|
|
|
|
|
|
چاوه‌كانی نوها، له نێوان فرمیسك و خوێندا
كارزان بایز
شه‌ممه-08-ئایار(مانگی 5)-2010
زور جار پێنووس شه‌رمه‌زار ده‌بێت له نووسینی جۆره به‌سه‌رهاتێك، له‌به‌ر ئه‌وه‌نا به‌سه‌ر هاته‌كه راستی نه‌بێت، به‌ڵكو پێنوس شه‌رمه‌زاره كه رابردوو له‌و جۆره به‌سه‌رهاتانه‌ی له‌هه‌گبه‌ی خۆی گرتوه من زۆرم بهپێنوسهكهی خۆم وت كه هێزو بازووی یه‌ك بخات بۆ نووسینی به‌سه‌رهاتێك كه له سه‌دا و سه‌د راسته‌قینه‌یه‌و چۆن خۆر به‌چاو ده‌بینین ئاواش دڵنیابن ئه‌م به‌سه‌رهاته به‌چاوی چه‌نده‌ها كه‌س بینراوه، به‌ڵام پێنوسه‌كه‌م بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌یووت من چۆن بابه‌تێك بنوسم كهئازارو خه‌مه‌كانی بهپهرتوكێكش ته‌واو نابێت ئه‌و ده‌ی ووت ئه‌وسا من تاوان بارده‌بم هه‌قی به‌سه‌رهاته‌كه‌م نه‌داوه به‌ڵی رازی نه‌بوو، به‌ڵام من زۆر هه‌وڵمدا پێم وت ئه‌مه رووداوێكی خانه‌واده‌ی خۆمه و پێم وت هه‌ر چه‌نده تاوانه نووسینی بابه‌تێكی ئاوها له چه‌ند دێرێكدا، به‌ڵام زۆر به سووده بۆ كه‌سانی خاوه‌ن هۆش و بیر و ئه‌وانش ده‌بنه به‌ربه‌ستێك له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌م قوربانیانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، پاشان به نادڵیهكهوه هاته نووسین نوسی.. نوها كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بوو باوكی ژن به ژن دای به رۆسته‌م كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بوو هه‌ر چۆنێك بوو نوهای بێ ئاگا له ژیان له رۆسته‌م ماره‌كرا پاشان ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌كه‌شی كۆتایی هات و نوها بووه خێزانی رۆسته‌م، لێره‌وه خهمهگوێ بیست نه‌بووه‌كان و نه‌بینراوه‌كان وه‌ك گركان له‌سینه‌ی نوها هه‌ڵ دهقوڵا سه‌ره‌تا رۆسته‌م كه‌مێك باش بوو به‌رێكه‌وت خه‌نده له‌روخساری ده‌بینرا پاشماوهیهك نوها كچێكی بوو به‌راستی ئه‌مه زۆر خراپ بوو نه‌ده‌بوو كچ بوایه ده‌بوایه كور بێت ئالێره‌وه لێدان و قسه‌ی سووك و ناشرین ده‌ستی پێ كرد ههرجۆنیك بوو نوها توانی به‌رگه‌ی ئه‌مانه بگرێت، به‌ڵی زۆری نه‌برد دووباره نوها كچێكی تری بوو ئه‌مه‌یان زۆر ئه‌سته‌م بو دایك و خوشكه‌كانی رۆسته‌م هێنده‌ی تر رۆسته‌میان وه‌ك كوره‌ی ئاگر لێ‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆسته‌م تاقانه بوو ده‌یانویست به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نوها كۆری ببێت ئه‌و زاڵمانه رۆسته‌میان وه‌كو دێ‌و لێكردبوو بۆ گیانی نوهای نه‌گبه‌ت چه‌نده‌ها جار نوها به‌لێدان له ماڵ ده‌رده‌كرا ئه‌ویش كوێی هه‌بوو ناچار ده‌چوه ماڵی باوكی تاوه‌كو ببێته په‌ناگه‌یه‌ك و كه‌مێك ئارام بێته‌وه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه وشه‌ی ئارام بونه‌وه بۆ نوها دوژمن بوو له‌وێش هێنده‌ی تر سه‌رزه‌نشت ده‌كرا و له‌ژێر چه‌پۆكی براكه‌ی جه‌سته‌ی خوێناوی ده‌بوو، رووخساری مۆر و شین ده‌كرا، چونكه تۆرانی