|
|
|
|
|
|
دوا ڕسته‌ی عه‌لی بۆ دادگا
پێگه‌ی خێزان
یه‌کشه‌ممه-25-نیسان(مانگی 4)-2010
عه‌لی ته‌مه‌نی 22ساڵ بوو، ئه‌و كاته له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا بوو، دوای ههوڵو ماندووبوونێكی زۆر له گه‌ڕان به دوای كچێكی هاوشانی خۆیدا، له ڕێگه‌ی ماڵی پوورییه‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ناسی، به بینینی كچه عه‌لی ئۆقره‌ی لێبرا، به زوویی به بێئه‌وه‌ی عه‌لی ته‌ماشای هاوسه‌نگی لایه‌نه‌كانی تر بكات، له‌ماڵی پووری عه‌لی له دۆخێكی پڕ له شه‌رم و پڕله پڕینگانهوهو پێكه‌نینیان خولقاند،وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ له‌وه‌به‌ر یه‌كتریان ناسیبێت، هه‌ر به په‌له‌و به زوویی له شه‌وی دواتردا له سه‌ر داوای ههردوولاقسهو باس بڕایه‌وه، به‌یانی لێزمه‌ی پیرۆزباییی هه‌ردوولای داپۆشی، له رۆژێكی سارد‌و سه‌رماو سهختیو گرانی ساڵی 1993دا، عهلیو نه‌سرین ئاهه‌نگی ماره بڕین وگواستنه‌وه‌یان كرد به یه‌ك، ڕۆژگاره سارد‌و سڕهكانیان به ئاوێزانی یه‌كتری گهرمو گوڕتركرد، هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ردووكیان ئاوێزانی ژیانێكی نوێ بوون عه‌لی وه‌ك ههمووگهنجێكی تری ئه‌م ولاَته چاكی مهردیهتی لێ‌كرد به لادا، كوڕانه شانی دایه پاڵ چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی ژیان. كارامهوو لێهاتوو بژێوی ئه‌و خێزانه‌ی له ئه‌ستۆ گرت، سه‌ره‌تای ژیانی عهلیو نه‌سرین پڕ له به‌خته‌وه‌ری بوو، هیچ شتێك كاری تێنه‌كردن، گرانی، قسه‌و قسه‌ڵۆك.وه‌ك هه‌موو خێزانێكی تر خۆشهویستیو جاروباریش ده‌مه‌قاڵه‌ی له نێوانیاندا هه‌بوو. عه‌لی بیری له داهاتووی منداڵه‌كانی ده‌كرده‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌یویست تا خۆی له ژیاندایه لانه‌یه‌كی ئارامیان بۆ دروست بكات ، له‌وپێناوه‌دا ڕێگای بازرگانی هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌ده‌كرده‌وه تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌ی بوو، هه‌رگیز به بیریدا نه‌ده‌هات كه كه‌سێكی نزیكی خێزانه‌كه‌ی چاوی ته‌ماعی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیوه.به ئاسته‌م باسه‌كه ده‌گێڕێته‌وه ، هه‌ناسه‌كانی نێو به نێو ده‌نگی ده‌ر ده‌كرد، له گه‌رووییه‌كی تاساوه‌وه ده‌دوا ده‌یوت"به هۆی سروشتی كاره‌كه‌مه‌وه زۆر له ماڵ دوور ده‌كه‌وتمه‌وه به مانگ زیاتر رۆیشتووم بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه، كاتێك من له ماڵ نه‌ده‌بووم ، هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌چوو بۆ ماڵه باوانی، به ده‌نگێكی نزم وتی " هه‌رگیز به بیرمدا نه‌ده‌هات كه رۆژێك بێت نه‌سرین له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێی براكانی هاوسه‌ره‌كه‌م پێك بێت‌و په‌یوه‌ندی دروستبكات‌و دواتریش سه‌ربكێشێ بۆ ناپاكی هاوسه‌رێتی". له دوای به‌سه‌ربردنی (15) ساڵ له ژیانی هاوسه‌رێتی له نێوان عهلیو نه‌سریندا، یاده‌وه‌ری ڕا بردوویان كاڵ بووه‌وه. هێدی هێدی كۆشكی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م خێزانه درزی تێده‌كه‌وێ، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه زه‌نگێكی ته‌له‌فۆن بۆ عه‌لی دێت‌و ده‌ڵێت: "نه‌سرین له‌گه‌ڵ هاوڕێی براكانتا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه". ئه‌و رۆژه عه‌لی وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، تا ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ ئاره‌قی شهرمهزاریو خه‌جاڵه‌تی رشت، ئه‌و كه له سه‌ره‌تادا ده‌یویست ئه‌م قسانه به بوختان ناوزده بكات، به‌ڵام دوای به دواكه‌وتنی هه‌ندێ سه‌ره‌داو عه‌لی "دڵنیا" ده‌بێت، كه كه‌سه‌كه ڕاست ده‌كات، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت له دادگا شایه‌تی بدات. لێره‌وه ژیانێكی گوماناوی و دڵه‌راوكێ و نائارام له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ژیانی ده‌نووسرێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ناسه ههڵكێشراوهوكانی قوڵتر‌و حهزینتر ده‌بن به تایبه‌تی تریش دوای ئه‌وه‌ی كه گۆڕان له ههڵسوكهوتو ره‌فتاری هاوسهرهكهیدادهبینێ، عه‌لی وتی " نه‌سرین گۆڕا گویێ به من‌و منداڵهكانمنهئهدا". دوای هه‌شت مانگ له خۆڕاگری و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی قسهوقسهڵۆكو ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ سه‌ره‌داوی تر، عه‌لی رێگه‌ی دادگای گرته به‌ر، تاوه‌كو داوای جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات: دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی دروست ڕۆژی دادگا عه‌لی له‌به‌رده‌م دادوهردارداوتی: "ئاماده‌نیم ژیان، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا به‌رمه سه‌ر كه ناپاكیم له‌گه‌ڵ بكات" ئه‌مه دوا ڕسته‌ی بوو بۆ دادگا، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "سێ كۆرپهشم بۆ كۆمه‌ڵگه به‌جێهێشتووه" .ئیدی نازانم چی‌یان لیدێو داهاتوویان چی ده‌بێت؟ تێبینی: ناوه‌كان خوازراون.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-04-25-0118.html