|
" له‌هه‌ندێ شوێن نرخی ئه‌ندامێكی ئافره‌ت نیوكیلۆ ئاڵتوونه"
سازدانی: ئازاد جه‌لال -چوارشه‌ممه-27-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
ئه‌حلام مه‌نسوور(57ساڵ) وه‌ك مامۆستای زانكۆ‌و نوسه‌ری مندالاَنو ڕۆژنامه‌نووس، له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك فیمنست له‌میانی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ هاولاَتی له‌باره‌ی كێشه‌كانی كچ‌و ژنی كورده‌وه ده‌دوێت، خۆی وته‌نی: "مرۆڤێكی یاخییم، بۆیه به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆندام، ئه‌گه‌ر ساتێك یاخی نه‌بم ئه‌وا خۆم نیم".+ وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ چۆن لهسێكسو "كه‌بتكردنی ئاڕه‌زووی سێكسی گه‌نجان"ی كورد ده‌ڕوانیت، هۆی راسته‌قینه‌ی ئه‌م كهبتكردنه چییه لای تۆ؟ ئه‌حلام مه‌نسوور: به‌خۆشحاڵییه‌وه گه‌نجان زۆر خۆراگرن به‌رامبه‌ر بهكچانمان، له‌زانكۆو رێگاوبانهكاندا په‌لاماریان ناده‌ن، بۆیه ئه‌بێت هه‌میشه رێزیان لێبگرین، چونكه كچانمان جلی ئه‌وروپایی له‌به‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام مێشكیان بیروبۆچوونیان وه‌ك داپیره‌یان وایه، جلی نوێ‌و مۆدێرنه مێشكێكی مۆدێرنه‌ی ده‌وێ، ئه‌گه‌ر سلێمانی بێته پێشنگای قنگ، وا له‌گه‌نج ده‌كات په‌نا به‌رێته به‌ر حه‌مام، سابونو ئاو به‌كاربهێنێ بۆ دهستپهڕهكانیان، یاخود له‌ژێر لێفه‌دا خۆی ته‌ڕبكات، لهحاڵهتێكا ئه‌گه‌ر له ژوورێكی سه‌ربه‌خۆبوو، چونكه هه‌میشه له‌كوردستان جێی تایبه‌تی بۆ منداڵان نییه، خوشك‌و برا به‌یه‌كه‌وه ئه‌خه‌وێنن ئه‌مه قه‌ده‌غه‌یه له‌لایه‌ن ده‌روونناسه راسته‌قینه‌كان‌و شهرعو هه‌موو لایه‌ك، ئه‌و منداڵه ئه‌گه‌ر له‌باوه‌شی خوشكیدا بخه‌وێ له‌منداڵییه‌وه كه گه‌وره ئه‌بێ له‌پیاوه‌تی ئه‌كه‌وێ، له‌رووی ده‌روونییشه‌وه وێران ده‌بێت، ئه‌مه زانست وا ده‌ڵێ، ده‌روونناسه راستهقینهكانیش وایان به من وت، بۆیه ده‌بینی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت كار له بواری دهروونییو سێكسیی منداڵ ده‌كات، كه‌چی له‌هه‌موو ماڵێكی كوردا براو خوشك به‌یه‌كه‌وه ئه‌خه‌ون. حاڵه‌تێكی تر هه‌یه كه خوشك له‌كاتی جل گۆڕیندا خۆی رووت ده‌كاته‌وه له‌به‌رچاوی براكهید ا، دیسان ئه‌مه‌ش نابێ پیاده بكرێ. دێینه‌وه سه‌ر حاڵه‌تی ده‌سپه‌ڕ كه عاده‌تێكی جیهانییه، لهفلیمێكدا به‌ناوی خه‌ونی شاكان كه له‌حه‌فتاكان پیشاندرا له‌به‌غدا، باسی له‌و منداڵه باڵغه ده‌كرد كه ده‌سپه‌ڕی لێده‌دا و دایك‌و باوك ئاگاداری بوون، دهروونناسهكهی ده‌یوت: رێژه‌ی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌بێ له‌دوو تا سێ جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا لێبدرێ، ئه‌گینا گه‌نج ئه‌گه‌ر زۆر ده‌ستپه‌ڕ لێدا له‌و رێژه زیاتر له‌پیاوه‌تی ده‌كه‌وێ. زۆرێك هه‌ن كه له‌ئه‌نجامی ده‌سپه‌ڕ لێدانی زۆر له‌پیاوه‌تی كه‌وتوون، به‌نیسبه‌ت كچانیشه‌وه ئه‌سڵه‌ن هه‌ر نازانن ده‌ستپه‌ڕ چییه؟ ته‌نها خۆڕووتكردنه‌وه به‌رامبه‌ر بهئاوێنهو به‌كارهێنانی میكیاجی زۆر‌و له‌به‌ركردنی جلی ته‌سك، به‌تایبه‌تی بۆدیو كابۆ یان گوێگرتن له‌گۆرانییه بازاڕییه‌كان، یاخود زۆریان له‌رێگه‌ی موَبایلهوه ئاره‌زووه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه منداڵ كه له‌دایك دهبێو تۆزێ گه‌وره ده‌بێت پرسیار له‌دایكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ له‌كوێوه هاتووه؟ بۆنمونه دایكی من وتی: تۆ لهناوكمهوه هاتویته دنیاوه، به‌ڵام لهكۆڵاندا هاوڕێكانم پێیانوتم: درۆ ده‌كات له‌شوێنی تره‌وه هاتویت. ئه‌وكات دایكم به‌گه‌وره‌ترین درۆزن زانی، نیگه‌ران بووم كه چۆن ئه‌م سه‌ره گه‌وره‌یه‌م له‌و شوێنه بچووكه‌وه هاتۆته دنیاوه، بۆم ده‌ركه‌وت راستییه‌كه‌ی چۆن چۆنیینه، پزیشكی ژنانیش ئه‌و رۆڵه نابینێت بۆ فێركردنی ژنانمان، تا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیی‌و جوان فێری زانستی سێكسیان بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ی زۆری ژنانمان به‌تایبه‌ت له‌سلێمانیدا تووشی نه‌خۆشی ساردی سێكسیی بوون. ڕه‌وشتی سێكسیی رۆڵێكی زۆر كاریگهرو گه‌وره‌ی هه‌یه بۆپێگهیاندنی منداڵ، منداڵ لهگهڕهكدا فێری چه‌ند ڕسته‌یه‌كی بازاڕیی ده‌بێت، ئه‌و رستانه‌ی زۆر سهقهتنو كاریان تێده‌كات به‌تایبه‌تی له‌كاتی پێگهیاندنو گه‌وره‌بووندا، ئه‌سڵه‌ن نابێ منداڵ له‌ژووری دایك‌و باوكدا بخه‌وێ كه‌چی ژووری خێزانه‌كانمان پڕه له منداڵ، دایك‌و باوك وا ده‌زانن خه‌وتوون، بهلاَم منداڵ زۆر زیره‌كه‌و به‌دزییه‌وه سه‌یری دایك‌و باوكی ده‌كات له‌كاتی سێكسكردندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر خهیاڵو ده‌روونی منداڵ، راوێژكردنی ده‌روونناس پرۆسه‌یه‌كی زۆر زانستیی‌و عه‌قڵانییه، له‌ژیانی مرۆڤی هاوچه‌رخدا، من له‌ته‌مه‌نی 27ساڵییه‌وه تائه‌مڕۆ راوێژكاری ده‌روونیم هه‌یه‌و تامردنیش دهمبێ، به‌ڵام به داخه‌وه له‌كورده‌واریدا ئه‌گه‌ر یه‌كێ په‌نابه‌رێته به‌ر ده‌روونناس ده‌ڵێن: شێته، كه‌له‌راستیدا پزیشكی عه‌قڵیی جیایه له‌پزیشكی ده‌ماره‌كان، به‌ریتانیا به‌رده‌وام وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دهروونناسن، لهیونسكۆ به‌رزترین پۆستیان ده‌روونناسه. + ده‌وترێت نه‌بوونی زانیاریی سێكسیی پێش هاوسه‌رگیریی لای كچان، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر دابڕان‌و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، هه‌بوونی ئه‌و زانیاریانه تاچه‌ند به‌پێویست ده‌زانی؟ ئه‌حلام مه‌نسوور: ئێواره‌یه‌ك خێزانێكی كورد هاتن بۆ لای دهروونناسهكهم تازه زه‌واجیان كردبوو زاواكه زۆر قه‌ڵه‌و بوو بووكه‌كه لاوزا بوو، منیان هه‌ڵبژارد وه‌ك موته‌رجیم، چونكه زمانی عه‌ره‌بییان نه‌ده‌زانی، بووك بهخشڵ رازێنرابوویهوهو خه‌ریكی درۆكردن بوو، ئه‌مه‌نه درۆی ڕیزكرد به‌راده‌یه‌ك لهگۆكهوت، دكتۆر به‌ته‌كنیكی زانستخوزاییهوه تێگه‌یشت كه بووكه‌كه فرۆشراوه، ته‌جروبه‌ی عاتیفیی پێش زه‌واجی هه‌بوه، كێشه‌كه لهوهدابووكهبووكهكه له‌كاتی سێكسكردندا دهبورایهوهو زاواكهش به 3ـ4جار جوتبوون رازی نه‌ده‌بوو زیاتری ده‌ویست، دواتر دكتۆره‌كه هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردن‌و وتی: سه‌ردانم بكه‌ن چونكه ئه‌مكاره چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزه‌و كات‌و سه‌ردانی ئه‌وێ، ئه‌وی راستی بێت كاری ده‌روونناسی درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا ده‌روات تا مردن. بۆیه هه‌ر كچێكی كورد ده‌روونناسێكی تایبه‌تی ئه‌وی بۆ خۆی، ئه‌گینا بۆچی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بهختو قاوه‌گرتنه‌وه، ده‌روونناسی گه‌وره‌ی جیهانی (یانگ) ده‌ڵێ: یه‌كێكم بۆ بێنن نه‌خۆش نه‌بێ، ئێمه هه‌رهه‌موومان نه‌خۆشین هه‌ر یه‌كێكیشمان نه‌خۆشییه‌كه‌ی جیاوازه له‌نه‌خۆشی یه‌كێكی تر، بۆنمونه كچانی زانكۆ نازانن چیان ده‌وێ؟ چونكی گه‌نجی ئه‌مڕۆ بێ سامان‌و بێ ئۆتۆمبیل‌و بێ ئاینده‌یه ناچار ده‌بێ شوو بهخاریجییهك بكه‌ن، كوڕانیشمان بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان په‌ناده‌به‌نه به‌ر خاریج، بۆیه دیوارێكی ئه‌ستوور هه‌یه له‌نێوان بیروبۆچوونی كوڕان‌و كچاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می ئابوری كۆمه‌ڵگاكه‌مان بورجوازییهو تێكه‌ڵه لهبورجوازییهتی سهرمایهداریو دیكتاتۆریه‌ت، جۆرێكی دیكه له‌كچ هه‌یه له‌ژێر په‌رده‌ی دابونه‌ریتی كورده‌واریدا نرخی ئه‌ندامێكی 19مسقاڵه، له‌هه‌ندێ شوێن نرخی ئه‌ندامێكی ئافره‌ت نیوكیلۆ ئاڵتونه، گه‌ر بێیتهسهر رێوره‌سمی ئایینی ئیسلام، كێشه‌كه به‌مشێوه‌یه نییه، رێوڕه‌سمی شارستاننیش هه‌رهه‌مان شته، ئیتر ئه‌م كڕین‌و فرۆشتنه له‌ژێر په‌رده‌ی چ وههێمێكدایه؟ كچ كاتێك كوڕ داوای ده‌كات مه‌یلی بۆی ده‌چێت، ده‌ڵێ هیچم ناوێ، به‌ڵام لای زه‌ره‌نگه‌ر تاقمێ داوكاری هه‌یه ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند؟! خۆی له‌خۆیدا زه‌واج جگهلهدهزگایهكی ئابڕو هیچی تر نییه، خۆشه‌ویستیی له‌ده‌رگاوه دهچێتهه ژووره‌وه دوای دوو مانگ له‌په‌نجه‌ره‌وه دێته ده‌ره‌وه، هه‌میشه ژن‌و پیاو دوای سێ ساڵ زه‌واج له‌رووی سێكسییه‌وه نزیكی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، به‌ڵام لای ئێمه ژنان له‌یه‌كه‌م رۆژی زه‌واجی تا رۆژی مردنی نازانن سێكیس چییه؟ ئه‌مه‌ش ناچاریان ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵًهكهی خۆیدا موماره‌سه‌ی كاری سێكسیی بكات. (ئهپسێن) لهشانۆگهرییهكانیدا له‌چه‌رخی نۆزه‌دا باسی ئازادی ئافره‌تی كردووه كه‌چی ئێمه له 2000یش هه‌میشه سه‌ركوت دهكررێینو خهفهدهكرێنو ناتوانین ده‌نگ هه‌ڵبڕین‌و ناتوانین هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه بنێین، چونكه ده‌بین به قۆچی قوربانی من كه ئازادم پێش وه‌خت باجی ئه‌و ئازادییه‌م داوه. خوێنی خۆم به خشی ، به‌رده باران كرام ،بههرنگاری ئه‌م كۆمه‌ڵگا دواكه‌تووه هێزێكی ئه‌فسووناوی له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌وێ، ئیتر ئه‌گه‌ر فیكری ماركسی بێت یاخود وجودی بێت . + ئایا نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان كه تووشی كچانی كورد دێن چی‌و چین؟ ئه‌حلام مه‌نسوو: دیارده‌یه‌كی زۆر ئاشكرا دیاره كه كچانمان نازانن چی‌یان ده‌وێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌زانێت چی ده‌وێت خۆی ناناسێ، سه‌ری لێده‌شێوێ. نیگه‌ران ده‌بێت، خه‌مۆكی وه‌كو نه‌خۆشییه‌ك داگیری ده‌كات. هه‌ر هه‌موومان له داڵانێكی تاریكداین ، به‌ستراوین به داب ونهریتهوه، هه‌رهه‌موومان كۆپی دایك‌و داپیرهمانین، كه‌سمان بیرله جیاوازی ناكاته‌وه، بۆیه مۆدێل سه‌رتاپا پێستمانی داپۆشیوه، به‌ڵام مێشكمان بۆته به‌رد. كه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه راپرسی ده‌روونناسێك بكات، بۆیه له‌یه‌ك ئه‌چین هیچ به‌هیچ ناكه‌ین. كچێكی كوردم ده‌ناسی به بیانووی ئه‌ژنۆ ئێشانه‌وه روویدهكرده ده‌رووناس كه‌چی نه‌خۆشی خه‌مۆكی هه‌بوو، حهپهكانی له‌ناو ستیانهكهیدا ده‌شارده‌وه، كه‌س له خۆیه‌وه ناتوانێت خۆی بناسێته‌وه، چونكه نه‌ستمان چڵكاوێكهو پڕه له پیسایی ئهگهربێتو نه‌ستمان خاوێن نه‌كه‌ینه‌وه هه‌میشه نه‌خۆش ده‌بین به داخه‌وه دهروونناسهكانمان كه‌من له كوردستنادا هیچ دهروونناسیشمان نییه ده‌رچووی زانكۆی ڤییه‌نا بێت كه بناغه‌یه‌كه بۆ هه‌موو قوتابخانه ده‌رونییه‌كان. هه‌موومان ئه‌گرین، خه‌وی ناخۆش ده‌بینین، شانمان دێشێ، سه‌رمان قورس ده‌بێ، هیچ چاره‌سه‌رێكیش نادۆزینه‌وه، هه‌ر هه‌موومان پێویستمان به دڵنیایی هه‌یه، چونكه هه‌موومان دڵهراوكێمان ئه‌مه‌نده قوڵه به‌راده‌یه‌ك هه‌ر ته‌نها دوودڵ ده‌بین. تاكی كورد هه‌میشه بێده‌سه‌ڵاته وه‌ناتوانێ راوبیروبۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ له هه‌ڵوێستێكدا به‌رجه‌سته‌ی بكات. ئێمه وه‌ك ڕانی شوانێك واین به گۆجانهكهیهوه ئه‌مان بات به‌رێوه گه‌ر یه‌كێكمان تۆزێ یاخی بێت به‌رده‌باران ده‌كرێت. + وه‌ك مرۆڤێكی یاخی ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن؟ ئه‌حلام مه‌نسوور: من باوكم سارته‌ره، دایكیشم سیمبۆن دۆی بوڤواره نزیكترین هاوڕێشم كامۆیه، ئه‌گه‌ر ساتێك یاخی نه‌بم ئه‌وا خۆم نیم. من نه مێردم هه‌یه نه منداڵ به ته‌نها ئه‌ژیم وه ئه‌زانم چیم ده‌وێت وه ئه‌وه‌ی كه بڕوام پێیه‌تی ده‌یكه‌م له كه‌سیش ناترسم پێش وه‌ختیش به خۆرایی باجه‌كه ده‌ده‌م.
|