|
|
|
|
|
|
شۆخانیان ڕفاند و داخیانكرد و كردیان به ژن و كوشتیشان!
سایتی ئاخر بۆ
شه‌ممه-08-ئایار(مانگی 5)-2010
له په‌یمانگا بوو، دووه‌م ساڵی خوێندنی بوو..له‌كاتی ڕۆشتن بۆ ده‌وام قه‌ت دواكه‌وتنی نه‌بوو، له‌كات خۆ‌یا ئه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌گه‌ر دواش بكه‌وتایه ئاگاداری ئه‌كردینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له بهیانیهكهیهوه ده‌رچوو له‌كاتی خۆی تێپه‌ڕی كرد‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه چوینه ناو په‌یمانگا كه‌سی لێ نه‌مابوو چوینه لای براده‌ره‌كانی وتیان ئیمڕۆ شۆخان نه‌هاتۆته‌وه بۆ ده‌وام ئێمه ویستمان هه‌واڵی له ئێوه بپرسین..بێ ئومێد بووین هه‌ستاین ئاسایشمان ئاگادار كرده‌وه ..ماڵ نه‌ما نه‌ڕۆین شوێن نه‌ما تێڵی بۆ نه‌كه‌ین ..به‌ڵام بێ سوود بوو..؟
ڕۆژێك پێش دیار نهمانهكهی ..شۆخان به‌دایكی وتبوو كه چه‌ند گه‌نجێك هه‌راسانیان كردوه زۆر ڕێی پێ ئه‌گرن ، به‌ڵام دایكی هيَشتا فریا نه‌كه‌وتبوو به‌دوای ئه‌م گه‌نجانه‌دا بڕوات بزانێت چیان لێی ئه‌وێت ئه‌وان بۆ به‌یانیه‌كه‌ی ئیش و ده‌ست پێشخه‌ری خۆیان كردبوو..؟
كات هه‌ر ئهڕواتو كچه دیار نیه هه‌مدیس جومه‌وه به‌رده‌م په‌یمانگا وتم به‌شكم ئێێی ..هه‌واڵم پرسیه‌وه له‌مامۆستاو خوێندكاره‌كان به‌ڵام وتیان ئه‌وه دوو ڕۆژه نه‌هاتۆته‌وه‌و نه‌مان دیوه هاوڕیكانی له ئێمه زیاتر خه‌مخۆری بوون..؟له‌كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ئاگاداریمان بۆ كرد به‌س بێفایدهبوو..نه‌مان ئه‌زانی شه‌و ڕۆژ چۆن دێت و چۆنیش ئه‌ڕوات ٤٢ كاتژێر تێپه‌ڕی كردوه‌و كچه‌م دیار نیه‌و هه‌واڵیشی نیه..؟ نه‌ئه‌زانرا به‌ره‌و كوێ چووه یان به‌ره‌و كوێیان فڕاندوه.؟؟
نه‌مان ئه‌زانی له‌وه زیاتر چی بكه‌ین هیچ ئهمهلێكمان نه‌مابوو ئیش‌و كار‌و ده‌وامان نه‌بوو هه‌ر له‌ماڵه‌وه چاوه‌ڕیی ده‌رگامان ئه‌كرد كه‌خۆی پیا بكات ..یان چاوه‌ڕێی تێلی شۆخانمان ئه‌كرد كه تێلفۆنێكمان بۆ بكات..؟چاومان واق و ڕما بوو بۆی زانیمان كه‌تازه هیچ ئهمهلێكمان نه‌ماوه شوكری خوامان ئه‌كرد كه به‌مردویش بێت ههواڵێكیمان بزانیایه..تا له‌و دڵه راوكێیه نه‌جاتمان ببوایه..؟ له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌كچ بوو ئه‌مه‌نده‌ی تر خه‌می كۆڵی زیاد كردبووین ..؟
دیار نه‌بوو تا ٤ ڕۆژ ..بۆ شه‌وی چواره‌م سه‌عات ٣ ی به‌ره به‌یان واته نیوه شه‌و ..زه‌نگ لێدرا بۆ مۆبایله‌كه‌ی شۆڕش كه برا گه‌وره‌كه‌ی شۆخان بوو ..به‌بێ ژماره ..خێرا هه‌لی گرت ..ده‌نگه‌كه ده‌نگێكی زۆر كز بوو ..ووتی من شۆخانم شۆڕش ئێستا ئهمكوژن..؟
