|
|
|
|
|
|
به پێنج ده‌نكه حه‌ب مێرده‌كه‌ی خۆم كوشت و خستمه چاڵێكه‌وه
سایتی ئاخر بۆ
پێنجشه‌ممه-13-ئایار(مانگی 5)-2010
له‌و كاته‌ی باوكی به‌زۆر به‌شووی ده‌دات ژیانی رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و ناخۆشی ده‌ڕوات تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڕیاری كوشتنی مێرده‌كه‌ی ده‌دات و حكومی زیندانی تا مردنی ده‌درێت.(پ.م) 34 ساڵ ، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و، ماوه‌ی11 ساڵه به‌تاوانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی له چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ژناندایه. ئه‌و له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به‌زۆر ده‌درێته پیاوێك كه به وته‌ی خۆی ته‌مه‌نی له خۆی گه‌وره‌تر بووه، به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌ی مێرده‌كه‌یه‌وه بڕیاری كوشتنی ده‌دات. (پ.م) به‌ده‌م كولیچه دروستكردنه‌وه باسی له به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه به ناچاری شوی پێكردووه. ئه‌و له خێزانێكدا په‌روه‌رده بووه كه باوكی خاوه‌نی 9 ژن بووه، هه‌ر وه‌ك خۆی باسی لێوه كرد كه‌س لهخێزانهكهیان بۆی نه‌بووه له بڕیاره‌كانی باوكیان ده‌ربچێ، بۆیه ئه‌ویش ده‌بوو شوو به‌و كه‌سه بكات كه باوكی بۆی د‌یاریكردبوو. دوای ئه‌وه‌ی دایكی، به‌سه‌ر منداڵبوونه‌وه گیان له ده‌ستده‌دات، ئه‌و له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا ده‌كه‌وێته لای باوه‌ژن ، به‌گوته‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی زۆر خراپ ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا . ئه‌و ژنه ، باسی نادادپه‌روه‌رییه‌كانی باوكی به‌رامبه‌ر خوشكه‌كانیشی ده‌كات و ده‌ڵێ " دوو خوشكم خۆیان هاوسه‌ری ژیانی خۆیان هه‌ڵبژاردبوو، باوكم حاشای لێ‌كردن و له نفوسیش ناوه‌كانی سڕینه‌وه". ئه‌و، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه درایه، پیاوێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵ ، كه پێش ئه‌و ژنێكی دیكه‌ی هێنابوو و سێ منداڵی لێ هه‌بوو. ئه‌و كه وه‌ك نه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی وابوو له رووی ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام ژنی یه‌كه‌می مێرده‌كه‌ی گه‌وره‌تربوو له مێرده‌كه‌ی و ته‌مه‌نی 93 ساڵ بوو . كه ئه‌و چووه ماڵی مێردهكهس ژنی یه‌كه‌می په‌ككه‌وته‌ی سه‌ر جێگا ده‌بێت و ئه‌و سێ ساڵ خزمه‌تی كرد . له‌پاش تێپه‌ڕبونی 11 ساڵ به‌سه‌ر شوكردنهكهیدا ، كاتێك گه‌وره ده‌بێـت بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه"ئه‌وه كێ یه ئه‌م شووی پێكردووه و چه‌ند له‌خۆی گه‌وره‌تره". ئێستا ئه‌و به‌تاوانی كوشتن له زیندان دایه، به‌ڵام ئه‌و ژیانی خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیره‌مێرده پێ‌خۆشتر نه‌بوو له ژیانی نێو زیندان "ئه‌و 11 ساڵه بۆ من هیچ جیاوازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و 11 ساڵه‌ی ناو زیندان". ئه‌و ژنه دێته سه‌ر باسی مێرده‌كه‌ی و به‌و جۆره وه‌سفیده‌كات "مێرده‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌ڵام زۆر ره‌زیل بوو، دڵی پیس