|
|
"ده‌مه‌قاڵێی خێزان له‌به‌رچاوی منداڵدا له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی منداڵه"
ئازاد جه‌لال
-یه‌کشه‌ممه-31-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
د. رێبوار غه‌ریب (35)ساڵ, خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا (بۆرد). خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ده‌روونی زانكۆی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی بۆ چاره‌سه‌ری منداڵ‌و هه‌رزه‌كار،7 ساڵه له بواری ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵ‌و هه‌رزه‌كار له شاری سلێمانی كارده‌كات، باس له كێشهدهروونییهكانی منداڵ ده‌كات, هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له نێو مندالاَنی كوردستاندا نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌و شێوازی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه په‌یوه‌ندی به دایك‌و باوك‌و تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونییه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌هاده‌ڵێت" سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌و مندالاَنهی كه نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه وا ده‌كات كه منداڵه‌كه له داهاتوودا خۆی به‌كه‌م بزانێ و شه‌رم بكات" سازدانی: ئازاد جه‌لال مه‌به‌ست له ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵ چییه؟ د. رێبوار غه‌ریب : ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵ به شێكه له ته‌ندروستی گشتی، هێڵێكه, كه تیایدا ده‌روونی مرۆڤ به منداڵ‌و ههرزهكارو مرۆڤی پێگه‌یشتوو به هاوسه‌نگی ده‌هێڵێته‌وه,توانایه‌ك دهبهخشَێته منداڵ یا هه‌رزه‌كار كه ژیانێكی هاوسه‌نگ و ئاسایی له ڕووی قسهكردنو ره‌فتاره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بباته سه‌ر. به كێ ده‌وترێ منداڵ ، ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌رونیانه چین كه تووشی منداڵ ده‌بن ؟ د. رێبوار غه‌ریب: دیاریكردنی ته‌مه‌نی منداڵ پێوه‌ری جیاوازی هه‌یه. هه‌ندێ پێوه‌ر وایپۆلێندهكات كه منداڵ له‌دوای له‌دایكبوونه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی 16 یا 18 ده‌گرێته‌وه، دیاره ئه‌م پۆلێنه به پێی وڵاتان ده‌گۆڕێ، پۆلێنیكردنێكی تر هه‌یه بۆ منداڵ له دوای له‌دایكبوونه‌وه هه‌تا چوونه قوتابخانه, به زمانی ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (پریسكول) واته ته‌مه‌نی پێش قوتابخانه، دواتر ته‌مه‌نی قوتابخانه (سكول ئه‌یج)، پاشان هه‌رزه‌كاری یاخود بالقبون له پاش 12 ساڵی كه ئه‌مه پۆلێنكردنێكی تایبه‌ته. نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانی منداڵ كامانه‌ن؟ د. رێبوار غه‌ریب: پۆلێنكردنی نه‌خۆشی ده‌روونی له‌منداڵدا ئه‌وانه‌ی كه له كتێبی (D.S.M. IV) دا هاتووه یا (D. 10.I.C) كۆمه‌ڵی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌گرێته‌وه. ئه‌و مندالاَنهی كه تووشی تێكچوونی ڕه‌فتاری بوون (Behavioral disorder)، هه‌روه‌ها ئه‌و تێكچوونانه‌ی كه له خواردنی منداڵدا ڕوو ئه‌دا(Eating disorder)، ئهونهخۆشییانهی كه له كۆئه‌ندامی میزو پاشه‌ڕۆی منداڵا ڕوو ده‌دا، واته له كۆئه‌ندامی هه‌رس كردن‌دا كه منداڵ ناتوانێ پیسایی خۆی رابگرێ، ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Encopresis)نه‌خۆشییه‌كی تر له كۆئه‌ندامی میزكردنی منداڵدا روو ده‌دا (Enuresis) میزرانهگرتن له