حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمی بالاَ له‌هۆڵه‌نده له‌بواری كۆمه‌ڵناسیدا، باسله ئاریشه‌ی تهلاَق دهكاتو بۆچوونی وایه كه تهلاَق كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ و خراپ به‌سه‌ر تاكه‌كانه‌وه جێدێڵێ، په‌رته‌وازه‌بوونی ژن و مێرد ماكی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه،به وته‌ی ناوبراو پێشبینی پرۆژه‌ی خۆكوژیشی لێده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ره‌نگه دزی و به‌ره‌ڵابوون و لادانی منداڵانی لێپێك بێت، ره‌نگه له‌شفرۆشی یان لهشكڕینی به‌دوادابێت".
+ هۆكاری تووشبوون به‌كێشه‌ی كۆمهلاَیهتی چییه؟
ـ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌دۆخ و حاڵه‌تی وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكاریدا تێپه‌ڕێ، چڕنووكی بێسه‌روبه‌ره‌یی و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و ئابووری بێكاتی و ته‌واو سه‌روسیمای هه‌ڵپاچێ، بێگومانبه به كه دووچاری زۆرێك له كۆسپ و ئاریشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده قێزه‌ون و خراپه‌كان ده‌بنه هۆی له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆر له‌سه‌رمایه ماددی و مه‌عنه‌وی و مرۆییه‌كان له‌كۆمه‌ڵگادا..
+ له نێو ئه‌و كێشانه‌دا تهلاَق بووه‌ته شتێكی باو، وه‌ك شاره‌زایه‌كی كۆمهلاَیهتی هۆكاری ئه‌مه چییه؟
ـ ته‌ڵاق كه ئه‌نتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه و هێمایه بۆ داڕمان و رووخان، كۆڵه‌كه‌ی پته‌وی خێزان ده‌ڕووخێنێ، لێكترازان له‌شوێنی یه‌كگرتن داده‌نێ، كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ و خراپ به‌سه‌ر تاكه‌كانه‌وه جێدێڵێ، په‌رته‌وازه‌بوونی ژن و مێرد ماكی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، پێشبینی پرۆژه‌ی خۆكوژی لێده‌كرێ، ره‌نگه دزی و به‌ره‌ڵابوون و لادانی منداڵانی لێپێك بێت، ره‌نگه له‌شفرۆشی یان لهشكڕینی به‌دوادابێت، كه هیچیان له‌وی دیكه‌یان كه‌متر نییه، له‌وانه‌یه گه‌دایی و ده‌رۆزه‌ی سه‌رشه‌قام و نێو كۆڵانه بێ به‌زه‌ییه‌كانی كوردستانی ئازاد له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێ، پێده‌چێت و زه‌مینه خۆشه كه‌یه‌كێ له‌و هاوسه‌رانه (ته‌ڵاقدراوه‌كان )ببنه ئالووده‌ی ماددهسڕكهر و هۆشبه‌ره‌كان!
شایانی وتنه، تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ش، ته‌ڵاق، له ئه‌وروپادا قه‌ده‌غه‌و یاساغ بووه، چونكه كڵێسا دژ به‌كرداری ته‌ڵاقدان و جیابوونه‌وه بووه، به‌ڵام دوای شۆڕشی پیشه‌سازی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیای رۆژئاوادا رێژه‌ی ته‌ڵاق روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.. ئاماره‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه له دوای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ئه‌م په‌تایه چاره‌كی خێزانه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئهمهریكاو به‌ریتانی و سوید‌و فه‌ڕه‌نسای گرتبووه‌وه.
+ هۆكاره‌كانی تهلاَق چین؟
ـ به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی كۆمه‌ڵناسی، یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره گرنگه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق، ئازادبوونی ئابووری ژنان و چوونه ده‌ره‌وه‌و كاركردنی ژنه شانبه‌شانی پیاو.. سه‌ربه‌خۆبوونی ئابووری و كاركردنی ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خێزاندا، ههڵگهڕانهوهیهتی له داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا، گوێنهدانیهتی به پلاری خه‌ڵكی بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژنان.. یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ژنه له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا بۆ وه‌لانانی نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیی، هه‌روه‌ها گوێنه‌دانی ژنی رۆژ ئاوایه به چه‌مكه‌كانی وه‌كو (ژنی ته‌ڵاقدراو) یان (بێوه‌ژن) یان نهسڵهمینهوهیهتی له وشه‌ی (ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه).
