د. سامان شێخ ئه‌نوه‌ر پسپۆری كێشه ده‌روونییه‌كان باس له‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییان ده‌كات كه له كوردستاندا بلاَون، پێی وایه كه بۆماوه ڕۆڵی هه‌یه له دروستبوونی نه‌خۆشی ده‌روونیدا ده‌ڵێت "نهخوَشیه ده‌روونیه‌كان تاكه هوَكارێكی دیاری كراویان نیه، به‌ڵكو كارلێكی چه‌ند فاكته‌رێك پێكه‌وه ده‌بنه هوَی تووش بوون به نهخوَشیه ده‌روونیه‌كان و گرنگترین فاكته‌ریش بۆماوه‌ییه".
+ جیاوازی چیه له نێوان نهخوَشی ده‌روونی و كێشه‌ی ده‌روونی؟
ـ نهخوَشی ده‌روونی بریتی یه له‌و باره تایبه‌ته‌ی تێكچوونی ده‌روونی مروَڤ به شێوه‌یه‌ك كار بكاته سهرههڵس وكه‌وت و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه, وا له كه‌سه‌كه ده‌كات نه‌توانێت فه‌رمانه كوَمهلاَیهتیهكان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه به‌رێت و توانای كاركردنی له‌ده‌ست ده‌دات, مروَڤهكه له واقیع داده‌بڕێت و له‌دنیاو فانتازیای تایبه‌تی خوَیدا ده‌ژی.
بهلاَم كێشه‌ی ده‌روونی ئه‌گه‌ری هه‌یه دووچاری هه‌موو مروَڤێكی ئاسایی بێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كار له بیركردنه‌وه‌و هه‌ست ونه‌ستی مروَڤ ده‌كات, زوَربهی كات كێشه‌ی ده‌روونی هۆكارێكی دیاریكراوی هه‌یه‌و به‌چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كه كێشه‌كه‌ش چاره ده‌بێت.
+ هوَكارهكانی نهخوَشی ده‌روونی چین ؟
ـ نهخوَشیه ده‌روونیه‌كان تاكه هوَكارێكی دیاری كراویان نیه، به‌ڵكو كارلێكی چه‌ند فاكته‌رێك پێكه‌وه ده‌بنه هوَی تووش بوون به نهخوَشیه ده‌روونیه‌كان و گرنگترین فاكته‌ریش بۆماوه‌ییه، واته ئه‌گه‌ری توشبوونی كه‌سێك زیاتره ئه‌گه‌ر دایك، یان باوكی تووشی نهخوَشی ده‌روونی بوو بێت.
فاكته‌ری بایولۆجی، یه‌كێكه له هوَكاره گرنگه‌كانی تر و ئه‌ویش بریتیه له گوَڕانی چه‌ند گه‌یه‌نه‌رێكی كیمیاوی له مێشكدا كه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌بنه هوَی ده‌ركه‌وتنی جوَرێك لهنهخوَشیی. چه‌ند هۆكارێكی تر هه‌یه وه‌ك شێوازی په‌روه‌رده‌و كارلێكی كۆمه‌ڵگا.
+ له چ ته‌مه‌نێكدا نهخوَشی ده‌روونی بلاَوه؟
ـ به شێوه‌یه‌كی گشتی نهخوَشیه ده‌روونیه‌كان له ته‌مه‌نی 20-40 ساڵیدا بلاَون، بهلاَم هه‌ندێ نهخوَشی هه‌یه كه تایبه‌ته به ته‌مه‌نێكی دیاریكراو, بوَ نمونه هه‌ندێ نهخوَشی تایبه‌ته به مندالاَن وه‌ك ئوتیزم، یان فره‌جوڵه‌یی و چه‌ند نهخوَشی یه‌كی تر. هه‌روه‌ها چه‌ند نهخوَشیهكی تر هه‌یه تایبه‌ته به ته‌مه‌نی پیری وه‌ك دیمینشیا واته خهڵهفانو چه‌ند نهخوَشیهكی تر, به‌ڵام به گشتی گشت ته‌مه‌نه‌كان ئه‌گه‌ری توشبونیان هه‌یه.
+ ئه‌گه‌ر یه‌كێك توشی نهخوَشی ده‌روونی بێت چی بكات؟
ـ دیاره گرنگترین هه‌نگاو له چاره‌سه‌ری گشتی نهخوَشیه ده‌روونیه‌كاندا بریتیه له ده‌ستنیشان كردنی جۆری نه‌خۆشییه‌كه، كه ئه‌مه‌ش كارێكی زانستیه‌و پێویستی به لێكوَڵینهوهی ورد هه‌یه له‌گه‌ڵ نهخوَشهكهدا بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌ستی كرد توشی نهخوَشی ده‌روونی هاتووه، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكات و حاڵه‌ته‌كه‌ی بوَ روون بكاته‌وه, پێویست ناكات شه‌رم له نهخوَشیهكهی بكات و نیشانه‌كانی بشارێته‌وه چونكه ئه‌مه واده‌كات نهخوَشیهكه به‌ره‌و بارێكی خراپتر بروات و ئه‌گه‌ری چاكبونه‌وه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
پاش سه‌ردانی پزیشك و نوسینی ده‌رمانی پێویست، ئه‌وا نهخوَشهكه ده‌بێت پابه‌ند بێت به به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاودێری حاڵه‌تی خوَی بكات و ئه‌گه‌ر هات و نیشانه‌یه‌كی تازه‌ی لێ ده‌ركه‌وت ئه‌وا سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ی بكاته‌وه.