نوها واتا گه‌رانه‌وه‌ی خێزانی براكه‌ی بۆ ماڵی رۆسته‌م له‌بیرتان نه‌چێت مه‌سه‌له‌كه ژن به ژن بوو جا براكه‌ی نوها له‌به‌رماڵ و خێزانی خۆی چۆن ده‌یه‌ڵێت كاری وا رووبدات به زۆر لێدان نوهای ره‌وانه‌ی ماڵی رۆسته‌م ده‌كرده‌وه نوهای شه‌كه‌ت و شێواوش به‌م هه‌موو ئازاره‌وه ده‌چووه ناو ده‌می شێره تیره‌كه و ئه‌ویش تێر به ددانه‌كانی ده‌ی جوو، نه‌یده‌خوارد و به‌شه‌ق و لێدان ده‌ی كرده فه‌رشی زه‌وی ته‌مه‌ن، زۆری نه‌برد دووباره نوها منداڵێكی تركهوته زگیه‌وه به‌ڵێ، وه‌ك جاری جاران نوها ده‌چووه ماڵی باوكی، تاوه‌كو له‌وێ منداڵی ببێت، چونكه بێگومان له ماڵی رۆسته‌م له‌كاتی منداڵبووندا كه‌س خزمه‌تی نه‌ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له ماڵی رۆسته‌می مێردی بوایه و منداڵه‌كه‌ش كچ بوایه ئه‌وه بیگومان خۆی و منداڵه‌كه‌ی له خوێنی سوورا ده‌گه‌وزاند، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه دیاره ویستی خودا هه‌ر كچ بوو بروام پێبكه‌ن نوها وه‌كو په‌رۆی رزیوی لێهات بوو ئاخر نوها چ گوناهێكی هه‌بوو كه كچی ده‌بوو! خۆ ئه‌مه ویستی خودایه و ناتوانرێت قه‌بووڵ نه‌كرێت نوهای بێ ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر رۆسته‌می بێ به‌زه‌یی و خه‌سو و پینچ خوشكی رۆسته‌م چی پێ ده‌كرێت كه‌خۆی ته‌مه‌نی ته‌نها 17 ساڵ بوو له‌راستی دا نوها ش له‌به‌ر رۆسته‌م حه‌زی نه‌ده‌كرد كچی ببێت به‌ڵام خه‌م و حه‌ز هۆكار نیه بۆ ئازار نه‌دانی نوها . رۆژێكیان نوها تازه منداڵی سێیه‌می بوو به جه‌سته‌یه‌كی ماندوو شه‌كه‌ت كه‌وتبووه خه‌وێكی قووڵ بیر و هۆشی له خه‌یاڵی دونیا نه‌مابوو رۆسته‌می زاڵم بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی به خاكه‌ناس هه‌ردوو ده‌ستی نوهای شكاند ئاخر ده‌بێت نوها وای لێبكرێت خۆ ئه‌مه ویستی خودایه چ كوربێت، یان كچ پێدراوی خودایه؟ ده‌بێت مرۆڤ پیی رازی بێت به‌ڵام رۆسته‌م ئه‌مانه نازانێت جارێكی تر رۆسته‌می ناله‌بار وه‌ك درنده‌یه‌ك فیشهكیك به‌سه‌ری نوها وه ده‌نێ خه‌ریكبوو مێشكی بپرژێنێ، به‌ڵام فیشه‌كه‌كه كه‌مێك له سه‌رپۆشه‌كه‌ی و كه‌مێك له قژی ده‌سوتینێت ئه‌گه‌ر خودا رۆژت ته‌واو نه‌كات نامریت له‌راستی دا دوای ئه‌وه‌ی نوها كچی سێێه‌می بوو ژیان هێنده‌ی تر بۆ نوها ته‌سك بوه‌وه و لاشه‌ی له لێدانه‌دا تێك شكێندرا، هه‌موو ده‌زانین گه‌ر به‌رد بیت ده‌توێته‌وه هێنده ئازار بدرێیت نوها چی تر به‌رگه‌ی نه‌گرت و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بێوه‌ژنی پێ باشتربوو نه‌ك نێچیر بێت له‌ده‌م شێردا ئه‌مه‌ش بۆ رۆسته‌م زۆر باش بوو، چونكه ده‌ی ویست كوڕی ههبێَت. بۆیه نوها ته‌ڵاقدرا، به‌ڵام خه‌مێكی تری زۆرگه‌وره هاته سه‌ر چیای سه‌خته خه‌مه‌كه‌ی نوها ئه‌ویش هه‌رسێ كچه‌كه‌ی لێسه‌نرایه‌وه به ته‌نها ژیانی ته‌نهای هه‌ڵبژارد و هاته‌وه ماڵی باوكی ئیتر چاوه‌كانی ئه‌و دایكه دوور له‌كچه‌كانی بوون به رووبارێكی وشك، هێنده گریا تاكو چاو