|
|
|
|
|
|
ئه‌و كاته‌ی ئه‌سمه‌ر له لێواری بێهیواییی شووكردن نزیك بوه‌وه.
گێڕانه‌وه‌ی: دانێر قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
"دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم گه‌یشته (45) ساڵ، ئیتر بیر له زه‌واج ناكه‌مه‌وه" ئه‌مه وته‌ی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن (45) ساڵه بوو، كه له نیگاكانیدا كۆمه‌ڵێك حه‌ز و هیواو خولیای تیا كوژاوه‌ته‌وه. ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌سمه‌ر پڕ پڕه له زیكرهیات و بیره‌وریی خۆش و ناخۆش. ئه‌و كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و پهنحا ساڵ هه‌ڵده‌كشێت، هه‌رگیز به بیریدا نه‌ده‌هات كه ڕۆژێك له ڕۆژان بێته" قه‌یره كچ". چونكه وه‌ك خۆی باسیده‌كات له ته‌مه‌نی لاوی‌دا جوان و كه‌مه‌ند كێش بووه، ناوه ناوه داواكاره‌كانی ئیزن ده‌دا، تا كاتێكی زانی له لێواری بێهیواییی شووكردن نزیك ده‌بێته‌وه. كاره‌ساته‌كانی رۆژگاریش به زوویی به ڕه‌نگی جوانی ئه‌و كچه جهحێلهوه به دیكرا. ئێستاش ئه‌سمه‌ر كه یه‌كێكه له‌و فرۆشیارانه‌ی ناو بازاڕی شاری سلێمانی و ماوه‌ی 10 ساڵه به فرۆشتنی سه‌وزه‌و گهلاَی مێو و گوڵی نێرگز‌و گولاَڵه سووره و له‌هه‌مان كاتدا فاسۆلیاو نۆكیش ده فرۆشێت. ئه‌و كاته‌ی ئه‌سمه‌ر ده‌سته نه‌رمه‌كانی به دڕك و چقڵ زبر ده‌بێت. ئیدی وه‌ك مرۆڤێكی تر دێته ناو كایه‌ی ژیانه‌وه. حاڵی حازر ئه‌سمه‌ر سه‌رقاڵی دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و دایكی و برا كهمئهندامهكهیهتی. له ئێستادا رۆژانه ماجه‌رای ژیانی ئه‌سمه‌ر هه‌ر له به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه له عه‌لوه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات. به‌یانیان زوو له گه‌ڵ مه‌لا بانگاندا به‌ره‌و عه‌لوه‌كه ده‌كه‌وێته ڕێ بۆكڕینی سه‌وزه‌و میوه‌ی ئه‌و ڕۆژه. دواتر چاوه‌ڕوانی ههلاَتنی خۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڕوا‌و ییانفرۆشێتهوه، ئه‌سمه‌ر وه‌ك خۆی باسیده‌كات ره‌نگی پێستی كه جاران سپی بووه له ئێستادا به ته‌واوی بوه‌ته ڕه‌نگ ئه‌سمه‌رو هاوینانیش له نزیكی چله‌دا ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت, ئه‌و به زۆر له نزیك به‌له‌دێ كۆنه‌كه‌وه داده‌نیشێ، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه دوكانداره‌كانی ئه‌و جێگه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا جیاوازتره، وه‌ك له پیاوان. وتیشی: " هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش كێشه‌یان بۆ دروستناكه‌ین، و هاوكارییان ده‌كه‌ین" ئێستا ئه‌سمه‌ر ته‌مه‌نی (45) ساڵه، بهلاَم تروسكایی هیوا له چاوه گهشهكانیانهوه بۆ ژیان دیاره. ئه‌و كه بێتاقهتیشه به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه ژیانی هاوسه‌ری دروست بكات، بهلاَم وه‌ك خۆی وتی : " هۆكاری زه‌واج نه‌كردنم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هۆی شۆخ و شهنگییهكهمهوه له‌سه‌ره‌تادا حه‌زم ده‌كرد شوو به‌پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و باش بكه‌م. بهلاَم ڕێنهكهوت، ئه‌مه‌ش قه‌ده‌ره. ئیستاش دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌م به‌نیازی زه‌واج نیم". ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و بوخچه‌یه‌كی نه‌كراوه‌یه، بهلاَم ژه‌نگ و غوباری رۆژگار كڵۆمی ئه‌و بوخچه‌یه‌ی داوه. له دوای ئه‌و بێهیواییه ئه‌سمه‌ر له‌گه‌ڵ دایكی‌دا به سه‌ر ده‌بات له خانوویه‌كی گڵدایه. به هۆی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی به سه‌ر كوردستاندا گوزه‌ری كرد هیچ پێداویستییه كی ماڵیان نییه، وه‌ك خۆی وتی: "شه‌وان كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌وه ته‌نانه‌ت ته‌له فیزیۆنێكیشمان نیه سه‌یری بكه‌ین، تاكو بێتاقه‌تی و ته‌نیایی خۆمانی پێ ده‌ربكه‌ین و له هاوینیشدا سه‌لاجه‌و فێنككهرهوهشمان نیه! له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نی ماددیمان كزه‌و ناتوانین بیكڕین". ئه‌م كاره‌ی كه ئێستا ئه‌سمه‌ر ده‌یكات، به وته‌ی خۆی ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌یه كه سواڵنهكات . وتیشی: " دانم به خۆمدا ناوه و ئێمه هیچ مووچه‌یه‌كی حكومه‌تمان نیه دایكم مووچه‌ی خانه نیشینی هه‌بوو ئه‌ویشیان بڕی". له هه‌مووی قورس‌تر بۆ ژیانی ئه‌و خانه‌واده‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌سمه‌ر جگه له دایكی برایه‌كیشی هه‌یه كه بیركۆڵه (معوق) توانای كاركردنی نییه و خێزانداره و چوارمنداڵی هه‌یه و ناتوانێت ماڵ و منداڵه‌كه‌ی بژێنێت، بۆیه وه‌ك چیرۆكی كچێكی ئازا وتی: " من یارمه‌تی منداڵه‌كانی ده‌ده‌م ومنداڵه‌كانیان به خێودهكهم ، مانگانه 500 هه‌زار دینارم ده‌ست ده‌كه‌وێت". ئه‌و كاته‌ی كه دیداره‌كه‌مان به پایان گه‌یشت. به ده‌نگێكی جیاوازه‌و وتی: "كاسپی عه ی‌ب نیه وخۆم به‌سه‌ربه‌رز ده‌زانم هه‌ژارم و ئه‌وبڕه پاره كهمهیهم پێباشتره وه‌ك له ده‌ستپان كردنه‌وه له خه‌ڵك".
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-04-18-2901.html