|
|
|
|
|
|
مێرده‌كه‌م ناپاك‌و بكوژ بوو..
دووشه‌ممه-23-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2012
ئومێد ئه‌حمه‌د
سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه ده‌بێت لهپوورمهوه ده‌ستپێبكه‌م، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پوورم شووی به‌پیاوێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه كردبوو، ئیتر سه‌ردانی ناوبهناومان بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه وایكرد چه‌ند ناسیاوێكیش په‌یدا بكه‌ین، له‌و ناسینانهدا براكه‌م دڵی چوو بهكچێكیانداو دواتر هێنای، بێگومان به‌ره‌و ئه‌و شاره‌ش گواستییه‌وه كه ئێمه تێیدا نیشته‌جێ بووین، ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك ژن‌و مێرد ژیان‌و لهبههارێكدا كه سێ ساڵی به‌سه‌ردا ڕه‌تبووه براكه‌م له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زووریدا له‌نزیك ده‌ریاچه‌ی شارۆچكه‌كه‌وه سه‌یرانیان سازدابوو، زۆر به‌داخه‌وه براكه‌م كاتێك ده‌چێته گوێ ڕووباره‌كه ئیتر دیارنامێنێو هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا ته‌رمی خنكاویان ده‌رهێنایه‌وه.
به‌ڵێ براكه‌م جوانه‌مه‌رگ بوو ئێمه‌و ماڵه خه‌زووریشی پێمان له‌یه‌كتری نه‌بڕی، پوورم هۆیه‌كی به‌تینی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بوو هه‌ربۆیه چاره‌نووسی منیش به‌سترایه‌وه به‌كوڕێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه، ئه‌وه‌بوو یه‌كترمان چوو بهدڵداو عه‌شقێكی خودایی‌و جاویدانه‌گی كه‌وته دڵ‌و ده‌روونی هه‌ردووكمانه‌وه، ئه‌و عه‌شقه‌ی كه ناومان ..... بؤ ذمارة 22 ى طؤظارى خود |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2012-01-23-3805.html