|
|
|
|
|
|
دایكێك هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕى بۆ ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی
مه‌ریه‌م له‌تیف
دووشه‌ممه-12-نیسان(مانگی 4)-2010
دایكێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ی چینی ، له ناوه‌ڕاستی چین ماوه‌ی 10 كیلۆمه‌تر به پێ ده‌بڕێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی ،تا بتوانێ پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری ببه‌خشی به كوڕه‌كه‌ی و گیانی ڕزگار بكات ئاژانسی هه‌واڵی نوێی "شینگوا"ی چینی ڕایگه‌یاند كه تشین ی‌و رۆنج زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تری به پێ بڕیوه ، دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كه كوڕه‌كه‌ی های بین ، كه 31 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی پێویستی به چاندنی جگه‌ر هه‌یه ، بهلاَم جگه‌ری دایكی به‌كه‌ڵكی نه‌هاتووه، چونكه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌وری ده‌وری داوه .
ئاژانسه‌كه له ڕاپۆرتێك كه به‌ر له دوو ڕۆژ بلاَوی كرده‌وه ڕوونیكرده‌وه ،كه دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان له مانگی فبرایه‌ری ڕابردوو ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌كانی پێیان ڕاگه‌یاند بوو ، بڕیاری دا كه هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه باری ته‌ندروست و شێوه‌ی ته‌واوی ،هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆر له نزیك ماڵه‌كه‌ی ڕۆژانه هاتوچۆی كردووه وه وه سیسته‌مێكی توندی خۆراكی په‌یڕه‌و كردووه و خواردنی برنج و سه‌وزه‌ی كه‌مكردۆته‌وه ، تاوه‌كو توانی 8 كگم كێشی دابه‌زێنێ .
ئاژانسه‌كه ده‌ڵی ئه‌م ئافره‌ته له 19ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو پشكینینێكی پزیشكی ئه‌نجامدا، وه پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه كه جگه‌ره‌كه‌ی شێوه‌ی نمونه‌یی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه .
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه ،كه ماوه‌كه‌ی 14 سه‌عاتی خایاند له نه‌خۆشخانه‌ی تونج جی سه‌ر به زانكۆی هانغتشۆ بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له ووهان هه‌فته‌ی ڕابردوو كه به شێك له جگه‌ری به‌خشی به كوڕه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه تشن له دیسه‌مبه‌ری ڕابردوو به‌شێك له جگه‌ری به‌خشیوه به‌كوڕه‌كه‌ی كه ماوه‌ی 12 ساڵه به‌ده‌ست نه‌خۆشی "ویلسۆن"ه‌وه ده‌ناڵێنێ كه به هۆی لادانێكی جینی توشی هاتووه بۆته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مس له لاشه‌ی كه ده‌توانی بێته هۆی شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ر .
وه نه‌شته‌رگه‌ر تشن شیاو بینغ شاره‌زا له جاندنی پارچه‌كانی له‌ش وتی: نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به زنجیره‌یی ئه‌نجام دراوه ، كه به‌شێك له جگه‌ری هێڵدراوه كه له‌گه‌ڵ به‌شه جگه‌ره‌كه‌ی دایكی كه بۆی چێندراوه كاربكات .
وتی له‌وانه‌یه ئه‌مه بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بژێت ، وتیشی ئه‌م دایكه زۆر به‌رێزه ، وه ئه‌وان ئیستا ته‌ندروستیان جێگیره ، وه نه‌خۆشخانه‌كه‌ش بۆ ئه‌و كاره پیرۆزه‌ی دایكه‌كه له ته‌واوی تیچووهكانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه خۆشبووه |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-04-12-0353.html