|
|
|
|
|
|
چیرۆكی ژیانی تازه موسڵمانێك
ن. فاتیمه لیۆنبێرگ
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
منم فاتیمه لیۆنبێرگ ژنه موسڵمانێكی سپی پێست له ساڵی (1995) هاتوومه‌ته باوه‌شی ئیسلامه‌وه، زۆر شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه بڵێم موسڵمانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یارمه‌تی كوڕه‌كه‌م نه‌بووایه هه‌رگیز موسڵمان نه‌ده‌بووم، ئه‌مه بۆمن قورس بوو، چونكه ده‌بووه مایه‌ی له ده‌ستدانی پیشه‌و هاوڕێو خانه‌واده‌كه‌م. له‌پێش موسڵمانبوونمدا مه‌سیحییه‌كی زۆر پابه‌ندبووم به ئاینه‌كه‌مه‌وه، ده‌چووم بۆ ئاهه‌نگی كه‌نیسه‌كان، هه‌روه‌ها واڕاهاتبووم كه مناڵانی سه‌ر شه‌قامه‌كانم كۆده‌كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌مبردن بۆ كه‌نیسه‌و وتاری ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه، ژیانم ته‌نها له خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئینجیل پیكهاتبوو، تاكو كوڕه‌كه‌م قسه‌ی بۆ كردم ده‌رباره‌ی ئیسلام. ڕۆژێكیان كوڕه‌كه‌م هاته‌وه ماڵه‌وه‌و وتی: "دایكه! بۆچی نابیته موسڵمان؟"، به بیستنی ئه‌مه زۆر پهشۆكامو وتم: "هه‌رگیز"، وتی: "دایكه! ئیسلام ئاینێكی پاك‌و بێگه‌رده، ئه‌وان له ڕۆژێكدا پێنج جار نوێژ ده‌كه‌ن". بۆیه بڕیارمدا كتێب بخوێنمه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌قی وه‌رگێڕدراوی قورئانی پیرۆز، له‌گه‌ڵ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا زیاتر قه‌ناعه‌تم بۆ دروست بوو كه ئیسلام گونجاوه بۆ من. له كۆتاییدا گهڕامهوهبۆ لای خوا، ئاشتی‌و ئارامیم دۆزییه‌وه، ئه‌مه‌م له خانهوادهكم شارده‌وه تا ڕۆژێك بڕیارمدا ته‌له‌فۆن بۆ براكه‌م بكه‌م‌و پێی بڵێم من موسڵمان بووم، براكه‌م زۆر په‌شۆكا له‌به‌ر ئهوهیئ ێمه مه‌سیحییه‌كی پابهندبووینو ژیانمان بۆی ته‌رخانكردبوو، من ته‌نها كه‌سێك بووم له خانه‌واده‌كه‌م كه هاتمه ناو ئیسلامه‌وه، نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خانه‌واده‌كه‌م ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم كه هه‌رگیز جارێكی تر په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كه‌مه‌وه، به ته‌واوی ده‌ستیان لێ شۆردم. خانه‌واده‌كه‌م زۆر خۆشدهوێو تاسه‌ی بینینی ئه‌وانم، به‌ڵام ده‌زانم كه ڕۆژێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه (ئینشائهبَڵا). زۆر به‌خته‌وه‌ر بووم كه "ناسنامه‌ی موسڵمانێتیم" وه‌رگرت هه‌ستم كرد له شوێنێكی به‌رز وهستاومو هاوارده‌كه‌م به‌ڕووی جیهاندا كه من موسڵمانم، خانه‌واده‌كه‌م له ده‌ستدا، به‌ڵام كه‌سی نوێ موسڵمانی زۆر باشم دۆزییه‌وه له ئیسلامدا كه ناتوانم ده‌ری ببڕم. له‌و كاته‌وه‌ی بوومه‌ته موسڵمان باڵاپۆشمو هه‌رگیز لاینابه‌م، تاكه ئاواتم ئه‌وه‌یه بچم بۆ مه‌ككه، هه‌ركاتێ ده‌مه‌وێ له خوا نزیك ببمه‌وه ئه‌وا سوننه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست دروودی خوای له سه‌ر بێت جێبه‌جێ ده‌كه‌م. نووسین ته‌واو نابێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكتان پێ بلێم ده‌رباره‌ی ئیسلام، ئیسلام ڕێگه‌ی ژیانه، ئیسلام واته ئاشتی، موسڵمانیش كه‌سێكه به په‌رۆشه بۆ ئاشتی، یه‌كه‌م ئه‌ركی موسڵمان به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره خۆشه‌ویستییه‌كی قوڵه بۆی، جێبه‌جێكردنی ئهركهكانییهتی به دڵسۆزی. وه‌كو كچه موسڵمانێكی سپی پێست ژیان له ناو مه‌سیحییه‌كاندا بۆ من ئاسان نییه، به‌ڵام من سهربهرزمو شانازی به موسڵمانبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م. بۆیه خوشك‌و برایانی به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر به موسڵمانی له‌دایك بوون، به‌ڵام هێشتا كه‌سێكی ناچالاك، ئه‌وه دره‌نگ نییه، ئه‌گه‌ر هێشتا ده‌ستت پێ نه‌كردووه، ئه‌وه ده‌توانین ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بكه‌ین یان ته‌نانه‌ت ئه‌مشه‌و. خوشك‌و برایان ئێوه وه‌كو موسڵمان سهربهرزبنو پیشانی هه‌موو جیهانی بده‌ن كه ئێوه شانازی به موسڵمانێتی خۆتانه‌وه ده‌كه‌ن. خوشكی دڵسۆزتان فاتیمه لیۆنبێرگ. سه‌رچاوه: www.Islam.com
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-04-02-3819.html