|
"فه‌نتازیای سێكسی لای گه‌نجی كورد دروستبووه"
ئازاد جه‌لال
-دووشه‌ممه-04-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
سازدانی: ئازاد جه‌لال د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی، پزیشكی ته‌ندروستی ده‌روونی، باس له كێشه ده‌روونییه‌كانی گه‌نج ده‌كات، ڕه‌خنه له گهنجو لاو ده‌گرێت، به‌وه‌ی كه گهنجانولاوانی ولاَتی ئێمه هێنده‌ی قسه‌ده‌كه‌ن، پرسیار ناكه‌ن. هاوڵاتی: لاو له وڵاتی ئیمه‌دا تا چه‌ند له ڕووی ده‌رووونییه‌وه ته‌ندروسته؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ته‌ندروستی لاوان، ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه ته‌ندروست بێ لاوانیش ده‌گرێته‌وه. لاوان، له كۆمه‌ڵگه‌دا گرنگییان پێ ده‌ده‌رێ، به‌و هه‌ده‌فه‌ی ده‌وترێ ئه‌مانه داینه‌مۆی كۆمه‌ڵگان به‌و هه‌ده‌فه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاراسته‌ی جیاواز به‌رن، كاتێ كۆمه‌ڵگا هه‌ست به‌بێزاری ده‌كات. له كۆمه‌ڵی كوردییدا بێزاری گشتی هه‌یه، هۆی فره‌لایه‌نی، هۆی ئابوری، سیاسی، دڵنیانه‌بوونه له ئاینده، كرانه‌وه به ده‌م ئازاری رابردووه‌وه. ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌نج زیاتره، چونكه هه‌وڵ ده‌دات گۆڕانكاری بكات كاتێ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێ واقیع ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و وزه‌یه‌ی كه له گه‌نج دا هه‌یه ناتوانێ شوێنی خۆی بگرێ، ئه‌گه‌ر وزه‌ی په‌نگخواردووی زۆربێت بێزارییه‌كه‌ی زۆرده‌بێت. ئه‌و وزه‌یه یا به‌شێوه‌ی هه‌ڵه به‌كاردێ، یا ئه‌وه‌تا وزه‌كه ئه‌بێته بێزاری‌و نامۆبوونو هه‌ڵشاخان به ڕووی كۆمه‌ڵگه‌دا. هاوڵاتی: ئه‌م بێزارییه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌گه‌ر له وڵات‌دا رۆشنبیری له باره‌ی گۆڕان‌و رۆشنبیریی ئایدۆلۆجیاوه هه‌بێت، گه‌نج یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بن په‌لاماری دهدهنو كۆڕوكۆبوونه‌وه له پێناو گۆڕانكارییدا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌زمه‌ی ئه‌وانه هه‌بوو، واته گه‌نج ڕۆشنبیر نه‌بوو، گه‌نج په‌لامار بۆ نیشانه‌كان ده‌بات، وه‌ك له‌وه‌ی بۆ ئایدۆلۆجیا به‌رێ. بۆ نموونه كه‌سێ به‌رده‌وام گرانه‌تای هه‌یه، ئه‌ڵێ سه‌رم دێشێ نازانێ گرفتی سه‌ره‌كی گرانهتاكهیه، كه گرانهتاكهت چاره‌سه‌ركرد، سه‌رئێشه‌كه نامێنێت. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش ئاوایه، گه‌نجه‌كان بیروڕای به‌هێزیان نییه، سه‌ركرده‌ی رۆحی رێبه‌ریان نییه، تا دوای بكه‌ون خوو به نیشانه‌وه ده‌گرن له‌سه‌ر گرفتی كه‌می معاشو زانكۆ قسه ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه خۆی نیشانه‌ی فه‌سادن كه له وڵات‌دا هه‌یه، بهلاَم له‌سه‌ر شته بنه‌ڕه‌تییه‌كان قسه‌ناكه‌ن. هاولاَتی: پێویسته گه‌نج له‌سه‌ر چی قسه بكات؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: پێش هه‌موو شتێ ئهگهرگهنج نه‌توانێ خۆی بدۆزێته‌وه، ناتوانێ له‌سه‌ر هیچ قسه بكات، گرفتی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه، گه‌نج خۆی نه‌دۆزێته‌وه، هه‌موو گله‌یی له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، كاتێ كه هه‌موو گله‌یی له ده‌سه‌ڵات هه‌بوو، مانای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له ئێمه باشتره، بۆچی؟ چونكه ده‌ڵێی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی نهكردو ئه‌وه‌ی نه‌كرد، كه‌واته حكومه‌ت شت ده‌كات، به‌ڵام تۆ شتی تری پێ ده‌ڵێی، ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ده‌سه‌ڵات بگۆڕین، چونكه ئێمه گله‌یی له حكومه‌ت ده‌كه‌ین له باتی ئه‌وه‌ی به كردار وه‌ك گه‌نج شتێ بسه‌لمێنین له حكومه‌ت باشتربین.باسی پاك‌و خاوێنی شه‌قام ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆمان جگه‌ره‌و قوتووی پیپسی فڕێ ده‌ده‌ینه سه‌رجاده‌كان، باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین، حكومه‌ت وا ده‌كات هه‌موومان ئاماده‌ین مهقعهدێك وه‌ربگرین كه شیاو نه‌بین بۆ ئه‌و شوێنه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه وشیارتر نه‌بوو له ده‌سه‌ڵات، ناڕه‌زایی له شێوه‌ی بۆڵه بۆڵدایه، كه ئێستا له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه. كۆمه‌ڵگه وشیارتر نییه له ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌رده‌می به‌عسدا كۆمه‌ڵگه وشیارتر بوو له به‌عس، خه‌ڵكی بووده‌ڵه ڵه‌و نه‌زان ده‌بوون به به‌عسی، ئێستا ده‌سه‌ڵات توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك كۆبكاته‌وه.ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌شه ناتوانێ له ژێر خێمه‌یه‌كی رۆشنبیرییدا خۆی كۆبكاته‌وه ده‌سه‌ڵات بگۆڕێ. هاوڵاتی: چۆن گه‌نج خۆی ده‌دۆزێته‌وه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: هه‌ركاتێك گه‌نج هه‌وڵ نه‌دا تواناكه‌ی له شتی به‌سووددا به‌كاربێنێ، ئاماده‌یی تیابێ، واته ئه‌بێ گه‌نج خۆی ڕۆشنبیر كردبێت، خوێندنه‌وه‌و پرسیار كردن كه له گه‌نجی ئێمه‌دا نه‌ماوه به‌ده‌گمه‌ن گه‌نج دێ بڵێ: شتم بۆ روونكه‌ره‌وه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه دێ قسه‌ت بۆ بكات. قۆناغێ له قۆناغی ته‌مه‌ن گوێگرتنه، گه‌نج ده‌بێ به گوێگرتن‌و فێربوون‌و خوێندنه‌وه‌دا ڕه‌تبن، دوای ئه‌وه دروشمی گۆڕانكاریی له وڵات به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه گۆڕانكاریی له‌وڵات به هه‌مان كه‌ره‌سته دروست نابێ كه حزبی ده‌سه‌ڵاتیش به‌كاری دێنێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌هه‌مان كه‌ره‌سته ناتوانی بینا دروست بكه‌یت كه له بلۆك‌و چیمهنتۆبێت، تۆ بڵێی له شووشه دروستی ده‌كه‌م، چونكه هه‌مان كهرهستهت هه‌یه. هاوڵاتی: ته‌مه‌نی فێربوون‌و گوێگرتن كه‌یه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: باشترین ته‌مه‌ن، ته‌مه‌نی منداڵییه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌ن فێربوونی بۆ نییه، تا مردن فێر ده‌بین، به‌س ئه‌وه‌یه چۆن فه‌لسه‌فه‌ی فێربوون فێری نه‌وه‌ی نوێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به ته‌مای گۆڕانكاریی بین. (10) هه‌زار كه‌س له‌وڵاتی ئێمه زیاتر رۆژنامه ناخوێننه‌وه، ئه‌مه له ده‌ره‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، خه‌ڵكی ئێمه روكاری شته‌كان ده‌زانێ، ناوه‌رۆك نابینێ بۆ گۆران. هاوڵاتی: كوڕان‌و كچان جیاوازییان