د. عالیه ـ مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سلێمانی‌و شاره‌زا له بواری جێنده‌ردا، باس له ڕیشه‌ی چه‌مكی جێنده‌ر ده‌كات، پێی وایه كه ئاراسته‌كانی جێنده‌ر له ڕووی زه‌مه‌نه‌وه درێژكراوه‌ی ڕه‌وتی فیمنزمه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ڕه‌وتی جێنده‌ر له رووی زه‌مه‌نه‌وه خرایه چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌و مه‌عریفییه‌وه. چونكه پێشه‌نگه‌كانی فیمینیزم نه‌یانتوانی موئهششیرات پێكبهێنن تابهكاربهێنرێ له چوارچێوه‌ی پرۆژه مه‌یدانیه‌كانی كۆمه‌ڵگه جیاجیاكان ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ به‌رجه‌سته‌ی مافه‌كانی ".
سازدانی: ئازاد جه‌لال
هاولاَتی: جێنده‌ر به واتای چی دێت؟
د. عالیه: ناتوانین پێناسه جێنده‌ر دیاری بكه‌ین، بهلاَم ده‌توانین بڵێین جێنده‌ر
میكانیزمیێكه له زیاتر له ئاستێكدا ده‌توانین به‌كاری بهێنین، هاوپهیوهستییهك بكات له نێوان دوو ئاستی تیۆری و پراكتیكی، له زیاتر له بوارێكدا به رهِچاوكردنی واقیعی كۆمه‌ڵگه.
هاولاَتی: ئه‌م چه‌مكه چۆن‌و كه‌ی به‌كار هات؟
د. عالیه: به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه له چوارچێوه‌ی زمانه‌وانیدا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا به‌كار هات، بهلاَم وه‌ك ئه‌وه‌ی ببێته چه‌مكێك له سه‌ر ئاستی ڕه‌وته ژنانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌به‌نی بكرێت له كۆنگره‌ی دانیشتوانی ساڵی 1994 بوو. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان له ساڵ 1995 به‌كار هات.
هاولاَتی: جێنده‌ر واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆچی سه‌ری هه‌ڵدا؟
د. عالیه: له سه‌ره‌تادا جیاوازی نه‌بوو، جێنده‌ر له چوارچێوه‌ی زمانه‌وانیدا به‌كارهات، دواتر پاڵنه‌ری گۆڕان وایكرد ئه‌م چه‌مكه له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه بچێته بواری سیاسی، ئابووریی مه‌عریفی، فه‌لسه‌فی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌یی.
بزووتنه‌وه‌ی فیمنیزم دووچاری پرسیارێكی گه‌وره بوو له لایه‌ن پۆست مۆدێرنزمهكانهوه، كه به په‌یوه‌ست بوو به پێناسه‌ی ئافره‌ته‌وه، پێناسه‌یه‌ك نه‌بوو له‌و كاته‌دا له لایه‌ن پێشه‌نگه‌كانی ڕه‌وتی فیمینیزمه‌وه بتوانرێ بیگشتێنرێ به‌سه‌ر هه‌موو توێژه‌كانی ئافره‌ت، بۆیه زاراوه‌ی جێنده‌ر بوو به به‌دیلی زاراوه‌ی ئافره‌ت به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م زاراوه‌یه(جێنده‌ر).