دواجار ئه‌م ره‌فتاره‌ی ژنی رۆژاوا، بیركردنه‌وه‌و هزری خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به وشه‌گه‌لێكی زۆر‌و له‌وانه‌ش چه‌مكی ته‌ڵاق كاڵترو كهمترو بێهێزتر كردۆته‌وه... به ئاسایی وه‌رگرتنی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌و چه‌مكی ژنی ته‌ڵاقدراو و بێوه‌ژن له‌لایه‌ن كه‌س وكارو گه‌ڕه‌ك و كۆمه‌ڵگای رۆژائاوادا هۆكارێك بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق له كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیی رۆژاواییدا.. نه‌ترسانی ژن و ئافره‌ت له‌وه‌ی ئیدی چۆن بژێوی رۆژانه‌یان په‌یدا بكه‌ن و ببنه مشه‌خۆر به‌سه‌ر كه‌سوكاریانه‌وه، هۆكارێكیتره بۆ قبوڵكردنی زاراوه‌و دیارده‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه!
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌برو ته‌حه‌مول له‌نێوان ژن و مێردی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن) هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی فڕكان فڕكانی ته‌ڵاق،
+ تۆ پێتوانییه كه تهلاَق له هه‌ندێ باردا ڕێكا چاره‌یه‌ك بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه؟
ـ بیرمان نه‌چێت له زۆر دادگای جیهانیدا (ته‌ڵاق) به رێگه‌چاره‌یه‌ك داده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه زۆره‌كانی نێوخێزانی مۆدێرن، ته‌ڵاق له ئه‌مڕۆدا وه‌كو له‌مپه‌رێك به‌كاردێت بۆ رێگرتن له روودانی توندوتیژی و لێدان و كوشتن به تایبه‌ت له‌و خێزانانه‌دا كه به په‌له‌و بێبه‌رنامه مهیسهربووهو روویداوه‌و ژن و مێرده‌كه له یه‌كتری نه‌گه‌یشتوون. وه‌كو دوو ته‌ن و جه‌سته‌ی نامۆی مه‌حاڵ بوون ئاوێته‌ی یه‌كتر نه‌بوون، كه ئه‌مه‌ش به ئه‌مڕۆكه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، ئاسانی له‌زۆر خێزانی نوێ و هه‌رزه‌كاردا ده‌بینرێ.
مۆدێلێكی نوێ له كچانی جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند هاتوونه‌ته ئاراوه، كه داخوازی و داواكارییان له كوڕانی زاوا زۆره‌و له‌بن نایه‌ت، كه جاری وا هه‌یه هه‌ر لای زه‌ڕه‌نگه‌ر، یان دوای مانگی هه‌نگوینی لێكترازاون و تاڵی و شه‌ڕوشۆڕ جێی شیرینی و خۆشه‌ویستی و ئاسووده‌یی گرتۆته‌وه.
فاكته‌ره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه، هۆكارگه‌لێكن و ته‌نها له‌سه‌ر زه‌بری یه‌ك هۆكار یان فاكته‌ر نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌ریی دۆخی ئابووری و هه‌ژاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و ده‌روونی و دابونه‌ریت و یاسا‌و رێساكان و ته‌نانه‌ت كه‌سێتی تاكی نێو كۆمه‌ڵگاش وه‌كو رۆژی رووناك به‌سه‌ر بونیاد‌و پته‌وی خێزان و هاوسه‌رگیرییه‌وه دیاره، هۆكارێكی دیكه‌ی (ته‌ڵاق) گوزه‌رانی ناو شار‌و گونده، ژیانی ناو شاره‌كان و جه‌نجاڵی و زۆری داخوازی و خه‌رجییه‌كانی جودایه له‌ژیانی نێو دێهاته‌كان!