چییه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ره‌گه‌زی نێر‌و مێ هه‌ر ڕووكار ده‌بینن، یه‌كێ له ناوه‌رۆكی خۆی تێنه‌گات ناتوانێ به‌رامبه‌ر بخوێنێته‌وه، جیاوازی ئه‌وتۆ نییه له‌و ناحیهیهیدا به‌قه‌د ئه‌وه‌ی نێر زیاتر بازاڕیهو ههڵهشهیهو ده‌ڕوات هاشو هوشی هه‌یه. كچ ناتوانێ ئه‌وه بكات له ڕووی رۆشنبیری جیاوازی ئه‌وتۆ له نێوانیاندا نییه. هاوڵاتی: بۆچی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان له ولاَتی ئێمه نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: له كۆمه‌ڵگاكان له‌و ته‌مه‌نه‌دا زۆر له گه‌نجان تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بن، له‌و ته‌مه‌نه هه‌رزه‌كار ده‌یه‌وێ ئاینده بدۆزێته‌وه، خۆشی رۆشنبیر نه‌كردووه كه بتوانێ له ناخی خۆیدا له‌مپه‌ره‌كان ببڕێ، تووشی بێ ئومێدی‌و گۆشه‌گیریی دڵه‌ڕاوكێ و نامۆبوونو دووركه‌وتنه‌وه له وڵات‌و بێزاری ئه‌مانه دروست ده‌بن. هاوڵاتی: تێڕوانینی گه‌نجی ئێمه بۆسێكس به ڕای تۆ چۆنه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: گه‌نجی ئێمه وه‌ك هاوڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ری له بن عه‌رزا واده‌زانێ كه‌س نایبینێت، رێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌نجی وڵاتی ئێمه حه‌زیان له تێگه‌یشتنه له سێكس له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رووكارهكهی وه‌رده‌گرێ، ئه‌مه وایكردووه رۆشنبیری سێكسی بووه‌ته رۆشنبیری سێكسی حه‌یوانی. هاوڵاتی: ئه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێزان چییه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌وگه‌نجه شه‌وورۆژ سه‌یری فیلمی سێكسی ده‌كات، فه‌نتازیایه‌كی سێكسی لا دروست ده‌بێت، كه ژن دێنێ ژنێكی ساده‌ی كوردهواری، ئه‌و ژنه ئه‌وه نازانێ و بۆی ناكات كه ئه‌م گه‌نجه بینیویه‌تی له فلیمهكاندا، بێگومان ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه بۆ دروست بوونی كێشه. هاوڵاتی: په‌رله‌مان بڕیاری داوه گه‌نجان له ته‌مه‌نی25 ساڵییه‌وه ببنه ئه‌ندام په‌رله‌مان، له ڕووی ته‌ندروستی ده‌روونیه‌وه ئه‌مه تاچه‌ند گونجاوه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانه بێ كه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بینیمان له ته‌مه‌نی (5) ساڵیشه‌وه بچنه ناوی به‌لای منه‌وه ئاساییه. هاوڵاتی: ئه‌ی لاوان چی بكه‌ن؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: داوای گه‌نجان بۆ ئازادی خۆشه‌ویستی، ڕاده‌بڕین ئه‌مه شتێكی خۆیانه، خۆیان ده‌توانن دروستی بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی داوای بكه‌ن. كه تۆ داوات كرد له یه‌كێ، واته ئه‌و خاوه‌ن هه‌قه. هاوڵاتی: به‌ڕای تۆ تێگه‌یشتنی لاوان بۆ خۆشه‌ویستی چییه؟ د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی: خۆشه‌ویستی لای ئێمه زیاتر موقتهبهسه له حهلهقاتی مه‌كسیكی توركی، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی موهتهممن به‌ڕووی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده موهته‌م نین به ئهحاسیسی خۆیان. به‌كورتی: د. سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌دایكبووی 1972 پزیشكی ته‌ندروستی ده‌روونی
|