+ چۆن ههڵسو كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه نهخوَشی ده‌روونیان هه‌یه؟
ـ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نهخوَشی ده‌روونی بوون پێویستیان به پاڵپشتێكی زوَری خێزان و كه‌س و كار هه‌یه له هه‌مان كاتیش‌دا خێزان یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی چاره‌سه‌ر, پێویست ناكات به چاوی سووك ته‌ماشای ئه‌م نهخوَشانه بكرێت و ده‌بێت توانج و ته‌شه‌ره‌یان لێنه‌درێت, هه‌روه‌ها نابێت ئه‌م نهخوَشانه موحاسه‌به بكرێن و پَیان بوترێت كه‌وا خوَیان وا لهخوَیان ده‌كه‌ن . خێزان روَڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له چاودێری باری نهخوَشهكهو پێویسته هه‌میشه هانده‌ربن و گه‌شبین بن به‌رامبه‌ر به نهخوَشهكهی خوَیان.
+ به‌پێی ئامارێك نزیكه‌ی 6 ملیون كه‌س له عێراقدا نهخوَشی ده‌روونیان هه‌یه، ژماره‌یه‌كی كه‌م پزیشكیی ده‌روونی هه‌یه، ئه‌مه چی لێده‌خوێنرێته‌وه؟
ئه‌م ئاماره رێكخراوی WHO و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوه, بهلاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌وا ئێستا شه‌ش ملیون كه‌س سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن, به‌ڵكو ئه‌مه راپرسییه‌ك بوو له نێوان چه‌ند گروپێكی خه‌ڵكدا ئه‌نجام درا وه له كوَتایدا ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌م ژماره‌یه پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌روونی هه‌یه, بهلاَم به هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه نیوه‌ی ئه‌وه‌ش بێت، ئه‌وا هێشتا پزیشكی ده‌روونی ژماره‌یان زۆر كه‌مه, له هه‌موو عێراق دا نزیكه‌ی 70-80 پزیشكی ده‌روونی پسپوَر هه‌یه و زوَرینهی ئه‌م ژماره‌یه‌ش ته‌نها له به‌غداد و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌مه‌ش وایكردووه خزمه‌تگوزاری ده‌روونی نه‌گاته زوَربهی شاره‌كانی عیراق و له هه‌رێمیشدا نه‌گاته قه‌زاو ناحیه‌و لادێكان , بێگومان ئه‌مه‌ش له به‌ر كه‌می ژماره‌ی پزیشكی پسپوَره له‌م بواره‌دا. هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه وایكردوه زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی پزیشكانی بواره‌كانی تر بكه‌ن.
+ ئه‌و نهخوَشانهی سه‌ردانی توَ ده‌كه‌ن به‌زۆری له چ ناوچه‌یه‌كه‌وه دێن و ئاستی روَشنبیریان چوَنه؟
ـ بێگومان نهخوَش له هه‌موو شوێنێكه‌وه سه‌ردانی عه‌یاده ی من ده‌كه‌ن، بهلاَم ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه زۆربه‌ی نهخوَشهكان له ناو شاری سلیمانیه‌وه دێن و ئاستی روَشنبیریان باشه, بێگومان ئه‌وانه‌ی نه‌خوێنده‌وارن، یاخود ئاستێكی روَشنبیری نزمیان هه‌یه كه‌متر سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی ده‌كه‌ن. ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی ناو شاری سلێمانی زیاترن وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی شار.
+ ئه‌و نهخوَشییه ده‌روونیانه‌ی ئێستا له كوردستان بلاَون چ جوَرێكن؟
زوَربهی نهخوَشیه ده‌روونیه‌كان له كوردستان بونیان هه‌یه، بهلاَم به رێژه‌یه‌كی جیاواز له ولاَتانی تر, ئه‌وه‌ی لێره زوَر بلاَوه بریتیه له دڵه‌راوكێ به هه‌موو جوَرهكانی, خهموَكی, وه‌سواسی, شیزوفرینا, هه‌روه‌ها هستریاو ته‌نگه‌ژه‌ی پاش زه‌بری ده‌روونیش, بهلاَم هه‌ندێ نهخوَشی هه‌یه له كوردستان رێژه‌یان زوَر كه‌مه وه‌ك تێكچوونه‌كانی خواردن, لادانه سێكسیه‌كان , وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا ئالووده‌بون به مه‌ی و ماده هوَشبهرهكانی تر روو له زیاد بوونه.
د. سامان شێخ ئه‌نوه‌ر
له‌دایك بوی ساڵی 1976 له هه‌ڵه‌بجه
پسپوَری نهخوَشیه ده‌روونییه‌كان له نهخوَشخانهی گشتی سلێمانی
ده‌رچوی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی 2000-2001
بروانامه‌ی دكتوَرا له نهخوَشی یه ده‌روونیه‌كان به‌غداد 2008-2009
وانه‌بێژ له كوَلێژی پزیشكی زانكوَی سلێمانی
وانه بێژ له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی
ڕێكخه‌ری هونه‌ری به‌رنامه‌ی ده‌روندروستی رێكخراوی IRD سلێمانی