+ له كوێوه ئه‌م زاراوه‌یه هات؟
ـ ئێمه سێ مه‌عقه‌لی سه‌ره‌كیمان هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم تیایاندا زیاترین كاریگه‌ری و پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، دواتر كه جێنده‌ر بووه چوارچێوه‌ی دۆزی ئافره‌تی هۆڵهندهش هاته ریزه‌وه، ئه‌م چوار وڵاته پێشه‌نگه‌كانی ره‌وتی فیمینیزمی تیا‌بوو. له رووی زه‌مه‌نه‌وه جێنده‌ر درێژكراوه‌ی ره‌وته‌كانی فیمینیزمه، لێره‌دا ته‌به‌نی كردنی زاراوه‌ی جێنده‌ری و ئاڕاسته وه‌رگرتنی ئه‌م زاراوه‌یه به‌ره‌و ئاڕاسته بوون و ئایدیۆڵۆجیا بوون ده‌ستی پێكرد، تا بوو به‌و میكانزمه‌ی كه له چوارچێوه‌یدا كاربكرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی ئافره‌ت، ئه‌گه‌ر ئێمه له ده‌روازه‌یه‌كی مێژووییه‌وه بۆی بڕۆین له ساڵی هه‌شتاكاندا هه‌ندێ شكست دووچاری ڕه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزم بوو له‌وانه بۆ نموونه: له به‌ریتانیا ره‌وتی فیمینیزم به‌ره‌و حاڵه‌تی هه‌ستكردن به یه‌ئس رۆیشتن، له‌وه‌ی كه پیاو ئاماده‌یی نه‌بێ شان به شانی ئافره‌ت كار بكات بۆ به‌رجه‌سته كردنی مافه‌كانی، هه‌ندێ رادیكاڵ هه‌بوو ده‌یانوت: با كۆمه‌ڵگایه‌ك له ژنان پێكبهێنین، مافه‌كانی خۆمان بچه‌سپێنێ لێره‌دا ده‌توانین بڵێین گه‌شتن به حاڵه‌تی بێئومێدی له‌وه‌ی شان به شانی ژن پیاو هه‌بێ، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیۆری، به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی هۆشیاریو پراكتیزه‌كردنی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌شدا كه له‌سه‌ر ئاستی تیۆریی پاڵشتی پیاوانمان هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌ی تیۆریی جیاوازه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی پراكتیزه‌كردن مافه‌كانی ئافره‌ت به‌رجه‌سته بكرێت.
له وڵاتی ئێمه‌دا له‌سه‌ر ئاستی تیۆریی شت زۆر ده‌رباره‌ی ئافره‌ت ده‌وترێت، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و كه‌سانه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دایك‌و ژن‌و خوشكی ده‌كات ئه‌مه بابه‌تی باسكردنه بۆ ئێمه. ئایا كه‌رامه‌تی ژن له چوارچێوه‌ی پێكهاته كۆمهلاَیهتیهكاندا پارێزراوه، له خێزاندا وه‌ك مرۆڤ پارێزراوه، ئایا مافه‌كانی هاووڵاتیبوون بۆ ژنان له چوارچێوه‌ی ده‌زگاكانی بواری گشتیدا پارێزراوه؟ رێگه به ئافره‌ت ده‌درێ شان به شانی براكه‌ی كارا بێت، ئه‌مانه پرسیاری پراكتیزین، تیۆری نین. له دوای ساڵی 85 ئه‌م ئاراسته رادیكاڵیه گه‌یشته حاڵه‌تی بێ ئومێدیی. له‌م نێوه‌نده جێنده‌ر ئه‌و زاراوه‌یه بوو رۆڵی هه‌بوو له رووی به‌كارهێنانه‌وه وكاریگه‌ری بهكارهێنانیانیهوه به‌رامبه‌ر پاشه‌كشێكردنی زاراوه‌ی ئافره‌ت كه ئه‌ده‌بیاتی بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزم له‌وه‌وپێش به‌كاری ئه‌هێنا.
ئه‌و تێكستانه‌ی ده‌رباره‌ی جێنده‌ر نووسراون چه‌ند بوعدێكی لێكدراویان هه‌یه (مه‌عریفیه، فكرییه، فه‌لسه‌فییه سیاسیه ئابورییه) چه‌ندین جار ئه‌توانی بیخوێنێته‌وه و چه‌ند تهفسیرێكی بۆ بكه‌ی، بهلاَم كه جێنده‌ر ته‌رجه‌مه ئه‌كه‌ی ئه‌و رۆح‌و مهدلولاتهی ون ده‌بێ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه جێنده‌ر ته‌رجه‌مه كرایه زمانێكی تر ، به‌وه واتا ئه‌سڵییه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی نابه‌خشێ.