+ به ڕای تۆ تهلاَق له نێو شاردا زۆرتره، یا گوند؟
ـ پێش جه‌نگی ناڕه‌وای عێراق و ئێران، رێژه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به راده‌یه‌كی زۆر له‌ئارادا بووه و ته‌ڵاق زۆر دانسقه بووه، دوای ئه‌و جه‌نگه پرۆسه‌ی خێزان دروستكردن به‌ته‌واوی راوه‌ستاوه‌و رێژه‌ی ته‌ڵاق رووی له‌به‌رزبوونه‌وه بووه، به‌تایبه‌ت له شاره‌كاندا كه گرفتی ئابووری و ناهه‌مواری سیاسی و په‌رته‌وازه‌یی و مردن و كوژران و هه‌ڵاتن هاتۆته ئاراوه.. هه‌روه‌ها دووری پیاو له ژنه‌كه‌ی، به‌داخه‌وه دیارده‌ی له‌شفرۆشی و خیانه‌تی به‌دوای خۆیدا راكێشاوه كه بێگومان رق و كینه له شوێنی خۆشه‌ویستی داده‌نێ و له ئاكامدا، ته‌ڵاقیش چاوی زه‌قی تێبڕیوون! پاش ئه‌و جه‌نگه، جه‌نگێكی دژوارتر هه‌ڵگیرساو پاشان كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی كوردستانی به‌دواداهات كه به ته‌واوه‌تی پره‌نسیپ و رێسا‌و قاڵبی خێزان و په‌یوه‌ندی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی له‌نێو تاكه‌كان و ئه‌ندامانی خێزان و كۆمه‌ڵگای كوردیدا سه‌ره‌ونخون كرده‌وه‌و دیوه جوانه‌كه‌ی فه‌رشی ژیان و ماڵی هه‌ڵگێڕایه‌وه. هه‌تاكو ئێستاش دیوه دێزه‌كه‌ی له گه‌ڵماندا ده‌ژی، كه جێی داخ و حه‌سره‌ته!! له راستیدا له كوردستاندا ته‌ڵاق له دێهاته‌كاندا بوونی نه‌بوه‌و كه‌لتووری سه‌رده‌ست رێگه‌ی به‌جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق نه‌داوه، به‌ڵام دوای راگواستن و وێرانكردنیان و تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ شاره‌كاندا، ئه‌وانیش لێكترازان و ته‌ڵاق و پاشاگه‌ردانی یه‌خه‌ی گرتوون به‌ڵام هه‌ر كه‌متره له دانیشتوانی شاره‌كان..
+ بۆچی تازه هاوسه‌رداره‌كان زیاتر ڕووبه‌رووی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بنه‌وه؟
ـ رێژه‌ی به‌رزو خێرای ته‌ڵاق، له‌نێو لاوان‌دا زۆر به‌ربڵاوه، خێزانی نوێ داواكارن ماڵی جیایان هه‌بێت كه هه‌قی خۆیانه، به‌ڵام گرفتی ده‌سته‌به‌ر كردووه، نه‌بوونی خانووی سهربهخۆو گرانی خانوو بۆ كڕین و ئاگركردنه‌وه‌ی كرێی مانگانه‌ی خانوو، یان پێشهكیهكی خه‌یاڵیی كه درزێك ده‌خاته نێو دڵی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ئاسووده‌یی ئه‌و خێزانانه‌وه.. چونكه كێشه‌ی كرێی مانگانه‌ی كرێچێتی و په‌یوه‌ندی خراپی نێوان خاوه‌ن خانوو له‌گه‌ڵ كرێچیدا زۆر سست و لاواز‌و خراپه، گرفتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی فه‌راهه‌مده‌كات، په‌ندی " كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه" قڵپ ده‌كاته‌وه‌و فشار و زه‌بری ده‌روونی و ئابووری دروستده‌كات، كه دواجار ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی به رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لێده‌كه‌وێته‌وه. هۆكارێكی دیكه هه‌بوونی مۆبایل و خیانه‌تی هاوسه‌رگیریی و پێداویستی ماددی و جێگرتنه‌وه‌ی پاره‌و مادده له شوێنی خۆشه‌ویستی و رێزدا، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕ و عه‌قیده‌و ئاستی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و ئاكاریی و نه‌مانی قه‌ناعه‌ت و سه‌برو ئارامگرتن و زیادبوونی تووڕه‌یی و خۆپه‌رستی وپارهپهرستی لای خه‌ڵكی به‌گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی، هۆكاری دیكه‌ی گرنگن له‌مبواره‌دا..