شه‌ودا. كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی ترمان هه‌یه له گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زمانی منداڵ روو ده‌دا، ئه‌مانه گرووپێكن له نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ پێی ده‌وترێت (Pervasive developmental disorder)ئه‌م گروپه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆر به توندوتیژی توشی منداڵ ده‌بێ، كه له‌كۆمه‌ڵی نه‌خۆشیی پێكدێ هه‌ره گرنگه‌كه‌یان نه‌خۆشی ئۆتیزمه(Autism)، له‌م جۆره نه خۆشییه‌دا منداڵ كۆمه‌ڵی نیشانه‌ی تیا ده‌رده‌كه‌وێ به زۆری له پاش 3 ساڵی ده‌ستنیشان ده‌كرێت, تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی ئه‌یناسێته‌وه، هه‌ر له‌م گروپه نه‌خۆشیه ته‌نگژه‌ی ( هیله‌ر ، رێتس ،ئه‌سپێرگه‌ر) هه‌یه . هه‌ندێجار توانستی عه‌قڵی منداڵه‌كه دوائه‌كه‌وێ كه به (تخلف عقلی) ناوده‌برا، ئێستا به گرفتی فێربوون ناوده‌برێ, به ئینگلیزی پێی ده‌وترێ (Learning disability) ئه‌مانه‌ش چه‌ند بوارێكی فێربوون ده‌گرێته‌وه، وه‌ك فێربوونی ماتماتیك، نووسین‌و خوێندنه‌وه‌و فێربوونی مههاراتو ئه‌و چالاكییانه‌ی پێویسته بۆ فێربوونی ژیانی رۆژانه‌ی منداڵ. ئه‌گه‌ر منداڵ ئه‌م گرفتی فێربوونه‌ی هه‌بێ, ئه‌وا ئه‌و منداڵه به‌وه ناو ده‌برێ كه ته‌نگژه‌ی فێربوونی هه‌یه به پێی جۆره‌كه‌ی. هه‌ندێجار مناڵ توشی گرفتی قسه‌كردن ده‌بێت وه‌كو زمانگرتن- لاڵَ بون) Speech &articulation (disorderله‌كاتێكدا پێشتر به‌رێكوپێكی قسه‌ی كردووه. نه‌خۆشیه‌كی تر له‌مناڵدا هه‌یه پێی ده‌وترێت جوڵه‌ی زۆر و كه‌می ته‌ركیزADHD) ( هه‌ندێ نه‌خۆشی تر هه‌یه كه تووشی منداڵ ده‌بێ له هه‌مانكاتدا گه‌وره‌ش تووشیدهبێ وه‌ك خه‌مۆكی‌و دڵه‌ڕاوكێ, به‌ڵام منداڵ له تووشبوون به خه‌مۆكی‌و دڵه ڕاوكێ شێوه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێ جیاوازه له گه‌وره, یا هه‌رزه‌كار. زۆرترینی ئهونهخۆشییانهی كه له‌كوردستان بڵاون كامانه‌ن؟ د. رێبوار غه‌ریب: له كوردستان ته‌نگژه‌ی فێربوون بڵاوه، كه جاران به )تخلف عقل( ناوده‌برا، هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری بۆماوهییو بایلۆجی, هه‌روه‌ها ئهونهخۆشییانهی كه له كاتی لهدایكبوونو پاش منداڵ بوون, ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشكی منداڵه‌كه وه‌ك: نه‌خۆشییه‌كانی زه‌ردوویی ته‌نگژه‌ی هه‌ناسه‌دان و گه‌شكه ، كه ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌م له ئۆكسجین بگاته مێشكی منداڵه‌كه, ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند خوله‌كێ له دوای منداڵبوون ئۆكسجین نه‌گاته مێشكی منداڵه‌كه ئه‌وا ئه‌و منداڵه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی ده‌بێ, وا له منداڵًهكه ده‌كات كه گه‌شه‌ی دوابكهوێو توانستی عه‌قلی دوابكه‌وێ , هه‌روه‌ها جاران (ئۆتیزم) به ته‌خه‌لوفی عه‌قڵی حسابی بۆ ئه‌كرا، به‌ڵام ئێستا به هۆی زیادبوونی سه‌نته‌ری دهروونیو پسپۆڕ, وایكردوه كه دایك‌و باوكه‌كانیش ئۆتیزم بناسنه‌وه و جیایبكهنهوه له (تخلف عقل). هه‌ره‌ها ته‌نگژه‌ی فره جوڵه‌یی و ته‌ركیزی كه‌م ADHD یش زۆره به‌تایبه‌تی له‌قوتابخانه‌كاندا. ئه‌و منداڵانه‌ش كه ناتوانن میزی خۆیان له‌شه‌واندا رابگرن كه ئه‌مه‌ش گرفتێكی ده‌روونییه رێژه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له كوردستان . هه‌ندێ له مندالاَن تا ته‌مه‌نێكی دره‌نگ ناتوانن میز ڕابگرن, ئایا ئه‌مه گرفتێك نییه كه دووچاری منداڵ ده‌بێت؟ د. رێبوار غه‌ریب: به‌ڵێ گرفتێكی به‌ربڵاوه له كوردستان و جیهان ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه، له دوای 3 ساڵ منداڵ كۆنترۆڵی میزی خۆی ده‌كات، بهلاَم له (15ـ 20%)ی منداڵ له ته‌مه‌نی (4ـ5) ساڵی ناتوانن میزی خۆیان رابگرن كه ئه‌مه ئاساییه، هه‌تا (10) ساڵ (14و 15)ش تۆماركراوه, كه منداڵ له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند شه‌وێك میزی كردووه به خۆیدا له ڕاستیدا گرفته‌كه ده‌روونیی بووه, دهركهوتوهوه كێشه‌كه له‌ناو خێزانه‌كه‌دا بووه، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و جۆره مندالاَنهی تیایه پێویستیان به چاره‌سه‌رو رێنمایی ده‌روونی هه‌یه، هه‌ندێ شێوازی مامه‌ڵه هه‌یه له هه‌مبه‌ر ئه‌و مندالاَنهدا له‌لایه‌ن دایك‌و باوكه‌وه زیانی به‌و منداڵه گه‌یاندووه, وه‌ك توانج‌و تووڕه‌بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه میز ڕابگرن ئه‌مه‌ش ته‌نگژه‌كه‌ی خراپتر ده‌كات، ئه‌و مندالانه به‌ده‌ست خۆیان نییه، پێشیان ناخۆشه، كاتێ دایك جێگای ته‌ڕی ئه‌و مندالاَنه ده‌بیین سه‌رزه‌نشتیان ده‌كه‌ن, كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی قورس‌تر بوونی كێشه‌كه، منداڵه‌كه‌ش والێدهكا خۆی به‌كه‌م بزانێ و شه‌رم بكات، منداڵێكی سه‌ركوتكراو په‌روه‌رده ده‌بێ, كه له داهاتوودا گرفتی بۆ دروست ده‌كات. داوا له دایكان‌و باوكان ده‌كه‌م ئه‌مه به نه‌خۆشی بزانن سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر گرفته‌كه ئۆرگانی نه‌بوو, واته لای پزیشكی منداڵان نه‌دۆزرایه‌وه، پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌رونی هه‌یه, پێویستی به هه‌ندێ ته‌كنیك‌و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه كه له لایه‌ن دایك‌و باوكه‌وه به‌كاربهێنرێ. تووڕهبوونو شه‌رمنی له منداڵ دا ئه‌مانه نه‌خۆشین یان نیشانه‌ی نه‌خۆشییه؟ د. رێبوار غه‌ریب: له‌راستییدا هه‌ندێ ره‌فتارو خووره‌وشت له منداڵدا ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌لایه‌ن دایك, یا مامۆستا هه‌ستی پێده‌كرێت, ئه‌مانه نیشانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونییه. وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئه‌مه نه‌خۆشییه ده‌ڵێن: منداڵه‌كه‌مان نه‌خۆشی تووڕه‌یی هه‌یه كه ئه‌مه ده‌ست نیشانكردنێكی هه‌ڵه‌یه.له‌لایه‌ن خێزانه‌وه پێویسته دایك, یا مامۆستا, یا تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی دیاریبكات, كه ئه‌مانه نیشانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیین. زۆرجار مه‌رج نییه توڕه‌بوونی منداڵ نه‌خۆشی ده‌روونی بێت, له‌وانه‌یه منداڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی داوایه‌ك ئه‌وه بكات كه نازانێ داوای بكات‌و دهرییببڕێت، هه‌ندێ جار ئه‌م خووڕه‌وشته كه منداڵ ئه‌نجامی ده‌دات نیشانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونییه . پێویسته له لایه‌ن تایبه‌تمه‌نده‌وه بناسرێته‌وه‌و ده‌ست نیشان بكرێ. زۆرجار منداڵ تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی، یا دڵته‌نگی ده‌بێ له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا، نیشانه‌كه‌ی وه‌ك نیشانه‌ی گه‌وره‌یی نییه بڵێ: من دڵم ته‌نگه، دهرینابڕێ ره‌نگه به شه‌ڕه‌نگێزی دهریببڕێو ره‌نگه تێكه‌ڵی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێ و ره‌نگه كه‌مته‌رخه‌م بێ, یاخود له‌وانه‌كانیدا زیرك نه‌بێ, له ڕاستیدا ئه‌مانه پێویستی به