|
|
|
|
|
|
بۆ جاری سێیه‌م سارا نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای هاوسه‌ره‌كه‌ی و داوای جیابوونه‌وه‌ی كرد!
ئازاد جه‌لال
هه‌ینی-30-نیسان(مانگی 4)-2010
خه‌ونه ئهرخهوانییهكانی سارا، به هێمنی و له سه‌رخۆیی ژاكا، ئه‌و هێشتا خه‌نه‌به‌ندانی شه‌وی تاری نێو قریوه‌ی پێكه‌نینی هاوڕێكانی له گوێچكه‌یدا ده‌زرنگێته‌وه، پڕمه‌ی پێكه‌نینه‌كانی نێو هۆڵی هه‌ڵپه‌ڕكێی له زاكیره‌ی سارا‌دا ماوه، هێشتا به‌ته‌واوی بۆن و به‌رامه‌ی شادی و پاشتێلانه به‌ری نه‌دابوو، كه سارا تووشی كێشه‌یه‌ك بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له ژیانی نێو خێزان بكات و بێته‌وه نێو ژیانی ته‌نیاو دوور له قریوه‌ی بوونی منداڵ، بهلاَم ئه‌مجاره‌یان نازناوی بێوه‌ژنی هه‌ڵگرت. ئه‌و كه له نێو بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵی پڕ له ڕامانه‌وه غه‌رق بوو بوو. ده‌یویست ڕۆژی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیانی بێته‌وه. سارا ته‌مه‌نی ته‌نها 22 ساڵ بوو كه له ڕێگه‌ی ماڵی خوشكه‌كه‌یه‌وه، كورێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی بینی و هه‌ردوو لایان، دوای بینینی یه‌كتریی، بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن. سارا وتی: "ئه‌و كوڕه‌م كه بینی چووه دڵمه‌وه، له ڕاستیدا كوڕێكی خراپ نه‌بوو، بهلاَم به هۆی خه‌سوو و دشێكمهوه. كێشه كه‌وته نێوانمانه‌وه". ژیانی سارا و سیروان له سه‌ره‌تای مانگی هه‌نگوینیدا به ئاسایی و بێده‌نگ گوزه‌ری كرد، بهلاَم سارا له به‌رده‌م توێژه‌ره كۆمهلاَیهتییهكهیدا نهێنییه‌كی دركاند كه به لای كه‌س و كاری هه‌ردوولاوه، سه‌یرو سه‌رسوڕمان بوو. سارا گله‌یی له سیروان له‌و ماوه‌دا ئه‌وه‌بوو، كه به ڕه‌قی و توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه ئه‌ركی پیاوه‌تی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. به وته‌ی سارا هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای یه‌ك مانگ و دوو رۆژ جا توانیویه‌تی په‌رده‌ی كچێنی سارا بدڕێنێت و په‌ڕۆكه سوور بكات. ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌دا سارا داوای لێكردووه كه سه‌ردانی شاره‌زایه‌ك بكات و كێشه‌كه‌ی باس بكات. سیروان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به لاوه نه‌نگی بووه. سه‌ر ئه‌نجام له ڕێگه‌ی توێژه‌رێكه‌وه كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بووه. ئه‌و مه‌سه‌لانه به لای ساراوه كێشه نه‌بووه تا ئه‌و كاته‌ی سیروانی هاوسه‌ری رووی ڕاسته‌قینه‌ی سروشتی ته‌بیعه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ. سارا ده‌ڵێت: " له ژوورێكدا گوزه‌رانمان ده‌كرد، پێی ڕازی بووم. كێشه‌كه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد كه دشه‌كه‌م زۆر ته‌ده‌خولی نێو ژیانی ئێمه‌ی ده‌كرد، كاتێك بچوومایه بۆ سه‌یران، یا ده‌ره‌وه، یا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بهاتایه بۆ ماڵمان، ده‌بوو ئه‌و بیزانیایه. خه‌سووشم وه‌ك ئه‌و له سه‌ر ڕیتمه كۆنه‌كه له‌گه‌ڵ مندا مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، ڕاسته له سه‌ر ماڵ نه‌بووم، بهلاَم ئه‌وه‌نده لێكنزیبووین، گوێمان له ده‌نگی یه‌كتری بوو". دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به سه‌ر زهواجمدا كێشه‌یه‌ك له نێو من و سیرواندا ڕوویدا، به وته‌ی سارا سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌بوو كه من زوو زوو خۆم ده‌شت و به ته‌نافی ماڵه‌كه‌ماندا جلم هه‌ڵده‌واسی، ئه‌و رۆژه‌ی كه سارا له بازاڕ دێته‌وه، مهكسییهكی نوێ له بهردهكات و خه‌سووی ده‌بێنێت. به‌و مهكسییه نوێیه‌وه، پێی