ماڵی جیای هاوسهرگیرانی گه‌نج و هه‌رزه، له دڵی گه‌رم و ئامۆژگاری دایك و باوكانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه بێبه‌ش ده‌كات، كه له گرفتی رۆژانه‌دا وه‌كو دادوه‌رو خه‌مڕه‌وێن دێنه نێوانیانه‌وه‌و بڕیاری ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه دوا ده‌خه‌ن، یان هه‌ر لای ده‌به‌ن له مێشكی هه‌ردوولادا.. بۆیه بڕیاری ته‌ڵاق به‌ده‌ست زاوای گه‌نج و تاك و ته‌نیاوه فڕكه فڕكێتی و هه‌ره‌سهێنان و داڕوخان به‌ده‌ستی خۆی دروست ده‌كات! هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ژن و مێردی تازه‌و گه‌نج، بۆی هه‌یه كه كه‌سی سێیه‌م (كوڕ بێ یان كچ) له‌به‌ر جوانی یان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێته ناوه‌وه‌و هه‌ره‌س به هاوسهرێتیهكه بێنێ، واته هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ویژدان و لێكدانه‌وه لای خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ وایكردووه كه حه‌زكردن له‌پیاوی ژندار، یان له‌ژنی مێردار ئاسایی بێت!
+ ئاماره‌كانی تهلاَق ئه‌وانه‌ی كه دهستكهوتوون زۆر ترسناكن، به ڕای شاره‌زایانی بواری كۆمهلاَیهتی مه‌ترسی چی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
ـ شایانی وتنه له‌مباره‌یه‌وه گرفتی نه‌بوونی ئامار‌و داتا‌و سه‌رژمێری به‌ڵگه‌ی زانستی و شه‌قڵی زانستی له نوسین ده‌سێنێته‌وه‌و به وتارێكی سه‌رپێی ناوزه‌دی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانرێت هه‌ست به‌و ره‌وشه نوێیه بكرێت كه دوای راپه‌ڕین و دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، سه‌رله‌به‌ری كایه‌و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ئابووری و.. تاد. پاشاگه‌ردانی و قه‌یرانیان به‌خۆوه دیوه، هه‌روه‌ها له ئامارێكی یه‌كێك له رۆژنامه گرنگه‌كانی كوردستانی ساڵی (2009)دا ئه‌وه‌م به‌رچاوكه‌وت كه له‌ساڵی (2009)دا، نزیكه‌ی یانزه(11)هه‌زار پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا نزیكه‌ی (3) سێ هه‌زار رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه بێجگه له كه‌وتنی (یه‌ك ته‌ڵاق) و چاككردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لاو مامۆستا ئاینییه‌كانه‌وه كه له‌ئاكامی تووڕه‌یی و سوێندخواردن به‌ته‌ڵاق هاتۆته ئاراوه!
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
ساڵی 1961 له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
ساڵی 1986 به‌كالۆریۆسی له به‌شی كۆمه‌ڵناسی، زانكۆی سهلاَحهدین ته‌واو كردووه.
ساڵی 2004 دبلۆمی بالاَی له هۆڵه‌ندا وه‌رگرتووه سه‌باره‌ت به ره‌وشی منداڵی رۆژههلاَت.
نزیكه‌ی ده كتێبی فهرههنگیو ئهدهبیو كۆمهلاَیهتی له‌چاپداوه. سێ كتێبی فه‌رهه‌نگیی دیكه‌ی له‌ژێر چاپدایه