|
|
|
|
|
|
چیرۆكی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌رییان ئه‌نجامداوه له زمانی خۆیانه‌وه
به‌دواداچوونی: ئیلهام عه‌بدوڵڵا
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
به‌رده‌وام بوونی ژیانی هاوسه‌رێتی په‌یوه‌سته به رێز و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی وه ئه‌ركی سه‌رشانی (ژن‌وپیاو)ه كه رێز له‌و به‌ڵێن و یاسایانه بگرن كه له رێیانه‌وه بوون به هاوسه‌ری یه‌كتر، جا هه‌ندێ له خێزانه‌كان به‌هۆی رێز نه‌گرتنی ئه‌و به‌ڵێن و یاسایانه (خیانه‌تی هاوسه‌رێتی) سه‌رهه‌ڵده‌دات كه دیارده‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه ده‌بێته هۆی تێكدانی ژیانی هاوسه‌رێتی و هه‌ندێ جار كوشتنی ئافره‌تیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه به پێویستمان زانی كه چیرۆكه هه‌واڵ ساز بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ی كه خیانه‌تی هاوسه‌رێتی یان ئه‌نجام داوه: 1- ئایا بۆچی په‌ناتان بردۆته به‌ر خیانه‌تی هاوسه‌رێتی؟ 2- داوات له خێزان و كۆمه‌ڵگا چییه كه جارێكی تر وه‌كو مرۆڤێكی ئاسای قبوڵت بكاته‌وه له كۆمه‌ڵگا؟ (ڤ) به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا وتی كه كچ بووم په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بوو ئاماده‌بووم هه‌موو قوربانیه‌ك بده‌م له پێاو به گه‌یشتنم له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی كه خۆشم ده‌ویست بوو كه چی ئه‌و هه‌ر كه باسی زه‌واجم لا ده‌كرد هه‌رجاره و به‌هۆیه‌ك خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌دزییه‌وه داواكاریم هات منیش به كوڕه‌م وت شوو ده‌كه‌م ئه‌ویش ووتی پیرۆزت بێ، ئیتر زانیم كه راست نیه له‌گه‌ڵما شووم كرد ، به‌ڵام ئه‌و كوڕه هه‌ر له یادما بوو زۆر خۆشم ده‌ویست بۆیه دوای ژیانی هاوسه‌ریم جارێكی تر هاته‌وه سه‌ر رێگه‌م په‌یوه‌ندیه‌كه وه‌كو جارانی لێهاته‌وه و ئه‌وه بوو تارۆژێ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمانا هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ردووكمانی پێكه‌وه بینی. داوام له خێزانه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه لێم خۆش بن وه بۆ جارێكیش بێت مناڵه‌كه‌م ببینمه‌وه، داواش له كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌م راسته ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه به‌ڵام لێمان خۆش بن و به‌چاوێكی سوكه‌وه ته‌ماشا مناڵه‌كانیان ئه‌شێوێنن وه به قسه‌ی پیاوان هه‌ڵ نهخهڵه تێن. (ش) به‌م جۆره بۆمان دوا وتی: من هه‌ر له منداڵییه‌وه له سۆز و خۆشه‌ویستی بێ به‌ش بووم كاتێ كه شووشم كرد خراپی مامه‌ڵه‌ی مێر و ماڵهخهزوران ئه‌مانه هه‌موو بوونه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی پهنابهرمه به‌ر خیانه‌تی هاوسهریًَتی. داوام له كۆمه‌ڵگا و خێزانه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه لێم ببوورن و جارێكی تر وه‌كو كه‌سێكی باش قبوڵم بكه‌نه‌وه منیش جارێكی تر هه‌ڵه‌ی وا دووباره ناكه‌مه‌وه و داوام له پیاوانیش ئه‌وه‌یه كه به‌خراپه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیاندا نه‌كه‌ن وله سۆز و خۆشه‌ویستی بێ به‌شیان نه‌كه‌ن. (ئا) به‌م شێوه‌یه بۆمان دواو وتی: فه‌قیری و هه‌ژاری وای لێكردم كه په‌نا به‌رمه به‌ر خیانه‌تی هاوسه‌رێتی كه رۆژانه ده‌مبینی مناڵه‌كه‌م بێ پاره ده‌چێته قوتابخانه و جلوبه‌رگی نوێیان له‌به‌ردا نییه و وه‌كو مناڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیان من له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م هیچ كێشیهكمان نه‌بوو به‌ڵكو زۆر خۆشم ده‌وێت، به‌ڵام چی بكه‌م له هه‌ژاری كه هه‌موو كارێكی خراپمان پێده‌كات وه‌بۆ ئه‌و كه‌سانه باسی مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ن و چه‌ند كه‌سانێكی نه‌فس نزمن دێن و كاری (سێكس)یمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. داوای هیچ له كۆمه‌لگا و خێزانه‌كه‌م ناكه‌م چونكه بۆ خۆشی خۆم ئه‌و كاره‌م ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵكو له‌وبه‌ر هه‌ژاری و ده‌ست كورتی، ته‌نها داوام له حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئاوڕێك له هه‌ژاران بداته‌وه و چیتر سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته به هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن. (ن) به‌م شێوه‌یه بۆمان دواو وتی: من پێش شوكردنم عاشقی كوڕێك بووم ئه‌و زۆر راست بوو له‌گه‌ڵم سێ جار هاته خوازبێنیم به‌ڵام ماڵه‌وه رازی نه‌بوون من بده‌ن به‌و كوڕه منیان دایه كوڕێكی تر كاتێ كه چوومه ژیانی هاوسه‌ری هه‌ر په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وام بوو چونكه نهم ده‌توانی خۆشه‌ویستی ئه‌و كوڕه له دڵما ده‌ربكه‌م تا په‌یوه‌ندیمان رۆژبه‌رۆژ په‌ره‌ی سه‌ند و دواجار خیانی هاوسه‌رێتی لێكهوتهوه. داوام له هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌كه ته‌ڵاقم بدات، چونكه خۆشم ناوێت ناتوانم ژیان له گه‌ڵی ببه‌مه سه‌ر داوام له باوكان ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كانیان تووشی كێشه و گرفت نه‌بن كێیان خۆش ویست بیده‌نێ و تا كاره‌ساتی له‌وشێوه‌یه‌ی منی لێ نه‌كه‌وێته‌وه. (به)به‌م شێوه‌ی بۆمان دواو وتی: په‌نابردنه به‌ر خیانه‌تی هاوسه‌رێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌موو ژیانی لا بوو بووه پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان و هه‌رخه‌ریكی سامان كۆكردنه‌وه بوو له دوای ئه‌وه‌ش شه‌وان تا یه‌كی شه‌و له نادیهكانی خواردنه‌وه ده‌مایه‌وه و كه ده‌شهاته‌وه هیچ هه‌ستێكی نه‌بوو نه‌سۆز و نه‌خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار كه سه‌رخۆش ده‌بوو به‌منه‌وه ده‌یگرت و ده‌كه‌وته به‌ر وێڤزهم و منیش مرۆڤێكم پێویستم به خۆشه‌ویستی هه‌یه. له‌سه‌ره‌تادا داوام له ئافره‌تان ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شوو نه‌كه‌ن به پیاوی مه‌شورب خۆر و داواشم له كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تێ هه‌ڵه ده‌كات لێمان ببورن و قسه وقسهڵۆ كهكانیان كه‌م بكه‌نه‌وه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-03-28-4313.html