|
|
|
|
|
|
دوای بیست و حه‌وت ساڵ له هاوسه‌رگیريی، سه‌ره‌نجامی ژیانی ره‌حیم و خه‌رامان لێكترازان بوو
ئا: ژیلا
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
له گه‌رمه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 1980دا، ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ خاتوونێكی گونددا په‌یمانی هاوسه‌رێتیان به‌ست، ره‌حیم هه‌ر له منداڵییه‌وه له شاردا ژیابوو، بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی وابوو كه كچی لادێ، ئیشكهرو سهنگینو سهلارو میواندۆستن، هه‌ر بۆیه له سه‌ر داوای خۆی له گوندێكی نزیك شار كه‌نیشكێكی جوان‌و باڵابه‌رزیان بۆ ره‌حیم دۆزییه‌وه. ئه‌و له‌و دهمهدابه وته‌ی خۆی ته‌مه‌نی بیست‌و حه‌وت ساڵ بوو، له‌لایه‌كه‌وه ده‌ترسا له‌وه‌ی كه دوای دوو ساڵی تر ده‌بێ سه‌ربازی بكات، له‌لایه‌كیشه‌وه له سه‌ركه‌وتن له ژیانی خێزانی ده‌ترسا. ماڵی باوكی ڕه‌حیم زۆر گه‌ڕان، بۆ دامه‌زراندنی كوڕه‌كه‌یان، دوای هه‌وڵدانێكی زۆر له گوندێكی نزیك شاردا به هۆی هاوسێیهكییانهوه ، ماڵی خهرامانیان ناسی، خه‌رامان خوازبێنی كرا‌و شه‌كراو خورایه‌وه، عاده‌تی ماڵی بووكێ وابوو كه ده‌بوو له پایزدا كچانیان به بووكی له ماڵ بڕوات، هه‌ر بۆیه دوای چوار مانگ له ده‌زگیرانی رهحیمو خه‌رامان چوونه نێو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رییه‌وه. ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی ئه‌م خێزانه له نێو ههورازو نشێوی رۆژگاردا ملی نا، وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن زۆر تاڵی‌و دهربهدهریو ناڕه‌حه‌تیان چه‌شت، خه‌رامان به ده‌نگێكی كزه‌وه له به‌رده‌م دادگای باری كه‌سێتیدا ئاماده‌بوو، بۆدادوهری باری كه‌سێتی ده‌دوا ، به ده‌نگێكی نزم و هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ له تاساوه‌وه ده‌دوا " جار هه‌بووه، ویستوومانه خانووه‌كه‌مان بفرۆشین، ئه‌و خانوه‌ی كه له وه‌ره‌سه‌وه بۆمان مابوه‌وه ، بۆچی؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕ‌و كچه‌كانمان هه‌ست به كه‌می نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئاراممان گرتووه‌و رۆژگاری سه‌ختمان تێپه‌ڕاندووه ئێستا سوپاس بۆ خودا كوڕمان چووه‌ته زانكۆوه كچیشمیان تا پله‌ی ماستهرڕۆیشتووه". خه‌رامان له نێو جلێكی تارمایی‌و سوخمه‌یه‌كی رهشو به‌رگێكی ساده‌و ساكاردا، ده‌په‌یڤی: "به بیرمدا نه‌ده‌هات كه بێمه ئه‌م شوێنه‌و داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌م، هیچ گوناهێكم نییه، كوڕ‌و كچم به دڵی خۆم په‌روه‌رده‌كرد، به دوو ساڵ هه‌م دایك‌و هه‌م باوكیش بووم، له گرانییهكهدا ته‌نها له پێناوی هه‌ست به كه‌م نه‌كردندا هه‌رچی ئاڵتونم هه‌بوو فرۆشتم، له چیمان كه‌مبوو". ئه‌و كاته‌ی خه‌رامان زانێ كه مێرده‌كه‌ی واته ره‌حیم، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی مه‌حره‌می خۆیدا هه‌بووه، رۆژی رووناكی لێ تاریك دهبێو ئاسمانی به‌ختی له‌ق ده‌بێ، خه‌رامان هه‌رگیز به قسه‌و قسه‌ڵۆكی كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد ، تا ئه‌و كاته‌ی له به‌هاری ساڵی 2007 دا به گوێی خۆی چه‌ند ڕسته‌یه‌ك كه له زاری ڕه‌حیمه ده‌ر ده‌په‌ڕی چووه مێشكییه‌وه ، ئیدی له‌وكاته‌وه ده‌نگی پیاوه‌كه‌ی لێ ده‌بێته دیۆو درنج وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "وا ده‌زانم ئاژه‌ڵێكی دڕنده چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵمدا بووه، ده‌نگی ئه‌و پیاوه بیست‌و حه‌وت ساڵ زیكرهیاتو خۆشی‌و ناخۆشیی زاكیرهیاتمی سڕییه‌وه "، خه‌رامان هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كردنی له گوێیدا تۆمار كردبوو، "هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه، ئه‌وه كۆمپانیای ئاسیا له‌وێ گوێ له قسه‌كانی بگرن به كچه‌كه‌ی........ ده‌ڵێت: "گوو به داب‌و نه‌ریت كه نایه‌ڵێ بتخوازم، كه نایه‌ڵێ تۆ ببیته ژنی من، له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌كانی له‌شمدا تێكه‌ڵ بویت لێم جیانابیته‌وه، هه‌ر له بیری تۆدام، خۆشمده‌وێیت ، ئازیزه‌كه‌م ". هه‌ر پیتێكی ئه‌م وشانه بۆ خه‌رامان ده‌بێته زه‌قنه‌بووت، خه‌رامان به هه‌ردوو ده‌ستی ده‌یكێشا به ئه‌ژنۆی خۆیداو ده‌یوت: "حه‌یاو شه‌رم نه‌ماوه، بۆیه خوا غه‌وری غه‌زه‌بی لێ گرتووین، ئاخر وه‌ره كوڕه له‌گه‌ڵ كچی.... كه مه‌حره‌مه به خۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یه"، ئه‌وانه‌ی گوێیان بۆ خه‌رامان گرتبوو، گێڕانه‌وه‌كه به ته‌واوی وڕی كردبوون به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه خه‌رامان به‌ڵگه‌كه‌ی به تۆماركراوی خسته‌ڕوو، بۆ خه‌رامان قورس بوو كه دوای (27) ساڵ له پێكه‌وه‌بوون، داوای جیابوونه‌وه له ره‌حیم ی هاوسه‌ری بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكرد كه خه‌رامان سووربێت له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی پشتگیری كوڕ‌و كچه‌كانی بوو بۆی،دواتر ده‌ركه‌وت كه تاوانه‌كه‌ی ره‌حیم دوو تاوانه، یه‌كه‌م ناپاكی هاوسه‌رێتی، دووه‌م زینای مه‌حاریم. رووداوه‌كه واقیعییه‌و ناوه‌كان خوازراون
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-04-18-5240.html