|
|
|
|
|
|
كچیَِك خۆی ده‌به‌خشی
شاعیر و نووسه‌ر: حسێن ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
هام له سه‌ر دوكانێكی شه‌ریكی له‌گه‌ڵ مامۆستا (س) له بازاڕی گه‌وره‌ی شاره خنجیلانه‌كه‌م كات دوا به‌دوای نێوژی عه‌سر برایه‌كی (25) ساڵی بۆ خودا برایه‌تیمان كردووه و له كاتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان گه‌ڕه‌كی كۆماری 1982 ناوی (ع . ر) بوو، هه‌تا ئێستا هیچ ناخۆشییه‌ك له نیوانمانا ڕووی نه‌داوه. به پاسكیلهوهو بزه‌ی سهرلیوهوه وا به‌ره‌و لای من دێت. له پاش ڕێز‌و سڵاو، وتی چیت بۆ بگێڕمه‌وه هه‌ر ئه‌م شه‌و كچێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵ خۆی پێت به‌خشی، له شه‌وه‌وه بیر له باوه‌ڕی ئه‌و كچه ده‌كه‌مه‌وه سه‌رده‌می هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری دروودی خوای له سه‌ر بێت هێناوه یادمان. كچێك له ته‌مه‌نی (20) ساڵ له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌م شه‌و هاتن بۆ ماڵمان وتی مامۆستا (ع. ر) من خۆم ده‌به‌خشم، خۆم‌و (12) تاك بازنه‌ی ئاڵتوون عه‌یار (18) پێشكه‌ش به براده‌ره‌كه‌ت به‌ئه‌وپه‌ڕی حوسن و ڕه‌زامه‌ندی خۆم بۆ خوداپی پێشكه‌ش ده‌كه‌م بڵێ پێی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئاڵتوونهكانم بكات به (وه‌لیمه) مه‌ولو نان بدات، یان بیفرۆشێ بیكاته مایه‌ی ده‌ستی ئاره‌زووی خۆیه‌تی ئه‌زانم زۆر حه‌زی له نان دانه‌و ئه‌زانم مایه‌ی ده‌سی نییه بۆیه شه‌ریكی مامۆستای كردووه ئه‌ی من چی بڵێم: یه‌كه‌م سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م و ئاماژه به‌باوه‌ڕی ئه‌و كچه و دایكی ده‌كه‌م یاخوا نموونه‌یان هه‌ر زۆربی و هیوادارم سه‌ركه‌وتووبێ به به‌رده‌وام. برای به‌ڕێزم هیچ شتی بی پرس و ڕا بڕیار ناده‌م پاش ئیستیشاره و ئیستیخاره وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه وه‌كو خۆی وه‌كو ئامانهتێ ئه‌م چیرۆكه ڕاسته‌قینه بڵاوده‌كه‌مه‌وه بۆ جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كچی ئاوه‌ها له شاره‌كه‌مان هه‌ڵكه‌وتووه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-03-28-3842.html