|
|
|
|
|
|
ڕێبوار له شه‌وی زاوایه‌تیدا چی به‌سه‌رهات؟
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
زۆر به‌مات و مه‌لولی دانیشتبوو، خه‌یاڵ بردبووییهوه، وا پیَدهچوو بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه چۆن دهبیَت بتوانیَت له‌گه‌ڵ كچه مامه‌كه‌یدا خۆی بگونجیَنیَت كه باوكی و مامی به‌زۆر لیَیان ماره‌كردو كردیان به‌هاوسه‌ری. (ریَبوار)ی ته‌مه‌ن (27) ساڵ به‌مجۆره سه‌رگوزشته‌ی چیرۆكی ژیانی پڕ له‌نه‌هامه‌تی خۆی دهگیَڕیَتهوه. باوكم پیاویَكی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ناوبانگه‌و به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان ناوبراوه، هه‌روه‌ها له‌ناو كۆڕ‌و مه‌جلیسدا زۆر بهڕیَزهوه پیَشوازی لیَدهكریَت، ته‌نانه‌ت ههندیَكجار بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری وه‌ك پیاویَكی ده‌مڕاست بانگهیَشت دهكریَت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ریشی سپی و ده‌مڕاستی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆمانه. زۆرجار هاوڕیَكانم پیَیاندهوتم تۆ كوڕیَكی به‌خته‌وه‌ریت، چونكه باوكت پیاویَكی قسه رۆیشتووه له‌ناو خهڵكداو گویَی لیَدهگیریَت، به‌ڵام بهپیَچهوانهوه هه‌رگیز رۆژیَك له‌ڕۆژان باوكم گرنگی به من نه‌داوه‌و گویَی له‌من نه‌گرتووه، چونكه ئه‌گه‌ر منی به‌لاوه گرنگ بووایه هه‌رگیز ژیانی نهدهخستمه تاریكییهوهو دنیای لیَ نه‌ده‌كردم به‌شه‌وه زه‌نگ. لیَرهدا ریَبوار بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك بیَدهنگ بوو، به‌ڵام ئاخ و ئۆفی خه‌م و په‌ژاره وه‌ك بڵیَسهی ئاگری بوركانیَك له‌ناخیدا به‌رپاده‌بوو. دوای كهمیَك بیَدهنگی (ریَبوار) وتی: شهویَك له‌شه‌وه سارده‌كانی زستان باوكم و مام به‌یه‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی ئیَمهو له‌قاقای پیَكهنینی باوكم و مامم له‌ژووره‌كه‌ی خۆم هاتمه ده‌ره‌وه، كه‌سه‌یرم كرد به‌ده‌م قسه‌و پیَكهنین هاتنه ژووره‌وه‌و باوكم بانگیكردم و وتی: ریَبوار وه‌ره كوڕم ده‌ستی مامت ماچ بكه، منیش وتم: بۆ باوكه گیان خیَره!! باوكیشم وتی: ئهریَوهڵڵا خیَره مامت (ئامینه)ی كچی پیَشكهشكردووی!! له‌به‌یانی زووتر نییه به‌پشتیوانی خودا ماره‌ی ده‌بڕین بۆتۆ...! منیش هه‌روه‌ك لهبانیَكهوه فڕیَم بده‌نه خواره‌وه وابووم!! به‌لامه‌وه زۆر سه‌یربوو، وتم باوكه گیان بۆ خاتری خودا چۆن شتی وا دهبیَت به‌خوا من (ئامینه) هه‌روه‌ك خوشكه‌كانی خۆم سه‌یرده‌كه‌م، تۆ چۆن له‌خۆته‌وه بڕیاری وادهردهكهیت بهبیَ ئه‌وه‌ی رای من و (ئامینه) وه‌ربگریت. كه‌چی باوكم وتی: بڕۆ هه‌ی بیَ ئه‌قڵ تۆ چیت تا رات وهربگیریَت، وتم باوكه من حه‌زناكه‌م جاریَ ژن بهیَنم، جا له‌به‌رئه‌وه تكات لیَدهكهم من ژنم ناویَت، هه‌رچه‌نده لیَی پاڕامه‌وه سوودی نه‌بوو. هاواریكرد به‌سه‌رمداو وتی: ریَبوار تۆ باش ده‌زانیت تاوه‌كو ئیَستا كه‌س نه‌یتوانیوه قسه‌م بشكیَنیَت و بڕیاره‌كانم ره‌تبكاته‌وه، ئیَستا تۆ دهتهویَت ببیته گه‌وره‌ی من و ریَنماییم بكه‌یت، مامت ده‌وڵه‌مه‌نده‌و سه‌روه‌ت و سامانیَكی زۆری هه‌یه جا له‌به‌رئه‌وه بڕیاریداوه (ئامینه)ی كچی بدات به تۆ، چونكه مامت (5) پیَنج كچی هه‌یه‌و كوڕی نییه، ئه‌گه‌ر كچه‌كانی