|
|
|
|
|
|
چیرۆكی ئه‌و مێرد منداڵه‌ی بووه پۆلیس
حسه‌ین ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
!
تازه به‌هار كامڵ ده‌بوو، گه‌رما ئاوێزانی نێو جه‌سته شه‌كه‌ته‌كان ده‌بوون، له ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج‌دا ڕووداوه‌كه ڕوویدا، دكتۆر (نه‌سیم) له دووز خورماتوو، پزیشكی ددان بوو له‌و كاته‌ی به‌ره‌و عیاده‌كه‌ی ده‌روات ،ته‌نها خێزانی و منداڵه‌كانی له ماڵ بوون، سێ دز هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی دكتۆر نه‌سیم، دزه‌كان چاویان ههڵپێكابو، هه‌تا نه‌ناسرێنه‌وه، ماڵه‌كه‌ی دكتۆر له گه‌ڕه‌كی(حی عسكری)شاری دووز خورماتووه، عیادهكهشی له ناو بازاری شاره‌كه بوو، دزه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵ و خێزانی ئه‌م دكتۆره به په‌له په‌ل داوای پاره‌و پووڵ ده‌كه‌ن، به خێزانی دكتۆر ده‌ڵێن: به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر پاره‌ی ماڵتان بهێنن هیچ زیانتان پی ناگه‌یه‌نین! دونیایه‌كی زۆر سه‌یره دز به‌ڵێنی هه‌یه!! جه‌رده په‌یمانی پێیه!!! خێزانی دكتۆر له ترسا زوو، هه‌یه و نییه له ماڵی دكتۆرا ده‌فته‌رێ دۆلار هه‌بوو هه‌ر هه‌مووی ده‌ردێنی و دهیانداتی، به‌ڵام كووڕه گه‌وره‌كه‌ی دكتۆر، كه ته‌مه‌نی ته‌نها 12ساڵانه و لهمهتبهخ بووه، به ئه‌سپایی دێت و ئه‌وان ده‌بینێ، ده‌چێ كلاشنكۆفه‌كه‌ی باوكی دێنی، میلی تهفهنگهكهی ڕاده‌كێشێ و دلێرانه گوولهیهك ده‌هاوێ، به‌ڵام گووللهكه چرووك بوو، له‌و كاته دزه‌كان دایكی ئه‌و منداڵه دهدهنهن پێش خۆیان وه‌ك (ره‌هینه) و بهكوڕهكه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌س بكه‌یته‌وه، له‌دایكت ده‌ده‌ین، دزوو جه‌رده‌كان به‌خێرایی ده‌كشێنه‌وه. به‌ڵام مێرد منداڵه‌كه به خیرایی په‌یوه‌ندی به باوكییه‌وه ده‌كات، باوكی ژماره‌ی مۆبایلی حه‌ره‌سی غهسالهیهكی نزیك ماڵیان ده‌دات به كوڕه‌كه‌و په‌یوه‌ندی پێوه دهكاو داوایان لێ ده‌كا فریای ماڵ و منداڵی بكه‌ون، ئه‌وانیش نایكه‌نه نامه‌ردی به‌زووترین كات، هه‌ر لهدوورهورهوه سێ فیشه‌ك ده‌هاوێژن به‌سه‌ر دزوو جه‌رده‌كان، به‌ڵام دزه‌كان خۆیان ده‌كه‌نه ناو خانووه به‌تاڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری و ون ده‌بن، به‌ڵی منداڵی ژیر و چالاك (عبدالملك)له پۆلیسی عیراقی ئازاتربوو چیرۆكه‌كه راسته‌قینه‌یه و (دكتۆر نه‌سیم) ناوێكی خوازراوه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-06-08-0235.html