|
|
|
|
|
|
13ساڵه زه‌واجی كردووه ناوی هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌هێناوه!
ئا: دانێر قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-04-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
13ساڵه زه‌واجی كردووه ناوی هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌هێناوه!
(4)ساڵ بووم باوكم گه‌وره بوو، به بچووك ماره‌ی كردم له كوڕێك دامی به‌ژن بۆ ئامۆزازایهكم. منداڵ بووم هیچم نه‌ده‌زانی كاتێك كه گه‌یشتمه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری 16 ساڵ بووم، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسم پێبكرێت و بڵێن: ده‌تده‌ین به‌شوو، خوشكێكم و ئامۆزایه‌كم چوون بۆبازاڕ جلی كوردی سووریا‌ن بۆ كڕیم وتیان وه‌ره با قیاست بگرین و بۆت بدوورین, شوودهكهی؟ منیش به لامه‌وه سه‌یر بوو شووكردی چی! به‌ڵام نایشارمه‌وه دڵم به‌و جله‌ی بۆیان كڕی بووم خۆش بوو, چونكهجوان بوو له‌گه‌ڵ جانتا و قۆنه‌ره‌ی سپی‌دا بۆیان. دوای سێ ڕۆژ جله‌كانم له‌لای خه‌یات هاته‌وه و له‌به‌رم كرد زۆرجوان بوو ئه‌وه‌نده‌م زانی ماڵمان قه‌ڕه‌باڵغ بوو پاس وتهكسی پڕبوو له‌خه‌ڵك و ئیتر منیش جله‌كانم له‌به‌ركرد سووراوێكی سوریشان له‌گه‌ڵ جله‌كاندا بۆههڵگرتبووم هێنام به لێومداو پێم سووركرد. خستمیانه ناو ته‌كسیه‌كی سووره‌وه, بردمیان بۆشوێنێكی دوور، له‌سلێمانی تێپه‌ڕین. سه‌رقاڵی بیركردنه‌وه بووم ئاخۆ ده‌بێت شكڵ و شێوه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌بێت چۆن بێت تاكو گه‌یشتمه لادێیه‌كی دوور، له‌به‌رده‌م خانوویه‌كی به‌قوڕ دروست كرا‌و لهتهكسی دایان به‌زاندم كۆمه‌ڵێك پیاوم بینی هاتن به‌ره‌و روِوم منیش له‌ڕووم نه‌ده‌هات سهیربكهم یه‌كێكیان هات و ده‌ستی گرتم و بردمیه ژوره‌وه, به‌ڵام جارێ ههرنهمبینیهوه, چونكه ئه‌و ڕۆیشت به‌جێی هێشتم. جاران عادات وابوو ژنان هه‌مویان نان و چێشت و گۆشت كرابوو له مه‌نجه‌ڵی گهوروهڕۆدا، كات ژمێربوو به 12 ده‌ستكرا به‌نان خواردنی نیوه‌ڕۆ. له‌دوایدا ده‌ست كرا به هه‌ڵپه‌ڕكێ وشایی له‌دواتردا چۆڵكراو هه‌مویان ڕۆیشتنه‌وه ماڵی خۆیان ئینجا هاوسه‌ره‌كه‌م هات و بینیم ده‌ستم كرد به گریان زۆرنامۆبوو به‌لامه‌وه وتم: ته‌واو ئیتر من لهوقهفهزهدام كههاتنهدهرهوهم مه‌حاڵه, هه‌ستم به‌غه‌ریبی كرد. ته‌نانه‌ت نهم ده‌زانی كهناویشی چییه. گوێم لێ‌بوو ماڵه‌وه‌یان بانگیان لێده‌كرد (فه‌له) خۆی ناوی فه‌لاح بوو منیش له‌و كاتهوهو به ئه‌و، یا پیاوه‌كه بانگی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بیانوتایه هاوسه‌ره‌كه‌ت ناوی چییه؟ ده‌موت: ئه‌وه تهسكهرهكهی بزانن، ناوی چییه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-06-04-5517.html