بدات بهبیَگانه له‌دواڕۆژدا هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی دهبیَته هی بیَگانهو ئیَمهش مایه پووچ ده‌رده‌چین!! منیش هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌باوكم وت: من هیچ سه‌روه‌ت و سامانی مامم ناویت و پیَویستم پیَی نییه‌و ته‌نانه‌ت باوكه گیان سه‌روه‌تی تۆشم ناویَت! به‌س تكات لیَدهكهم من (ئامینه)م ناویَت و وازم لیَبهیَنه، كه‌چی باوكم هه‌ر سووربوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی كهدهبیَت من (ئامینه)ی كچی مام مارهبكهم، منیش ده‌مویست به‌هه‌ر جۆریَك بیَت باوكم رازیبكهم، به‌ڵام رازی نه‌بوو، تا دواجار پیَموت باوكه گیان من لیَره ده‌ڕۆم و ده‌توانم ماڵه‌وه بهجیَبهیَڵم و هه‌رگیز نهگهڕیَمهوه نه‌مبینیته‌وه بهمهرجیَك ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر من هه‌ڵگریت؟ چونكه من ناتوانم كچه مامه‌كه‌م مارهبكهم، به‌ڵام باوكم زۆر توڕه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لیَكردم و وتی: به‌قوربانی یه‌ك گولله‌ت ده‌كه‌م، ئینجا رووی ده‌می كرده دایكم و پیَیوت ئه‌گه‌ر ریَبواری كوڕت به‌لایه‌كدا بڕوات و ئه‌و كچه مارهنهكات ئه‌وه بزانه تۆش و ریَبواری كوڕت مردوون، چونكه من پیاویَكی ساویلكه‌و بیَ هیَز نیم، هه‌رگیز ئابڕووی خۆم نابه‌م به‌یانی و دووبه‌یانی بكه‌ومه سه‌ر زار‌و زمانی خه‌ڵك و پیَم بڵیَن له‌ناو خه‌ڵكدا شیَره، به‌ڵام له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بیَدهسهڵاته... منیش كه باوكم بینی به‌مجۆره هه‌ڕه‌شه‌ی له‌دایكم كرد بیَئومیَد بووم، چونكه زانیم كه من بڕۆم به‌لایه‌كدا ئه‌وا دایكم تووشی گرفت دهبیَت، چونكه من باوكی خۆمه‌و ده‌زانم لاری نییه له‌وه‌ی كه دوای رۆیشتنم به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر دایكمدا بیَنیَت، بۆیه به‌ناچاری رازیبووم، چونكه هیچ ریَگا چاره‌یه‌كی ترم نه‌مابوو. دوای ئه‌وه‌ی (ئامینه)ی كچی مامهمیان لیَ مارهكردم... باوكم بڕیاریدا كه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دهبیَت (ئامینه) بهبوكی بگویَزمهوهو هه‌موو شتیَك ته‌واو بووبیَت، منیش ههرچۆنیَك بیَت خۆم ئاماده‌كردو له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه‌ی باوكم بڕیاری له‌سه‌ردابوو جیَبهجیَكراو ژنم گواسته‌وه‌و له‌یه‌كه‌م شه‌وی بوكیَنیدا له‌سه‌ر ده‌ستوورو ته‌قالیدی خۆیان هه‌ر له‌گه‌ڵ بانگی ئیَواره من و بوكه خانیان كرده ژووره‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كچه مامه‌كه‌م كه به‌كچی كردیان به‌هاوسه‌رم كچ نه‌بوو (په‌رده‌ی كچیَنی نه‌بوو!!). ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر نیگه‌رانیكردم و نه‌مده‌زانی چیبكه‌م، چونكه دایكم و ئه‌و پیره‌ژنه‌ی كه وه‌ك یاریده‌ده‌ری بوكه‌كه واته (به‌ربووك) له‌گه‌ڵ بووكه‌كه‌دا هاتبوو داوای په‌ڕۆی بوكیَنی ده‌كرد! به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند پرسیارم له (ئامینه) كرد‌و تكام لیَكرد كه پیَم بڵیَت بۆچی (كچ) نییه، ئه‌گه‌ر دهستدریَژی سیَكسی كراوه‌ته سه‌ر یان به‌هه‌ر جۆریَكی تر بیَت، به‌ڵام هیچی نهدركاندو هه‌ر بهبیَ ده‌نگی مایه‌وه، بۆیه منیش به‌ناچاری په‌نجه‌یه‌كی خۆمم به‌چه‌قۆی