|
|
|
|
|
|
به‌سه‌رهاتێكی كورتی له دایكبوونی منداڵێك له ناو فڕۆكه‌دا
و.مه‌ریه‌م عبدالله‌تیف
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
ژانی منداڵبوون له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی، بووه هۆی له‌دایكبوونی منداڵیك له به‌رزی 9100 مه‌تر له سه‌ر كۆلۆڕادۆ له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م له‌دایكبوونه ناوازه یه بووه هۆی دڵخۆشیی سه‌رنشینه‌كانی تری نێو فڕۆكه‌كه. له‌دایكبوونه‌كه به یارمه‌تی دوو پزیشك بووه، كه ئه‌وانیش به ڕێكه‌وت له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، بوونی ئه‌و دوو پزیشكه له نێو فڕۆكه‌كه‌دا بووه مایه‌ی نه‌بوونی هیچ په‌شۆكاوییه‌ك بۆ دایكه‌كه. شایه‌نی باسه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی تیدا له دایكبوو، له‌جۆری "پۆینت 737"، ڕووداوه‌كه‌ش له دوای هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه ڕوویداوه. دایكه‌كه تووشی سه‌رسوڕمان بووه، كاتێك ژانی منداڵبوونی لێهاتووه، له دووری 100 میل له زه‌وییه‌وه، تیمی فریاكه‌وتنی فڕۆكه‌كه به زوویی دایكه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه به‌ره‌و چێشتخانه و ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدا له‌دایك بووه. سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ش دوای زانینی هه‌واڵی له‌دایك بوونه‌كه به چه‌پڵه ڕێزان پێشوازیان له منداڵه‌كه كرد .
شبكه العربی الموحد الاخباریه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-05-26-4910.html