|
به‌شی دوومی دیداری مامۆستا تاهیر بامۆكی ده‌رباره‌ی تهلاَق
دیداری شاخه‌وان عه‌لی
-شه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2010
+ ئه‌م حاڵه‌تی جیابوونه‌وانه زیاتر تازه هاوسه‌ره‌كان تووشی ده‌بن، ئه‌مه بۆچی ده‌گێڕدرێته‌وه؟ ـ گه‌نجی ئێستا عه‌جول و په‌له‌كردنیان تیایه، په‌ندێكی دیكه‌ی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی پیره‌كانمان ئه‌یانزانی گه‌نجه‌كانمان نه‌یانئه‌زانی، خۆزگه ئه‌وه‌ی پیره‌كانمان ئه‌یانتوانی گه‌نجه‌كانمان ئه‌یانتوانی. گه‌نج ده‌توانێ شتێ بكات به‌س پیر ناتوانێ، پیر ده‌زانێ به‌س گه‌نج نازانێ، كه‌واته ئێمه زانینی پیران و توانینی گه‌نجانمان پێویسته تێكهڵیكهین به‌یه‌كدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نج كه‌م ئه‌زموونه به گوێی مامۆستا و ریش سپی و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ناكات، به رێگه‌یه‌كدا ده‌ڕوات ده‌ڵێ: ئه‌م كۆڵانه خۆمی پیاده‌كه‌م سه‌یر ده‌كات ئه‌م كۆڵانه ئه‌و سه‌ره‌كه‌ی به‌ستراوه تووشی هه‌ڵه ده‌بێ، ئیسلام رێگری نه‌كردووه كچی جوان بهێنێت، كچی ده‌وڵه‌مه‌ند بهێنێت، كچی بنه‌ماڵه بهێنێت، به‌س ده‌فه‌مووێ ئاگات له‌مانه بێت دوو سیفه‌تی دیكه هه‌یه ئه‌و دوانه‌ت له بیر نه‌چێت، دینداری‌و ئاكارو ره‌وشتی به‌رز، ئه‌مه ئه‌ساسه بینا له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌نج زۆر ئه‌و دوانه به گرنگ نازانێت بۆیه تێده‌كه‌وێ، گرنگی ده‌ده‌ن به مادده كه هه‌موو شتێك نییه، گرنگی ده‌ده‌ن به جوانی جوانی هه‌موو شتێك نییه، به‌ڵام دین هه‌موو شتێكه. له‌به‌ر ئه‌وه ره‌وشتی جوان مایه‌ی سه‌ر به‌رزی و شه‌هامه‌ت و كارامه‌یی مرۆڤه له دنیا و له قیامه‌تدا، دینداری و له‌خواترسان و دین و به‌رنامه‌ی ژیان كردن ئیتر وا ئه‌زانم، رێژه‌ی ته‌ڵاق كه‌م ده‌بێته‌وه رێژه‌ی خزمایه‌تی و خێزانه‌كان به‌رده‌وام تر ده‌بێت. + ئه‌و شێوه چاكرنهوهیهی ته‌ڵاق له لایه‌ن مامۆستایانی ئایینیه‌وه به ڕای تۆ چۆنه؟ ـ خۆی هه‌ندێك ته‌ڵاق هه‌یه رێكه‌وتنه، هه‌ندێك پیاو هاتووه بۆ لای من وه‌كو مامۆستایه‌كی ئاینی مه‌سه‌له‌ن هه‌زار ته‌ڵاقی خستبێ یه‌ك ته‌ڵاقی نه‌كه‌وتبێ، پیاوێكیش یه‌ك ته‌ڵاقی خستووه رێك ته‌ڵاقه‌كه‌ی كه‌وتووه، بۆ؟ چونكه ته‌ڵاق یاسای خۆی هه‌یه، وه‌كو تۆ چۆن پشكنینی خوێن ده‌كه‌یت له تاقیگه، ته‌ڵاقیش تاقیگه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكه‌یت بزانیت كه‌وتووه یان نه‌كه‌وتووه چه‌ند كه‌وتووه چه‌ند نه‌كه‌وتووه، كابرایه‌ك ئه‌گه‌ر علومی شه‌رعی نه‌خوێندبێ یاسای ته‌ڵاق و ئه‌وانه‌ی نه‌خوێندبێ ناتوانێ بڕیار بدات ئه‌م تهلاَقه كه‌وتووه یان نه‌كه‌وتووه، ئه‌م ته‌ڵاقه چاك ده‌بێت، یان چاك نابێته‌وه. ته‌ڵاق ده‌كه‌وێ به هه‌ندێ له له‌فز و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تیدا ته‌ڵاق ناكه‌وێ، كابرا هه‌ر له‌فزی ته‌ڵاق بێ به‌ده‌میا ناكه‌وێ هه‌ندێك جار، چونكه ئه‌یبه‌ستێت به هه‌ندێ شته‌وه شته‌كه نه‌هاتووه‌ته دی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاق كه‌وت جاری وا هه‌یه یه‌ك ته‌ڵاق ده‌كه‌وێ جاری وا هه‌یه دوو ته‌ڵاق ده‌كه‌وێ. ئه‌گه‌ر كابرایه‌ك ته‌ڵاقی ژنه‌كه‌یدا قابیلی چاككردنه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێن: گێڕانه‌وه ئه‌گه‌ر كابرا ته‌ڵاقی كه‌وتوو له سێ مانگ زیاتری به‌سه‌ردا چوو با یه‌ك ته‌ڵاقیشی بێت، ئه‌وكاته سه‌ر له‌نوێ ماره بڕینه‌وه‌ی ده‌وێ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر دوو ته‌ڵاقی كه‌وتبێ هه‌ر سه‌ر له نوێ مارهبڕینهوهی ده‌وێ، ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ی سێ مانگ، یان سێ فه‌تره‌ی بێ نوێژیی به‌سه‌ردا چوو، ده‌بێ به ماره بڕینهوهیهكی تازه، به ماره‌ییه‌كی تازه ببێته‌وه به‌ژنی، به‌ڵام ئه‌گه هاتوو سێ ته‌ڵاقه‌كه هه‌رسێكیان كه‌وت به دڵنیاییه‌وه ههرسیانیان كه‌وتوون، ئه‌وكاته موسته‌حیله له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی ئێمه‌دا جارێكی دیكه بتوانێ ئه‌م ته‌ڵاقانه چاك بكاته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و ژنه شووبكاتهوه به پیاوێكی دیكه ئه‌و پیاوه‌ی دووه‌می، یان ته‌ڵاقی بدا یان بمرێ، دوای ئه‌وه‌ی عیدهكهی به‌سه‌ر چوو پیاوی یه‌كه‌م ده‌چێته‌وه خوازبێنی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پێیاندا ماره‌ی ده‌بڕێته‌وه ده‌بێته‌وه به ژنی ئه‌مه پێی ده‌وترێ مارهكردنهوه. هه‌ندێك كه‌سیش هه‌یه با به‌رگی مه‌لایه‌تی له‌به‌ردا بێ له‌وانه‌یه سه‌هوو بكات، له‌وانه‌یه نهیپێكابێ. له‌وه‌ته‌ی به‌رگی مه‌لایه‌تیم پۆشیوه حه‌زم كردووه كێشه‌ی ته‌ڵاق و ئه‌و بابه‌تانه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ به‌رده‌م لیژنه‌كانی فتوا، من زۆر دژ به‌وه‌م كه خه‌ڵك ته‌ڵاق به موَبایل چاك بكاته‌وه، هه‌ر مه‌لایه‌ك ته‌ڵاق به مۆبایل چاك بكاته‌وه، وا ئه‌زانم غه‌دری له‌و كه‌سه ده‌كات، هه‌روه‌ها غه‌در له خۆیشی ده‌كات، ده‌بێ ئه‌و كه‌سه ته‌ڵاقی خواردووه بچێته به‌رده‌م مامۆستایه‌كی كارامه و شاره‌زا و شه‌رع زان . ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا بوو ژنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ دابێ به‌یانی بكات بۆ مامۆستاكه دوای مامۆستاكه پێی ده‌ڵێ ته‌ڵاقی كه‌وتووه یان نا، قابیلی چاككردنهووهیه یان قابیلی چاككردنه‌وه نییه، من سه‌رم سوڕ ده‌مێنێ ژنی ماره بڕیوه هێشتا نه‌گواستراوه‌ته‌وه ته‌ڵاق ده‌خات، یانی ته‌ڵاق چییه؟ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه بنێشته، چكلێته، یه‌عنی ئینسان بیكات به بنێشته خۆشه‌ی ده‌می. پیاو هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی وڵات بێت، مه‌لایه‌كی زۆر گه‌وره‌بێت، شێخێكی زۆر ناودار بێت، ئه‌گه‌ر یه‌ك ژنی هه‌بێ ته‌نها سێ ته‌ڵاقی هه‌یه. ته‌ڵاق په‌یماننامه‌یه‌كی قورسه، له نێوان ژن و پیاودا . قسه‌یه‌كم بیستووه نازانم ئایا فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای لێبێت) یان هه‌ر قسه‌یه‌كه. ده‌وترێ له رۆژی قیامه‌تدا هه‌ندێ منداَل له به‌رده‌می خوا شكات ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: ئه‌ی خوایه باوكی ئێمه كێیه؟ خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگایش عالهمتره له هه‌مووان، دیاره ئێمه ده‌ڵێن فڵان كوڕی فڵانه به‌س ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وانه باوكی ئێمه نین، چونكه ته‌ڵاقیان كه‌وتووه و گوێیان نه‌داوه به تهڵاقهكانیان، زۆر پیاو و ژن هه‌یه ته‌ڵاق ده‌خه‌ن و چاكی ناكه‌نه‌وه منداڵیشیان ده‌بێ، ئه‌م منداڵه ئه‌و باوكه به باوكی خۆی نازانێ به زاهیری شه‌رع تۆ ده‌ڵێی كوڕی فڵانه كه‌سه، ئه‌گه‌ر ژیان ژان بوو ته‌ڵاق باشتره، ژن و پیاوی وا هه‌یه پێكه‌وه نایانكرێ، ئه‌مه مادام نایانكرێ خوا نیكاحی داناوه و ته‌ڵاقیشی داناوه، بۆ حاڵه‌تی زه‌روره‌ت، به‌ڵام ته‌ڵاق وه‌كو بڕینی پارچه‌یه‌ك له لاشه‌ی مرۆڤ وایه ده‌بێ دكتۆری كارامه چاره‌سه‌ری بكات. ئه‌گه‌ر ئهمچارهسهره نه‌ما ئه‌وكات لیژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بڕیار ده‌دا، ده‌بێ ئه‌م پارچه ببڕێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌موو له‌شه‌كه تیانه‌چێت.
|