شۆڕش قسه‌ی پێ نه‌كرا من هه‌ر خێرا لێم وه‌رگرت ..پاش ١ ده‌قه وه‌ستام ده‌نگ نه‌بوو زۆر ئه‌لو ئه‌لوم كرد ..شۆخان بوو وتی باوكه من تازه ته‌واو....ئیتر منیش ته‌واو گوێم له ده‌نگی نه‌ماو مۆبایل قه‌پات بوو..؟
نه‌مه‌زانی ڕو له كوێ بكه‌م كه گوێم له شۆخان بوو قسه‌ی پێ نه‌ئه‌كرا دیار بوو كه زۆر ناساغ بوبێت..له‌پاش قه‌پات بوونی مۆبایله‌كه‌ی پاش ١ سه‌عات و نیو كه‌متر ..هه‌ر ئه‌و بێرهقهمه زه‌نگی لێدایه‌وه ..من هه‌ر وام زانی شۆخانه وتم له‌كوێیت..؟
وتی وه‌رن كچه‌كه‌تان ببه‌نه‌وه ..ئه‌م ده‌نگه له‌ده‌نگێكی زۆر پیر ئه‌چوو .ووتم له‌كوێه شۆخان..من هه‌ر وام زانی ماوه ..؟
وتی وه‌ره بۆ ئه‌م عینوانه كه نزیك بوو له ئوتێل ئه‌بو سناوه ..به‌پێێ عنوانه‌كه‌ی خێرا چووینهسهری ..كه گه‌یشتینه سه‌ری كه‌س دیار نه‌بو چاوه‌ڕیی ئه‌م كچه‌م بووم كهوهستابێت و زیندو بێت و به‌باوه‌ش بیبه‌ینه‌وه..؟
به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی كه پێی وتم له‌ملایه‌وه به‌تانیه‌كی ته‌حالوف م بینی كهرامان كرده‌سه‌ری و به‌تانیم لابرد ..شۆخانم بینی به كوژراوی له‌ناویدا..به‌بێ جل‌و به‌رگ به‌ڕووتی..كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كافرانه زۆر نامرۆڤانه دور له‌هه‌ر ره‌فتارێك كه‌مرۆڤ بێت كوشتبویان..كه هێشتا له‌شی گه‌رم بوو..؟
له‌شوێن جیی سنگی وه‌ك یاری كردن پێی به‌ده‌مه جگه‌ره‌كانیان داخیان كردبوو ئه‌گه‌ر بمژماردایه ٣٠ تا ٤٠ ده‌مه‌جگه‌ره‌ی پێوه‌بوو به‌گیانیه‌وه به‌تایبه‌ت به‌سنگیه‌وه..له‌گه‌ڵ بهكهوگیری برنج كه له بن ڕانی به‌ته‌واوی چاڵیان كردبوو گیانیان به‌م كهوگیرو جگه‌رانه ڕه‌ش كربوهوه..له‌كۆن و له‌تازه پێوه‌ی بوو..؟
به‌م ته‌عزیبه ی كه به‌ئاره‌زوی خۆیان دابویان ..دیار بوو له‌دوای ئه‌وه‌ش كه كردبویان به‌ژن به ٢ گوله له‌سه‌ر دڵیان دابوو به‌م شێوه‌یه له‌پاش ئه‌و ٤ ڕۆژ ته‌عزیبه ئینجا كردیانه قوربانیی..؟
به‌م شێوه‌یه ئه‌م كچه‌یان هێنایه‌وه..به‌ڵام وادیار بوو له كایهنی حیوان دا كوژرابێت ..چونكه له ناو قژی و به بهتانیهكهیهوه هه‌مووی ورده كا بوو..؟
ئاخر ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م كاره‌ی خۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی زه‌وقی خۆیان شۆخانتان فڕاند..بۆ به‌و شێوه‌یه ئازارتان دابوو ..یان بۆ به‌و شێوه‌یه یاریتان به‌جه‌سته‌ی كردبوو له‌سه‌ر چی داختان كردبوو..یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كهكردیشتان به‌ژن بۆ كوشتان........؟
ئه‌م كاره نامرۆڤانه‌یه‌ی كه كرابوو له‌لایه‌ن یه‌ك نا ئینسانه‌وه نه‌كرابوو..دیار بوو له‌لایه‌ن چه‌ند حه‌یوانێكی له‌ش فرۆشه‌وه كرابوبێت ..؟
وه‌ك به‌رزه‌كی بانانیش بۆی ده‌رچوون.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-05-08-3012.html