|
|
|
|
|
|
چیرۆكی ئه‌و ژنه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆ ده‌فرۆشێ بۆ كڕینی نانی سبه‌ی
گێڕانه‌وه‌ی: له‌نجه جه‌مال
یه‌کشه‌ممه-28-ئازار(مانگی 3)-2010
پووره ئافتاو، ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن مامناوهندهییهی هه‌موو رۆژێك "ژیانی ئه‌مڕۆ ده‌فرۆشێ بۆ كڕینی نانی سبه‌ی". پێش ئه‌وه‌ی خۆر له كه‌ل ده‌ربێت پورێ به خۆی و گونیهیهكی خاكییه‌وه، بێڵهكانیهك له بن هه‌نگڵیدا ده‌نێت، هێشتا بۆن و به‌رامه‌ی نوێژی به‌یانی له ڕوخساریدا دیاره، ئه‌و كه زۆر ماندوو ده‌هاته به‌رچاو خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ موعاناتی تایبه‌تی خۆیه‌تی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "هه‌رچی له باره‌ی ژیانی خۆمه‌وه بڵێم: هێشتا هیچم نه‌وتووه، چونكه زۆر ماندوو بووم و زۆر ئازار و ناره‌حه‌تیم چه‌شتووه، سۆز و به‌زه‌یی و خانه‌واده‌كه‌م هه‌ڵاتووه، من هه‌موو رۆژێكی به‌یانیانی به‌هاران رووه شاخی پیره‌مه‌گروون به نێو كهندان و به‌ردو هه‌ڵدێردا ده‌ڕۆم" ئه‌و له‌و كاته‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده قسه بكات، هێشتا گریان و فرمێسكه‌كانی بهرنهدابوهوه، جه‌سته‌ی ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندوو ده‌هاته به‌رچاو. له نێو ئه‌ندامه شه‌كه‌ته‌كانی پێیه‌كانی له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی زیاتر شه‌ته‌ك و ماندوو بوو، به جۆرێك وه‌ك خۆی هێمای بۆ ده‌كات له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشك بكات به‌و وته‌ی خۆی تووشی رۆمانتیزمه بوو بێت، ئه‌و به ده‌نگێكی جیاوازتر له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی خۆی ئه‌دای ده‌نگی خۆی گۆڕی و هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی حه‌زینی هه‌ڵكێشا و وتی: "ئه‌گه‌ر له‌به‌ر عه‌یبه نه‌بووایه، ئێستا هه‌ر دوو پاژنه‌م پێم پیشان ده‌دایت، تا به چاوی خۆت پاژنه‌ی پێی منت بدیایه، جا بزانم ئه‌وسا ده‌توت: ئه‌رێ ئه‌مه قاچه؟ یا بلۆكه". هێشتا پووره ئافتاو له قسه‌كانی نه‌بو بوه‌وه، هێمای بۆ به‌ری ده‌ستی كرد و وتی: "ئه‌وه ده‌ستمه، به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی ئه‌رێ ئه‌مه ده‌ستی ژنێكی چل ساڵیه؟! یا هه‌شتا ساڵه! " له هه‌ناوێكی گه‌رم حه‌زینه‌وه ده‌دوا، داوایكرد سه‌یرێكی رووخساری بكه‌ین كه چۆن د‌رك و گیا رووخساری ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن (40) ساڵه‌ی گۆڕیوه، جارێكی تر ئه‌م ژنه به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه پرسی: ئه‌رێ ژیانی من هی ئه‌مه‌یه؟ یاخزمهتكردنی ماڵ و منداڵ. كوله‌مه‌رگی ژیانی پووره ئافتاو له دوای شووكردنییهوه ده‌ستپێده‌كات، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به هۆی ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی كاركردنییه‌وه له به‌شی باخچه‌كان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه. له ئێستادا پوره ئافتاو خاوه‌نی پێنج منداڵه و به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاره‌وه وه‌ك خۆیدهیوت: له جیاتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ سه‌یران و گه‌شت ناوبراو خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌و جێگه‌و شوێنانه‌ی كه گوڵه نێرگز و كنگر و كوزه‌ڵه و گۆزروانی لێیه. له ئێستادا پوورێ له سه‌عاته (6)ی به‌یانی روه‌و چیا ملده‌نێ و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی كنگره به پله‌ی یه‌ك و دواتریش كوزه‌ڵه و گۆزروان. ئه‌و بیره‌وه‌ریی زۆر خۆشی له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا لا هه‌یه، له نێو ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌دا ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه رۆژێكیان له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو ئافره‌تی دیكه‌ی هاورێیدا چوون بۆ هه‌ڵكه‌ندنی گیای كوردهواری، به‌ڵام له رێگادا دوو به‌رازییان لێ په‌یدا بووه و رایانكردووه، هه‌رچی كۆڵ و باری ئه‌و ڕۆژه‌یان پێبووه فڕیَِیان داوه و خۆیان گه‌یاندۆته نزیك گوندێك، له‌وێش سه‌گی دڕی گونده‌كه به‌ره‌و روویان هاتووه، پورێ و دوو هاوڕێكه‌ی له ناچاریدا به دارێكدا هه‌ڵگه‌راون و وه‌ك خۆی ده‌یوت: نزیكه‌ی دوو تا سێ سه‌عات له سه‌ر ئه‌و داره ماونه‌ته‌وه جا توانیویانه بێنه خواره‌وه و به ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه. پوره ئافتاو ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه زۆرجار شۆفێری ئۆتۆمبێل و خه‌ڵكی تر ویستوویانه (ئیستغلالیان) بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ: "زۆر به‌وریاییه‌وه ته‌عامول ده‌كه‌م، خوا یاره‌مه‌تی ده‌رم بێت خۆم ده‌پارێزم، خه‌ڵكی خراپ خۆی دیاره"، وتیشی: "ئه‌گه‌ر نه‌فس نزمیم قبوڵ بكردایه ئه‌م كاره‌م نه‌ده‌كرد، چونكه له گهرهكیش خه‌ڵكی نه‌فس نزم زۆر بووه، زۆر له ئافره‌تانیش ویستوویانهله خشته‌م ببه‌ن"، باسی له ژنێكی ده‌وارنشین كرد، كه رۆژێكیان هاتووه بۆ ماڵیان و پێی وتووه ئه‌گه‌ر دێت له‌گه‌ڵمدا كاسپی بكه‌یت هه‌موو رۆژێك (150) هه‌زار دینار په‌یدا ده‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی پوره ئافتاو به ئافره‌ته‌كه‌ی وتووه: ئه‌و كاره چییه كه ئه‌وه‌نده خێری هه‌یه؟ ئافره‌ته دهوارنشینهكهش پێی وتووه له به‌یانییه‌وه تا ئێواره له‌ناو خێمه‌دا دادهنیشیی، پاشان پوورێ له قسه‌ی ئافره‌ته ده‌وار نشینه‌كه تێگه‌شتووه، بۆیه پوره ئافتاو یه‌ك سوراحی كێشاوه به لاچاویدا و وه‌ك خۆی ده‌یوت" قۆخێكم بۆ دروستكرد". دواتر ئافره‌ته‌كه به‌هه‌ڵه‌داوان رایكردووه. ماوه‌ی كاركردنی پوره ئافتاو له‌مانگی دووه‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه كه به‌وته‌ی خۆی پاره‌یه‌كی وای ده‌ست ده‌كه‌وێ كه به‌شی چه‌ند مانگێكی تریشی بكا، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بڕی ته‌نها (30) هه‌زاره و بۆ پیاوه‌كه‌ی بڕاوه‌ته‌وه ساڵ به ڕێ ده‌كه‌ن، منداڵه‌كانیشی كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان له (18) ساڵ كه‌متره، ته‌نها له بێنازی وه‌رزی به‌هاریان كه‌مه و هیچی دیكه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/chirok/chirok-2010-03-28-3046.html