ناسینه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه‌كانه‌وه، ئه‌م هه‌ڵس وكه‌وته نائاسایی‌و شه‌ڕه‌نگێزانه پێویسته دیاری بكرێت‌و دایك‌و باوك ئاگادار بكرێته‌وه, ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له سه‌ره‌تاوه دیاری بكرێ باشتره, ههرنهخۆشییهكی ده‌روونی دره‌نگ ده‌ست نیشان بكرێ, دره‌نگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ‌و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی خراپه، ئه‌گه‌ر منداڵ له‌وانه‌ی وه‌رزشدا تێكه‌ڵی منداڵی تر نه‌بوو, له‌وانه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆكی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر منداڵ زمانی لاڵ بێت, ئه‌وا ئه‌و منداڵه توانای ده‌ربڕینی نییه ئه‌مه نیشانه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه. كه‌واته ئه‌و نیشانانه‌ی كه له نه‌خۆشی ده‌روونی منداڵدا هه‌یه, جیاوازه له‌و نیشانانه‌ی كه له هه‌رزه كاریی, یاخود ته‌مه‌نی پێگه‌یشتندا هه‌یه؟ د. رێبوار غه‌ریب: بێگومان نیشانه‌كان جیاوازییان هه‌یه له نیوان منداڵ‌و ههرزهكارو تازه پێگه‌یشتوودا، ئه‌و منداڵه‌ی كه تووشی خه‌مۆكی ده‌بێ دهرینابڕێ بێده‌نگ دائه‌نیشێ له‌گۆشه‌یه‌كدا.بهلاَم هه‌رزه‌كار توانای ده‌ربڕینی هه‌یه. ئه‌ی ده‌بێ چۆن هه‌ستبه نه‌خۆشی ده‌روونی منداڵ بكرێ؟ د. رێبوار غه‌ریب: ئه‌وه به سه‌رنجی مامۆستا یا دایك‌و باوك , یا شاره‌زای بواری دهروونیو كۆمهلاَیهتی ده‌بێت سهرنجو تێبینی گۆڕان له ههڵسو كه‌وتی منداڵدا ده‌بێ بكا. ئه‌و كه‌سه, یا ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره‌ی لادروست ببێ بۆچی جاران ئه‌و منداڵانه وانه‌بووه، بۆچی گرنگی به خۆی نادا؟ ده‌ربڕینی نه‌خۆشی به پێی ته‌مه‌نه‌كان جیاوازن. منداڵ ره‌نگه گۆشه‌گیر بێ، هه‌رزه‌كار له‌وانه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر ماده‌ی هۆشبه‌رو جگه‌ره، به‌ڵام كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌وانه‌یه دهریببڕێ ئه‌ڵێ: هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كه‌م، چێژ له خۆشییه‌كانی ژیان وه‌رناگرم، نیشانه‌كان بۆ نه‌خۆش له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا جیاوازه‌و ئه‌گۆڕێ. ده‌ست نیشاننهكردی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییانه منداڵ به چ ئاقارێكدا ده‌بات؟ د. رێبوار غه‌ریب: زۆر جار منداڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی له قۆناغی منداڵی‌دا ده‌ستنیشان ناكرێ ده‌مێنێته‌وه بۆ قۆناغی هه‌رزه‌كاری لهههرزهكارییدا ده‌ربڕینه‌كه‌ی جیاوازه، نه‌خۆشیه‌ك له‌منداڵیدا هه‌یه پێیده‌وترێت (Conduct disorder) نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه ئه‌و منداڵه شه‌ره‌نگێزه له ماڵه‌وه‌و له قوتابخانه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ئه‌گه‌ر له منداڵی‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كرا لهههرزهكارییدا له‌وانه‌یه ئه وكه‌سه زیان به كه‌سێك بگه‌یه‌نێ، یا كه‌سێك بكوژێ، له قۆناغی پێگه‌یشتندا ده‌بێته كه‌سێكی تاوانكار, له‌ده‌ست درێژی‌و كوشتن‌و ئازاردانی خه‌ڵكدا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له منداڵی‌دا نه‌خۆشییه‌كه‌ی دهستنیشاننهكراوهو چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. چارسه‌ری به‌كارهاتوو بۆمنداڵ و هه‌رزه‌كار چییه؟ د. رێبوار غه‌ریب: له‌منداڵدا چاره‌سه‌ری به‌كارهاتوو بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی بێببهكارهێنانی ده‌رمانه, واته چاره‌سه‌ره‌كه ره‌فتارییه به شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی، ئه‌م شێوازه ڕێگایه‌كی تایبه‌ته سزا‌و پاداشتی تیابهكاردێ، ئه‌م ڕێگایه منداڵ والێئهكات كه په‌ره به ره‌فتاری ئاسایی بدات‌و هان بدرێ به پێدانی پاداشت به ته‌كنیكی تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه نائاساییه به به‌كارهێنای سزا، سزاكه كه به‌كاردێ كه مه‌عنه‌وییه، بۆ نموونه لێبڕینهوهی خواردنێكی تایبه‌ت، یا كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆژانه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن: تا ئه‌وه نه‌كه‌یت ئه‌وه‌ت بۆ ناكه‌م، سزاكه‌ی دار‌و توندوتیژی نییه، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه كه منداڵه هه‌ست بكات خۆشی لێگیراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی خوڕه‌وشتێكی خراپی ئه‌نجامداوه. ئه‌م چاره‌سه‌ری ره‌فتارییه بوارێكی فراوانه له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌كاردێ به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان, هه‌ندێ جاریش خووره‌وشتی منداڵ ئه‌گاته ئاستی به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوورهوشتهی كه ده‌یه‌وێ ئازاری خۆی بدات، یائازاری به‌رامبه‌ر كه ئه‌ویش چاودێری زیاتری پێویسته، بۆیه ده‌بێ پێدانی ده‌رمان بۆ منداڵ به وریاییه‌وه بێ، له ژێر رێنمایی پزیشكی تایبه‌تدا بی. له پێناوی ئه‌وه‌ی زیانبه گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه نه‌گه‌یه‌نێت. هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی منداڵ چیه؟ د. رێبوار غه‌ریب: هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی منداڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی ده‌روونی منداڵ ئاسانتره له جاران، جاران ئۆتیزم به(تخلف عقل )دانرابوو, ئێستا ئاسانتر ده‌ست نیبشان ده‌كرێ دیار‌و به‌رچاوه. ههروههائاستی هۆشیاری دایك‌و باوك باشتره كێشه‌یه‌ك له منداڵدا هه‌بێت زووتر ده‌برێنه لای پزیشكی دهروونیو منداڵان. هه‌ندێ جار هۆكاره‌كانی تووشبوونی نه‌خۆشی منداڵ, هه‌مان هۆكاری تووشبوونی گه‌وره‌یه، هۆكاری بۆ ماوه‌یی له رێگه‌ی (جین)اته‌وه نه‌قڵ ده‌بێ ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به (جین)ه‌كانه‌وه هه‌یه كه سیفاتی بۆماوه‌یی ده‌گوێزنه‌وه، هۆكاری گۆرانكاریه‌كانی كیمیایی مێشك ،هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌كی شه‌ره‌نگێزی نێو خێزان وه‌ك توڕه‌بوون و ده‌مه‌قاڵێی خێزان له‌به‌رچاوی منداڵدا له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی منداڵه به‌ڵام دایك‌و باوك هه‌ست پێ ناكه‌ن. خه‌وتنی منداڵ له ژووری دایك‌و باوكدا كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌یی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ؟ د. رێبوار غه‌ریب: خه‌وتنی منداڵ له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكدا له ژوورێكدا له‌قۆناغی ساواییه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی 3بۆ4 ساڵ ئاساییه، دواتر به پێی جیاوازی بیروبۆچوونی خێزان و باری دارایی ده‌گۆڕێ، واباشه باوك‌و دایك پێش ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه ژوورێكی جوان بۆ منداڵ بڕازێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغ رابهێنرێ كه ئه‌و منداڵه جێگای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ.
|
|