بوو، پیر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هیچ كات قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردم ، ئه‌وه‌نده پیر بوو تاقه‌تی قسه كردنیشی نه‌مابوو ، من به‌و منداڵیهو ئه‌ویش به‌و پیریه هێشتا منه‌تی به‌سه‌رمدا ده‌كرد". وه‌ك له‌قسه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هه‌بووه، چه‌ندین جار تۆراوه‌و چووه‌ته‌وه ماڵی باوكی "به‌ڵام ئه‌وان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی حه‌یایان ده‌چێت، دووباره ده‌یانبردمه‌وه لای مێرده‌كه‌م". له‌نێو ئه‌و كێشه بهردهوامانهیدا ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ چیتر ته‌حه‌ممولی نامێنێ و بڕیاری خۆی ده‌دات. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سۆزێكی بۆ مێرده‌كه‌ی بجوڵێت به‌پێكه‌نینه‌وه گوتی "پێنج ده‌نك حه‌بم كرده ناو شهربهتهوهو رزگارم بوو له‌ده‌ستی، هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆشمدا خستمه ناو چاڵێكه‌وه". تا ئێستا یانزه ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانی كوشتنه‌دا تێپه‌ڕیوه،یه‌كه‌مجار حوكمی له‌سێداره‌دانی درا، به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ی كرایه زیندانی هه‌تاهه‌تایی . ئه‌و ژنه باس له‌كاتی شووكردنه‌كه‌ی ده‌كات كه تا نه‌چووه‌ته ماڵی زاوا نه‌یزانیوه شووی به كێ كردووه، كاتێك ده‌یبه‌ن سه‌یر ده‌كات پیره پیاوێك لهماڵێكدایه، سڵاوی لێده‌كات ئینجا ده‌زانێ ئه‌و پیره پیاوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه شووی پێكردووه. ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانی ئه‌و، ئه‌و كاته ده‌ستیان پێكرد كه براكانی له‌ژیان نامێنن. ئه‌و كه خاوه‌نی 3 خوشك‌و 6 برایه ده‌ڵێت "تا براكانم مابوون مێرده‌كه‌م نه‌یده‌وێرا ئازارم بدات، به‌ڵام براكانم پێشمه‌رگه بوون‌و شه‌هید بوون، كه ئه‌وان وایان به‌سه‌ر هات ئیدی مامه‌ڵه خراپه‌كانی مێرده‌كه‌شم ده‌ستیان پێكرد، چونكه ده‌یزانی هیچ جێگه‌یه‌كم نییه رووی تێبكه‌م". له‌دوای كوشتنی مێرده‌كه‌ی و شاردنه‌وه‌ی له‌ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا،دوای دوو كاژێر تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، ده‌ستگیر ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی دهسگیركردنهكهشی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه برازایه‌كی ئاگاداری كوشتنه‌كه بووه ئه‌ویش زاوایه‌كی مێرده‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و به‌وشێوه‌یه ده‌ستگیر ده‌كرێ و ته‌سلیمی ئاسایش ده‌كرێ . ئه‌و گله‌یی له‌ئاسایش هه‌بوو كه له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیدا ئه‌شكه‌نجه‌یانداوه "لێدان بۆ كه‌سێكه كه دان به‌تاوانه‌كه‌یدا نه‌نێت، به‌ڵام من دانیشم بهتاوانهكهمدا نابوو كه‌چی ئاسایشه‌كان لێیانده‌دام و ئیهانه‌یان ده‌كردم". وه‌ك ئه‌وه‌ی زیندان تاكه مه‌نزڵگه‌ی ئه‌و بێت گوتی "من له‌سكی دایكمه‌وه زیندانی بووم، لای باوه‌ژن هه‌ر زیندانی بووم، لای مێرد هه‌ر زیندان، مامه‌ڵه خراپه‌كانی مێرده‌كه‌شم بوونه هۆی ئه‌وه‌ی بۆ
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-05-13-2627.html