|
د .قاسم حسه‌ین ـ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌روونناسانی عێراق: رۆشنبیریی سێكسیی زانستییانه ره‌وشت ڕاستدهكاته
ئازاد جه‌لال
-چوارشه‌ممه-27-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
پرۆفیسور قاسم حسه‌ین ساڵح (61)ساڵ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌روونناسانی عێراق، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌روونناسیدا ، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمهلاَیهتی عێراقی، له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا كه له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیدا ئه‌نجامدرا باس له ڕۆشنبیری سێكسی ده‌كات و ده‌ڵێت" رۆشنبیریی سێكسیی زانستییانه" رهوشتو ره‌فتار راستدهكاتهوهو ده‌روون له‌به‌رامبه‌ر په‌تای رۆشنبیریی به‌ره‌ڵایی ده‌پارێزێت".به ڕای ناوبراو زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تهڵاقو لادان‌و تێكچوونی باری ده‌روونی، به‌هۆی نهزانییو نه‌بوونی رۆشنبیرییه‌كی میللیی هه‌ڵه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به سێكس". ـ به‌رێزتان وه‌ك پسپۆڕێكی بواری ده‌روونی تێڕوانینتان له باره‌ی هۆشیاری سێكسییهوهچییه؟ د. قلسم :"سێكس" به‌یه‌كێك له‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه داده‌نرێت كه هیچ رۆشنبیرێك بۆی نییه له‌باره‌یه‌وه بنووسێت، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره‌و باڵاده‌ست، له‌رووی شه‌ریعه‌ته‌وه حه‌ڵاڵی كردووه. حهڵاڵكردنهكهیشی هه‌ر له‌به‌ر زۆربوون‌و وه‌چه‌خستنه‌وه نییه‌و به‌س، به‌ڵكو له‌پێناو تێركردنی پێویستییه دهروونییو سۆزدارییهكانیشدایه، وه‌ك خۆشهویستییو پێكهوهبوونو تێكه‌ڵبوون. ـ نه‌بونی زانیاری سێكسی گرفت بۆمرۆڤ دروست ده‌كات ؟ د.قاسم: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تهڵاقو لادان‌و تێكچوونی باری ده‌روونی، به‌هۆی نهزانییو نه‌بوونی رۆشنبیرییه‌كی میللیی هه‌ڵه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به سێكس، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیشمان، به‌وانه‌شه‌وه كه پێشكهوتنخوازن، خۆیان به‌دوورده‌گرن (یان ده‌ترسن) له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لی زانستی له‌باره‌ی سێكسه‌وه، ئه‌مه لهكاتیێكدایه كه "رۆشنبیریی سێكسیی زانستییانه" رهوشتو ره‌فتار راستدهكاتهوهو ده‌روون له‌به‌رامبه‌ر په‌تای رۆشنبیریی به‌ره‌ڵایی ده‌پارێزێت. ـ له باره‌ی په‌نابردن به خووه نهێنی گه‌نجانه‌وه بۆچوونتان له‌و باره‌وه چییه؟ د قاسم: لهنزمیی ئاستی رۆشنبیریی سێكسییمانهوهیه كه "خووی نهێنیی ـ ده‌ستپه‌ڕ" بهقهدهغهكراو داده‌نێین، ئه‌وه‌شی كه‌ده‌یكات به‌لاده‌ر دادهنێینو لاده‌ریش كه‌مینه‌ن. ئێمه له‌وباره‌وه دووشتمان له‌بیركردووه: یه‌كه‌م: ڕێژه‌یه‌كی زۆری لاوه‌كانمان به‌كچان‌و كوڕانه‌وه "خووه نهێنیی" ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌یه. ئه‌ركی رۆژنامه‌گه‌رییش ئه‌وه‌یه بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی سێكسییه به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ره‌فتاری سێكسیی یاسابهندبێت. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سه‌پاندنی "تابۆ" به‌سه‌ر پیاده‌كردنی سێكسدا، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی به‌ئه‌نقه‌سته كهرۆشنبیریی ئه‌م هه‌زاره‌یه ره‌تیده‌كاته‌وه. دووه‌م: خووهنهێنیی، قه‌ده‌غه‌كراو "حه‌رام" نییه، له‌وباره‌وه پرسیارم له‌هه‌ندێك پیاوانی ئایین كردووه لهمهزههبه جۆراوجۆره‌كان، ئه‌وان وه‌ڵامه‌كه‌یان بهوشێوهیهبووه كهخووهنهێنی كارێكی مه‌كرووهه،و رێگریی ده‌كه‌ن لێی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گه‌ر مرۆڤێك زانی له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاده‌ی: زینا یان خووهنهێنییدایه، ئه‌وكات ئه‌و كاره شتێكی "ستایشكراوه"و ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات. جا به‌وپێیه‌ی ئێمه سایكۆلۆژیینو به‌زمانی زانست ده‌دوێین، وه‌ها ده‌ڕوانینه خووه‌نهێنی كه‌كارێكی ناچارییه‌و له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی هۆرمۆنه‌كانه‌وه درووستده‌بێت كهلهناوهندهكانی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی ده‌ماغه‌وه فشاره‌كه درووستده‌بێت، كه‌ئه‌نجامدانی ده‌بێته نزمبوونه‌وه‌ی وروژاندنی دهروونو سووكبوونی باره فسیۆلۆژییهكه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، نابێته هۆی نه‌زۆكیی لای پیاوان، وه‌ك باوه. هه‌روه‌ها نابێته دڕینی په‌رده‌ی كچێنی لای كچان گه‌رهاتوو شاره‌زاو هۆشیار بێت به‌لاشه‌ی خۆی. به‌ڵام به‌دڵناییه‌وه ده‌بێته هۆی زیانی دهروونیو لاشه‌یی گه‌رهاتوو ئه‌نجامدانی ببێته "خووپێوه‌گرتن"و بهردهوامنبوون له‌سه‌ری. هه‌روه‌ها گه‌ر له‌لایه‌ن ژن یاخود پیاوی خێزانداره‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌وه بێگومان كارێكی شاززه. ـ كه‌واته به‌ڕێزتان هانی لاوان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی خووی نهێنی؟ د قاسم:ئێمه هانی لاوان ناده‌ین ئه‌م كاره ئه‌نجامبده‌ن، باشوایه كه‌س په‌نای بۆ نه‌بات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسرووشتییه ئه‌وه‌یه كهدهزانین ملیۆنان ههرزهكارو لاو له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه له‌ودیو دهرگاكانهوهو له‌ژێر بهتانییهكانیانهوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌ر خه‌ریكین رۆشنبیریی سێكسیی بهحهرامو عه‌یبه ده‌زانین. ئه‌مه له‌كاتێكدا رۆشنبیریی "به‌ره‌ڵڵایی" له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان بهسیدیو فیلم ده‌فرۆشرێت. هه‌روه‌ها پێگه‌كانی ئینتهرنێتو كه‌ناڵه ئاسمانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌ئاشكرا ئابڕووچوونی بێزراو په‌خش ده‌كه‌ن. كه ئه‌مانه هه‌مووی كه‌سانێك كه‌له‌ڕووی سێكسه‌وه داڕووخاون، هانده‌دات بۆ فڕاندن‌و زیناو لادان. كه‌ته‌نانه‌ت لهجێخهوی خێزانداریشدا توندوتیژیی سێكسیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
|