه‌یان عه‌یبی لێدێ، ئێستا زۆرێك له‌و بێوه‌ژنانه‌ی كه له كوردستاندا هه‌ن له‌وانه‌یه ئاره‌زووی شوكردنیان هه‌بێ، به‌ڵام شه‌رم كردن عه‌یب و عار ئه‌مانه رێگه‌یان نادات، هه‌یه ده‌وربه‌ری رێگه‌ی لێ ده‌گرێ. من نایشارمه‌وه له‌وه ده‌چێ مه‌سه‌له‌ی (مه‌عاش) و مووچه، ئه‌مانه‌ش یه‌كێكی دیكه‌بێت له هۆكاری شوونه‌كردن. خه‌ڵك ئێستا ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه بیر له‌وه بكاته‌وه، كه‌وا ژن و مێرد ئاره‌زوویه‌كی جنسی هه‌یه ده‌یكات به قوربانی هه‌ندێك شتی دنیایی، به‌س له‌رووی ئیمانهكهوه گوناهیان ده‌گات، حه‌قه بیر بكه‌نه‌وه شووكردن باشه تا شوونه‌كردن. ئێمه‌ی ژنی سهحابهمان هه‌بووه شه‌ش شووی كردووه، یانی شووی كردووه به سه‌حابه‌یه‌ك شه‌هید بووه، دواتر شووی كردووه به سهحابهیهكی دیكه و ئه‌ویش شه‌هیدبووه، تا شه‌ش شوو ئه‌م ئافره‌ته ته‌ریق نه‌بووه‌ته‌وه، له‌ناو ئێمه‌دا پێی ده‌ڵێن "نه‌گبه‌ت" ئه‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵگای نه‌فامی ئێمه‌ی ئه‌مڕۆ دا به‌م ئافره‌تانه ده‌ڵێن نه‌گبه‌ته به‌س له‌و زه‌مانه‌دا ناویان نابوو "ئامهیی" واته نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری، ده‌یان وت هه‌ركه‌سێك حه‌زی له شههیدییه، با یه‌كێكی تر ماره‌ی بكات وه‌كو ره‌مزی به‌خته‌وه‌ری وابوو، چونكه شه‌هید بوون له نه‌زه‌ری ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌و رۆژگاره‌دا گه‌وره‌ترین پله بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من هانی ئه‌و ئافرهتهدهدهم كه‌وا ئیمكانیاتی هه‌بێت ئاره‌زووی هه‌بێت كه‌وا شوبكات، له‌وانه‌یه تۆ له‌پیاوی یه‌كه‌م خێرت نه‌بینبێت له پیاوی دووه‌مدا خوا وهلیهكت بكات به تووشه‌وه، له‌وه ده‌چێت خوا پیاوێكی چاكی بۆ هه‌ڵگرتبیت. كه پیاوه‌كه به ده‌ست ژنێكی خراپه‌وه گیری خواردوه جیابوونه‌ته‌وه له یه‌كتری ئه‌بێ بچێ ژنێكی دیكه بهێنێ، له‌وانه‌یه كاتی خۆی تاكه‌و تاك بوو بن، ئه‌م پیاوه بۆ ئه‌م ئافره‌ته نهیكرێت و ئه‌م ئافرتهش بۆ ئه‌م پیاوه نه‌یكردبێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌دا رێك هاوتای خۆیه‌تی و ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ هی خۆیدا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌م ژن هێنانه‌وه باشه هه‌م شووكردنه‌وه باشه، حه‌ق نییه كه جیابوونه‌وه ئیتر دانیشن.