هاولاَتی: زۆر كه‌س جیاوازی ره‌گه‌زیی له هه‌مبه‌ر ئه‌م وشه‌یه به‌كارده‌هێنن، ئایا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه؟
د. عالیه: ئه‌م زاراوه‌یه نه‌ك له كوردستان له زۆر شوێنی تریش به‌كارهاتووه ئێمه وهریدهگرینو بهكارهێنهرینی،كورد پێی ده‌ڵێ ژێَندهر، عه‌ره‌ب ئه‌ڵێ ، الجنوسه، الجنس الاجتماعی، النوع، النوع الاجتماعی، ئه‌مانه جێنده‌رن. ، بۆ وهلاَمی پرسیاره‌كه‌ش جیاوازی ره‌گه‌زیی موئه‌شیره، نه‌ك زاراوه
هه‌ندێ نووسه‌ری عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: (الجنس، النوع، الجنس..) ئه‌مانه بكه‌یته‌وه به ئینگلیزیی ناكاته جێنده‌ر.
هاولاَتی: ئه‌م زاراوه‌یه چ خزمه‌تێ به بواری ئافره‌تان ده‌كات؟
د. عالیه: به قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌بێ ئێمه سوود وه‌ربگرین له‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌عقه‌لی به‌كارهێنه‌ری زاراوه‌ی جێنده‌رن، یه‌كێك لای ئێمه ده‌چێته ئه‌وروپا، یا ئه‌مریكا موعجه‌به به زاراوه‌ی جێنده‌ر، چونكه ئه‌وان ده‌زانن واقیعیانه به‌كاری بهێنن. جێنده‌ر له بواری گشتیدا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌ركیز بخه‌یته سه‌ر سیستمی تهندروستیو خوێندن و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان عه‌داله‌تێكی كۆمهلاَیهتی به‌ئه‌نجام دێنێ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، واته ئه‌گه‌ر ئێمه له كوردستان ته‌به‌نی مه‌نزومه‌ی جێنده‌ر له بواری گشتیدا بكه‌ین بتوانین یه‌كسانی جێنده‌ری له بواری خوێندن‌و ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كاندا بكهیبن ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێ بۆ سودوه‌رگرتن لێی. بهلاَم به‌داخه‌وه ئێمه به ده‌ستدانه گۆڕینی پێكهاته كلتورییه‌كان یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كه‌ین بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م مه‌نزومه‌یه. له‌وانه‌یه ئێمه قسورمان هه‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م زاراوه‌یه‌دا، كه پێویسته له به‌كارهێنانیدا ڕه‌چاوی واقیعی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین كه خه‌تی سوور هه‌یه له بونیادی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌به‌رئه‌وه كاتێك ته‌به‌نی ئه‌م مه‌نزومه‌یه ده‌كه‌ین ئه‌بێ بزانین له چ سێكتهرێكهوه ده‌ستده‌كه‌ین به ئیندماج كردنی، ئه‌مه زۆر گرنگه....
هاولاَتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان رێكخراوه‌كانی ژنان به‌كاریان هێناوه، ته‌ندروسته؟
د. عالیه: نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆڕ‌و ئه‌كادیمی كه زانیاری ته‌واویان هه‌بێ به‌م مه‌نزومه‌یه له رووی فیكری‌و پراكتیزهوه وایكردووه ره‌وتی به‌كارهێنانی له كوردستان به ئاراسته‌یه‌ك رۆیشتووه كه‌مترین خزمه‌ت بكات، وایكردووه موقاوه‌مه دروست بكات. به واتایه‌ك كاتێك جێنده‌ر له یاسای باری كه‌سایه‌تی به‌كاردێ، ئافره‌ت وابیر ده‌كاته‌وه كه ماڵی لێ ده‌شێوێ و زه‌مانه‌ته كۆمهلاَیهتیهكهشی له‌ده‌ستده‌دات و...به ڕاستی ناكرێت له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه بونیادی عه‌شایه‌ری هه‌بێت، به سێكته‌رێك ده‌ست پێبكه‌یت كه به‌رگری دروست بكات.
