|
|
به‌سه‌رهاتی ئه‌و ژنه‌ی له نێو زیندانی تۆپزاوادا مامان بوو
خێزان
شه‌ممه-10-نیسان(مانگی 4)-2010
له دوای گرتنیان له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له مانگی 4 ی ساڵی 1988 هه‌ر له گونده‌كه‌یان پیاو ژنیان لێ جیاكرایه‌وه تا هێنایانیانه چه‌مچه‌ماڵ . له لیوای چه‌مچه‌ماڵ كردیانیانه ناو ئۆتۆمبیلی سه‌ر داپۆشراو هه‌ر ئه‌و شه‌وه بردیانیانه تۆپزاوای كه‌ركوك ,نێرگز عه‌زیزی ته‌مه‌ن 1955 . گوتی " 3 شه‌و له تۆپزاوای كه‌ركوك ماینه‌وه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره بوو له ژن و پیاو جیاكرانه‌وه لێمان بردیانیان بۆ نوگره سه‌لمان ,ئه‌وه‌ی ماینه‌وه ژن و كچ و منداڵ ماینه‌وه له‌وێ , دواتر بردمانیانه دوو بز بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ , ئه‌وه‌ی له‌وێ زیاتر من ده‌مكرد مامانی منداڵ بوو ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان ده‌بوو من مامانیم بۆ ده‌كردن . چه‌ندین منداڵ كه له‌دایك ده‌بوو به به‌رد ناوكیم ده‌بری , ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه بوین زیادله 25 هه‌زار كه‌س ده‌بوین , ته‌نها له خێزانی خۆمان نزیكه‌ی 16 كه‌س بوین , دواتر 5 كاروانیان لێمان برد نازانین بۆ كوێَیان بردن . ئه‌و مندالاَنهی له‌لامان بون ته‌مه‌نیان 4 بۆ 5 ساڵ ده‌بون , چۆن گهلاَ له‌دار به‌رده‌بێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وها منداڵمان لێ ده‌مرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردن نه‌بوو بیخۆن ,له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا یه‌ك سه‌مون یان پێمان ده‌دا , ژنمان له‌گه‌ڵ بوو, سێ منداڵی له‌وێ مردن , ,خۆم له‌وێ كورێكم گیانی ده‌دا دوای دوو رۆژ لههاتنهوهمان مرد , له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه كه خه‌ڵكانی به‌ته‌مه‌ن بون خاممان بۆ ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مردن بیان كه‌ینه ناوێیهوه , ئه‌و كاته‌ی منداڵ له دایك ده‌بوو جار هه‌بوو دوای دوو رۆژ گونێیهكیش نه‌بوو تێوه‌ی بئاڵێنین , ئه‌وه‌ی من خۆم مامانیم كردبێ به ده‌یان منداڵ بون , ئێستاش منداڵ هه‌یه له‌ناحیه‌ی شۆرش من له‌وێ ناوكیم بریبوو خۆیان باسی ده‌كه‌ن ئێستا هه‌موویان گه‌نجن , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وێ كرابوینه چه‌ند به‌شێكه‌وه ئێمه شه‌ش هۆڵ بوین رۆژانه منداڵمان لێ ده‌مرد ئێستاش له قهبرسانهكهی دوبز چه‌ندین ته‌رمی منداڵی تێدایه كه پۆلیس ده‌یانی نێژان , دوای مردنیان له ئێمه‌یان ده‌سه‌ند و ده‌یان برد بۆ موختاره‌كه‌ی دووبز , زۆربه‌ی ئه‌و مندالاَنهی له‌دایك ده‌بون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكیان شیریان نه‌بوو زۆربه‌یان دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌مردن ,. ئه‌وه‌ی زۆر له‌لای من كاریگه‌ری هه‌بوو ژنێك ئێستا له مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لامه له‌و سجنه سێ كچی مرد . له‌كاتی گریانی كچه‌كه‌ی بۆ خه‌یار . ده‌ستی نه‌ده‌كه‌وت تاكێكی نه‌عله سه‌وزه‌كه‌ی دابوو به‌ده‌ست منداڵه‌كه‌یه‌وه وای ده‌زانی خه‌یاره . بۆیه ئێستاش دایكی ئه‌و كچه ده‌ڵی خه‌یار ناخۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات منداڵه‌كه‌ی تا مرد داوای خه‌یاری ده‌كرد بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ته‌نها رۆژانه یه‌ك تا دوو سه‌مونیان پێمان ده‌دا . دواتر بۆمان كرا به خواردنی قزعه . له‌وێ ده‌یان جار به پۆلیسه‌كانمان ده‌وت بێمنه‌ت بن وه‌رن وه‌كو هه‌ڵه‌بجه كیمیاییمان لێبده‌ن له‌م ژیانه‌مان خۆشتره , ئه‌وه‌ی زۆر جار ده‌بویه ده‌نگه ده‌نگمان له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كان ده‌یان وت ئه‌مه دواجارتانه جارێكی تر دونیا نابیننه‌وه بهلاَم من ئه‌وكاته‌ش ده‌م وت خوا گه‌وره‌یه رۆژێ دێت ئه‌و ده‌رگایه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه , دواتریش هه‌روابوو . دوای هاتنه‌وه‌مان له‌وێ كه‌سوكارمان نه‌مابو ته‌نها له نه‌وه‌ی براكانم 18 كه‌سیان به‌جێ ماوبون منداڵ و ژن.
|
|