ده‌ڵێت: " به‌مه‌وه ژماره‌ی مهكسییهكانت بوو به چه‌ند". ئه‌م ڕسته‌یه ده‌بێته ده‌روازه‌ی ئاژاوه‌ی نێو ئه‌و ماڵه‌و ئیدی شتی تر به دوای خۆیدا هێنا. له‌م نێوه‌نده‌شدا وه‌ك كوردهواری ده‌ڵێت: سیروان دارێكی به ده‌سته‌وه بوو هه‌ردوو سه‌ره‌كه‌ی ڕزی بوو بۆنی لێده‌هات. ناتوانێت نه پشتگیری ژنه‌كه‌ی به ته‌واوی بكات و نه دایكیشی فه‌رامۆش بكات. دشه‌كه‌ی سارا كێشه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاڵۆزتر برد، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه به سارا ده‌ڵێت" چه‌تیوه سه‌ر ڕشكنه ئه‌ته‌وێ كوڕه‌مان داگیر بكه‌ی". له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا سارا بێزار و بێتاقه‌ت ده‌هاته به‌رچاو، دواجار سارا زۆری بۆ دێت و كێشه‌كه بۆ ماڵه‌وه باسدهكات. ئه‌وانیش به‌وه قایلی ده‌كه‌ن كه هه‌رچی زووتره هه‌وڵی بوونی منداڵێك بده‌ن، به‌ڵكو ئه‌و منداڵه بێته چه‌سپ و خێزانه‌كه له مه‌ترسی ترازاند ڕزگار بكات. ئه‌وان ئامۆژكاری ده‌كه‌ن كه ژیانی ژن و مێردایه‌تی وایه و كێشه‌ش دروست ده‌بێت و حهلیش هه‌یه، به لای ئه‌وانه‌وه به له دایكبوونی منداڵێك ، له‌وانه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بێت. له‌م لایشه‌وه ماڵی سیروان ئه‌وه‌یان لا ڕوونده‌بێته‌وه كه له‌وانه‌یه نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م كچه‌دا بگونجێن خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیش بێت كێشه‌كه قورس‌تر بێت. ساراش پێشنیازه‌كه‌ی ماڵی باوكی به هه‌ند وه‌رگرت. دوای پێنج مانگ به سه‌ر ژیانی ئه‌و دوو جهحێلهدا به وته‌ی سارا سیروان كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی ماڵی باوكی و به راشكاوی به سارای وت: كه جارێ زووه بۆ منداڵ و وتی: "من له ژیانمدا حه‌زم له منداڵ نییه!" ئه‌م قسه‌یه سارای به ته‌واوی خسته نێو مهئزهقی كێشمه كێشمهكانهوه. ماوه‌ی دوومانگ له دوای ئه‌و وته‌یه تێپه‌ڕی په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكسی نێوان ئه‌م دوو تازه بوك و زاوایه پچڕا. سارا ده‌ڵێت: "شه‌ڕی ده‌روونی لێره‌وه ڕاگه‌یاندرا، ماڵه خه‌زوورانم له لایه‌كه‌وه و سیروانیش له لایه‌كی تره‌وه". كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دووجار سارا بتۆرێ . ماوه‌ی دووه‌مجاری تۆرانی وه‌ك خۆی باسیده‌كات 50 شه‌وی خایاند. كاتێك له سه‌ر داوای خزم و خوێشان گه‌ڕایه‌وه، مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی دانا كه بێته كرێچی و له‌و شوێنه بگوێزێته‌وه. دیاربوو ئه‌و به‌ڵێنه ته‌نها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سارا درابوو. ده‌نا له دوای گه‌ڕانه‌وی هیچ شتێك له‌وه ڕووی نه‌دا كه به‌ڵێنی پێ‌درابوو. خراپتر، ئه‌مجاره‌یان سیروان كه‌وته وێزه‌ی و به شه‌ق و زلله ویستی سارا ڕام بكات، ساراش بۆ دواجار ئارامیی لێبراو به باوكی وت: ئه‌گه‌ر پشتگیریم نه‌كه‌یت خۆم ده‌سووتێنم، باوكی و دایكی سارایان ئاگاداركره‌وه كه ئه‌و هه‌ر كچه نازدارانهكهی جارانه‌و ئامێزیان كراوه‌یه. ته‌نها ده مانگ به سه‌ر زه‌واجی نێوان ساراو سیراواندا تیێپهڕی، له ئێواره‌یه‌كی پایزی گهلاَڕێزاندا. كه‌وه ڕۆژ ده‌ست و پله ناسكه‌كانی ته‌زاندبوو، سارا كۆتایی به‌و ژیانه ته‌ڵخه هێناو جیازییهكهی كۆكرده‌وه‌و چووه‌و نێو ژیانێكی ته‌نیاوه. بهلاَم ئه‌مجاره‌یان به سارا وترا بێوه‌ژن، نه‌ك كچ. له‌و ماوه‌یه‌دا سارا ڕه‌نگی كچێنی په‌ڕاند، هاتوه نێو گه‌ره‌ك. ئێستا وه‌ك سارا هێمای بۆ ده‌كات له ڕێگه‌ی یاسایی و شه‌رعییه‌وه كۆتایی به ژیانی هاوسه‌رداری هێناوه‌و ماوه‌ی دوو ساڵه له ئامێزی ماڵهباواندا ده‌ژی
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-04-30-2517.html