هاولاَتی: كه‌واته به‌كارهێنانی وشه‌ی جێنده‌ر له كوردستان وه‌ك ئه‌وه نییه له ئه‌سڵدا به‌كاردێ؟
د. عالیه: ره‌وتی فیمینیزممان هه‌یه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزمدا له‌وانه لیبراڵ فیمینیزمهكان ، هه‌روه‌ها رادیكاڵ جێنده‌ر فیمینیزمهكان، كه له دوای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ره‌وتێكی جیهانی هه‌یه له‌ناو ئه‌م ره‌وته‌شدا ئاراسته‌ی جیا جیا هه‌یه. ئاراسته‌مان هه‌یه واقیعیانه‌یه، ده‌كرێ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌به‌نی بكه‌ین.
هاولاَتی: وه‌كو چی؟
د. عالیه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌رجه‌سته‌ی مافی ژن‌و پیاو بكه‌ین له بواری گشتیدا، مهفهمومی جێنده‌ر بریتییه له یه‌كسان بوونی ژن‌و پیاو له سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له وڵاتی ئێمه. سهرچاوهمانی هێز به مانای به‌شداربونی یه‌كسانی ژن و پیاو له ده‌زگا سیاسیه‌كانی هه‌ردوو ئاستی ڕه‌سمی(حكومی) ومیللی( كۆمهلِگایی)، ئاڕاسته‌یه‌كی جینده‌ری ترمان هه‌یه له‌وه‌ی ژن‌و پیاو له تایبه‌تمه‌ندی كلتووریی ده‌روونی ژن‌و پیاو مافه‌كانی هاوسه‌نگ‌و یه‌كسان بن له چوارچێوه‌ی كلتور ته‌حقیق بوونی یه‌كسانی له نێوان ژن‌و پیاو، هه‌روه‌ها ئیدماجكردنی جێنده‌ر له بواری ته‌ندروستی خزمه‌تێكی زۆر ده‌كات.
+ جیاوازی نێوان جێندهرو فیمینیزم چییه؟
ـ ڕه‌وتی جێنده‌ر درێژكراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی فیمینزمه، ڕه‌وتی جێنده‌ر له رووی زه‌مه‌نه‌وه خرایه چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌و مه‌عریفییه‌وه. چونكه پێشه‌نگه‌كانی فیمینیزم نه‌یانتوانی موئهشیرات پێكبهێنن تابهكاربهێنرێ له چوارچێوه‌ی پرۆژه مه‌یدانیه‌كانی كۆمه‌ڵگه جیاجیاكان ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ به‌رجه‌سته‌ی مافه‌كانی ، به‌ڵام یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زاراوه‌ی جێنده‌ر ئه‌وه‌یه‌كه توانی زیاتر له موئهشیرێك بگرێته خۆی ،له‌به‌رئه‌وه‌ی موئهشیراتیش موتهعهلیقه به فیكره‌وه، ئه‌مه وایكرد كه جێنده‌ر ببێت به‌و مه‌نزومه‌یه كه له‌ڕووی تێوری و پڕاكتیزهكردنهوه ئاڕاسه‌ی كێشه‌و مافه‌كانی ژنان بكات.
هاولاَتی: جێنده‌ر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئایندا هه‌یه؟
د. عالیه: له بواری گشتیدا جێنده‌ر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئایندا نییه له بواری تایبه‌تدا له چوارچێوه‌ی ماف‌و ئه‌رك كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێ له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به به‌دیله له پڕاكتیزه‌كردندا.
ئه‌بێ دیراسه بكرێ، ببینه خاوه‌ن موقارهباتی فیكری له بوعده جیاجیاكانی بواری ژیانی تایبه‌تیدا بۆ داڕشتنی ئه‌و میكانیزمه به‌دیلانه.
به كورتی: د. عالیه
له دایكبووی 1969
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری جێنده‌ردا
ئێستاش مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵناسییه له زانكۆی سلێمانی.