شه‌رمه‌زار بوو له‌نه‌مانی فرمێسك نزا و پارانه‌وه‌ی نوها بۆ خودای میهره‌بان به‌رده‌وام بوو داوای ده‌رگایه‌كی به به‌زه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م داواكاریانه به‌بی وڵام به‌رده‌وام بێت نا هه‌رگیز نابێت هه‌ر چه‌نده خه‌مه‌كان سه‌نگیان هێنده‌ی كێشی گه‌ردوون بێت بێگومان خۆشی لهچیلكه پوشێك سوكتری ده‌كات بێگومان پایز وه‌رزی خه‌زانه گه‌ڵاكان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، به‌ڵام هه‌میشه به‌هاری سه‌وز بهجوانیكهی هه‌موو دره‌خته‌كان و ده‌شته‌كان ده‌كاته یه‌ك پارچه له گوڵ و گوڵزار، ئه‌مانه و چه‌ندانی تر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خودا زۆر به‌ئاسانی ده‌بێ. ده‌بێت خودا سته‌م لێكراوه‌كان پشت گوێ بخات نا هه‌رگیز ناكرێت (میهره‌بان) زۆر زۆر له‌وه میهرهمبان تره و هه‌موو دڵه‌كان ده‌كاته مه‌ڵبه‌ندی خۆشی و كامه‌رانی رۆژگار زۆری نه‌برد نوها ژیانێكی نوێی ده‌ست پێكردوو مێردێكی تری كرد بێگومان رۆستهمش ژنێكی تازه‌ی هێنا نوها پاش ماوه‌یه‌ك له هاوسه‌ره تازه‌كه‌ی كورێكی جوانی بوو ده‌بێت میهره‌بانی خودا به‌وه‌نده بوستێت نا هه‌رگیز ناوه‌ستیت نوها دوو كوری یه‌ك له‌دوای یه‌كی بوو، واتا بوو به دایكی سێ كور ئاخر خودا دروست كه‌ره نه‌ك نوها خودا بریارده‌ره نه‌ك رۆسته‌م رۆسته‌میش له ژنه تازه‌كه‌ی كورێكی بوو، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی مرد به‌ڵی مرد ئاخر كوڕ هه‌موو شتێك نیه ئه‌وه‌تا رۆسته‌م كوری بوو، به‌ڵام مرد ئه‌زانن پاشماوهیهك رۆسته‌م منداڵێكی تری بوو، به‌ڵام كچ بوو ئیستا رۆسته‌م (9) ساڵه ژنی هێناوه ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك كچه و نوها ش له ژیانێكی نوێی پر له‌خوشی و كامهرانیدایه و خاوه‌ن سێ كوڕی جوانه سێ كچه‌كه‌ی نوها ش له ژێر چه‌پۆكی باوه‌ژن دان بوونه‌ته كۆیله و خزمه‌تی باوه ژن ده‌كه‌ن هه‌موو رۆژێك له دۆزه‌خا تیشكی خۆر ده‌بینن به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی رۆسته‌م هه‌ر له‌لای براكه‌ی نوها ماوه‌ته‌وه ساڵی جارێك، یان دوو جار ئه‌و سێ كچه بێنازه به ئامێزی نوها شاد ده‌بنه‌وه، به‌ڵام چ سوودێكی هه‌یه پاشان هه‌ر ده‌گه‌رێنه‌وه لای رۆسته‌م و باوه‌ژنه‌كه‌یان كاتێك مرۆڤ رووداوی به‌م جوره ده‌بیستێت یه‌كسه‌ر مه‌ست ده‌بێت و له‌گه‌ڵ خه‌ما ژوان ده‌به‌ستێ ئه‌و رووداوانه بههوَی نه‌ریتی كۆنی باو باپیرانه‌وه دروست ده‌بن هه‌زاران مخابن ئه‌و باوباپیرانه به ناوی ئیسلام ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ئیسلام ئیدانه‌ی هه‌موو كارێكی له‌م جۆره ده‌كات ژن و مێرد یاخود كوڕ و كچ دروست كراوی خودان و جیاوازیان نیه ئیسلام موژده‌ده‌ری ژیانێكی خۆشه بۆ سته‌م لێكراوانی وه‌كو نوها و سزای هه‌زارانی وه‌كو رۆسته‌م ده‌دات تێبینی: ناوه‌كانی ئه‌م به‌سه‌رهاته گۆڕدراون.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-05-08-4451.html