میوه برینداركرد كه‌ده‌بووایه له‌جیاتی ده‌ستم میوه‌ی پیَ قاش بكه‌م. خویَنی ده‌ستمم كرده سه‌ر پهڕۆكهو ده‌ستم لهپهڕۆكه هه‌ڵسوو تا به‌ته‌واوی خویَن سووربوو. دوای ئه‌وه پهڕۆكهم دا به‌دایكم و ئه‌و پیره‌ژنه‌ی كه له‌گه‌ڵ بوكهكهدا هاتبوو، بۆیه ده‌ستی خۆمم برینداركرد بۆئه‌وه‌ی ئاشكرا نهبیَت كه (ئامینه) كچ نه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌زۆر باوكم و مامم (ئامینه)یان لیَ مارهكردم په‌رده‌ی كچیَنیشی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌موویست كه‌س به‌وه بزانیَت و ئابڕووی ئامینه بچیَت و تووشی كیَشهو گرفت ببیَت، بۆیه ئه‌و به‌سه‌رهاته هه‌ر به‌شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، چونكه ناتوانم نه به‌ماڵی خۆمان و نه به‌ماڵی مامم بڵیَم له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار بیرم له‌وه‌كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر بیَت و ئه‌و نهیَنییه باسبكه‌م و بیگیَڕمهوه ئه‌وه دڵنیام له‌وه‌ی كه‌بڕوام پیَناكهن و بیَ سیَ و دوو دهڵیَن ئه‌وه به‌دڵی نییه‌و بوختانی بۆ ده‌كات یان بهجۆریَكی تر ترساوم له‌وه‌ی كه ئامینه بكوژن و ده‌نگ و باس بكهویَته ناو خه‌ڵك و ئابڕووی كه‌سوكاری بچیَت، بیَجگهلهوهش هه‌وڵم نه‌داوه زۆر جه‌ختی لیَبهم و فشاری بۆ بهیَنم و بڵیَم دهبیَت هه‌ر پیَم بڵیَی و بزانم كیَ ئیخسابی كردووی؟ یان به‌ڕه‌زامه‌نی خۆی بووبیَت جا به‌هه‌ر جۆریَك بیَت زۆری لیَناكهم پیَم بڵیَت، چونكه (ئامینه) نایهویَت پیَم بڵیَت و بیزانم، بۆیه منیش وه‌كو ئازاریَك له‌ناو دڵی خۆمدا به‌داخراوه‌یی هیَشوومهتهوهو بۆته برینیَك و هه‌رگیز ساڕیَژ نابیَت، به‌ڵام بهڵیَنم به‌خۆم داوه كه‌هه‌رگیز له‌ڕوویدا پرسیاری ئه‌وه‌ی لیَنهكهمهوهو وا خۆمی بۆ ده‌رده‌خه‌م كه‌ئه‌و بابه‌ته‌م له‌بیرچووه‌ته‌وه‌و كۆتاییپیَهاتووه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه هه‌رگیز رۆژیَك له‌ڕۆژان بۆ ساتیَكیش دڵخۆش نه‌بووم و خه‌نده‌یه‌كی سروشتی له‌سه‌ر لیَوهكانم بهدینهكراوهو ئه‌گه‌ر بزهیهكیشم كردبیَت ئه‌وه دروستكراو بووه. له‌دوای ئه‌وه‌وه هیچ سۆزیَكم بۆ باوكم نه‌ماوه‌و هه‌رگیز خۆشمناویَت و ناشمهویَت هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵی ببیَت و ببم به‌باوك، چونكه باوكم زۆر زوڵمی لیَكردووم، بۆیه رقم له‌وشه‌ی باوكه. (ریَبوار) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی نه‌بووه‌و خۆشی نه‌ویستووه كه له‌هه‌مانكاتیشدا هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌رده‌ی كچیَنی نه‌بووه، به‌ڵام ریَبوار دڵی زۆر له‌وانه گه‌وره‌تر بووه كه‌توانیویه‌تی بیَئهوهی كه‌س پیَی بزانیَت چاوپۆشی له‌وه‌بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیبهخشیَت و له‌بیر خۆی بهریَتهوه، چونكه زۆر سه‌خته‌و ده‌گمه‌نه‌و جیَگای سه‌رسوڕمانه تۆ بتوانیت لیَبوردهیت ههبیَت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌ئه‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئیَمهدا شتیَكی مه‌حاڵه! به‌ڵام مرۆڤ شایانی هه‌ڵه‌یه‌و لیَبوردنیش جوانترین دیارییه بۆ مرۆڤ
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-05-26-1155.html